نوسینی/ئانا ماری شمیل
وەرگێڕانی/ زانا ناجی
لەبڵاوکراوەکانی ناوەندی ڕەهەند
خەرمان عبدالكریم
لەسەردەمی جاهەلەتدا، لە نیمچە دورگەی عەرەبی کچەکان زیندەبەچاڵ دەکران، بەلام دواتر لەسەردەمی پێغەمبەری خودا(ص) ڕێزو شکۆ گەرایەوە بۆ کچان، کە زۆرێک لەوانە عارف و سۆفیەکی پاکی سەردەمی ئیسلام بوون لەسەدەی (۸)دا.
ڕابیعەی عەدەوی یان ڕابیعەی بەسرە کە دەڵێن پەنجەکانی لەشەودا وەک چرا دادەگیرساو لەکاتی ڕۆشتنی بۆ حەج کەعبە هاتووە بەپیرییەوە ڕێبیعە پشتی کردۆتە هەموو پڕۆسە دونیایییەکان هەربۆیە بەکۆلانەکانی بەسرەدا دەگەڕێت بە مەشخەڵێکی ئاگرەو جامێک ئاوەوە پرسیویانە مەبەستت چییە لەم کارە وتویەتی دەمەوێت “بەم مەشخەڵە ئاگر بەردەم لەبەهەشت و بەم جامە دۆزەخ بکوژێنمەوە” بۆ ئەوەی کەس لەترسی بەهەشت و دۆزەخ خودا نەپەرستن، بەڵکو لەبەر جوانییە ئەبەدییەکەی بیپەرستن.
چەندین خانم هەن کە لەپێناوی عشقی خودا گیانیان سپاردووە وەک
(مەریەمی بەسڕەیی) کە بەهۆی زوهدەکەیەوە گیانی سپارد (بەحریەی موسڵییە) بە ئافرەتێکی خوداناسی گڕۆز ناسراو بووە، هێندە لەترسی خودا گریاوە، چاوەکانی لەدەست داوە(چاو نابێتە ڕێگر لەنێوان بینەرو بینراودا).
(ڕەیحانەی والیهە) (ئامینە ئەلرەملییە)داوای نزای خێری لێ کراوە چونکە لەخەونیدا یەکێک لە دانیشتوانی بەهەشتی دیوەو بەخششی پێداوە پێی فەرمووە کە خۆی لەسەر پەژارە رابهێنەو بهێلە عەشقی خودا بەسەر ئارەزوەکانتدا زاڵ بێت. (موعازەی بوسری ناسراو بە دایکی سەهبا) خۆی لە خەونی ئەم دنیایە بێ بەشکرد تا خەوی درێژی گۆڕ بتوانێ بیحەوێنێتەوەو بیری سۆفیانەی نەرم بکات. چەند خانمە خوداناسی ترمان هەیە کە هاوسەرگیریان کردووە وەک: فاتیمەی نیساپوری نامەی زاهیدانەیان لەگەڵ (زنونی میسری ) گۆڕیوەتەوە، هەروەها گەنگەشەی عیرفانی لەگەڵ (بایەزیدی بەستامی )دا دەکرد، بەلام بایەزید زوو ئەم پەیوەندییەی بچڕاند
ڕابیعەی کچی ئیسماعیل خێزانی موتەسەوفی گەورە(ئەحمەدی کوری ئەبولحەواری) ئەمانەو چەندانی تر نازناوی (عاشقانی خودا)یان لێنراو بەلام سەبارەت بە بڕینی مەرتەبەکان ئەوا کاتێکی زۆری ویستووەو بەپێی سەردەمیش گۆراوە هەرچەندە مێژووی ژنان ئەگەرچی کاڵکراوەتەوەو زیاتر بە رەگەزی نێر شوبهێنراوە بەلام ماهیەتە جەوهەریەکانی خۆیانیان لەدەست نەداوە چەندین نموونەمان هەیە وەک خاتوو عائیشە(سەلامی خوای لێ بێت) بچوکترین خێزانی پێغەمبەری خودایە(ص) لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەی گرنگی گێڕانەوەی زۆرێک لەفەرموودەکانە. یەکەمین بەرهەمی کلاسیکی و سۆفیزمەکان دان بەوەدا دەنێن کە (رابیعەی عەدەوی)یەکەمین کەس بوو لەسەدەی(۸)دا ڕەگەزی ئیشقی ئیلاهی ڕەهای بۆ تەسەوفی زوهد سەربار کرد. ئەو گوزارشتەی دەرهەق بە ڕابیعە وتراوە( گەر ئافرەت ڕێچکەی بەئاڕاستەی خودا گرتەبەر. ئیدی ناکرێ پێی بگوترێت ئافرەت)لەم چەشنە ئافرەتە دەبێت پێی بوترێت پیاو؛(دەکرێت لەتەسەوفدا هەرکەسێک ڕێگای خوداناسی گرتە بەر وشەی پیاو بەکاربهێنرێت، ئەمە لای شاعیرانیش بەهەمان جۆر بوو لەئەدەبی لێکچوواندندا ئافرەت بەڕۆحەوە رۆلێکی گرنگ دەگێڕی. (نەفس یان ڕۆح) وشەیەکی مێینەیەو ۳جار لە قورئاندا هاتووە لە (سوره یوسف/٥٣) (سوره القیامه/٢) (سوره الفجر/٢٧-٢٨) هەر جارێکیش بەواتایەکی دیاریکراو هاتووە، ئەو سێ ئاستەی ئافرەت لە قورئاندا ئاماژەی پێدراوە،وەک ڕێزگرتن لەتوانای گەشەسەندنی مێینر دادەنرێ، (سەنائی) کە سەرەتا شاعیرێکی غەزنەوی بووشعرەکانی ئاڵۆز بوون، دواتر بوو بەشاعیرێکی سۆفی زاهیدی گرتە بەر. دەڵێت کچان باشترە بەدیار دارتەرمەوە شین بگێڕن تا ئەوەی چێژ ببینن لەژیان هەر بۆیە هەڵەیە ئەگەر بوترێت ئیسلام زوڵمی لە مێینە کردووە نەخێر چونکە هەر پێغەمبەر(ص) دەفەرموێت سێ شتم لا خۆشەویستکراوە (بۆنی خۆش،ئافرەت، نوری چاوم لە نوێژدا) هەروەها دەفەرموێت بەهەشت لە ژێر پێی دایکاندایە. ئافرەت لە قورئان و سوونەتدا لەهەر کوێیەکدا قورئان باسی پیاوی کردبێت لە تەنیشتیشی باسی ژنانی خواناسی کردووە، تەنها یەک وێنەی نەرێنی لەقورئاندا هەیە ئەویش باسی هاوسەری (ئەبو لەهەبە) کە دژایەتی پێغەمبەری کردووەو لە سورەتی(مەسەد)بە (حماله الحگب)وەسفی دەکات، کەنیشانەی نەفرینبوونی بێباوەڕیەکەی بووە دۆخی ژن بەهاتنی ئیسلام زۆر باش بووە توانی بەهۆی هاوسەرگیری و میراتەوە پشکی خۆی بەرێت. ئافرەتەپاکیزەکانی لە قورئاندا ناوی هاتبێت (مەریەم)ی پاکیزە دایکی پەیامهێن (عیسا)(د.خ)
دایکە(حەوا) لەمسەر بۆ ئەوسەری قورئان یەک دەق نابینی باسی ئەوە بکات، حەوا بەرپرسیارێتی هەڵەی دەرپەڕاندنیان بێت لەبەهەشت. خاتوو هاجەرەی خێزانی ئیبراهیم پێغەمبەر(د.خ) کە بۆ دەستخستنی ئاو بۆ کورەکەی ئیسماعیل(د.خ) حەوت جار دەورو خولی سەفاو مەروەی داوە تا کارێزی زەمزەم لەو شوێنەدا هەڵقوڵا، دواجار ئەم هاتووچۆیە بۆتە نەریتی حاجیان.
ئاسیای خێزانی فیرعەون کە موسای(د.خ)لەدستی فیرعەون ڕزگارکردن. هەروەها باسکردنی شاژنی(سەبەئە(بەڵقیس)لەسورەتی نەملدا ئاماژەی پێدراوەلەلایەن هودهودەوە کۆشکەکەی دۆزراوەتەوەو دواتر بروای بە حەزرەتی سولەیمان هێناوە.
*زولەیخای عاشقی (یوسف)(د.خ) سورەتیک لە قورئاندا بەناوی (یوسفەوە)(د.خ) هاتووەو باشترین چیرۆکە، شاعیران و ئەدیبانیش چەندین چیرۆکیان لەسەر باس کردووە وەک:
(حیرات عبداللە ئەنساری، فیردەوسی، ئەبولموئەیەدی بەڵخی، شەوکەت بوخاری، روکنەدین هەراوی، ئەمعاق بوخاری، نازمی هەراوی، جامی، مەحەمەد سەغیر، حەمدی، هوجەویری سۆفی، یوسفی کوری حوسەینی رازی،حەللاجی شەهید، عەتتار)ئەمانەو چەندانی تر ئەم چیرۆکەیان کردۆتە ئەدەبیاتەوە.
هەروەها لە قورئاندا زولەیخای عاشق ئەو ڕۆحە مرۆییەی کە بە(نەفس)ی بەرجەستەکرد وە قورئان ناوی ناوە(إن النفس الأماره بالسوو)نەفسی فەرمانکەر بەخراپە ناوی دەبات دواتر بەهۆی جیهادو هەول و تەقەلا بەردەوامەکەی دەرونیەوە سەرجەم خەم و کوژانەکانی پاک دەبنەوەو دەبنە (نەفسی خاترجەم وئاسودە)کە بۆ لای خوای خۆی دەگەڕێتەوەو تۆبە دەکات
Online gaming that inspires, challenges, and rewards. Hawkplay
55 club download
Woah! I’m really digging the template/theme of this blog. It’s simple, yet effective. A lot of times it’s hard to get that “perfect balance” between usability and visual appeal. I must say you have done a superb job with this. Also, the blog loads extremely quick for me on Safari. Superb Blog!