مافناس: دلخواز عبدالله
ماره‌یی/ مافێكه له مافه‌كانى ژن له سه‌ر مێرد پێویسته بیدات به ژن له‌كاتى به‌ستنى گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى .
له یاساى بارى كه‌سێتى ژماره 188ى ساڵى 1959پێناسه‌ى ماره‌یی كراوه وه‌ك مافێك له مافه‌كانى ژن به‌م شێوه‌یه:-
ماره‌یى : ئه‌و ماڵه‌یه كه ژن ده‌یكه‌وێت به‌به‌ستنى گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى وه یان گواستنه‌وه‌ى راسته‌قینه (الدخول الحقیقیة)
حوكمى ماره‌یى:
به پێی مادده‌ى 19 له یاساى بارى كه‌سێتى ژماره 188ى ساڵى 1959:-
پیویسته كه پیاو ماره‌یى بدات به ژن.به‌م شێوه‌ى خواره‌وه:
1- به‌به‌ستنى گریبه‌ستى هاوسه‌رگیرى له كاتى هاوسه‌رگیرى راسته‌قینه‌دا.
2- له كاتى یان دواى گواستنه‌وه(الدخول الحقیقیة).
له‌كاتێك دا كه گریبه‌ستى هاوسه‌رگیرى فاسد بێت وه‌یان له‌حاڵه‌تى گوماندا بێت لێره‌دا ماره‌یى ئه‌گه‌رى سقوگ كردنى نیه ته‌نها به پێدان و ئه‌ستۆپاكى وگه‌ردن ئازایى نه‌بێت.
جـــــۆره‌كـــــانـــــى مـــــاره‌یــــى
1- ماره‌یى ده‌ستنیشان كرا‌و ناونراو (المهرالمسمى)/ ئه‌وه‌یه كه له كاتى به‌ستنى گرێبه‌سته‌كه‌دا ده‌ستنیشان ده‌كرێ وه هه‌ردوو لایه‌نى گرێبه‌سته‌كه ژن و پیاو له‌سه‌رى ڕ‌ازى ده‌بن.
2- ماره‌یی وه‌ك خۆى (المهر المثل) /مادده‌ى 19 له یاساى بارى كه‌سێتى هه‌مووار كرا‌و له هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى پێ كراوه
ئه‌مه له حاله‌تێك دایه كه له كاتى گرێبه‌سته‌كه‌دا ماره‌یى ده‌ستنیشان نه‌كرابێ ئه‌وا ماره‌ییه‌كه‌ى وه‌كو ماره‌یى كه‌سێك ده‌بێت وه‌ك خۆى بێت له جوانى و ته‌مه‌ن و ره‌وشت و زانست و ژیرى خواپه‌رستى و سامان وه له‌م حاڵه‌تانه‌ى خواره‌وه ژن ماره‌یى وه‌ك خۆى هه‌یه:
أ- ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه دروست و راسته‌قینه بوو وه ماره‌یى تیا ده‌ستنیشان نه‌كرابوو كاتى(ئیجاب و قبوڵ به‌م شێوه‌یه پیاو ده‌لێ شوم پێ بكه ژنیش ده‌ڵێت قبوڵم كرد) واتا ماره‌یى ده‌ستنیشان ناكرێ .
ب-ئه‌گه‌ر ژن و پیاو ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجام دانى گرێبه‌ست بێ ماره‌یى بۆ نموونه پیاو ئه‌لێ (هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ كردى بێ ماره‌یى) وه ژنیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ( قبوڵم كرد) له‌م حاڵه‌ته‌دا گرێبه‌سته‌كه راسته به‌ڵام رێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌بوونى ماره‌یی پوچه‌ڵه له‌م حاله‌ته‌شه‌دا ژنه‌كه ماره‌یى وه‌ك خۆى ده‌كه‌وێ.
پێشخستن و پاشخستنى ماره‌یى
به پێی مادده‌ى20 له یاساى بارى كه‌سێتی:
مه‌رج نیه ماره‌یى ده‌ست به‌جێ له‌كاتى گریبه‌سته‌كه‌دابدرێت به ئافره‌ت وه ئه‌كرێ هه‌ردوو لا ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر دواخستنى هه‌مووى وه‌یان هه‌ندێك له ماره‌ییه‌كه تا كاتى مردن یان گلاق دان به‌پێی عورفى ناوچه‌كه به‌ڵاَم ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لا پێك هاتن له‌سه‌ر شێوه‌ك له پێدانى ماره‌یى ئه‌م پێك هاتنه پێویسته پیاوه‌كه پابه‌ندبێت پێوه‌ى هه‌تا ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى عورفیش بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن نه‌بوو هیچ عورفیش نه‌بوو بۆ پێش خستن و پاشخستنى ماره‌یى پێویسته ده‌ست به‌جێ ماره‌یى بدرێ به‌ژن چونكه أصل ئه‌وه‌یه به پێى شه‌رع و یاسا كه‌ژن ماره‌یى ده‌كه‌وێت به ئه‌نجام دانى گرێبه‌ستى هاوسه‌رى .
وه‌ئیمامى ئه‌بو حه‌نیفه فه‌رموویه‌تى:
ئه‌گه‌ر ماره‌یى (پێشه‌كى) هه بوو له گرێبه‌سته‌كه داوه ژن وه‌رى نه‌گرتبوو ئه‌و كاته بۆى هه‌یه نه‌چێته ماڵى هاوسه‌رى تا ماره‌ییه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێ وه هه‌تا چووه ماڵى هاوسه‌ریش و گواسترایه‌وه و هه‌ر بۆى هه‌یه بڕواته ده‌ره‌وه له ماڵى هاوسه‌رى و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ى نه‌كات وه دانانرێ به ناشز هه‌تا ماره‌ییه‌كه‌ى وه‌رنه‌گرێ .
زیادكــردن و كه‌م كــردنه‌وه‌ى ماره‌یـــى
دواى ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى ده‌كرێ ماره‌یى زیاد بكرێ به‌م مه‌رجانه:
1- ئه‌بێ مێرد له‌ئه‌هلى به‌خشین بێت .
2- ده‌بێ زیاده‌كه روون وبێت و دیارى كراوبێت.
3- زیادكردنى ماره‌یى ده‌كریت له‌كاتى په‌یوه‌ندى هاوسه‌رگیرى راسته‌قینه وه‌یان حوكمى بێت وه‌ك له كاتى ته‌ڵاقى ڕه‌جعى (عند وقوع الطلاق الرجعى) واته ژنه‌كه یه‌ك ته‌ڵاقى كه‌وتووه .
4- قبول كردنى ژن به‌و زیاده ماره‌ییه له‌و دانیشتنه‌ى كه زیاده‌كه‌ى تیادا كراوه .وه‌یان قبوڵى وه‌لى ژن ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ئه‌هلى قبوڵ نه‌بوو بۆ نموونه نه‌خۆشی ده‌روونی هه بوو.
وه ژن ده‌توانێ ماره‌یى یه‌كه‌ى كه‌م بكاته‌وه ئه‌گه‌ر (ژیر بوو وه بالغ ) بوو وه‌هه‌روه‌ها ده‌توانى ده‌ست به‌ردارى هه‌موو ماره‌یى یه‌كه‌ى بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن ئه‌هلى به‌خشین نه‌بوو ئه‌وه وه‌لیه‌كه‌ى ناتوانێ ماره‌یى یه‌كه‌ى كه‌م بكاته‌وه یان هه‌مووى ببه‌خشێ به مێرده‌كه‌ى كه ئه‌مه خاڵێكى زۆر گرنگه كه ماره‌یی موڵكى ژنه‌و به بێ ڕه‌زامه‌ندى خۆى كه‌س ناتوانێ كه‌م و زیادى بكات یان بیبه‌خشێت .
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه‌ژن هه‌موو ماره‌یى یه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت:
له مادده‌ی 21
1- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ژن و مێرد كۆچى دوایى كرد دواى ئه‌نجام دانى گرێبه‌ندى هاوسه‌رگیرى :
پێش گواستنه‌وه :-
ئه‌گه‌ر مێرد مرد ژنه‌كه هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێ وه له‌میراته‌كه‌ى هه‌ڵى ده‌گرێ .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن مرد میراتگره‌كانى ماره‌یه‌كه‌ى له مێرده‌كه‌ى وه‌ر ده‌گرن پاش ئه‌و ه‌ى به‌شه میراتى مێرده‌كه‌ى لێ ده‌رده‌كرێ.
2-دواى گواستنه‌وه
ژن سه‌رجه‌م ماره‌یه‌كه‌ى ده‌كه‌وێ پاش ئه‌وه‌ى ده‌گوازرێته‌وه .
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه ژن شایسته‌ى نیوه‌ى ماره‌ییه
1-كاتێ كه گرێبه‌ندى هاوسه‌رگیرى ده‌كرێت وه نه‌گوازرابێته‌وه ته‌ڵاق ڕووی دا ژن نیوه‌ى ماره‌یى ده‌ست نیشانكراوى ده‌كه‌وێ .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێبه‌نده‌كه دروست نه‌بێت واته فاسد بێت ئه‌وا پێش گواستنه‌وه‌ى هیچى ناكه‌وێ.
وه‌ماره‌یى ده‌ست نیشان كرا‌و به‌و واتایه دێ كه سه‌رجه‌م ماره‌یى پێشه‌كى و پاشه‌كى ده‌كه‌وێت .بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ماره‌یى پێشه‌كى (40) مسقاڵ ئالتون بوو وه پاشه‌كى (60) ئه‌و كاته نیوه‌ى ماره‌یى ده‌ست نیشان كرا‌و(50) مسقاڵه‌و وه ئه‌گه‌ر ته لاق روویدا وه پێش گواستنه‌وه بوو له‌م حاڵه‌ته ژنه‌كه(50) مسقاڵى ئه‌كه‌وێ .
2- ئه‌گه‌ر له گرێبه‌نده‌كه‌دا ماره‌یى ده‌ست نیشان نه‌كرابوو مێرد ژنه‌كه‌ى ته لاق داوه نه‌ى گواستبوه‌وه ئه‌و كاته ژنه‌كه ماره‌یى وه‌كو خۆى (المهر المثل ) ی ناكه‌وێ چونكه نه‌گواستراوه‌ته‌وه وه‌هه‌روه‌ها ماره‌ییش ده‌ست نیشان نه‌كراوه تا نیوه‌ى بكه‌وێ .
ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستى نا دروست(فاسد) هه‌بوو له نێوان ژن و مێردا وه دواى گواستنه‌وه جیابوونه‌وه رووى دا ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر ماره‌یى ده‌ست نیشان كرابوو ئه‌وه ژنه‌كه له ماره‌یى ده‌ست نیشان كرا‌و و ماره‌یى وه‌كو خۆى كامیان كه‌متر بوو شایسته‌ى كه‌مه‌كه‌یه.بۆ نموونه / ئه‌گه‌ر ماره‌ى ده‌ست نییشان كرا‌و(50) مسقاڵ ئاڵتون بوو وه ماره‌یى وه‌كو خۆى (40) مسقاڵ بوو له‌م حاله‌ته‌دا ژنه‌كه(40) مسقاڵه‌كه‌ى ده‌كه‌وێ وه ئه‌گه‌ر ماره‌ى ده‌ست نیشان نه‌كرابوو ماره‌یى وه‌ك خۆى ده‌كه‌وێ.
ئــه‌و حـــاڵــه‌تانه‌ى كـــه ژن مـــاره‌یــى نـــاكـــه‌وێ
1-ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه ڕوویداپێش گواستنه‌وه وه هۆكارى جیابوونه‌وه كه ژنه‌كه بوو.
2-ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه ڕِوویداپێش گواستنه‌وه وه هۆكارى جیابوونه‌وه كه مێرد بوو به‌وه‌ى بالغ بووه و به‌م گرێبه‌نده رازى نیه واته مێرد به منداڵى ژنى بۆ ماره كراوه .
3- ئه‌گه‌ر ژن ده‌ست به‌ردارى مافى خۆى بوو گه‌رد نى پیاوه‌كه‌ى ئازاد كرد.
4- ئه‌گه‌ر گرێبه‌ندى هاوسه‌رگیریه‌كه دروست نه‌بوو (فاسد) وه جیابوونه‌وه‌ش پێش گواستنه‌وه رووى دا هه‌تا ئه‌گه‌ر دواى (خلوه صحیحه)ش بێت ژنه‌كه هیچ ماره‌یى ناكه‌وێ.
