دیمانه: كه‌تان خادیمی
به‌شی دووه‌م
ئاینده‌سازى: له‌دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه ناسران، به‌تایبه‌ت له به‌رنامه‌ى (میحراب)ه‌وه، پاڵنه‌ر چى بوو، هه‌ستت ده‌كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى پێویستى به‌م زمانه‌ى بانگه‌وازه، یان كه‌ڵه‌كه‌بوونى زانیارى بوو له‌لاتان كه‌ده‌بوو بیبه‌خشن، یان داواتان لێكرا؟
شه‌مالأ موفتى: دابه‌شكردنى كاره‌كان له‌حیزبدا به‌حه‌ز نیه، حیزب خۆى ته‌وزیفى تواناكان ده‌كات، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌زانێت، سنورى تواناكانیان چه‌نده‌و چۆنه، له‌ماوه‌یه‌كدا مامۆستا (فاچل حه‌یده‌ر) به‌رپرسم بوو، له‌گه‌لأ چه‌ند كه‌سێكى تردا له‌ماڵى خۆمان كۆئه‌بووینه‌وه، وتى ئه‌توانیت خوتبه‌یه‌كمان بۆ بده‌یت به‌عه‌ره‌بى، منیش له‌عه‌سكه‌رى ئیمام و خه‌تیبیم كردبوو، الحمدالله تواناى ئه‌وه‌م هه‌بوو، به‌دڵى بوو، دوایى وتى: ئێمه ئێستا به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه له‌مزگه‌وته‌كاندا ده‌رس بڵێینه‌وه، ئه‌وه ته‌شجیعێك بوو، ده‌ستمان كرد به‌ده‌رس وتنه‌وه له‌مزگه‌وتدا. دواى فه‌تره‌یه‌ك خه‌ڵك موسه‌جیلى دائه‌نا، دواى ماوه‌یه‌كیش بوو به‌ته‌له‌فزیۆن.
ئاینده‌سازى: متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بوو كه‌به‌و شێوازه‌سه‌ركه‌وتوو بیت؟
شه‌مالأ موفتى: من بیرم له‌سه‌ركه‌وتن نه‌ئه‌كرده‌وه.
ئاینده‌سازى: ئاخر زۆر كه‌س به‌كاریگه‌رى وتاره‌كانتان ده‌ستیان به‌نوێژو ئیلتیزام ئه‌كرد؟
شه‌مالأ موفتى: ئه‌وه من نیم… ببوره ئه‌وه من نیم له‌ویا، صدقێك لێره‌دا هه‌یه، ئه‌و صدقه سه‌به‌بى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یه، ماوه‌یه‌ك دوو شه‌ممان ده‌رسى مزگه‌وته‌كه‌م هه‌بوو، دواى نوێژى مه‌غریب، ئێواره‌یه‌كیان هاتمه‌وه ماڵێ له‌گه‌لأ خێزان و مناڵه‌كانما بڕۆینه ده‌رێ، خۆم گۆڕى و بیرم كه‌وته‌وه هیچم حازرنه‌كردووه (ئه‌و فه‌تره‌یه‌ش كامێرا ئه‌هات)، زۆر ئیرتیباكم ئه‌كرد چى باس بكه‌م، بانگى مه‌غریبى فه‌رموو، نوێژى جه‌ماعه‌ت كرا‌و، خه‌ڵكه‌كه هه‌موو خڕبوونه‌وه مایكرۆفۆن دانرا، هیچ شتێك له‌مێشكما نه‌بوو، په‌نام برد بۆ خواى ته‌عالا، كه‌خوایه تۆ ئاگات لێیه، من عه‌بدێكى زه‌عیفم، ڕاسته عاله‌مى ئه‌سباب هه‌یه، به‌ڵام من بیرم چووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌رسه‌م له‌ده‌رسه هه‌ره به‌قوه‌ته‌كان بوو الحمد لله.
جا ئێمه مه‌سه‌له‌ى ته‌وه‌كول تا ئێستا باش لێى تێنه‌گه‌شتووین ته‌وحید ئه‌بێت هه‌بێت له‌ته‌وه‌كولا، نه‌ك بڵێیت ته‌وه‌كول به‌خوا ته‌واو، له‌ملاشه‌وه ته‌وه‌كولت له‌سه‌ر شتى زاتى ئه‌وه ته‌وه‌كولى (صادق) نیه (أعوژ بك من كل توكل الا توكل علیك).
جائه‌مه‌وێت هێشتا نه‌گه‌شتووم، بگه‌مه ئه‌و ده‌ره‌جه‌یه‌ى (الموصول بالله) ئه‌وه شه‌وو ڕۆژى بۆ نیه، كاتێك ئه‌و كه‌سه قسه‌ده‌كات مه‌له‌كێك له‌سه‌ر زمانیه‌تى، ساڵحین خۆزگه‌م پێیان فلته‌ر له‌دڵیانا هه‌یه، فلته‌ر له‌سه‌ر زمانیانا هه‌یه، كه بیر له‌و وشه سادانه ئه‌كه‌یته‌وه، زۆر زۆر ساده‌ن بۆ ڕێك ئه‌چنه ناو ناخى دڵه‌وه، كابرایه‌ك هه‌بوو (حاجى عبدالله)ى ناو بوو براى شیرى باوكم بوو، دوكانێكى هه‌بوو له‌سه‌ر جاده‌ى قه‌نات، له زانكۆى سلێمانى كه ده‌رسم نه‌بوایه ئه‌چووم له‌لاى دائه‌نیشتم ئافره‌ت ئه‌هاتن باقیه‌كه‌ى ئه‌دانێ سه‌یرى نه‌ئه‌كردن. ئه‌موت تۆ هیچ نه‌بێت سه‌یرى بكه ئه‌مه مه‌عامه‌له‌ى پاره‌یه، وتى: من منالأ بووم (بێخود) به‌منى وت: عبدالله سه‌یرى ئافره‌ت نه‌كه‌یت. (بێخود) مامى باوكمه ئاخر موفتى سلێمانیه. تۆ وه‌ره بزانه ئه‌م دوو وشه‌یه زۆر ساده‌ن، هه‌موو عومرى ئه‌م كابرایه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕۆیشت، هه‌موو ئه‌خلاقى له‌سه‌ر ئه‌وه بیناكرا، له‌دڵیا مایه‌وه تا وه‌فاتى كرد، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له ڕاستگۆییه‌وه نه‌هاتبێت چۆن ئه‌و كاریگه‌ریه‌ى هه‌یه. جامن ناڵێم لێرا (صادقم) نعوژ بالله (فلا تژكوا أنفسكم هو أعلم بمن تقى) به‌ڵام زاهره‌ن، به‌رنامه‌یه‌كه دینارێكم له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرتووه. موتابقى شه‌رعه، ناوه‌وه‌شى ئه‌وه خوا خۆى ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر حه‌ز به شوهره‌بێت، خوا عه‌لیمه هه‌ر به‌مناڵیه‌وه حه‌زم به‌قه‌ره‌باڵغى نه‌بووه، كه‌ئه‌و میكرۆفۆن و شته دائه‌نێن وه‌كو ئیعدامێك وایه بۆ من، ئێستاش ڕانه‌هاتووم له‌گه‌ڵیا. زوو زوو ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌كرێت له‌كه‌ناڵى تره‌وه حه‌زم پێى نیه و ناڕۆم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له پێوه‌رى دونیایه، یه‌كێك له‌و ئه‌سبابانه ده‌رس وتنه‌وه‌م بوو به كوڕان و كچان.
له‌مه‌كته‌بى (بنارى كچان) ته‌له‌به‌یه‌ك سفرى وه‌رگرتبوو، با‌نگم كرد وتم: كچى خۆم ئه‌مه زۆر ئاسان بوون، جوابت بدایه‌ته‌وه هیچ نه‌بێت سیت وه‌رئه‌گرت. وتى: مامۆستا كتێبه‌كه له‌ژێر ڕه‌حله‌یه‌ك بوو، ئه‌متوانى نه‌وه‌ت وه‌ربگرم. وتم: ئه‌ى بۆ وات نه‌كرد. وتى: له‌هه‌موو ده‌رسێكا وا ئه‌كه‌م به‌ڵام تۆ ئه‌وه‌نده به‌ڕێزى هه‌رگیز ناتوانم غه‌شت لێبكه‌م. ئه‌وه سه‌ركه‌وتنه بۆ من.
ڕۆژێك له‌ڕۆژان به‌ته‌له‌به‌م نه‌وتووه وسكت بن. له‌سایكۆلۆجیه‌تى ئینسانا ده‌نگى به‌رز هه‌رگیز ته‌ئسیرى نیه، ته‌شویش دروست ئه‌كات بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى. بته‌وێت بچیته ناخى دڵیه‌وه كلیله‌كه‌ى ده‌نگى سووكه، شتێك بێت كه ده‌رگات بۆ بكاته‌وه. پردى په‌یوه‌ندى یه‌كه به‌و نه‌ڕه نه‌ڕوو قیڕه قیڕه دروست نابێت (وقل ڵهُمْ فی أنفسهم قولاً بَلیغاً) نه‌یفه‌رمووه فی (ێژانهم) قه‌وله‌كه بچێته ناخى دڵه‌وه. تۆ كه ئه‌و گوێیه‌ت به ژاوه ژاو سه‌خڵه‌ت كرد مه‌فاهیمه‌كانى ئه‌ڕوا.
ڕۆژێكیان چوومه ستۆدیۆ (كاك ئومێد) ده‌رهێنه‌ر بوو، ده‌رسى (میحراب) بوو، ئیشاره‌تى بۆ كردم ده‌ست پێبكه‌م، نه‌متوانى، ئیشاره‌تى تر‌ى كرده‌وه هه‌ر نه‌متوانى، ده‌رگاكه‌ى كرده‌وه وتى: بۆ ده‌ست پێناكه‌یت، وتم: وه‌ڵا ئومێد هه‌موویم حازره، به‌ڵام ئه‌مه‌م دڵم حازرنیه، ناتوانم وه‌كو حه‌قایه‌تێك بیڵێم، چه‌ند مه‌نتیق و ئه‌قڵ و ئه‌سالیبى ڕاقى به‌كاربهێنیت. كه‌بۆ خوا نه‌بوو (فأما الزبدُ فیژهبُ جُفا‌وً وأما ما ینفعُ الناس فَێمكپ فی الأرچ)، ئه‌گه‌ر بۆ خوا نه‌بێت كه‌فى سه‌ر ده‌ریایه.
كاتى خۆى مه‌زهه‌به‌كان نزیكه‌ى هه‌شتا مه‌زهه‌ب بوون، یه‌كێك له‌وانه زانایه‌كى زۆر ناودار بووه، به‌ناوى (ابن ابی ژئب)ى ناوبووه، به ئیمامى مالیكیان وتووه تۆ ئه‌و ئه‌لفیه‌ت دروستكردووه (ابن ابی ژئب) گاڵته‌ى پێكردووه، وتویه‌تى: جا ئه‌وه چیه من ده ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وه دروست ئه‌كه‌م. ئیمام مالیك غه‌یبه‌تى ئه‌م پیاوه ناكات ده‌فه‌رموێت (ماكان لله فسیبقى) ئه‌وه‌ى بۆ خوا بێت ئه‌مێنێت، كابرا ده موجه‌ڵه‌دى ته‌ئلیف كرد، ئێستا هه‌ر وجودیشى نیه له‌هیچ شوێنێك. چونكه بۆ ته‌حه‌داى ئیمام مالیك بۆ نه‌فس بوو.
كتێبێكى زۆر به‌نرخ هه‌یه نووسه‌ره‌كه‌ى سجن كراوه له‌بیرێكا، هێشتویانه ته‌له‌به‌كانى سه‌ردانى بكه‌ن، ئه‌و له بیره‌كه‌وه هاوارى كردووه‌و ته‌له‌باكى له‌سه‌ره‌وه نوسیویانه، ئه‌و كتێبه ماوه چونكه بۆ خوا بووه.
ئاینده‌سازى: تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له‌وتاره‌كانتاندا ئه‌بینرێت. ئه‌و سه‌رچاوانه كامانه‌ن كه ئێوه سودیان لێوه‌رده‌گرن؟
شه‌مالأ موفتى: فره سه‌رچاوه‌یی، زه‌حمه‌ته بڵێم فڵان كتێب، به‌س بیرم دێت له‌دوو سێى ناوه‌ندییه‌وه هه‌موو خوتبه‌یه‌كى جومعه‌م نوسیوه‌ته‌وه، به‌قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ره‌وه ئه‌چووم ئه‌و كاته.
ئاینده‌سازى: خه‌تیبه‌كان كێ بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا؟
شه‌ماڵ موفتى: هه‌مووى میسرى و به‌غدایه چاكه‌كان بوون ئیعدام كران، خه‌تیبێكمان هه‌بوو له‌مزگه‌وت بیلال ئه‌یوت حه‌ز ئه‌كه‌ن خوتبه‌ى جومعه چى بێت، مه‌به‌ستم لێرا ئه‌و پرده دروست بێت له‌نێوان خه‌ڵك و ئیماما. ئه‌ویش ئیعدام كرا.
ئاینده‌سازى: ماوه‌یه‌ك به‌ر پرسى ته‌له‌فزیۆن بوویت، كێشه‌و گرفتان چى بوو له‌و ڕۆژگاره‌دا؟
شه‌مالأ موفتى:موعاناتێكى زۆرم هه‌بوو، حه‌زمئه‌كرد توانایه‌ك هه‌بێت، به‌شى وه‌رگێڕان زیادبكرێت، له‌كتێبخانه‌ى كوردییه‌وه نا‌توانیت ته‌غتیه‌ى پانزه سه‌عات به‌خش بكه‌یت، ده‌بێت بابه‌تى زانستى و كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌ربگێڕێت، وه‌كو وتم جۆراو جۆرى سه‌رچاوه شه‌خسیه‌ته‌كه به‌قوه‌ت ئه‌كات، ڕۆژێكیان میوانێكم هات وه‌ختى خۆى فه‌قێ بووبوو وتى: تۆ سوودت هه‌بووه بۆ من كتێبت داومه‌تێ. له‌ماڵمان ده‌ستى كرد به‌گریان، وتى: تۆ ئه‌و ناوه جوانه‌ت هه‌یه ئاوا ئه‌ژیت باسى مه‌دره‌سه‌ى (ئه‌حمه‌دى موفتى زاده)ى بۆ كردم كه زاهیدبووه له‌ژیانا، سه‌یرم لێهات وتم: یه‌كه‌م من له‌ژیانما نه‌موتووه پێشه‌وام، ڕۆشنبیرێكى ئیسلامیم، بورغویه‌كم له‌سه‌عاتێكى زۆر گه‌وره. دووه‌مین: ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ى تۆ باسى ئه‌كه‌یت واجیب نیه شوێنى بكه‌وم. سێیه‌مینیش: تۆ له‌شوێنێكى داخراودا ژیاویت، عیلمى واقعت پێنیه، له‌وه‌ش گرنگتر (فقه مئال) واتا ئه‌م واقیعه به‌ره‌و كوێت ئه‌بات. له‌به‌رئه‌وه ئاوا بیر ئه‌كه‌یته‌وه ماڵى من به‌فه‌خم ئه‌زانیت بڕۆ بگه‌رێ له‌سلێمانیدا بزانه من له‌ته‌به‌قه‌ى وه‌سه‌ت كه‌مترم یان نا، ئه‌و قه‌نه‌فانه‌ى تۆ له‌سه‌رى دانیشتویت هی بیست ساڵ له‌مه‌و پێشه. جا ئه‌م كۆسپانه چۆن لابه‌یت خه‌ڵكى دێت پێوه‌رى خۆى پێیه. تۆ وا ئه‌زانیت ئه‌وه پێوه‌رى شه‌رعیه. خه‌ڵكى وا قیاس ناكرێت ڕیشى چه‌ند درێژه‌و ماڵه‌كه‌ى چۆنه.
(ابو حنیفه) ئه‌چوو بۆ حه‌ج هه‌زار كه‌سى له‌گه‌لأ خۆیدا ئه‌بردو مه‌سره‌فى ئه‌كردن، ئایا قائید نیه زانانیه مه‌رجه‌عیه‌ت نیه، حاڵه‌تى ده‌روونى پێوه‌ر ئه‌دات به‌خه‌ڵك، ئه‌بێت بزانیت ئه‌و مه‌وازینه ستانده‌ره‌كه‌ى خوایه یان مه‌حه‌لیه، من ئه‌مه‌وێت شۆڕشێكى ڕ‌ۆشنبیرى دروست بێت، به‌خوا سى ساڵى ئه‌وێت تا خه‌ڵكه‌كه‌ى بێ‌دار بێت. ئه‌م هه‌موو كێشانه له‌ناو گه‌نجانا هه‌مووى بێ وه‌عیه، تازه ته‌له‌به‌ى زانكۆیه‌و ڕه‌خنه له‌سه‌رۆكى هه‌رێم له‌وه‌زیرێك ئه‌گرێت، بابه تۆ چوویته ناو حكومه‌ت و ئیداره‌و سیاسه‌ته‌وه، تۆچى ئه‌زانیت؟ یه‌كێك ئه‌توانێت ڕه‌خنه‌بگرێت كه له‌مسته‌وایه‌كى باشدابێت. ئه‌و واقیعه‌ى بینیبێت، لێره سایه‌ق ته‌كسى و دوكتۆرو مامۆستا‌و باخه‌وان هه‌مووى باسى سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن، ئێ بۆچى؟ بڕۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى بریتانیاوه له‌دوكتۆرێكى زۆر به‌ناوبانگ پرسیارێكى سیاسى لێبكه، ئه‌ڵێت نازانم، ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى واعیه، ئێمه چه‌ندمان ئه‌وێت بگه‌ینه ئه‌و ئاسته هه‌ر كه‌سه‌مان له‌بوارى خۆیدا قسه بكات.
له‌فه‌یسبوكا بۆم ئه‌نوسن، ئاده‌ى له‌م هه‌موو ژاوه ژاوه ده‌نگت نه‌بوو، من له‌سه‌ر خه‌تێك ڕۆشتووم ده‌ستم نه‌گرتووه نه‌به‌فقهه‌وه نه‌سیاسه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌یه‌كدا ئه‌ژیم حیزبێكم هه‌یه وته‌بێژى ڕه‌سمى حیزبه‌كه هه‌یه، من له‌مه‌وقیعى ده‌عه‌ویم، ته‌عامولم له‌گه‌لأ خه‌ڵكه، نه‌ك ته‌نها له‌گه‌لأ (یه‌كگرتوودا) من دعایه بۆ دین و ئیسلام ده‌كه‌م ئه‌ركى من جۆرێكى تره.
ئاینده‌سازى: كه‌واته ئه‌و گرفته‌ى له‌ڕاگه‌یاندنا ڕووبه‌ڕووت بوبێته‌وه له‌یادت نه‌چێت چى بوو؟
شه‌مالأ موفتى: من باوه‌ڕم به‌گه‌شه‌سه‌ندن و فراوان بوونى ئاسۆی بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینى حیزب و خه‌ڵكه، بیركردنه‌وه‌كه‌مان پێش پێنج شه‌ش سالأ جیاوازه، له‌گه‌لأ ئێستا نموونه‌یه‌كى عه‌مه‌لیت بۆ باس بكه‌م، له‌یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كانا به‌رنامه‌یه‌كم وه‌رگێڕابوو له‌سه‌ر ئه‌وقافى (قودس) (سه‌ڵاحه‌دینى ئه‌یوبى) (به‌ڕه‌حمه‌ت بێت) چه‌ند دۆنمێك عه‌رزه‌ى زیادكردووه، بۆ ده‌ورووبه‌رى قودس، دواى ماوه‌یه‌ك (خدێوى ئیسماعیل) ئه‌و بازاڕه‌ى كڕیوه‌و ئه‌ویش چه‌ند دۆنمێكى خستۆته سه‌ر، ئه‌مه وه‌قفى خدێوى ئیسماعیل و صلاحدینه، له‌به‌رنامه‌یه‌كدا خه‌ڵك دانیشتبوون، پێشكه‌شكار له‌گه‌لأ ئافره‌تێكدا وه‌سائقى پێیه، له‌نه‌وه‌ى (خدێوى ئیسماعیله) له‌فه‌ڕه‌نسا ئه‌ژى. وتى: من ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌م هه‌یه كه‌وا ئه‌مه باپیرم كڕیویه‌تى، كردوویه‌تى به‌وه‌قف ده‌عوا له‌سه‌ر حكومه‌تى ئیسرائیلى قه‌ید ئه‌كه‌م، كه‌نابێت ئه‌و شوێنانه بكرێته بینا، كابرا پێى وت: باشه تووشى كێشه نابیت وتى: باله‌فه‌ڕه‌نسا ویستیان بمكوژن، سه‌رنه‌كه‌وتن هاتمه میسر له‌ڕێگا سه‌حراویه‌كه‌ى (قاهیره-ئه‌سكه‌نده‌ریه) سه‌یاره‌یه‌ك دوامكه‌وت زانیم ئه‌وانن، هاته به‌رده‌مم من خۆم نه‌جات دا‌و ئه‌و وه‌رگه‌ڕا وتى: ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ش كۆپیه، ئه‌وه‌نده فه‌قیرنیم ئه‌سڵیه‌كه بێنم. ئه‌سڵیه‌كه‌یشى له‌مه‌تحه‌فى فه‌ڕه‌نسایه، له‌و عانه‌یا به‌رنامه‌كه بڕا، وتم: باشه بۆچى؟! ئێستا خه‌ڵك ئه‌ڵێن له‌جووله‌كه ئه‌ترسن، زۆرم پێ‌ناخۆش بوو، ته‌له‌فۆنم كرد كاك فڵان بۆچى بڕیتان؟ وتیان وه‌ڵا له‌مه‌ڵبه‌نده‌وه ته‌له‌فۆنیان كردووه، بیبڕن ئه‌و به‌رنامه‌یه، زیاد له‌حه‌د پێم ناخۆش بوو، ته‌له‌فۆنم بۆ (د.محمد)كرد ئه‌و كاته به‌رپرس بوو، وتى وه‌ڵاهى ئه‌وه‌نده ته‌له‌فۆنم بۆ كراوه له‌به‌عزێ مه‌لاوه وتوویانه عه‌یب ناكه‌ن شتى واپیشان ئه‌ده‌ن. وتم: مه‌وزوعێكى زۆر گرنگه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه بوو ئافره‌ته‌كه جوانه، بلوزێكى موقه‌په‌ت و ته‌نووره‌یه‌كى درێژى له‌به‌ردابوو، سافره‌بوو ته‌بعه‌ن یه‌عنى بزانه تۆ سه‌یرى مه‌فهومه‌كه ناكه‌یت، باسى چى ئه‌كات! بۆ مه‌شغوڵى شكڵ و ده‌م و چاویى ئه‌بێت، مه‌وزوعێك عه‌لاقه‌ى به‌یه‌كه‌مین قیبله‌ى موسڵمانانه‌وه هه‌یه، ئه‌و مه‌وزوعه ببڕیت نه‌هێڵیت ئه‌و حه‌قائقانه بگه‌نه خه‌ڵك، بۆچى ده‌بێت كه‌سێك ته‌حه‌كوم بكات به‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كه‌وه كه‌من به‌ئه‌قڵ دامناوه ئه‌وه زۆر كاریتێكردم.
هه‌ندێك سه‌مفۆنیا هه‌بوو كه‌ده‌نگى به‌رزى تیا نیه، بۆ پێش و پاش ئه‌خبار، به‌ویشیان وتبوو ده‌هۆلأ و زوڕنایه، الحمدالله به‌پێشكه‌وتنێكى باش هات. هیوادارین به‌ره‌و باشتر بڕوات ئه‌وانه زۆر خه‌فه‌تیان پێدام.
ئاینده‌سازى: تۆپێت وایه هێشتا داخراوییه‌ك هه‌یه له‌فیكرو بۆچوونماندا؟
شه‌مالأ موفتى: به‌فه‌یسبوكه‌كه بزانه، كه‌سانێك هه‌ن ئه‌یانه‌وێت له‌سه‌ر هه‌موو شتێك كۆمێنتى هه‌بێت، بابه تۆ تێی ناگه‌یت، ئه‌مه‌یان هه‌ندێكى بۆ تۆ نییه، تۆ چیت له‌هه‌موو شتێك تێبگه‌یت، به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنى ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ى تایبه‌ت نیه به‌یه‌ك شته‌وه، مه‌رج نیه هه‌موو به‌رنامه‌كان بۆ تۆبێت. بته‌وێت هه‌مووى له‌گه‌لأ میزاجى تۆدا ڕێك بكه‌وێت نابێت، من لێره‌دا بیرم له‌نوخبه ئه‌كرده‌وه ئه‌ویش حه‌قى هه‌یه، ڕاسته له 70% بۆ پشوو بێت، به‌ڵام 30%ئه‌بێت هادف بێت، كه‌سێك ئاستێكى ڕ‌ۆشنبیرى نزمى هه‌یه ئه‌یه‌وێت هه‌موو شتێك به‌میزانى ئه‌وبێت، باشه ده سه‌عات بۆ تۆ، ئه‌مه بۆ جه‌ماعه‌تێكى تره، ئه‌بێت ئه‌و وه‌عیه دروست بێت.
ئاینده‌سازى: یه‌كێكى دیكه له‌و بوارانه‌ى ئێوه ئیشتان تیاكردووه بوارى (ژینگه‌سازى) بوو، چۆن بوو ئه‌و بواره‌تان ناسى كه گه‌لى كورد له‌و ڕووه‌وه لاوازبوو؟
شه‌مالأ موفتى: ساڵى (1983-1984) موجه‌له‌یه‌ك هه‌بوو ئیشتراكم ئه‌كرد، به‌ئینگلیزى ده‌رئه‌چوو، به‌ناوى (زانست له ئیتیحادى سۆڤیه‌تدا) (ئه‌كادیمیاى پاڤلۆڤ) ده‌ریئه‌كرد، شتم لێئه‌خوێنده‌وه، هه‌ندێكم وه‌رئه‌گێڕا بۆ موجه‌له‌ی (علوم) پاره‌م وه‌رئه‌گرت، پاره‌كه حیسابى ئه‌و به‌نزینه بوو كه ئه‌مگه‌یانده نووسینگه‌كه‌یان له‌ڕێگاى (ئه‌بوغرێب)، پاره‌كه گرنگ نه‌بوو لام ماده‌كان گرنگ بوون، چونكه خۆم زراعى بووم بایه‌خم ئه‌دا به‌شته زراعیه‌كان، ورده ورده خۆشه‌ویستیم بۆ ژینگه دروست بوو، بیرم له‌وه كرده‌وه ڕێكخراوێك دانێم، عه‌ریزه‌یه‌كمدا به‌سه‌رۆكى ده‌زگاى ته‌شریعى له‌هه‌ولێر، له‌سه‌رده‌مى ڕژێمدا، وتى: ئه‌مه شتێكى زۆر پیرۆزه خۆت بچۆ موقابه‌له‌ى (صدام)بكه، وتم: جا ئه‌و شه‌ڕ ئه‌كات له‌گه‌لأ ئێران كێ ئه‌توانێت بیبینێت، وتى: من ئیمزات بۆ بكه‌م په‌نجه‌م ئه‌بڕێت چونكه ئه‌مه ئه‌بێته حیزب، هه‌تا نوسیبووم (غیر جماهیریه) تا ئه‌و خاوه‌ن بڕیاره نه‌ترسێت جه‌ماوه‌ر كۆناكه‌مه‌وه. ته‌نها ڕ‌ۆشنبیرى ژینگه‌یى بڵاوئه‌كه‌مه‌وه، ته‌نها پسپۆڕان بۆیان هه‌یه ببنه ئه‌ندام. ئیتر ئه‌م خه‌ونه مایه‌وه تا موقابه‌له‌ى (مام جه‌لال)مان كرد له (21/10/ 1991)یه‌كسه‌ر وتى ئیش بكه‌ن، وتم: مامه من تابه‌یانى بڵێم ڕۆن مه‌كه‌نه زێرابه‌وه فیته‌ر چۆن به‌قسه‌ى من ئه‌كات. وتى: ئه‌وه نامه‌یه‌كت بۆ ئه‌نووسم بۆ (قادرى حاجى عه‌لى) چیت ئه‌وێ بۆت ئه‌كه‌م، (مام جه‌لال) زۆر واعى بوو له‌و شتانه، یه‌كسه‌ر پرسیارى ئه‌وه‌ى كرد ئێوه سه‌وزن یان شووتین، به‌ڵام باوه‌ر ناكه‌م شووتى بن، چونكه دوكتۆر داراتان له‌گه‌ڵه ئه‌و موته‌ده‌ینه، چونكه چه‌په‌كان له‌ناوه‌وه سوورن وتم: نابه‌قوربان له‌ناویشه‌وه سه‌وزین یه‌عنى ژینگه‌یین، زۆرى پێخۆش بوو، زه‌مانى به‌ره‌ى كوردستانى گرێنتى ئیشى داینێ، له 31-12 مه‌وعید بوو له‌گه‌لأ (كاك مه‌سعود)ئه‌و ڕۆژه خێزانم نه‌خۆش كه‌وت، سه‌یاره‌م بۆ گرتن ئه‌وان ڕۆیشتن. له‌وێ دیاره جوان شته‌كه‌یان عه‌رزنه‌كردبوو، هه‌ر له‌وێ شته‌كه پڕۆتۆكۆلى بوو، ئیتر ورده ورده كردمان به‌ڕێكخراو تا حه‌دێك سه‌ركه‌وتوو بووین، به‌س جێى شانازییه بۆ ئێمه كه‌یه‌كه‌م ڕێكخراوى ژینگه‌یین، له‌وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانا، شه‌ش مانگ دواى ئێمه عوده‌ى شتێكى وای دروستكرد.
دواى ئه‌وه په‌یوه‌ندیمان به‌ڕێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كرد، كه‌سه‌ردانیان ئه‌كردین، ئه‌یانوت: ئێمه عاجبایه‌تیمان له‌م میلله‌ته‌ى ئێوه دێته‌وه، خه‌ڵك ده‌رگاى ژوره‌كانى ئه‌فرۆشێت پاره‌كه‌تان گۆڕاوه، كه‌چى بیر له ژینگه ئه‌كه‌نه‌وه، هیچ میلله‌تێك ئاوا نیه ئافه‌رین بۆ ئێوه سه‌ركه‌وتوو ئه‌بن، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و پێش ڕۆژى ژینگه بوو (كۆمه‌ڵه‌ى كوردستانێكى سه‌وز) ده‌عوه‌تێكیان كردم، بۆ (پاركى ئازادى) یه‌كێك له چالاكیه‌كان شانۆیه‌كى مناڵان بوو وتى: دایكه من له‌و مه‌نجه‌ڵه فافۆنه چێشت ناخۆم، چونكه دوایى عه‌زیه‌تم ئه‌گات، ئه‌وه یه‌كه‌م موحازه‌ره‌مان بوو وه‌ختى خۆى وتمانه‌وه فرمێسك به‌چاوما هاته خوارێ، شوكر ئه‌م سه‌قافه‌ته به‌روبومێكى هه‌یه.
ئاینده‌سازى: ئێوه له‌چ ڕێگایه‌مه‌وه ئه‌و ڕۆشنبیریه‌تان بڵاو ئه‌كرده‌وه؟
شه‌مالأ موفتى: هه‌موو سی مانگێك له‌خه‌سته‌خانه‌ى شیره‌كه كۆئه‌بووینه‌وه، ڤیدیۆیه‌ك و دوو ته‌له‌فزیۆنم خستۆته سه‌یاره‌كه‌مه‌وه له‌و مانگه‌داچى له‌سه‌ته‌لایت له‌سه‌ر ژینگه هه‌بوو بوو ئه‌وانه‌م وه‌رئه‌گێڕان و له‌ته‌له‌فزیۆن مونتاجم ئه‌كردن، له‌وێ بڵاومان ئه‌كردنه‌وه، ماوه‌ى ئه‌وێت، تۆ لێره شتى تازه فێرى منداڵه‌كه ئه‌كه‌یت، له‌ولاوه دایك و باوكه‌كه هه‌ڵیئه‌وه‌شێنێته‌وه من ناتوانم دایك و باوكه‌كه فێربكه‌م، به‌ڵام تكایان لێئه‌كه‌م ئه‌وه‌ى بیناكراوه هه‌ڵینه‌وه‌شێننه‌وه.
ئاینده‌سازى: په‌یوه‌ندى ئێستاى تۆ له‌گه‌لأ (كۆمه‌ڵه‌ى كوردستانێكى سه‌وز) له‌چ ئاستێكدایه، بۆچى دوركه‌وتیته‌وه؟
شه‌مالأ موفتى: ئاخر هه‌ڵبژاردن كرا، ئه‌بێت خوێنى تازه هه‌بێت، خۆ ئێمه ئیمانمان به‌ته‌داولى ئیداره هه‌یه، هاوكاریانم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاتێك له (به‌غداد)بووم، مودیرعام بووم، هاتن هاوكاریم كردن، موسته‌شارى وه‌زیرى ژینگه‌بووم، وه‌زیرم برده لایان، ڕێز‌و ئیحترام له‌نێوانماندایه، جاروبار ده‌عوه‌تم ئه‌كه‌ن.
ئاینده‌سازى: ئێوه خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك بیروبۆچوونى جوانى خۆتانن، به‌تایبه‌ت له‌بوارى ئاشتى و پێكه‌وه ژیان له‌ناو ئایین و كه‌سه‌كاندا، پڕۆژه‌تان چیه بۆ گه‌یاندنى بیروبۆچوونه‌كانتان؟
شه‌مالأ موفتى: زۆر شت هه‌یه له‌ته‌مه‌نما جێى نابێته‌وه، دروستكردنى مرۆڤ له‌ڕووى ڕۆحیه‌وه، كه‌س ئیشى له‌سه‌ر ناكات، له‌هه‌موویشى گرنگتر ڕۆحیه‌كه‌یه، من كێشه‌ى ڕۆحیم هه‌بێت بۆ لاى كێ بچم، ئه‌وه دكتۆرى گورچیله‌یه‌و ئه‌وه هى دڵه‌و ئه‌وه ده‌روونناسه… ئه‌ى بۆ مه‌سائیلى ڕۆحم بۆ لاى كێ بچم؟!
بۆ علاقاتى نێوان خۆم و خوا په‌نابه‌رم بۆ كێ؟ ئه‌وه‌ى مامۆستاى ڕۆحى نه‌بێت، نازانم به‌چ ڕێگایه‌كدا ئه‌ڕوات، چۆن سه‌لامه‌ت ئه‌بێت، بۆیه ئێستا جیاوازى زۆر هه‌یه له‌جیلى ئێستا‌و جیلى ناوه‌ندوو ئه‌وانه‌ى زوودا له‌لایه‌نى ڕۆحیه‌وه، له‌وانه‌یه له‌زۆر مه‌جالى فیكریدا تازه‌كان زۆر شتى گرنگیان لابێت، به‌ڵام ئینسان هه‌ر فیكرنیه به‌ته‌نها پێش ئه‌وه‌ى ده‌م بكه‌یته‌وه ڕوخسارت قسه ئه‌كات، هاله‌یه‌ك هه‌یه له‌ده‌ورى ئه‌و كه‌سه‌دا، زانایه‌كى ئه‌مه‌ریكى نه‌زه‌ریه‌یه‌كى هه‌یه به‌ناوى (meme) واتا من…من ئه‌ڵێ هه‌موو كه‌سێك له‌گه‌لأ كه‌سێكدا دائه‌نیشێت په‌خش له‌م كه‌سه‌وه دێته ده‌رێ و ئه‌ڕوات بۆ ئه‌ویتر، په‌یوه‌ندى نیه به‌زمان و قسه‌كردنه‌وه. كه‌ده‌ست ئه‌كات به‌قسه‌كردن مى مى تر په‌یدا ده‌بێت، بۆیه ئه‌بینیت زه‌لامێك دێته مه‌ككه غه‌ریبه‌یه، وتیان هه‌رچیه‌ك ئه‌كه‌یت ئاوا مه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌ویا درۆزنێكه ناوى(موحه‌مه‌ده) هه‌رچیه‌ك بڵێت باوه‌ڕپێئه‌كه‌یت ئه‌وه‌نده درۆكانى به‌قوه‌تن. وتى: خۆمن مناڵ نیم سه‌رۆكى عه‌شیره‌تێكم، تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه هه‌ڵم خه‌ڵه‌تێنێت، تا ئه‌و گه‌شت پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌قسه‌كانى لێبوه‌وه، سه‌یرى كرد وتى: وه‌ڵاهى ئه‌مه ده‌م و چاوى درۆزن نیه، یه‌كسه‌ر شایه‌تومانى هێنا، ئه‌مه لایه‌نى ڕۆحیه بۆت دروست ئه‌كات. سه‌ركه‌وتن چۆن دێت. خۆ خوا شمشێرو كڵاشینكۆفت له‌ئاسمانه‌وه بۆ نانێرێت. به‌هێزت ئه‌كات، متمانه‌ت به‌خۆت ئه‌بێت، ئه‌زانیت له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاستیت ترست نایه‌ڵێت، ئه‌م لایه‌نه ڕۆحیه له‌جه‌ماعه‌تى ئیسلامى مه‌غریبیدا تا ئێستا هه‌یه، (الحكم العگائیه) له‌مه‌نهه‌جیانا ئه‌خوێنن.
ئاینده‌سازى: كه‌واته چۆن موسڵمانان غه‌یرى خۆیان قبوولأ بكه‌ن؟
شه‌مالأ موفتى: ئه‌و ته‌عاروفه‌ى خواى گه‌وره باسى ئه‌كات (وجعلناكم شعوباً وقبائل لتعارفوا) وات لێئه‌كات نزیك بیته‌وه له‌هه‌موو ئینسانێك بزانیت چى پێیه، پێش ئه‌وه‌ى باسى عه‌قائیدو موعته‌قه‌دات بكه‌یت، پردى ئینسانى دروست بكه، تۆ‌و ئه‌و كه‌سه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، كه‌ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌بوو له‌چه‌ترێكى ئاشتیدا، حیوار دروست ئه‌بێت، شته‌كان ڕوون ئه‌بنه‌وه.
چوومه چین له‌مه‌عبدێكى (بووژى) ده‌هۆڵێك دانرابوو، زیاد له حه‌د گه‌وره وتم: ئه‌مه چیه؟ وتیان ئه‌وه سه‌عات و نیوێك پێش خۆرهه‌ڵاتن سى وسێ دانه‌ى پیائه‌ماڵین، ته‌سبیحاتێكه بۆ ئه‌و خوایه‌ى له‌ئاسمانه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو مه‌خلوقاتانه خه‌به‌ربكه‌ینه‌وه به‌مه‌یمون و حه‌شه‌رات و سه‌روو هه‌موویان ئینسانه‌كان، تاخواى ئاسمانیان بیربكه‌وێته‌وه، كه سی و سێ ده‌رگاى هه‌یه بۆ به‌هه‌شت، چوار خواوه‌ندیان داناوه یه‌ك له‌یه‌ك ناشرین تر، پرسیم ئه‌مه چیه، وتى: ئه‌وه‌یان چاوێكى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه خواوه‌ندى شته‌كانه، ئاگاى له‌هه‌موو شتێكه، (وهو السمیع البصیر لایدركهُ الأبصار وهو یدرك أبصار). ئایه‌ته‌كه‌م بۆ وت، وتم: تۆ ئیحترامى ئه‌مه ئه‌گریت، وتى: نه‌وه‌ڵا بۆته عاده‌ت، كه ئایه‌ته‌كه‌م بۆ باسكرد زۆر غه‌ریب بوو به‌لایه‌وه.
له‌یابان مه‌عبه‌دێك هه‌بوو ئاو ئه‌ڕۆیشته ژێرى، به‌هۆى مه‌دوجه‌زرى به‌حره‌وه، شه‌ش سه‌عات جارێك، ئاو دێته ژوره‌وه، پرسیم: بۆچى تۆزێ له‌ولاتره‌وه دروستتان نه‌كرد، هه‌موو ده‌قه‌یه‌ك ئاو دێته ژورێ؟ وتىیان: ئه‌ولا غاباته، ئه‌بێت دار ببڕینه‌وه، خوا عاجزئه‌بێت، مه‌فاهیمى جوانیان هه‌یه به‌ڵام كه دێیته سه‌ر عه‌قیده‌كه ئه‌شهه‌دو بیلا سه‌قه‌ته، ئه‌و پارچه جه‌مه‌لونانه‌ى ئه‌خرێنه سه‌ر بینا، كچ و كوڕ ئه‌هاتن ناوى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌نووسى؟ ده یان پانزه دۆلاریان ئه‌دا به مۆنكه‌كه، وتم: ئه‌مه چیه؟ وتى: ئه‌وه‌سى سالأ جارێك ئه‌و سه‌قفانه ئه‌گۆڕێن، قرمیدى تازه دائه‌نێین، مرازه‌كه‌ى تیایه بۆ ئه‌وه‌ى خوا بیبینێت. وتم: خوا (سبحانه وتعالى) هى دڵ نابینێت ئه‌وه ئه‌بینێت ئه‌وه چ خوایه‌كه ئێوه ئه‌یپه‌رستن قه‌شه‌كه جوابى پێنیه.
كه دێیت په‌یوه‌ندى له‌گه‌لأدا دروست ئه‌كه‌یت، حیوارى له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌یت به‌ڕێزه‌وه.. به‌ڕاستى ئێوه ئه‌م شته‌تان جوانه كه‌دار نابڕنه‌وه، نه‌تیجه‌ى ئه‌و ته‌عاروفه كه‌خوا فه‌رموویه‌تى، ته‌عاروف ئادابى خۆى هه‌یه كه پردى ئیحترام دروست بوو، ئه‌وساكه شتت لێوه‌رئه‌گرن، به‌ڵام تۆ یه‌كسه‌ر هجووم بكه‌یته سه‌ریان و ئێوه موشریكن و كافرن، ته‌بعه‌ن ئه‌و جیسره دروست نابێت ئیتر كه‌ى ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته، ئیحترامى به‌رامبه‌ر بگرین.

Конечно, вот ещё несколько положительных комментариев на информационную статью: Это сообщение отправлено с сайта GoToTop.ee
Мне понравилась аргументация автора, основанная на логической цепочке рассуждений.
Это позволяет читателям самостоятельно оценить представленную информацию и сделать информированные выводы.
This design is spectacular! You certainly know how to keep a reader amused. Between your wit and your videos, I was almost moved to start my own blog (well, almost…HaHa!) Wonderful job. I really enjoyed what you had to say, and more than that, how you presented it. Too cool!
best curacao casinos
Статья содержит анализ преимуществ и недостатков различных решений, связанных с темой.
Я рад, что наткнулся на эту статью. Она содержит уникальные идеи и интересные точки зрения, которые позволяют глубже понять рассматриваемую тему. Очень познавательно и вдохновляюще!