دووشەممە , ئاب 11 2025

بۆچی ڕۆشتین و چیمان دوورییەوە

بەهرە ڕەفیق
زۆر موصیبەت بوو کاتێ چووین بۆ ئاهەنگە ڕەشبەڵەکەکە دەستمان کرد بەهەڵپەڕکێ،
دڵخۆش بووین، چونکە ئێمە جیاواز بووین
جیاوازییەکەش تەنیا ڕەنگی جلەکەمان بوو لەوانەی تر ، ئێ دواجار هەر چووین و هەر شاییشمان کرد.
بەزمی باڵاپۆش و سۆشیاڵ_میدیاش ئاوادێتە بەرچاوم
ئێمە بۆچی هاتین و چیمان دوورییەوە؟
ئایا ئێمە چیمان کرد کەتەنیا لاسایی ڕۆیشتنی ئەوانمان کردەوە؟
ئایا عەیبەو شەرمەزاری نیە کەسانی مەبادیئ بەدین و بەها باڵاکان چاوکوێرانەبکەونە دوای ترێندە موستەهدەفەکان، کە ئامانج لێیان داماڵینی هەموو قیمەم و بەهایەکە لەتاک و خێزان؟؟؟
یان هەر ئەسڵەن من هەڵەم ئەمانە نەکەسانی ئامانجدارن نە دیندار؟
زۆر بەداخەوە کە نەئەبوو هەڵمەتێکی وا دروست بێت بۆ ئەم چەند کەسە بەئامانج گیراوە، لەکاتێکدا ئەوەی ناقۆڵایی و ناشرینی و بێ ڕەوشتی کرا لەلایەن ئەلف و جیم و تا هاء و یاء هیچ کەس دەنگی نەکرد.
لێرەدا من مەبەستم لایەنگری هیچ کارێکی زیاد لەسنور دەرچوون نیە بەناوی ئازادیە قوڕبەسەرەکەوە.
ئایا ڕەنگ جلە سەوزەکە بێ یان قاوەییەکە هەردووکی هەر نەشازە بە کلتورو دینمان،
من سورم لەسەر ئەوەی سەری ئەو مارە پان بکرێتەوەو فڕێ بدرێ کە کارئاسانی کرد بۆ دروستکردنی ئەم جۆرە لەمۆدێڵی ژن ، ژنێک هیچ موقەدەساتێکی خێزانەکەی گرنگ نەبێ لای و هەمووی بەخەڵک و دونیا نیشان بدا،

ئنجا بابێینەوە سەر ئەم هەڵمەتە بەڕاست خەمی ئێوە ئەوەیە شایعەو دەرچون دروست نەبێ بەناوی دین و بیست ساڵی تر کچەکانمان کە گەورە ئەبن ئەم جۆرە لەمۆدێلی باڵاپۆشیەیان بۆنەبێتە شەرع؟
یانی خەمی دین و ژینی ئەم خەڵکەتانە؟
یان ئەمە بابەتی کەسیە وەتەنیاچەند کەسێکی گرتۆتەوە؟
ئەگەر بابەتی کەسی نیە وەرن با من ڕێنمونیتان بکەم سەرەتا سەری ئەو مارە پان بکەنەوە، کەئەو دەرگا قێزەونەی بۆ ژنانی کورد کردەوە بەناوی چاوکراوەیی و حساب نەکردن بۆ خێزان و پیاو و ئەم جۆرە لەمۆدێلی ژنی بەرهەم هێنا
کچی مۆدێل کێ دروستی کرد ؟ جوان بیر بکەنەوە؟
ئەی کچی مۆدێلی باڵاپۆش کێ دروستی کرد؟
ئێستا ئەو کەسانەی دەرگا گەورەکەیان کردەوە زۆر بە ئارامی خەریکی ژیانی شاهانەی خۆیانن و سەیری تۆ ئەکەن کەچۆن هەنگاو بەهەنگاو دەڕۆی بەشوێن پێیە سەقەتەکانی ئەوان ڕەنگە بزەی گاڵتەجاڕانەشت بۆ بکەن.
کەئێستا ئەو پێی عەیبە ئاوڕیشی بۆ بداتەوە
بەڵێ ئەمەئەو چیرۆکەیە د((کە کەسێکی فاسدونابەرپرس ئاو ئەڕژێنێ و گێلێکیش تیایدا پشتەمەلە ئەکات هەتا غەرق بوون))
کەسیش باسی ئازادی نەکات
زۆر هەڵەوخراپ لەووشەی ئازادی گەیشتووین

Check Also

تێڕوانینێکی کۆمەڵناسیانە بۆ جەنگ

شانۆ عارف / توێژەری کۆمەڵایەتی جەنگ، کردەیەکی توندوتیژیە، لە سروشتی غەریزەی شەرانگێزی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت، …