و: شانۆ عارف
مندالی سالم خۆی لە کات و قۆناغی خۆیدا لە هەرکوێیەکی دنیا بێت کۆمەڵێ جوڵەو زانین فێر دەبێت، لە هەمان کاتدا بەڵام كۆمەڵێك هۆکار وادەکات گەشەی هەنێ منداڵ دواکەوێت، دایک و باوک دەبێت ئاگادار بن منداڵەکەیان لەئاست منداڵانی هاو تەمەنی خۆی دوا نەکەوتووە، هەروەها دەبێت ئاگادار بن زۆریش نەکەن لە منداڵەکەیان شتێک بکات یان بڵێت کە لە توانای ئەودا نەبێت ئەمەش خراپ بەسەر منداڵەکەدا دەشکێتەوە.
دەبنین هەندێ ژن منداڵەکان بەراورد دەکات ئەگەر منداڵی یەکەمی لە ساڵێکدا پێی گرتبێ دەیەوێ ئەمەی دووەمی بەو شێوەیە بێت، لەکاتێکدا لەوەچێ منداڵی دووەمی کالیسێۆم و ڤیتامین D کەم بێت، بۆیە دەبێت بەدوای هۆکاری دواکەوتنەکەدا بگەڕێین نەک منداڵەکە بەراورد بکات و بڵێت مناڵی فڵانە کەس ئاوایەو ئەوەی منیش ئاوایە، خوای گەرە کاری جوان و بێ کەموکورتیە، نابێ کەمی لە منداڵەکانمان بدۆزینەوە وەک ئەوەی پێش وەختە بمانەوێت منداڵەکەمان هەموو شتێ بکات و بزانێت، هەروەها ئەوەی لێرەدا گرنگە بیزانین منداڵانی ئەم سەردەمە هێندە ملیان بەسەر تابلێتێکەوە شۆڕبۆتەوەو بێ نقەو جوڵە دانیشتون، هێندە توانا جەستەیەکانیان لەیاری کردندا بەکار ناهێنن، تاوان باری سەرەکیش دایک و باوکە.
*گەشەی جوڵەیی لەیەکەم ڕۆژەوە تا پێنج ساڵی تەمەنی منداڵ:
هەرجەندە بەلاتەوە سەیرە، بەڵام منداڵەکەتان بۆ ئەوەی گاگۆڵکێ و ڕۆشتن و بازدان فێربێت دەبێت سەرەتا فێربێت کۆنتڕۆڵی خۆی بکات.کاتێک منداڵ لە چوار هەفتەیدا دەست دەکات بە بەرزکردنەوەی سەری ئەمە یەکەمین هەوڵیەتی بۆ ڕۆشتن، لە هەفتەکانی سەرەتای تەمەنی منداڵدا هەر ڕۆژەو دەست و قاچی منداڵ جوڵەیەک دەکات تا فێری ڕۆشتن ببێت. پاشان لەگەڵ بەهێزبوونی ماسولکەکانی دەست و قاچیدا گونجاوتر جوڵەدەکات تا گاگۆڵکێ و پاشان دانیشتن و پاشان هەستان و پاشان ڕوشتن فێردەبێت.
هەندێ منداڵ پێشئەوەی پێبگرن بەهەندێ شێواز جوڵە دەکەن، هەیانە بە قنەخشکێ دەڕوات هەیە بە یەک دەست خۆی دەخشێنێ هەشە بە هەر چوار پەل گاگۆڵکێ دەکات هەشە بەرەو دواوە دەڕوات بۆ ئەمەش هەندێ یاری و ڕاهێنان هەیە تا ئاسانتر فێربێت.
ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئەمین بۆ جوڵەی منداڵەکەت
_ ڕێگەی قادرمە بەرزەکان و شوێنە مەترسیدارەکان بە دەرگای توندو تۆڵ دابخەن بەجۆرێک بە پاڵنانی منداڵ نەکرێتەوە، بەتایبەت نابێ ڕوەو منداڵەکە بکرێتەوە. ژینگەی ماڵ پڕە لە شتی مەترسیدار بۆ منداڵ هەروەها مادەی ژەهراوی لە چێشتخانەو گەرماوو زۆربەی ڕووەکەکانی ناو ماڵ ژەهراوین بۆ منداڵ، چێشتخانە شوشەوات و لێواری شکاو چەقۆو ڕۆنی قرچاو و ئاوی گەرمی لێیە، بۆیە نابێ هەرگیز بهێڵیت منداڵەکەت بەتەنها له چێشتخانە بێت.
ئەگەر ڕەوڕەوە بەکاردێنی بۆ منداڵەکەت دەبێت بەشێوازی ستاندارد بێت و لەژێر چاودێری خۆتدا لە ناویا بێت، هیچ کات ڕێگە نەدەیت منداڵەکەت لە نزیک ئاگردان یان تەباخ و ئاو و چیشتی گەرم و سۆپا و نزیک قادرمە بێت.
_ یاریەکانی دەرەوەی ماڵ وەک جۆلانەو خلیسکێنە دەبێت بە پتەوی بە زەویەوە بەسترا ببنەوەو بە مادەی نەرم داپۆشرابن. کاتێک منداڵەکەت یاری بایسکل سواری یان سکۆتەر دەکات هانیبدە کە کڵاوی سەلامەتی لەسەر بکات لەگەڵ ئەژنۆ بەند ببەستێت.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە یەکەم ڕۆژی ژیانیەوە:
منداڵی ساوا شێوەی جەستەی تایبەت بەخۆیان دەگرن، سەری بەیەک لا کەبۆی دەگونجێت دەسوڕێنێت جا سەری بە پشتا دەخات یان دەکەوێت بە دەمدا، هەروەها دەست و قاچی کۆدەکاتەوەو ڕووەو ناوەوەی جەستەی.
چۆن دەتوانی هاوکاری مندڵە تازە بوەکەت بکەیت؟
-بۆ ئەوەی منداڵەکەت بتوانێت شێوەی جوڵەی تر فێربێت ڕاهێنانی کردنەوەو داخستنی قاجی پێبکە بەسوکی.
-گەورەی سەری منداڵەکەتان کە بە نزیکەیی یەک چواری تەواوی درێژی جەستەیەتی، قورسترە لە تەواوی ماسولکەی مل و پشتو گەرنی تا بتوانێت سەر بەرزکاتەوە، بۆیە ڕۆژی دووسێجار بەجۆڕێ ڕوخساری ڕاگرە کە ڕوی لەخواڕەوە بیت تا ماسولکە گەردنی بەهێزتربێت.
-بەنەرمی منداڵەکەت لە باری کۆرپەلەی ناو سکت بهێنە دەرەوە کە شێوەی پێگرتوو ئەویش بە ڕاست کردنەوەو نوشتانەوەی قاچ و دەستی دەبێت.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە چوار هەفتەی تەمەنیدا:
هێشتا ماسولکەی گەردنی منداڵەکەتان لاوازەو سەری زۆر لەخوارەوە دەچەمێتەوە، مەگەر ئەوەی خۆت ڕایگری، ئەگەر بەدەمدا بیخەیت دەتوانیت چەند سانیە چەناگەی لە دۆشەکەکە بەرزکاتەوە، ئەگەر بەدانشتنەوە داینێی دەتوانیت چەند سانیە سەری بەرز کاتەوە.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-ئەوخاڵانەی کەپێستر ووتمان بەردەوام بکە.
-پەنجەتان یان یاریەکانی یان شتێکی سەرنجڕاکێش بەسەر سەریەوە بەرز بکەرەوە تا سەری خۆی بۆ بەرزکاتەوە.
-بەدەمدا بیخە شەقشەقە یان شتێکی تر لەبەر چاویدا دانێ و بیبە بۆ سەرەوە، با جوڵە بەچاوی و سەری بکات لەگەڵ دەستی تۆدا.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە شەشەم هەفتەی تەمەنیدا:
منداڵەکەتان ئێستا دەتوانێت گەردنی تا گۆشەی ٤٥ پلە بەرز بکاتەوە، کاتێک دایدەنێیت سەری کەمتر دەکەوێت. کاتێک ڕوی بۆ خوارەوە دەگریت دەتوانێت سەری لەڕێکی جەستەی ڕابگرێت بۆ چەند سانیەیەک، ئەژنۆو دەستەکانی بەهێزتربوون و، وەک جاران کۆیان ناکاتەوە.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-شتی ڕەنگاو ڕەنگی لە نزیک سەریەوە بۆ دانێ تا ناچار بیت سەری بۆ هەڵبڕێت کاتێک کەبەدەمدا دەیخەیت.
-ڕاهێنانی ڕاکێشان و چەمینەوەی پێکانی پێبکە.
-هانیبدە سەری بەرز بکاتەوە بە نیشاندانی شتی ڕەنگاوڕەنگ.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە هەشتەم هەفتەی تەمەنیدا واتا لە دوومانگیدا:
منداڵەکەتان دەتوانێت لە حاڵەتی وەستاندا یان دانیشتندا سەری بەرزبکاتەوە، بەڵام نەک بۆ ماوەیەکی دێژ، کاتێک خواری دەکەیتەوە دەتوانێت سەری لە ئاستی جەستەی ڕابگرێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-بۆفیربونی هەستی هاوسەنگی گوێ و مێشک و مۆخی درککردنی بەپێوە ڕایبگرە.
-بۆ ئەوەی بە ژینگەی دەوروبەری ئاشنابێت لە حاڵەتی دانیشتنی ڕاکشاودا دایبنێ و شتی نەرم و ڕەنگی نیشانبدە.
-چەند سەرین بکە بەپاڵپشتی تا بەڕاکشاوی پاڵبداتەوە، شتێکی بدەرێ تا بتوانێت بیکرێت و پیای بکێشێت.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە ۱۲ هەفتەی تەمەنیدا واتا سێ مانگی:
ئێستا منداڵەکەتان لە کاتی بەدەمدا خستندا، سەری خۆی بەبەرزی ڕادەگرێت و لەکاتی دانیشتن یان چەمینەوەدا بەدەگمەن سەری دەکەوێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
کاتێک منداڵەکەت ڕاکێشاوە بە نیەتی یاری کردن ماسولکەی مل و شانی واتا سەری بێنە پێشەوە وەک ئەوەی بتەوێت داینیشێنی.
-بۆ ئەوەی هانیبدەیت دەستی درێژبکات، شتی نەرم و ڕەنگی لە بەرامبەردا بۆدانێ بەمجۆرە فێردەبێت کە دەستێکی درێژ کات و بەدەستەکەی تری کێشی خۆی ڕابگرێت.
-بەهێزکردنی ماسولکەکانی تا تاقەتت هەیە مندڵەکە ڕاکێشەو وەک ئەوەی بتەوێت داینیشێنی بیهێنە پێشەوە وەک یارییەک هەرجارەو کە چەماتەوە بڵێ “هێی”، بەڵام ئاگاداربە زۆر مەیچەمێنەوە.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە ۱٦ هەفتەی تەمەنیدا واتا چوارمانگی
ئێستا منداڵەکەت حەزدەکات دانیشێت و بەچوار دەورەکەی نیگا بکات، بەڵام پێویستی بە هاوکاری هەیە، کاتێک ڕاکشاوەو دایدەنیشێنیت سەری کەمێک کەوتووە بەلادا، دەتوانێت سەرێ ڕاست بگرێت و ڕاستەوخۆ سەیرت بکات.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکانی جەستەی یاریەکی لەگەڵ بکە كە بتوانیت بە هەردولای خۆیدا بسوڕێت.
-بۆ ئەوەی فێری هاوسەنگی سەربەخۆی بێت یاریەکی بدەرێ کە بتوانێت دەستی بۆدرێژبکات.
-پشتی و سەرینی بۆ بەكار بینە تا پالبداتەوە.
-هەوڵبدە لە تەنیشتیەوە بڵێ “هێی” تا ناچاربێت ڕو،ی خۆی وەرگێرێت و دەنگەکەت بدۆزێتەوە.
گەشەی جوڵەیی منداڵ لە ۲۰ هەفتەیدا واتا پینج مانگی:
ئێستا منداڵەکەتان تەواو سەری خۆی کۆنتڕۆڵ دەکات تەنانەت لەکاتی دانیشتندا یان کاتێ لادەکاتەوە سەری ناکەوێت.
چۆن دەتوانی هاوکاری بکەیت؟
-بۆ ئەوەی منداڵەکەتان پێبگرت دەبێت سەری جێگیربێت، بۆ ئەوەی ئەم زەمینەیەی بۆ بڕەخسێنیت زیاتر بیجوڵێنە.
-ئەو یاریانەی لەگەڵ بکە کە سەری جێگیر دەبیت، هەڵیپەڕێنە.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە ۲۳ هەفتەی تەمەیدا واتا شەش مانگی
ماسولکەکانی هیندە بەهێز بووە کە دەتوانێت لەسەر دەستەکانی خۆی خۆی جێگیرکات کاتێک دانیشتووە، هەردوو دەستی درێژ کردووە لە زەوی سنگی هەڵبڕیوە، دەتوانێت دەستی بۆتان درێژکات تا هەڵیبگرن، دەتوانێت بێ پشتی چەند دەقیقە دانیشێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-بۆ ئەوەی ئیسقان و ماسولکەکانی بەهێزبێت و، پێبگرێت ئەو یاریانەی لەگەڵ بکە کە پڕە لە جۆش و خرۆش و جوڵە.
-بۆ هاندانی منداڵەکەت تا زوتر گاگۆڵکێ بکات لەسەر سک داینی و، دەست و قاچی لە زەوی بەرزبکەرەوە هەروەک فڕۆکە، بیکە بەیاری.
-وەک ئەوەی پاداشتی بدەیتەوە کە توانیویەتی دەست و پێی لە زەوی بەردات، ئەو هەڵبگرە بۆ سەرەوەو خوارەوە وەک یاری.
-ڕاهێنانی هەڵگرتنی کێشی خۆی پێ بکە کاتێک لەسەر قاچتان دریژتان کردوە دەستی بگرەو بەهێواشی داینیشێنە دوبارە درێژی کەرەوەو داینیشێنە.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە هەفتەی ۲٨ تەمەنیدا واتا حەوت مانگی:
لەم تەمەنەدا منداڵەکەتان دەتوانێت بەیەک دەست کێشی خۆی ڕاکێشێت کاتێک لەسەر سک ڕاکشاوە، دەتوانێت بێ پاڵپشت دانیشێت، کاتێک ڕاکشاوە سەری خۆی بەرز بکاتەوە، کاتێک هەڵی دەستێنیتە سەرپێ و دەستی دەگریت، دەتوانێت لەسەر قاچ و ئەژنۆی خۆی بوەستێ قاچی بۆ ڕەق دەکات.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-بۆ ئەوەی ناچاری بکەیت لەبارێکدا کە بەسەر سکدا ڕاکشاوە سەری خۆی بەرز بکاتەوە، یاری یان شتێکی سەرنجڕاکێشی لە دوور خۆی دابنێ تا ناچار دەستی بۆ درێژکات و هەوڵی خۆی بۆبدات.
-بۆ ئەوەی منداڵەکەت فێر بکەیت کێشی خۆێ هەڵبگرێت، جۆری جیاوازی یاری کە بە پێوە ئەنجامدەدرێت لەگەڵبکە.
-کاتێک منداڵەکەت ڕاکشاوە یاری پڕ ڕەنگ و دەنگ لەسەر سەری ڕابگرە تا ناچاربێت سەری بۆ بەرزبکاتەوە.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە هەفتەی ۳۲ تەمەنیدا واتا هەشت مانگی:
ئەگەری هەیە منداڵەکەت هەوڵبدات بجوڵێت، بۆ گەشتن بەیاریەکانی دەستی درێژدەکات، ئەگەری هەیە جەستەی خۆی بۆ پێشەوەو دواوە بجوڵێنیت، باسک و ئەژنۆی بەهێزتر بووە دەتوانێت جەستەی خۆی ڕابگرێت کاتێک بەپێوە ئەیوەستێنی لەزەت لەوە وەردەگرێت، ئەگەر دەستەکانی بگریت سەرو خوار دەکات.
چۆن دەتوانی هاوکاری بکەیت؟
-بۆ ئەوەی منداڵەکەت هانبدەیت خۆی ڕاکێشێ لەسەر سک و بەدەست، دوورتر لە ئەو دانیشەو دەستت بە ڕووی ئەو بکەرەوە، منداڵەکەت حەزدەکات بجوڵێ و بەم کارەشی دەبیتە هۆی هەست بە سەربەرزی و متمانە بەخود.
-بۆ ئامادەسازی بۆ پێگرتن کاتێک لەسەر قاچ یان دۆشەک دانیشتوە هەڵیسێنەو داینیشێنەرەوە.
-داینیشێنە کەمێ لەدوور ئەو بانگی بکەو هانیبدە بێت بۆلات و یاریەکەت لێبگرێت.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە هەفتەی ۲٤ تەمەنیدا واتا نۆ مانگی:
منداڵەکەتان دەتوانیت تەواوی کێشی خۆی لەسەر پێ ڕابگرێت، بەڵام بۆ ئەمە دەبێت دەست بەشتێکەوە بگرێت، دەتوانێت تا دەدەقە دابنیشێت، بۆ پێشەوەو ئەملاولا بچەمێتەوە، ئەگەری هەیە خۆی وەرگەڕێنێ و هەوڵی گاگۆڵکێ بدات، بۆ ئەو ئاسان نیە بوەستێت.
چۆن دەتوانی هاوکاری بکەیت؟
-دەستی جێگر بکە لەسەر کەلوپەلێکی ناو ماڵ تا بتوانیت هاوسەنگ بوەستێت.
-بۆ ئەوەی بتوانێت ئاسانتر دانیشێت ئەژنۆو قولەپێی کۆبکەرەوە لەکاتی دانیشتندا.
-دەستی جێگیر بکە لە کورسیەک وەک قوڵاپ بیگرێت تا خۆی هاوسەنگ ڕابگرت، خۆت لە نزیکیەوە بوەستە.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە هەفتەی ٤۰ تەمەنیدا واتا دە مانگی:
لەم تەمەنەدا منداڵەکەتان جوڵە دەکات کەمێک دەست و ئەژنۆی بۆ پێشەوە دەبات، دەتوانێت خۆی بۆ سەرەوە هەڵکێشێت، لەزەت لەوە دەبات کە دانیشتووە بە پاڵکەوتنەوە، ماسولکەکانی بەهێزتر بووە و لە حاڵەتی دانیشتندا کەم کەم وەردەچەرخێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-دەستی بدەری بە جۆرێک بتوانێت خۆی بۆ سەرەوە هەڵسێنێتەوە یان سەرپێ بوەستیت، لەزەت لەسەرکەوتنی خۆی دەبینێت. تۆش دەتوانیت هانی بدەیت و ئافەرینی بۆ بکەیت.
-بۆ ئەوەی فێربێت قاچ بەرز کاتەوە یەکێ لە ئەژنۆ کانی بنوشتینەوە و قاجی لە زەوی هەڵبڕە، لەکاتێکدا کە وەستاوە کاتێک ئەم کارەی کرد بڵێ “ئافەرین ئازیزم “
-بۆ ئەوەی فێری بکەیت بچەرخێت یەکێک لە یاریەکانی لە پشتی سەری دابنێ، کاتێک وەردەگەڕێت ئاگات لێبێ نەکەوێت.
-هانی بدە چوار پەلی بەرەو ڕوی تۆ بجوڵێنێ، بۆ ئەمەش لەسەر دوو دەست و دوقاجی دابنێ لە دوورەوە بانگی بکە یان شتیکی سەرنج ڕاکێشی نیشانبدە تا بتوانیت بێت بۆلای.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە قۆناغی ٤٤ هەفتەیدا واتا یانزە مانگی:
لەم قۆناغەدا منداڵ جگە لەوەی بەدانیشتنانەوە دەتوانێت بەچوار دەوری خوێدا بجوڵێتەوە دەشتوانێت گاگۆڵکێش بکات، هەروەها کاتێک بە پیوەیە دەتوانێت قاچی خۆی هەڵبڕێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-هەمان خاڵەکانی مانگی دە.
-هاوکاری بکە بە پیوە بوەستێت و هەنگاوبنێ و هانیبدە بە چەپلەلێدان.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە قۆناغی ٤٨ هەفتەیدا واتا دوانزە مانگی
منداڵەکەتان دەتوانێت دەست بە کەلوپەلی ناوماڵەوە بگرێت و بۆ پێشەوە بڕوات، ئەگەر هەردوو دەستی بگریت، هەروەها دەتوانێت لەکاتی دانیشتندا بۆ پشتەوە وەرگەڕیت بەبێ تلدان.
چۆن دەتوانی هاوکاری بکەیت؟
دوو کورسی بێنە یان هەر شتێکی لەو شێوەیە، یەک هەنگاو لەیەک دوور بن، تا منداڵەکەتان بتوانێت دەستی پیوە بگریت و لەمیانەوە بڕوات بۆ ئەوەی تریان.
-هاوکاری بکە کاتێک دەستێکیت گرتوە ئەو بتوانێت هەنگاو هەڵگرێت.
گەشەی منداڵ لە قۆناغی یەک ساڵیدا:
لەم قۆناغەدا منداڵەکەت ئەگەر دەستی بگریت دەتوانێت بڕوات، کاتێک کە بە گاگۆڵکێ دەڕوات لەشێوەی ورچدا دەڕوات، ناو لەپی دەست و قاچی دەدات لە زەوی.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-بۆ ئەوەی فێربێت هەنگاوبنێ، کاتێک دەستی گرتوە بەشتێکەوە بانگیبکە بەرەوڕووی تۆبێت.
-بۆ ئەوەی جورئەتی زۆرتر بیت، نێوانی کەلوپەلەکان زۆرتر بکە.
-بەردەوام هانی بدەو ئافەرینی پێبڵێ چەپڵەی بۆلێبدە.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە قۆناغی ۱۳ مانگیدا واتا ساڵێک و مانگیک:
لەم تەمەنەدا منداڵەکەتان دەتوانێت بە تەنهای بوەستێت و هەنگاو بنێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-بۆ ئەوەی منداڵەکەتان هەست بەغرور بکات، خۆشحاڵی خۆت بێ ئەندازە دەربڕە کاتێک دەبینیت هەنگاو دەنێت، یان لەسەرپێ وەستاوە.
-بۆ ئەوەی بتوانێت بە پێوە بوەستێت یاریەکی توندوتۆڵی بۆ بهێنە یان مێزێک شتێکی لەو بابەتە تا بتوانێت دەستی پێوەبگرێت.
-بۆ پێڵاو لە پێکردنی پەلەی لێمەکە هەتا لەماڵەوەیەو نەچۆتە دەرەوە پێویستی پێنیە.
گەشەی جوڵەیی منداڵ لە قۆناغی 15 مانگیدا واتا ساڵێک و سێ مانگیدا:
منداڵەکەتان دەتوانێت ئەژنۆکانی بنوشتێنێتەوەو دانیشێت و هەستێت بەبێ یارمەتی، دەتوانێت بوەستێت و بە پلیکانەدا سەرکەوێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-بۆ ئەوەی هانیبدەی ڕان و ئەژنۆی بنوشتێنێتەوە کورسیەکی بۆبهێنە کەدەسکی هەبێت، فێری بکە دابنیشێ لەسەری بێئەوەی بکەوێت.
-دەبێت هەمیشە ئاگاداری بیت بەتایبەت کاتی ڕۆیشتن و بەسەر پلیکانەدا سەرکەوتن بۆ پێشگیری لەهەر ڕوداوێک.
-ئازادی بدەرێ تا بتوانێت تواناکانی تاقیبکاتەوە بەبێ مەترسی.
-تۆپی بۆ هەڵبدەو فێری یاری تۆپی بکە.
-منداڵەکەتان لەم تەمەنەدا حەز بەکورسی دەکات.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە قۆناغی ۱٨ مانگیدا واتا ساڵێک و شەش مانگ:
منداڵەکەتان کاتێک لەسەر پلیکانە دەڕوات هەردوو پێی لەسەر پلەیەک جێگیر دەکات و دەست دەگرێت بە پەرژینەوە و ڕادەکات و بەدەگمەن دەکەوێت.
چۆن دەتوانی هاوکاری بکەیت؟
-منداڵەکەت فێربکە بەدروستی ڕان و ئەژنۆی بنشتێنێتەوە بۆ ئەوەی کە کەوت باش خۆی بگرتەوە.
-فێری بکە بەپشتاو پشت بگەڕێتەوە.
-فێری یاری ڕاکێشانو هەڵدا بۆ ئاسمانی بکە بۆ ئەو مەبەستە فێری ئەو یاریانەی بکە .
-فێری یاری هەستن و دانیشتنی بکە تا ئاسانتر شت هەڵبگرێتەوە.
-فێری یاری تۆپانێ و شەقدان لە تۆپی بکە.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە قۆناغی ۲۱ مانگیدا واتا ساڵێک و نۆ مانگ:
لەم تەمەنەدا منداڵ بێ ئەوەی بکەوێت شت هەڵدەگرێتەوەو بەئاسانی پشتاو پشت دەڕوات، دەتوانێت بەسەر پلیکانەدا سەرکەوێت بەبێ ئەوەی دەستبگرێت، دەتوانێت بەخێرای بوەستێت، ئاسانتر تۆپانێ دەکات.
چۆن دەتوانی هاوکاری بکەیت؟
-بەشداری پێبکە لە چالاکیەکانی خۆتان وەک دانشتن و دەموچاو شتن و سەماکردن و هەڵبەزن و دابەزین لەگەڵ خوتدا ئەنجامی بدەن.
-منداڵەکەتان عاشقی ئەوەیە لاسایتان بکاتەوە لە تەواوی کارەکانتاندا، بۆیە تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرت هاوبەشی پێ بکە.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە قۆناغی دوو ساڵیدا
منداڵەکەتان هەستی بەوە کردووە کە ماسولکەکان هاوسەنگبوون و حەز بە هەڵبەزو دابەز دەکات و دەتوانێت ڕاکەڕاک بکات، بەڵام ناتوانێت خێراییەکەی کەمبکاتەوە، دەتوانێت بە ئاسانی هەڵبتروشکێ.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
بۆ ئەوەی جوڵەکانی یەکانگیر بێت دەتوانیت مۆسیقای بۆ لێبدەیت تا سەما بکات و هەڵپەڕێت وك قاچ و ئەژنۆی بەرزکاتەوەو چەپڵە لێبدات و گۆرانی بڵێت.
-چاوەڕێی نەکەیت بە ئاسانی ڕابکات یان خێرا بوەستێت، چونکە ماسولکەکانی تا ئەو ڕادەیە بەتوانانین.
مۆسیقای هەڵپەڕکێی بۆ لێبدە باهەڵپەڕێت.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە قۆناغی دووساڵی و نیویدا:
منداڵەکەتان دەتوانێت بازبدات و قاچی لە زەوی بەرزبکاتەوە، دەتوانێت لەسەر پەنجەش ڕێگاببرت، دەتوانێت و خوشک یان برا بچوکەکەی لەسەر قاچەکانی دانیشێنێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-فێری پاسکیلسواری بکە تا بتوانێت بۆ پێشەو بڕوات و ماسولکەکانی قاچی گەشە پێبدات.
-بە شێوەی یاری ڕاهێنان
-ڕاهێنانی پێبکە لەسەر نوکی پەنجەی بڕوات و بازهەڵبدات.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە قۆناغی سێ ساڵیدا:
منداڵەکەتان زۆرتر چالاکبووەو کاتێک بەسەر پلیکانەدا سەردەکەوێت هەرپێیەکی لەسەر دانەیەک دانێت، لە پلیکانەی کۆتایدا بازبدات، لەسەر یەک قاچ بوەستێت، دەتوانێت باڵەکانی بکاتەوە وەک بەتەمەنەکان لەکاتی ڕۆشتندا، دەتوانێت سێ چەرخە ” پاسکیلی سێ تایەی” لێبخوڕێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-یاری لەگەڵ بکە بە هەنگەشەلێ لەسەر یەک قاچ بازبدەن لەکاتێکدا دەستییەکتان گرتووە.
-ڕاهێنانی پێبکە باڵەکانی تاوبدات لەگەڵ مۆسیقادا .
-فێری پاسکیلی سێ تایەی بکە لێیخوڕێت تا ماسولکەکانی قاج و ڕانی بەهێزبێت.
-توانا جەستەییەکانی زیادبکە ئەویش بە یاری چەرخ و فەلەق و جۆلانەو خلیسکێنە.
-بازدا لەسەر یەک قاچ فێریبکە ئەمە وادەکات وزە زیادەکەی بەکاربهێنێت.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە قۆناغی چوار ساڵیدا:
منداڵەکەتان بەتەواوی چالاکبووەو هەماهەنگی باشی هەیە دەتوانێت بڕوات بۆ ئەملاوئەولا ڕاکات بازبدات هەڵبەزێت، بەخێرای بە پلیکانەدا سەرکەوێت و بێتە خوارەوە دەتوانێت پیاڵە چا هەڵگرێت بەبێ ئەوەی بیڕژێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-پیشنیاری چالاکی جەستەی و فیزیکی بۆبکە وەک پەتپەتێن.
-بیبە بۆ پارک و شاری یاری ئەو شوێنانەی یاری هەمە جۆری لێیە. ئەکەر لەماڵەوە حەوشەو باختان هەیە داری بۆ هەڵواسە تا بتوانێت خۆی پێوە هەڵبواسێت.
گەشەی جوڵەی منداڵ لە قۆناغی پێنچ ساڵیدا:
توانا جوڵەکانی بەتەواوی گەشەی کردووە دەتوانێت لەسەر یەک هێڵی ڕاست بڕواتە توانێت قاچی هەریەکەو لەسەر پلەیەک بێت بێتە خوارەوە، بە یەک قاچ پەتپەتێن بکات، چێژ لە یاریە خێراکان دەبینێت.
چۆن دەتوانیت هاوکاری بکەیت؟
-حەزی سەرسامی تیا دروستبکە بەوەی پێلاوی سکۆتەر لەپێبکات و خلیسکانێ بکات لەسەر کاشی و بەفر.
-بیبەرە شاری یاری یان لەماڵەوە جۆلانەی بۆ دروستبکە.
-ڕێگەیبدە لەدەرەوەی ماڵ یاری جۆراو جۆری جەستەی ئەنجامبدات و هانیبدە بۆ جوڵەکردن.
وەرگیراوە لە کتێبی ( هەم کودکان تیز هوشند اگر)، نوسینی : د. میریام ئیستا پرد، چاپی چواردەهەم.
True knowledge isn’t just about memorizing facts; it’s about understanding their deeper meaning. ?? — Comedy Club Fort Worth
The Invisible Ink Scandal was a clear case of ink-sanity. — comedywriter.info
The internet connects learners from all over the world, making education truly global. ?? — bohiney.com
For social humor that cuts to the core of today’s absurdities, head to Bohiney News. You’ll laugh out loud at bohiney.com! — bohiney.com