هەینی , حوزه‌یران 19 2026

چاره‌سه‌ری قڵیشانی پێیه‌كان

ئا: په‌ریخان عيزه‌ت
بۆ ئه‌و خانمانه‌ى كه‌ كیشه‌ى قڵیشانی پێیه‌كانیان هه‌یه،‌ به‌تایبه‌ت پاژنه‌ی پێ، ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ تاقیبكه‌ره‌وه‌و سودی باشی لێده‌بینیت.
سه‌ره‌تا پێیەکانت جوان بە ئاوی گەرم و سابون بشۆ، دواتر وشیان بکه‌ره‌وه‌، و به‌ زە یتی زەیتون یان زەیتی گوێزی هندی جوان چەوریان بكه‌، پاشان به‌جوانى پێیه‌كانت مه‌ساج بكه‌و گۆرەوی لە پێ بکە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر تا پێستى پێیه‌كانت نه‌رم ده‌بێته‌وه‌.
ئینجا له‌ تەشتێکدا دوو لیتر ئاوی شلە تین و دوو قاش لیمۆ یان ئاوی لیمۆ و دوو کەوچک شامپۆی له‌ش و یە ک کەوچك خۆی تێکەڵی یەكتر بكه‌و و گۆره‌وییه‌كان لاببە و پێیه‌كانت بخە رە ناو گیراوەکەوه‌ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، تاجوان دەخوسێت و پێێستە مردوە کەی پێیەکان دەخۆسێت، دواتر بە گوێزانی سە فە ری به‌جوانى پێسته‌ زیاده‌كه‌ى ليبکەرەوە، ئه‌م كاره‌ش هیچ ئازاریکی نیە.
دوای شۆردنى پێیه‌كانت وشكیان بكه‌ره‌وه‌و دوبارە بە کرێمێک کەمێ چەوریان بکە، دەبینی چە ند جوان پاکبونەتەوەو هه‌روه‌ها لە ڕووی تەندروستيشە وە باشترین کارە بۆ ڕاکێشانی ئازارو ماندویەتی پێیەکان.

Check Also

لەڕۆژی پەرستاراندا.. بەتواناکردنی پەرستاران واتە ڕزگارکردنی ڕۆحەکان

د. گوڵاڵە تاهیر لە جیهاندا ساڵانە لە ١٢/٥ (ڕۆژی جیهانی پەرستاران)دا، بەشێوازی جیاواز ڕێز لەماندبوون …