هه‌ینی , نیسان 19 2024

چرپه‌كانى دواى ڕه‌مه‌زان

هه‌ڵاڵه‌ محمد ئه‌ڵماس
زۆربه‌مان مانگى پڕ خێرى ڕه‌مه‌زان به‌نوێژو عیباده‌ت و خوێندنى قورئان و به‌خشین و گرنگیدان به‌په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى…هتد، زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه‌ زۆر به‌جوانى ڕۆژه‌كانى به‌ڕێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام مه‌خابن كاره‌سات و هه‌واڵه‌ تال و خراپه‌كان كه‌ هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و پله‌و پایه‌ ده‌سوتێنێ، هه‌ر دواى ڕه‌مه‌زان و له‌ڕاگه‌یاندنى ڕۆژى جه‌ژندا سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌جۆرێك ته‌وبه‌كارو خواپه‌رست، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر خاڵى سه‌ره‌تا و زۆر له‌پله‌ى (الاحسان) داده‌به‌زنه‌وه‌ بۆ پله‌كانى خواره‌وه‌و وه‌ك پێش مانگى ڕه‌مه‌زان مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، لێره‌دا ئاماژه‌ به‌چه‌ند چرپه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌ بكه‌ین له‌دواى مانگى ڕه‌مه‌زاندا .
یه‌كه‌م-ڕیسه‌كه‌ت مه‌كه‌ره‌وه‌ به‌ خورى و ته‌نها هیلاكى به‌شت بێت، خواى گه‌وره‌ له‌قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت [ولا تَكُونُواْ كَالَّتِی نَقَضتْ غَزْلهَا مِن بَعْدِ قُوَّه‌ٍ أَنكَاثا]، وه‌ك ئه‌و ژنه‌ مه‌بن له‌پاش ڕستن و بادانه‌وه‌ ڕیسه‌كه‌ى ده‌كرده‌وه‌ به‌خورى. په‌یمانه‌كانتان مه‌شكێنن كه‌ له‌گه‌ل خوداى گه‌وره‌دا به‌ستوتانه‌. گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌ زۆر سه‌خته‌ مانگێ له‌ تێكۆشان و قوربانیدان و گوێڕایه‌ڵى و ملكه‌چى. وریاى به‌ په‌یمانه‌كه‌ت زۆر پیرۆزو گه‌وره‌یه‌ بیپارێزه‌.
دووه‌م-ئاگادارى شه‌یتان به‌، ئه‌و دوژمنه‌ى زۆربه‌مان لێى بێ ئاگاین و، مه‌گه‌ر یه‌كێك خوا ڕه‌حمى پێ بكات، شه‌یتان خۆى ئامانج و پلانى هه‌یه‌ بۆ له‌خشته‌بردنى نه‌وه‌كانى ئاده‌م په‌یامى سه‌ره‌كى سه‌رنه‌گومكردنى مرۆڤه‌ له‌ ئاگردا، كاتێ له‌ڕه‌مه‌زانداى ئه‌و پیلان ده‌گێڕى كه‌ دواى ڕه‌مه‌زان تۆ دوور بخاته‌وه‌ له‌ ئه‌خلاقیاتى ڕه‌مه‌زان، زۆر هه‌وڵى بۆ ده‌دات تۆش ده‌بێت پلانت بۆى هه‌بێت، به‌ پلانه‌ ئیمانیه‌كانت پیلانى خراپى و به‌دكارى شه‌یتان پوچه‌ل بكه‌وه‌، ئه‌وه‌ش نیه‌تهێنان بۆ پابه‌ندى و گرتنى ڕۆژوى مانگى شه‌واله‌.
سێیه‌م-وریابه‌ وره‌ت نه‌ڕوخێ و، ئیمانت له‌پله‌ باڵاكاندا بێت:
یه‌ك له‌و شتانه‌ى دیده‌كان ڕوون ده‌كات و دل ئاوه‌دان و ده‌روون كراوه‌ ده‌كات له‌ڕه‌مه‌زاندا، وێناكانى مزگه‌وته‌، كه‌ شه‌پۆل ده‌دات له‌نوێژ خوێنان، كه‌سێك ڕكوع ده‌بات یا سوجده‌ یان قورئان ده‌خوێنێت ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیده‌كانت. هه‌مووان به‌توانا ده‌كه‌ونه‌ به‌ر چاو، به‌ڵام مه‌خابن به‌یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژن، ته‌مه‌ڵى و هیلاكى و نوێژ دواخستن و گوێنه‌دان به‌شكاندنى سنوره‌ ئیلاهیه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌ندێكى تر قورئانه‌كه‌ى كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌یكاته‌ تاكه‌وه‌ هه‌تا ساڵێكى تر كه‌ ڕه‌مه‌زانه‌ ناچێته‌وه‌ خزمه‌تى، بۆ پاراستنى باڵانسى ئیمان و مانه‌وه‌مان و وه‌ك خۆراكى لاشه‌ وه‌رده‌گرین و هاوكات خۆراكى ڕۆحیش له‌یاد نه‌كه‌ین، پێویسته‌ پابه‌ندبین به‌ پێنج شته‌وه‌:
1-قورئان خوێندن، به‌ته‌نها له‌ڕه‌مه‌زاندا مه‌یخوێنه‌، به‌ڵكو بیكه‌ به‌واجب له‌سه‌ر خۆت كه‌به‌لاى كه‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ دوو لاپه‌ڕه‌ بخوێنیته‌وه‌ بڕۆیته‌ خزمه‌تى.
2-یادى خوا، ویرده‌كانى به‌یانیان و ئێواران له‌یاد مه‌كه‌، خوێندنى دوعاو ویرده‌ مأثوره‌كان، كه‌ زامنت ده‌كات له‌سه‌رفرازى و به‌خته‌وه‌رى.
3-هاوڕێیه‌تى كه‌سى چاك و چاكه‌كار، ئه‌وه‌ش مایه‌ى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیه‌ له‌كاره‌كانتداو نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ دواوه‌.
4- پابه‌ندبوون به‌ نوێژه‌كانت بۆ برایان و ئه‌نجامدانى له‌مزگه‌وت به‌كۆمه‌ل و بۆ خوشكان له‌كاتى خۆیدا له‌ماڵه‌وه‌، كاتى نوێژ هات بۆ هیچ كارێ بوونى نه‌بێت، سونه‌ته‌كانیش له‌یاد مه‌كه‌، چونكه‌ نوێژه‌ سونه‌ته‌ ڕاتبه‌كان به‌ره‌و وه‌لى بردنت ده‌بات و لاى خواى میهره‌بان خۆشه‌ویست ده‌بیت.
5-پاڕانه‌وه‌: جوانترین سیماى پاڕانه‌وه‌و كڕوزانه‌وه‌ى مرۆڤه‌ له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار دایه‌، لاى خوا ئه‌و وێنانه‌ خۆشه‌ویست و قه‌بوڵ كراوه‌، هه‌ر خۆى داوا ده‌كات لێمان تالێى بپاڕێینه‌وه‌ تا وه‌ڵاممان بداته‌وه‌، له‌وانه‌ش توڕه‌یه‌ كه‌ ده‌ستى به‌ندایه‌تى به‌رزناكه‌نه‌وه‌ له‌خزمه‌تى په‌روه‌ردگاریاندا وه‌ك پێغه‌مبه‌رى ئازیز ده‌فه‌رموێت:[من لم یسأل الله یغضب علیه).
چواره‌م: ئایا دڵنیای خوا ڕۆژو عیباده‌تى ڕه‌مه‌زانى لێ وه‌رگرتووى !؟
دواى ته‌واوبوونى ڕه‌مه‌زان شوكرانه‌ى خوا بكه‌و بڵێ سوپاست ده‌كه‌م كه‌ ته‌وفیقت دام خوایه‌ گیان لێم قه‌بوڵ بكه‌، پێغه‌مبه‌ر له‌دواى هه‌موو كارو په‌رستشێك إستغفارى ده‌كرد، ئیمامى عه‌لیش ده‌فه‌رموێت كه‌ هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كاره‌كانى زۆر به‌هیمه‌ت به‌رزى و باوه‌ڕه‌وه‌ ئه‌نجامى ده‌دات، هه‌ربۆیه‌ زۆر عه‌ودالبوون بۆ قه‌بوڵبوون كاركردن له‌سه‌ر قه‌بولبوونى.
بیرمان نه‌چێ ئامانج له‌ڕۆژوودا به‌ده‌ست هێنانى (التقوى)پارێزكارییه‌، كه‌ئه‌وه‌ش له‌ئایه‌ته‌كه‌دا به‌ڕوونى ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌بێت نۆشدارى خۆمان بكه‌ین ئایا پارێزكاریمان زیادى كردووه‌، كاتێ مانگى ڕه‌مه‌زان كۆتایى پێ هێنا هه‌روه‌ك خۆمانین.
جا ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد پله‌ى ته‌قواد زیادى كردووه‌و دورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ خراپه‌كارى ئه‌وا مانگه‌كه‌ قه‌بوڵ كراوه‌، پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ئاماژه‌ى كردووه‌ كه‌ ماناى قه‌بوڵ بوونى په‌رستشێك، به‌دوادا هاتني په‌رستشى تره‌، [مَنْ صَامَ رَمَضان ثمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ كَانَ كَصِيامِ الدَّهْڕ]باشترین و خۆشه‌ویسترین په‌رستشیش لاى خوا ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام بیت با كه‌میش بێت.
خاڵى پێنجه‌م: ڕه‌مه‌زان خاڵى ده‌ستپێكه‌ره‌ نه‌ك كۆتایى.
خولێكى یه‌ك مانگه‌ باشترین هه‌له‌ بۆ گۆڕانكارى چاكترین هه‌له‌ بۆ ده‌ستخستنی تواناو لێهاته‌كانى ناخ و ده‌روون.
ڕه‌مه‌زان فێرى ڕێكخستنى كات و چركه‌ساته‌كانى ژیانمان ده‌كات، چونكه‌ سه‌رجه‌م كاته‌كانى پڕاوپڕن له‌ یاسا و سیسته‌م، ڕه‌مه‌زان ڕاگرتنى باڵانسه‌ له‌نێوان پێدانى خۆراك بۆ رۆح و لاشه‌و خۆراكى لاشه‌ له‌11 مانگه‌كه‌ى تردا زیاتر جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕه‌مه‌زاندا گرنگى به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ ده‌درێت، دواى ڕه‌مه‌زان هێواش هێواش ڕِۆح وه‌لا ده‌خرێت، هه‌ر گرنگى به‌ خۆراكى لاشه‌ ده‌درێت بۆیه‌ مرۆڤ توشى ته‌مه‌ڵى و سستى و قورسى و..هتد ده‌كات، ڕه‌مه‌زان زیاتر جه‌خت له‌ خۆراكى ڕۆح ده‌كات په‌رستشه‌كان ئاسانتر و له‌ڕۆح شیرینتر ده‌كرێت وه‌ك یادى خواو شه‌ونوێژو خوێندنى قورئان، چونكه‌ ڕۆح له‌پله‌ى چالاكى وزه‌ دایه‌و ئه‌وكات لاشه‌ى به‌هۆیه‌وه‌ چالاك ده‌بێت و باشتر ده‌توانێت په‌رستشه‌كان ئه‌نجام بدات ڕه‌مه‌زان فێرى ئارامگرى و چاو پۆشین و باودانى كه‌سانى تر به‌سه‌ر خۆتدا و به‌خشین و دلنه‌رمى و به‌جێهێنانى سیله‌ى ڕه‌حم و هاوكارى هه‌ژاران ده‌كات.
ئه‌مانه‌ سه‌رجه‌م ئه‌خلاقیانه‌ به‌رزو شیاوه‌كانى دروێنه‌ى مانگى ڕه‌حمه‌ت و خه‌یرو به‌ره‌كه‌ته‌ له‌لاى ئیمانداران، به‌ڵام بۆ دواى ڕه‌مه‌زان جێگه‌ى حه‌سره‌ت و خه‌مه‌ واز له‌م هه‌موو ئاكاره‌ جوان و شاكارى به‌رزى مرۆیى بهێنن و وه‌ك سه‌ره‌تا ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌كارى نه‌شیاو ئاكارى په‌ست و بێزراو.
ماڵى ئێمه‌ وه‌ك ماڵى ئه‌و پیاوه‌ ده‌بێت كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌بات بۆ به‌شى صیانه‌و به‌چاكى صیانه‌ى ده‌كات و پاشان پڕى ده‌كات له‌به‌نزین، به‌ڵام كاتێ ئه‌یه‌وێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بخاته‌ گه‌ڕ كارنه‌كات و چالاكى هیچ نییه‌، جا مرۆڤه‌كانیش دواى یه‌ك مانگ وه‌رگرتنى ئیمان و خۆشبه‌خت كردن له‌سه‌ر ڕێگه‌ى هیدایه‌ت و باوه‌ڕ، ده‌كرێت خۆمان گێل بكه‌ین و ڕوو بكه‌ینه‌ شه‌یتان و به‌ گوێى بكه‌ین، خواى گه‌وره‌ هه‌موو سه‌ركه‌وتووبكات و باڵانسى ئیمان هه‌میشه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ بێت.

Check Also

بەکارهێنانی حەب بۆ دواخستنی سوڕی مانگانەی ئافرەتان لە مانگی ڕەمەزاندا

چاوپێکەوتن: د. گوڵاڵە تاهیر ئایا لەڕووی شەرعەوە ڕێگە دراوە بە بەکارهێنانی حەب بۆ دواخستنی سوڕی …

6 کۆمێنت

  1. Hey! Do you use Twitter? I’d like to follow you if that would be ok. I’m undoubtedly enjoying your blog and look forward to new updates.

  2. You really make it seem so easy with your presentation however I in finding this topic to be really something which I feel I would never understand. It sort of feels too complicated and very vast for me. I am looking forward on your next submit, I will try to get the cling of it!

  3. I think this is one of the most important information for me. And i’m glad reading your article. But want to remark on few general things, The website style is ideal, the articles is really nice : D. Good job, cheers

  4. I am extremely impressed with your writing skills and also with the layout on your blog. Is this a paid theme or did you customize it yourself? Either way keep up the nice quality writing, it’s rare to see a nice blog like this one nowadays.

  5. Now I am going away to do my breakfast, once having my breakfast coming yet again to read further news.

  6. Magnificent goods from you, man. I’ve understand your stuff previous to and you’re just too magnificent. I really like what you’ve acquired here, really like what you’re stating and the way in which you say it. You make it entertaining and you still take care of to keep it sensible. I cant wait to read far more from you. This is actually a wonderful site.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *