ئا: چیا حەمە عەلی
بوونی ڕووه‌ك و گوڵ له‌ناو ماڵدا جوانیه‌كی بێوێنه ده‌به‌خشێته ماڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وای پاك‌و خاوێن ده‌به‌خشێت، بۆیه پێویسته كه ڕووه‌كی گونجاو بۆ هه‌موو جێیه‌كی ماڵ هه‌ڵبژێردرێت، هه‌روه‌ها پێویسته به‌جوانی چاودێری بكرێت‌و به‌خێو بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه نه‌ك ته‌نها له‌ناو ماڵدا به‌ڵكو بوونی رووه‌ك له‌هه‌موو شوێنێكی وه‌ك نوسینگه‌و شوێنه بازرگانیه‌كان‌و هۆڵ‌و ئوتێله‌كاندا پێویسته هه‌بێت، كه سه‌رچاوه‌ی جوانی و خۆشییه، هه‌وه‌ها به ره‌نگه سه‌وزه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی پشوودان و ئارامی، كه‌به‌هۆیه‌وه جوانی سروشت بۆ ماڵه‌كان ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌و شتانه‌ی كه بةهؤيةوة رووةك گه‌شه دةكات:
-ڕووناكی: به‌سه‌رچاوه‌ی توانا داده‌نرێت كه ڕووه‌ك پێویستیه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی خۆراك، بوونی ڕووناكی به‌رده‌وام به‌تایبه‌ت له‌كاتی ڕۆژدا یه‌كێكه له‌توخمه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شه‌ی ڕووه‌ك و به‌خشینی ڕه‌نگی سه‌وز، كه سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی خۆراكی ڕووه‌كه، پێویستی ڕووه‌كیش به‌ڕووناكی ده‌كرێت به‌چوار به‌شه‌وه:
+هه‌ندێ ڕووه‌ك پێویستی به ڕووناكی كه‌م و كز هه‌یه.
+هه‌ندێ ڕووه‌ك پێویستی به‌ڕووناكی مامناوه‌ند هه‌یه.
+ هه‌ندێ ڕووه‌ك پێویستی به ڕووناكی زۆر هه‌یه.
+ هه‌ندێ ڕووه‌ك پێویستی به ڕووناكی زۆر به‌هێز هه‌یه.
ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی كه‌پێویستی به‌ڕووناكی زۆر به‌هێز هه‌یه، ده‌بێت له‌نزیك په‌نجه‌ره‌و ده‌رگای شووشه‌وه دابنرێت، یان له‌باركۆن‌و حه‌وشه‌یه‌ك كه ڕۆژانه به‌باشی ڕوناكی خۆری لێ بێته ژووره‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه ڕوناكیه‌كی مامناوه‌ندیان پێویسته، ده‌بێت له‌دووری چه‌ند مه‌ترێك له‌و شوێنه ڕووناكانه‌وه دابنرێت، و ئه‌و ڕووه‌كانه‌شی كه ڕووناكیه‌كی كه‌میان پێویسته ده‌بێت له شوێنێكی داخراودا بێت‌و كه‌مێ ڕوناكی هه‌بێت.
له‌و شوێنانانه كه ڕووه‌كی پێویست به‌ڕووناكی داده‌نرێت ده‌بێت دره‌ختی لێنه‌بێت تاوه‌كو ڕوناكی خۆره‌كه كه‌منه‌كاته‌وه، یان په‌رده‌ی په‌نجه‌ره به‌درێژایی ڕۆژ لابدرێته‌وه بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی ڕوناكی، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكرده‌وه ڕوناكی بۆ ڕووه‌كه‌كان دروستبكرێت به‌دانانی گڵۆپی زۆر ڕوناك.
كه‌می ڕووناكی ده‌بێته هۆی سستی له‌گه‌شه كردن‌و ته‌مه‌ن كورتی ڕووه‌ك، هه‌روه‌ها ڕووناكی زیاده‌ش بۆ ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی كه به‌رگه‌ی ئه‌و زۆریه ناگرن هه‌مان زیانی هه‌یه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه كه زۆربه‌ی به‌خێوكه‌ری ڕووه‌كه‌كان ده‌یانبه‌نه ده‌ره‌وه‌و بۆ وه‌رگرتنی ڕووناكی بۆ ماوه‌یه‌ك، ئه‌مه بۆ هه‌ندێ ڕووه‌ك كه‌پێویستی به‌ڕووناكی كه‌م هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌یه كه‌پێستی مرۆڤ چۆن ده‌سوتێت له‌كاتی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
هه‌ندێ ڕووه‌ك وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه گوڵده‌رده‌كه‌ن، پێویستیان به تیشكی ڕاسته‌وخۆی خۆر هه‌یه له ڕۆژدا، به‌ڵام ڕووه‌كی ناوماڵ پێویستیان به ڕووناكی دره‌وشاوه هه‌یه، نه‌ك به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی تیشكی خۆر و ئه‌و ڕوناكیه‌ی كه‌ڕووه‌ك پێویستیه‌تی له ڕۆژدا ماوه‌ی (8-12) كاتژمێر ڕووناكی ته‌واوه، ئه‌گه‌ر ڕووناكیه‌كه مام ناوه‌ند بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووناكیه‌كی به‌هێز بێت ئه‌وا ڕووه‌ك پێویستی به ماوه‌ی (6-8) كاتژمێره له‌ڕۆژێكدا.
جێی ئاماژه‌یه ڕوناكی ناو ژوور كه‌متره له‌ڕووناكی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، ته‌نانةت له ڕۆژێكی خۆریشدا، بۆیه ئه‌و شوێنانه‌ی كه ڕووناكی مامناوه‌ندیان هه‌یه به‌سه‌ركه‌وتویی ڕووه‌ك تیایدا گه‌شه ده‌كات، به‌تایبه‌ت ڕووه‌كه گه‌ڵاداره‌كان، و ئه‌وانه‌ی كه گه‌ڵاكانیان ره‌نگی سه‌وزی تێره.
و ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی كه دڕكیان هه‌یه (صه‌بار) جیا له‌ڕووه‌كه‌كانی تر پێویستی به تیشكی به‌تینی خۆر هه‌یه.
ئه‌و جێیانه‌ی كه تاریك‌و كه‌م ڕووناكین به‌ده‌گمه‌ن ڕووه‌كی گه‌ڵاداری تێدا ده‌ژی، به‌ڵام ڕووه‌كه گوڵداره‌كان هه‌رگیز له‌و جیيانه‌دا ناژین.
پێویسته ڕووه‌ك له‌وه‌رزی زستاندا له‌نزیك په‌نجه‌ره‌وه دابنرێت، ئه‌گه‌ر جێگه‌ی ڕووه‌كێك له شوێنێكی ڕووناكه‌وه گۆڕرا بۆ شوێنێكی كه‌م ڕوناكی ئه‌و ڕووه‌كه ده‌ژی به‌ڵام گه‌شه ناكات.
