الأربعاء , يناير 7 2026

هاجەرە خاتون وەک باشترین پەروەرشیار

گوڵاڵە عبدالعزیز
گەر هەریەکێکمان بەووردی چیرۆکی خاتوو (هاجەرە) دایکی حەرزەتی (ئیسماعیل) بخوێنینەوەو ڕابمێنین لێی، ئەوا پلەی باشترین پەروەرشیاری منداڵ وباشترین هاوسەری پێ دەدەین، ئەو تازە هاوسەری(ئیبراهیمە) ودایکی یەکەم جگەرگۆشەکەی بوو. بەفەرمانی خوای گەورە خۆی وجگەرگۆشە تازەبووەکەی دەبات بۆدەشتی مەکە چ دەشتێ کاکی بەکاکی ووشک وبێ ئاو چۆڵەوانی بەتەنیا دایان دەنێ ودەڕوات وجێیان دەهێڵێ، دەپرسێ ئەوەدەڕۆی بەتەنیا جێمان دەهێڵی ئەویش دەڵێت بەڵێ، پێی دەڵێ ئایا کاری خۆتە یا فەرمانی خوا، لایەکی بەسۆز بەلایانا دەکاتەوەودەڵێ بەڵێ فەرمانی خوایە ئەویش بێ دوودڵی دەڵێ مادام فەرمانی خوایە دڵنیام بەتەنها جێمان ناهێڵێ وزایەمان ناکا، بڕۆ خوات لەگەڵ ابراهیم (سەلامی خوای لێ بێت) ئەچێتە ئەودیوشیوەکەو دەستی نزا بەرز دەکاتەوەبۆلای پەروەرگار، دەڵێت خودایە ئەوامن منداڵەکانم لەم شیوە چۆڵەبێ سەوزاییە جێهێشت لەسەر فەرمانی تۆ بۆئەوەی نوێژکان بەجوانی بکەن، دەسا خوایە دەرویان لێ بکەرەوەو ڕزق وڕۆزی خۆت وئاوەدانیان بەنسیب بکە. پاشان دەڕوات ودڵنیا دەبێت لەوەی خوای گەورە بەهانایانەوەدەچێت، ئینجا (خاتو هاجەرە) تا ئەوکاتەی ئاو خۆراکیان پێ دمێنێ ئارام دەگرێ، کاتێک ئاووخۆراک نەما وکۆرپەکەیشی تینویەتی سەیرێکی ئەم لاو لا دەکا تا چاوبڕکا هیچ نابینێ، تەنانەت ئاسەواری ئاوەدانیش نابینێ، بۆیە ئاگری جگەر زۆری بۆدەهێنێ ولەدۆڵەکانی مەکە بەهەڵەداوان ئەگەڕێ لەم دۆڵ بۆئەودۆڵ ڕائەکا سا بەڵکوڕێبوارێ کانیەک چەمێک شتێکی دەستکەوێت، بەڵام هیچی دەس ناکەوێت، تاحەوت جار ئەمسەرو ئەوسەر دەکات، لەکۆتایا دێتەوە بۆلای (ئیسماعیل) بەدڵشکاوی، لەپڕ ئاوێک لایانا هەڵئەقوڵێ و دێتەسەرەوە لەخۆشیا خۆی وکۆرپەکەی تێر ئاودەکا، جەوەنەکەیشی لێ پڕ دەکات، لەترسی ئەوەی ووشک نەبێ، بەڵام بڕیاری خوای گەورەیە نەووشک دەکاو نەکەم دەبێتەوە، چونکە دووهاسەر گوێ ڕایەڵی فەرمانی خودان، لەقورسترین تاقیکرنەوە سەرکەوتوبون چۆن خوا ناچێت بەهانایانەوە، پاش ئەوەی تێرئاوو پاراوبون جۆگەلەی دروستکردو ئاوەکەی وەکو ڕووبار لێکرد، ووردەووردە باڵندەو گیاندار ڕوویان کردە ئەوناوچەیە، ئاوەدانی تێ کەوت ڕێبوار بەوێدا تێ پەڕدەبن دڵیان دەگرێت، داوا لە (خاتوهاجەرە)، دەکەن مۆڵەتیان بدات لەوێ بمێننەوە ئەویش ڕازی دەبێت وخۆی دەبێت بەخاوەنی ئاوو ناوچەکە. (ئیسماعیل)ی جگەرگۆشەی پەروەردەوبەخێو دەکات تا تامەنی گەورەدەبێت. ئیبراهیم(سەلامی خوای لێ بێت) دێت بۆلایان ئنجا فەرمانی سەربڕینی (ئیسماعیل)ی پێ دەدرێت، داوای لێ دەکا خوای گەورە فەرمانێکی وای لێ داوا کردوم ئەویش پەروەردەی دەستی هاجەرەی خاوەن ئیرادەو بەهێزە، بۆیە دەڵێت باوکەگیان مادام فەرمانی خوایە جێبەجێی بکە ئەمجارە هەرسێکیان لەتاقی کردنەوەدان، هەرسێکیان سەرکەوتو پلەی باڵا بەدەست دەهێنن لای خوای گەورە وڕزگاریان دەبێت لەو تاقی کردنەوەیە. ئەوەی زۆر کاریگەروسەرنج ڕاکێشە لەچیرۆکی ئەم خێزانەدا:
١- خاتو هاجەرە گومانی باشی بەخوای گەورە هەبوو دڵنیابو لەوەی خوای گەورە پشتیان بەرناداو بەهانایانەوە دەچێت، بۆیە دەشتێکی چۆڵی ووشکانی مەککە دەکات بەشوێنێکی ئاوەدانی وسەوزایی لەهەمان کاتدا نزاکانی ئیبراهیم (سەلامی خوای لێ بێت)وەردەگرێت .
٢- ئیسماعیل (سەلامی خوای لێ بێت) گەورەدەکات بەتەنها وپەروەردەی دەکات، هەمیشە وێنەی باوکی بەجوانی نیشان دەدات و هەتا سۆزی باوکایەتی بۆی هەبێت، بەکەمتەرخەم نەیەتە بەرچاوی .
٣- کاتێ (ئیبراهیم)، دێتەوەبۆلایان ئیسماعیل گەورەبوەو پێی دەڵێت فەرمانم پێ کراوە سەرت ببڕم دایک وکوڕ تەسلیمی فەرمانەکەدەبن، ناڵێن تۆچەند ساڵە ئێمەت جێهشتوە، ئێستا هاتویت داوی چی دەکەیت، بەڵکو دەڵێن مادام فەرمانی خوایە جێ بەجێی بکە .
بۆیە هەقی خۆیەتێ دایکان وباوکان ومنداڵەکان لەم قوتابخانەیەی (هاجەرەخاتون و ئیبراهیم و ئیسماعیل)، وانەی جوان وپەروەردەیی وئیمانی وەرگرن و بیکەن بەپێشەنگی خۆیان.

شاهد أيضاً

دەکرێت ڕۆمان بکرێتە بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندنی زانکۆ؟

د.کوردستان ئامێدیپێش چەند ڕۆژێک بەشداریم لە مەراسیمی واژووی ڕۆمانی نووسەر ئەحمەد زاویتی کرد بەناونشیانی “کوردستان  کێ …