شه‌ممه‌ , ئازار 25 2023

‎كوێستان خوسرەوی بۆ پێشتر وەڵامی مسجی نەدەدایەوە، بەڵام ئێستا وەڵامی دەداتەوە

ئایا واز لەکاری هونەری و ڕاگەیاندن دەهێنێت
‎دیمانە: شادان
‎خانمێكی سینەساف و بەویقارە، ئەو بەوتەی خۆی خودای گەورە دوعاكانی لێوەرگرتووە، باڵاپۆشیەکەی بڕیارێكی عاتفی یان كتوپڕ نەبوە، بەڵكو لەئەنجامی بیركردنەوەی قوڵەوە گەشتۆتە ئەو بڕیارەو بۆتە باڵاپۆش، ئەم دڵخۆشییەی بەهیچ شتێك و دەستكەوتێك بەراورد ناکات.
‎خاتوو كوێستان خوسرەوی لەمیانەی دیمانەیەكی تایبەت بە(ئایندەسازی)باس لەبڕیاری باڵاپۆشی و كارەكانی دوای ئەم بڕیارە دەكات.
‎ئایندەسازی: بڕیاری بوون بەباڵاپۆش چۆن بوو؟
‎كوێستان خوسرەوی: بڕیاری باڵاپۆشی بڕیارێكی كت و پڕ نەبووە، بەڵكو ماوەی زیاد لە دوو ساڵ دەبێت جلەكانم گۆڕیبوو، جلی دروستم لەبەر دەكرد، واتە درێژ، تەسك و ڕوت نەبوو، بەڵام هەر سفوربووم و لەكاتی نوێژەكانم زۆر نزام دەكرد دەموت خودایە بتوانم باڵاپۆشێكی ڕێك بم، وەك ئەوەی دینەكەم دەیەوێت بتوانم ئەو شێوازە بم، الحمداللە كە ئێستا توانیم و زۆر پێی دڵخۆشم ئەمە فەزڵی خودای گەورەیە، وەڵامدانەوەی دوعاكانمە، كە هەمیشە داوام لەخودا دەكرد بەتایبەت لەم دوو ساڵەدا كە جلوبەرگم گۆڕی بوو لەچكم بەشلی دەكرد، هەمیشە دوعام دەكرد خودا هێزم پێ بدات.
‎ئایندەسازی: كاریگەری كێتان لەسەر بووە بۆ ئەم بڕیارە؟
‎كوێستان خوسرەوی: كاریگەری هیچ كەس تەنها بیركردنەوەی قوڵم لە ژیان و لەمردن و لەزیندووبونەوەو، گوێگرتنی زۆرم لەمامۆستا ئاینیەكان بووە، پرسیاركردنی زۆرم لەسەر ئەم دنیاو ئەو دنیا لەكەسانی شارەزا بووە، بینینی ئەنجامی دوعاكانم بوو، كەدەستم كرد بەنوێژی بەردەوام، خودای گەورە وەڵامی دوعاكانمی دایەوەو شتێك بوو ٪۹۹ی ژیانمی گۆڕی.
‎ئایندەسازی: تا چەند دڵخۆشی بەم بڕیارەتان؟
‎كوێستان خوسرەوی: الحمداللە من ئێستا زۆر زۆر دڵم خۆشە ئەو دڵخۆشییەی ئێستە هەمە زۆر جیاوازە لەهەر دڵخۆشییەكی پێشترم كە هەمبووە، جا دڵخۆشییەكانی پێشترم بەهۆی كارەكەم بووبێت یان دیارییەكی گەورە یان خەڵات كردنم یان هەر شتێكی تربووبێت یان سەركەوتنێكم یان بڕینی قۆناغی خوێندنم، یان بوون بەدایك یان هاوسەرگیری دەكرێ ژیان هەورازو نشێوی و سەركەوتن و شكستی زۆری تێدایە، هەموو ئەوانەهەست بەخۆشیەکانیش دەكەین، بەڵام ئەم خۆشییەیان زۆر جیاوازبوو.
‎ئایندەسازی: كەواتە بۆ هیچ دەستكەوتێكی دنیایی یاخود خۆ دەرخستنێك نەبووە ئەو بڕیارە؟
‎كوێستان خوسرەوی: نامن ئەكاونتێكم هەبوو نزیكەی ۲٠٠هەزار فۆلەوەرسم هەبوو سڕیمەوە، ئنستایەكی سادەم دانا بۆ ئەو كەسانەی كەنزیكن وەردەگرم تەواو، پێویست ناكات كەسانێك كەپێشتر ۲٠٠هەزار کەس بوو، نەمدەناسین لام بێت كە نایان ناسم، سناپیشم لابرد ئینستاشم لابرد، ئەگەر كەسانێك پێیان وتبم ئەمە بۆ لایك و كۆمێنت و فۆلەوەرس وئەم شتانە ئەوە دەكات، بۆ ئەوەم نەبوو چونكە تەبیعەتی من زۆر لەوە جیاوازتربوو، كارەكتەری من جیاوازبوو لەگەڵ ڕێزم فەرقی هەبوو لەگەڵ ئەوانەی خۆیان وەك مۆدێل دەرخستووە، من مێژوویەكی درێژم هەیە لەتەمەنی منداڵیەوە لەڕاگەیاندن و هونەری نواندنب بووم و مامۆستای زانكۆبووم، بۆیە گرنگە مرۆڤ خۆی بە قەناعەت و بیركردنەوەی قوڵ بگات، لەناو ئاینی ئیسلام و لەناو ئاینەكەی خۆماندا، بیر لەوە بكاتەوە مردن هەیەو لەدوای مردن شتێكی تر حەتمەن دەبێ هەبێ زیندووبوونەوە هەیە، زیندووبونەوە بۆ چییە؟ بۆ كردەوەكانمانە لەوێ ژیانی ڕاستەقینە دەست پێ دەكات، ئێمە هەندێ حەقیقەت هەیە دەبێت خۆمان قەناعەتی پێ بهێنین.
‎ئایندەسازی: تا چەند ئەم بڕیارە بۆتان سەخت بوو؟
‎كوێستان خوسرەوی:سەخت بوو بۆ من لەبەرئەوەی دەوروبەرم كەم ئەم بیركردنەوەیەی منیان هەبووە، بەڵام الحمداللە توانیم زاڵ ببم بەسەر نەفسی خۆمدا و باوەڕ بەوە بهێنم ئەم دنیا دنیایەكی كاتییەو مردن هەیە.
‎ئایندەسازی: كارەكانت چی بەسەردێت و چ ئاڕاستەیەك وەردەگرن؟
‎كوێستان خوسرەوی: من نزیكەی ۱٤ساڵ زیاتر لە كورستان تی ڤی و و زاگرۆس ئیشی ڕاگەیاندنم كردووە، پێشتریش لە نەورۆزو كۆڕەك ئیشم كردووە، بەڵام زیاتر لە ۲مانگە دەست لەكاركێشانەوەم لە كوردستان تی ڤی پێشكەش كردوو، ئەوانیش قبوڵیان كرد و لەئێستەدا لەڕاگەیاندن دابڕاوم و هاتومەتە دەرەوە، بەڵام بڕیاری كۆتایی نییە كەمن نەچمەوە سەر شاشە، یان لەهونەر دادەبڕێم، من هەمیشەو پێشتریش هەر سیناریۆیەك هاتبێتە بەردەمم لەگەڵ فەرهەنگ و كلتورو داب و نەریت و دین نەگونجابێت قبوڵم نەكردووەو لەداهاتووشدا وا دەبم، سەبارەت بەڕاگەیاندن من دەمەوێت لەمەودوا ئەگەر ئیشم كرد، ئیشەكە خزمەتێكی تەواو تەواو بدات بە كۆمەڵگەو ڕاستكردنەوەی ئەم ڕێگاچەوت و هەڵانەی كە گەنجەكانمان گرتویانەتە بەر، چونكە مەترسیدارە بۆ داهاتووی نیشتیمان و وڵاتەكەمان، من هەستێكی زۆرم هەیە بۆ نیشتیمان و نەتەوەش، ئەگەر بێمەوە سەر شاشە لەو بوارانە ئیش دەكەم پێم خۆشە ئەگەر تا ئێستا خزمەتی هونەرمەندانم كردبێت ئەوا ئێستا كلتورو فەرهەنگی وڵاتەكەم بكەم.
‎لەكۆتایدا پێم خۆشە بڵێم ئەوەیە كەكۆمەڵگەی ئێمە پڕیەتی لەخاتوونی باڵاپۆش بەمانای ووشە، چونكە هەر كەس لەچكێكی لەسەر كرد مانای ئەوە نییە هەموو شتێكی پێرفێكتە، لە پیاوەكانیش كەسانی زۆر باشمان هەیە لەم چەند ساڵەی كۆتایی هەمیشە خەفەتم لەوە دەخوارد، خوایە گیان ئێمە بەرەو كوێ دەڕۆین هەستم دەكرد لەناو قەیرانێكی زۆری كلتورو ئەدەب و فەرهەنگداین، الحمداللە كە وانییە من دیتم كە خەڵكانێكی زۆر زۆر باش هەن.
‎شتێكی تریش كە پێم خۆشە باسی بكەم ئەو هەموو خەڵكە باشەی كەلەم چەند ڕۆژەدا پشتیوانی منیان كرد ڕاستە كەسانێكیش هەن وات لێ دەكەن كە دەبێت خەفەتیان لێ بخۆیت كەئەمانە بۆ دەبێت ئاوا قسە بكەن، بۆ ئەوەند وەسوەسەو گومڕایی بخەنە دڵی خۆیان و خەڵكی تریشەوە، ئەوە ناخۆشە، بەڵام بەپێچەوانەشەوە خەڵكانێكی زۆریش هەن كە كەبەتەواوی پشتگیری منیان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا خۆشحاڵییەكی تریشم ئەوەبوو كەمن پێشتر ئەكاونتەكەم زۆر بەقوەت بوو كە پۆستێكم دەكرد ئێجگار زۆر نامەو كۆمێنت دەهات، بەلام باوەردەكەی تا ئەو كاتەی لاشم برد٪۷٠نامەكانم نەكردبووەوە، چونكە هیچ گرنگییەكی تێدا نەبوو، تەنها ئەوە نەبێت زۆر جوان، زۆر وای وایت….هتد، پڕبوو لەنامەی پیاوو كوڕی بێ ئیش
‎بۆیە نەمدەخوێندەوە چونكە هیچ گرنگیەكی نەبوولام وهیچ خۆشییەكیشم لێ نەدەبینی. بەڵام ئەمجارە زۆر زۆر نامەهات نامەی دڵخۆشی ئێجگار زۆر بوون هەموو نامەكانم جواب دانەوە، لەگەڵ وەڵامدانەوەی هەر نامەیەك هەستم دەكرد خودا پاداشتی من دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا هەستم دەكرد خوشكێك بۆم زیاد بووە، برایەك بۆم زیادبووە، هەستەكەم زۆر تایبەت بوو زۆر .
‎الحمد اللە والشكر الحمداللە الحمداللە سپاس بۆ ئایندەسازیش

Check Also

ئافرەتە زاناكانی كورد
لە نێو لاپەڕەكانی مێژووی ئیسلامدا

عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەد، ئەحمەدئاواییئەگەر سەرنجێك لە مێژووی بەرفراوانی ئیسلام بدەین، بە تایبەتی لاپەڕەكانی شەخسیەتناسی و …

2 کۆمێنت

  1. Thanks for finally talking about > ‎كوێستان خوسرەوی بۆ پێشتر وەڵامی مسجی نەدەدایەوە، بەڵام ئێستا وەڵامی
    دەداتەوە – ئایندەسازى < Loved it!

  2. Right away I am going to do my breakfast, after having my breakfast coming
    yet again to read other news.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *