دیمانه: ئاینده‌سازی
له‌ساڵی(1998) له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان، تیپی (ڕێژنه)ی هونه‌ری مناڵان دامه‌زرا، له‌وكاته‌دا كه‌هێشتا غوباری كیمیاباران له كوچه‌و كۆڵانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا مابوو، شه‌وانه مناڵان گوێیان له ناڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆبوو، گرانی نه‌داری به‌رۆكی ئه‌وشاره‌ی گرتبوو.ئه‌م تیپه ساڵانه ڤیستیڤاڵی هونه‌ری سازئه‌كردوو، مناڵان به‌شادیه‌وه به‌شدار ئه‌بوون، پڕ به‌دڵ چه‌پڵه‌یان لێئه‌داو پێئه‌كه‌نین، گرنگی ئه‌م تیپه له‌وه‌دابوو كه هیچ كات له‌مناڵان دانه‌بڕاو به‌رده‌وامبوو، له‌ساڵی(2022)ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا. ماوه‌ی حه‌وت ساڵه خاتوو ڕۆشنا صالح سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م گروپه‌یه، سایتی (ئاینده‌سازی) له‌نزیكه‌وه دواندی .

ئاینده‌سازی: نهێنی به‌رده‌وامی ئه‌م تیپه‌و چالاكیه‌كانی بۆچی ئه‌گه‌ڕێته‌وه. زۆر گروپ و تیپ درووستبوون و به‌رده‌وام نه‌بوون، به‌ڵام ڕێژنه تائێستا به‌رده‌وامه؟
ڕۆشنا صاڵح: بەردەوامى ڕێژنە بۆ سەرپەرشتیارە دڵسۆزەکانى و بەدەمەوەبوونى بەردەوامى ڕێکخراوى یەکگرتووى خوشکان لقى هەڵەبجە بەتایبەت لێپرسراوەکانى بەشى ڕاگەیاندن بووە، هەر خولێک ئەو خوشکەى بەرپرسبووە جێدەستى دیارە و سەلیقە و لهاتووى کارەکانى ڕێژنەى جوانتر کردووە بەتایبەت ئەگەر خۆى ئارەزوو مەندى ئەو بوارەبووبیت .

ئاینده‌سازی: ماوه‌ی چه‌ند ساڵه سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م تیپه هونه‌ریه‌یت؟
ڕۆشنا صالح: له‌ساڵی (2015)ە لەگەڵ ڕێژنە کاردەکەم بەهۆى ئەوەى خۆم ئارەزوومەندى ئەو بوارەبووم ئەوەندەى دەرفەت هەبووبێت گۆڕانکارى نەوعیمان لە فیستیڤاڵى ساڵانەى ڕێژنە کردووە .
ئاینده‌سازی: گرفتی ئه‌م تیپه چییه له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا؟
ڕۆشنا صالح: بەحکومى نادرى بوارەکە نوخبەیەکى کەم حەوسەڵەى کارکردنیان هەیە تیایدا، لەلایەکى تر کارکردن لەڕێژنەدا (فى سبیل الله) نابێ چاوەڕى هیچ پاداشتێکبیت، ئەمە لەم ڕۆژارەدا قورسە، چونکە ژیان خۆى قورس و دژوارە ناکرێ کەسێک دوومانگ کاربکات و دواتر تەنها بڵێی دەستت خۆش ئەوە بەده‌م ئاسانە، بەلام زۆر تەحەمولى تایبەتى دەوێت کارەکان ورد و ماندوکەرن، هەموو ئەوانەى بەشداردەبن لەدڵسۆزیانە بۆ هونەرى ڕەسەنى مندڵان.
ئاینده‌سازی:بۆبه‌ره‌و پێشچوونی كاره‌كانی ڕێژنه‌و به‌رده‌وامبوون چی پێویسته له ئێستادا ؟
بۆ بەردەوامى ڕێژنە پیویستى بەکارانێکە کەسەردەمى و پڕۆفیشناڵبێت، پێوستى بەکەسانى پسپۆڕى بوارى هونەرى و خاوەن ئەزموون و دڵسۆزانى هونەر هەیە ، هاوکات ئەجهیزە و ستۆدیۆى کواڵێتى بەرز.
ئاینده‌سازی: شیعر‌و ئاوازوو مۆسیقا كێ بۆتان ئه‌نووسێت و ڕێكئه‌خات؟
ڕۆشنا صالح:شیعرى زۆر شاعیر بەکاردەهێنین، بەتایبەت ئەوانەى لەبوارى ئەدەبى منداڵان دەنوسن، ئاوازیش بەهەمانشێوە، دادە جوان کەریم و کاک خالید فتاح دڵسۆز و ماندونەناسانە لەسەرەتاى ڕێژنەوە تا ئێستا بەردەوامن و ئەرکى ئەم کارانە زیاتر لەئەستۆى ئەوانە.
ئاینده‌سازی: ئامانجتان چیه له ڤیستیڤاڵه‌كاندا، ئایا ئه‌و ئامانجه‌ی خۆتان پێكاوه؟
ڕۆشنا صاڵح: بۆ دڵخۆشى مندالان بەتایبەت لەهەڵەبجە مەحروومن لە زۆر خۆشى و بۆ پڕکردنەوە فەراغى هونەرى کە لەناو ناوەندەکانى خوێندندا وانەى لاوەکیە و کات نییە وحەقى پێ‌نادرێت، بۆ ناساندنى بەهاباڵاکانى ئیسلام لە زمانى منداڵانەى خۆیانەوە تا خۆیان و هاوڕیکانیان پەیرەوى بکەن لە تەواوى ژیانیان .