سازگار ڕه‌زا
ڕۆژانى ره‌مه‌زان تێپه‌ڕین و زۆربه‌مان نه‌مانزانى چۆن سوود له‌م هه‌له زێڕینه‌ى خواى گه‌وره پێى به‌خشیوین وه‌رگرین، مانگى ره‌مه‌زان قوتابخانه‌یه‌كى عیرفانى مه‌زنه و هیچ كاتێكى تر قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستمان چووبێت، ره‌مه‌زان بۆ په‌روه‌رده‌كردنى ڕۆحى ئێمه‌یه، ره‌مه‌زان بۆ نوێكردنه‌وه‌ى جه‌سته و ڕۆح وزینده‌گیمانه، ره‌مه‌زان بۆ په‌روه‌رده‌كردنى هه‌ست ونه‌ست و ویژدانمانه، بۆ ئه‌وه‌یه پێمان بڵێت ئاسووده‌یى له‌تێركردنى جه‌سته‌مانا نییه، به‌ڵكو ئاسووده‌یى په‌یوه‌سته به‌تێركردنى ڕۆحه‌وه ئه‌گه‌رچى جه‌سته برسى بێت، په‌یوه‌سته به‌دروستى ڕۆحه‌وه‌وه، ئه‌گه‌ر چى جه‌سته به‌ئازار بێت، ئاسووده‌یى په‌یوه‌سته به هاوسه‌نگى ڕۆحه‌وه ئه‌گه‌ر چى جه‌سته لاسه‌نگ بێت.
یه‌كێكى تر له ڕه‌حمه‌ته‌كانى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، شه‌وانى قه‌دره، ئه‌گه‌ر چى قسه زۆره له‌سه‌ر شه‌وى قه‌در وكاته‌كه‌ى، به‌ڵام هه‌موو كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شه‌وى قه‌در شه‌وێكى تایبه‌ت وبه‌نرخه، وخواى گه‌وره له‌قورئاندا به (خیر من ألف شهر) واته باشتره له‌هه‌زار مانگ! ناوى بردووه، له‌و شه‌وه‌دا باس له‌هاتنه خواره‌وه‌ى (الكتاب المبین) كه زانایان و موفه‌سیره‌كان به قورئان ته‌فسیریان كردوه، هه‌روه‌ها له‌سوره‌تى (الدخان)دا دیسان ئاماژه به‌و شه‌وه پیرۆزه ده‌كرێت و ده‌فه‌رموێت (والكتاب المبین، إنا أنزلناه في لیلة مباركة إنا كنا منذرین فیها یفرق كل أمر حكیم، أمرا من عندنا إنا كنا مرسلین)، لێره‌دا ته‌نها ئاماژه نییه، به‌ڵكو كه‌مێكیش له‌سه‌رى دواوه، “له‌م شه‌وه‌دا هه‌موو كاروبارێكى پڕ دانایى جیاكراوه‌ته‌وه كه‌ئه‌و كاروباره بڕیارێكى تایبه‌ته و له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه نێردراوه”، ئه‌مه ماناى ئه‌و كاریگه‌رى و ئه‌و گۆڕانگاریه گه‌وره‌یه‌یه له‌و شه‌وه‌دا ده‌كرێت، له‌كه‌ونا به‌گشتى و له‌ژیانى تاكه‌كه‌ندا به‌تایبه‌تى، پاشان ده‌فه‌رموێت (رحمة من ربك إنه هو السمیع العلیم) خواى گه‌وره به‌ره‌حمه‌تێك ناوى ده‌هێنێت و پاشانیش ده‌فه‌رموێت خواى گه‌وره بیسه‌ر و دانایه، ئه‌مه‌یان ئاماژه‌یه بۆ دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كانمان، كه‌خواى گه‌وره گوێ ى لێیه‌تى و به‌هۆى دوعا‌و پاڕانه‌كانمانه‌وه ده‌كرێت زۆر شت بگۆڕێت له‌ژیانماندا.
باس نه‌كردن ودیارى نه‌كردنى ئه‌و شه‌وه له‌قورئاندا به‌بێ هۆ نییه، له‌به‌رئه‌وه نابێت ئێمه خۆمان ماندوو بكه‌ین به‌دیارى كردنى شه‌وه‌كه، وه‌ك له‌ئێستادا زۆربه‌مان ئه‌وه‌نده‌ى خۆمان ماندوو ده‌كه‌ین به دۆزینه‌وه‌ى شه‌وه‌كه ئه‌وه‌نده بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه په‌رستشه‌كانمان به‌وشێوه‌یه بێت كه‌شایانى گه‌وره‌یى خوا بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێمه په‌رستشه‌كانمان كاڵ وكرچه و رۆحى تێدا نییه به‌ڵام دوعاكانمان زۆر به‌كوڵه، زیكره‌كانمان جوڵاندنى زمان تێپه‌ڕناكات و كه‌چى گله‌یى وگازانده‌مان هه‌یه له‌قبوڵ نه‌كردنى دوعاكانمان، دڵ وڕۆح له‌عیباده‌ته‌كانمانا وونه، كه‌چى واده‌زانین په‌رستشمان زۆركردووه و بووین به‌وه‌لى.
پیرۆزى شه‌وى قه‌در له‌كاته‌كه‌یدا نییه به‌ڵكو له ناوه‌رۆكیایه‌تى – وه‌ك دكتور محمد راتب النابلسى ده‌ڵێت له‌ته‌فسیرى سوره‌تى قه‌دردا – ئێمه له‌مانگى ره‌مه‌زاندا شه‌وى قه‌در زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه و ڕه‌مه‌زانیش ده‌كه‌وێته هه‌موو وه‌رز و كاته‌كانى ساڵ واته گرنگ زه‌مه‌ن نییه گرنگ ئه‌و سكونه‌ت و عیرفانیه‌ت و یه‌كلا بوونه‌وه‌یه بۆ خودا، ره‌وشى مرۆڤه‌كان له‌م شه‌وه‌دا ده‌گۆڕێت به‌گۆڕانیان، بۆیه ئه‌م شه‌وه قه‌در و به‌هایه‌كى به‌رزى هه‌یه لاى خواى گه‌وره، بۆیه له‌و شه‌وه‌دا ده‌بێت به‌ته‌واوى خواى گه‌وره بناسین و قه‌درى ئه‌و خوایه بزانین و به‌رزو گه‌وره رایگرین، ئه‌م جۆره عیباده‌ته و به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك كاتژمێریش بێت باشتره له هه‌زار مانگ یان هه‌شتا ساڵ عیباده‌تی ووشك و بێ هه‌ست كه‌ته‌نها بۆریایى بێت. سوره‌تى قه‌در ئه‌وه‌مان فێرده‌كات كه‌ئێستا ئێمه هه‌موو ئه‌و مانایانه‌مان بیرچووه‌ته‌وه و له‌ژیانى رۆژانه‌ماندا وه‌كو جارانین و مانگى ره‌مه‌زان لاى زۆربه‌مان ته‌نها بووه‌ته شه‌ونه‌خه‌وتن و خۆبرسى كردن و پارشێو نان خواردن و زیاده‌ره‌وى كردن له‌نان خواردن له‌كاتى به‌ربانگ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێندنه‌وه‌ى قورئان ته‌نها بۆ ته‌واو كردنى خه‌تم و كردنى نوێژى ته‌راویح وه‌ك نوێژه‌كانى تر، هه‌روه‌ها رێزگرتن له‌ره‌مه‌زان لاى ئه‌وانه‌ى باڵ پۆش نین به داپۆشینى سه‌ریان ئه‌گه‌ر چى جله‌كانیان پۆشته نییه، هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته چه‌ند دیارده‌یه‌ك و ته‌نها له‌مانگى ره‌مه‌زاندا هه‌ن و زۆرجار كاریگه‌ریه‌كه‌یان كاتییه و تادواى ره‌مه‌زان بڕده‌كات و زۆرجار ده‌بینین ته‌نانه‌ت له‌ره‌مه‌زانیشدا كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر ناخ و ئه‌خلاق و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه و په‌رستشه‌كانمان.