دوو شه‌ممه‌ , ئازار 4 2024

فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی حاجیان

ئا: پەری عزەت
خودای پەروەردگار فەزڵ و ڕێزی هەندێ کات و ڕۆژ و مانگی داوە بەسەر ئەوانی تردا، فەزڵ و ڕێزی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی حاجیانیشی داوە بەسەر ڕۆژەکانی تردا، و لەناو ئەو دە ڕۆژەشدا ڕۆژی جەژنی قوربانی داوە بەسەر نۆ رۆژەکەی تردا و باشترین ڕۆژەکانی هەفتە ڕۆژی هەینی یە و باشترین شەوەکان دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە و لەو دەشەوەشدا شەوی قەدر باشترینیانە.
خودای گەورە لە ساڵ و کاتەکاندا جۆرەها دیاری و هەلی داناوە بۆ بەندە خواپەرستەکانی کە عیبادەت کردن تیایاندا پاداشتێکی تایبەتی هەیە، ئا لەم ڕۆژانەدا کەسی باوەڕداری خواپەرست هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوداو بەرزکردنەوەی پلەو پایەی و پڕکردنەوەی ئەو کەموکورتیانەی کە هەیەتی و چاوەڕێی ڕەحم و بەزەیی خودا دەکات.
چاکەکردن لە دە ڕۆژی سەرەتای مانگی حاجیان لە هەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشترە، پێغەمبەری خودا (د.خ) فەرموویەتی (ما من أیام العمل الصالح فیهن أحب إلى الله من هژه الأیام العشر، فقالوا: یا رسول الله، ولا الجهاد فی سبیل الله؟ فقال رسول الله صلى الله علیه وسلم:ولا الجهاد فی سبیل الله، إلا رجل خرج بنفسه وماله فلم یرجع من ژلك بشی‌و)
واتە : هیچ ڕۆژێک نیە کردەوەی چاکەی تێدا خۆشەویست تربێت لەلای خودا وەکو ئەم دەڕۆژە وتیان تەنانەت جیهادیش لە پێناو خودا ؟
فەرمووی تەنانەت جیهادیش ، تەنها مەگەر پیاوێک نەبێت کە بەخۆی و ماڵو سامانیەوە دەرچیت بۆ جیهاد لە پێناو خودا و هیچیش لەوانە نەگەڕێنەوە .
هه‌روه‌ها عیبادەتە فەرزەکان لەم دە ڕۆژەدا خێریان زیاترە بە بەراورد بە ڕۆژەکانی تری ساڵ و خێر و پاداشتیان زۆرترە ، بەهه‌مان شێوە سونەت لەم دە ڕۆژەدا خێری زیارە بە بەراورد بە ڕۆژەکانی تری ساڵ و پاداشتی زیاترە .
نوێژکردن لەم دە ڕۆژەدا خێری زیاترە بە بەراورد بە ڕۆژەکانی تری ساڵ و پاداشتى زۆرترە و بەهەمان شێوە قورئان خوێندن و ڕۆژووگرتن و چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوکدا و بەجێگەیاندنی سیلەی ڕەحم و سەردانیکردنی نەخۆش و ئاسانکردنی کاری خەڵک، ئەمانە ئەو کارانەن کە مرۆڤی ئیماندار پێیان پلەوپایەی بەرزدەبێتەوە لای خودای پەروەردگار.

Check Also

مامۆستا شه‌ماڵ موفتی.. پیاوێكى خاكی پڕ هه‌گبه‌

دیمانه‌: كه‌تان خادیمیبه‌شی دووه‌مئاینده‌سازى: له‌دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ناسران، به‌تایبه‌ت له‌ به‌رنامه‌ى (میحراب)ه‌وه‌، پاڵنه‌ر چى بوو، هه‌ستت …

یەک کۆمێنت

  1. Hey! Would you mind if I share your blog with my zynga group? There’s a lot of people that I think would really enjoy your content. Please let me know. Thanks

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *