هه‌ڵاڵه‌محمد ئه‌ڵماس
ئه‌م ماوه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى سه‌رقاڵى بابه‌تێك بوون كه‌باسى جۆرێك له‌هاوسه‌رگیرى بوو به‌ناوى هاوسه‌رگیرى مسیار.
مسیار ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێ وجاوربار له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانه‌وه گه‌رم ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌تاى ئه‌م باسه بۆ ساڵى 2006-2007 ده‌گه‌رێته‌وه كاتێ پرۆژه یاسایه‌ك درایه په‌رله‌مانى كوردستان بۆ به‌یاسایى كردنى به‌ڵام ده‌نگى نه‌هێنا .
ئه‌مرۆ لێره‌و له‌وێ ئه‌م بابه‌ته وله‌ناو پیاوانى هاوسه‌رداردا ئه‌نجام ده‌درێت. هاوسه‌رگیرى مسیار له‌كۆنه‌وه له‌وڵاتانى عه‌ربى وه‌ك: (سعودیه‌و قه‌ته‌ر ومیسرو مغریب و…هتد) ئه‌نجامدراوه.
وشه‌ى مسیار عه‌ره‌بیه‌وه له‌مساره‌وه هاتووه، المسیار: المرور یعنى یسیروا علیها ویمروا علیها. واته تێده‌په‌رێت و راده‌بورێت به‌لایدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سێك بیه‌وێ بحه‌وێته‌وه وپشوو بدات بۆ ماوه‌یه‌كى كورت.
هاوسه‌رگیرى مسیار: ژن وپیاو رێده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پیاوه‌كه ئه‌م ژنه ماره‌بكات به‌و مه‌رجه‌ى ژنه‌كه ده‌ستبه‌ردارى هه‌ندێ له‌مافه‌كانى هاوسه‌ردارى ببێت، وه‌ك( نه‌فه‌قه، سكن، مبیت، قسم) ئه‌ویش به‌ره‌زامه‌ندى خۆى.به‌گوێره‌ى ئه‌م رێكه‌وتنه پیاو هیچ ئه‌رك ومافێكى خێزاندارى ناكه‌وێته سه‌رشان وهه‌ڵیناگرێت.
زانایانى سه‌رده‌م 3 بۆچوونیان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره له‌هاوسه‌رگیرییه هه‌یه:
1) هه‌ندێ رێگه‌یان پێداوه وبه‌دروستى ده‌زانن به‌چه‌ند مه‌رجێك، له‌وانه: د. یوسف قه‌رزاوى.
2) هه‌ندێ تر رێگه‌یان پێنه‌داوه‌و به‌نادروستى ده‌زانن چونكه له‌گه‌ڵ مه‌به‌ست وبنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى هاوسه‌رگیرى یه‌كناگرێته‌وه له‌وانه: د.عه‌لى قه‌ره‌داغى.
3) به‌شێكى تر له‌زانایان بێده‌نگن نه‌به‌دروستى نه‌نادروستى فتوایان نه‌داوه، وه‌ك شێخ عوسه‌یمین.
جاگه‌ر به‌روردى سه‌یرى مه‌رجه‌كانى ئه‌وانه بكه‌ین كه‌رێگه‌یان داوه وه‌ك دكتۆر یوسف قه‌رزاوى وفه‌رموویانه: ماده‌م زۆرینه‌ى مه‌رج وپایه‌كانى گرێبه‌ندى شه‌رعى تێدایه وه‌ك ئاماده‌بونى (وه‌لى) سه‌رپه‌رشتیارى ئافره‌ت ودووشاهید كه دووشاهیده‌كه له‌نهێنى ده‌رده‌كات وسیغه‌ى (ئیجاب وقه‌بوڵ)ره‌زامه‌ندى ژن وپیاو، ئه‌م هاوسه‌رگیریه رێگه پێدراوه به‌گوێره‌ى فیقهى ئیسلامى ئیتر ئاشكرا بكرێت یا نه‌كرێت.
بابه‌تى خه‌رجى (نفقه) ونیشته‌جێبوون(سكن) و(مبیت)مانه‌وه‌و(قسم) نۆره‌ى شه‌وانه له‌پایه‌كانى گرێبه‌نده‌كه نین، به‌ڵكو مافه‌سه‌ره‌كیه‌كانى ژنه به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى كاتێ ژن به‌ویست وپێخۆشبوونى خۆى ده‌ستبه‌ردارى ده‌بێت، له‌ڕووى فیقهى ئیسلامی هیچ ناكه‌وێته سه‌رپیاوه‌كه.
ئه‌و زانایانه‌ش به‌نادروستى ده‌زانن وه‌ك د.عه‌لى قه‌ره‌داغى، ده‌ڵێن: مه‌به‌ست وبنه‌ماكانى هاوسه‌رگیرى ئاسایى تێدانیه كه‌بریتیه له‌خۆشه‌ویستى وسۆزو چاودێرى كردن وپێكه‌وه بوون وسوكنا، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هاوسه‌رگیرییه كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (دروردى خواى له‌سه‌ر بێ) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان به‌رجه‌سته‌یان ده‌كرد له‌ژیانى خۆیاندا.
ئه‌وه‌ى تێبینى كراوه ئه‌م هاوسه‌رگیرییه كه‌متر له‌كوردستان ده‌كرێ به‌ئاماده‌بوونى (وه‌لى) سه‌رپه‌رشتیارى ئافره‌ت، مسیار زیاتر تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌هاوسه‌رگیرى (سڕى وكاتى ومسیار) كه‌ئه‌مه زۆرجار كاره‌سات وگرفتى گه‌وره دروست ده‌كات به‌تایبه‌تى بۆ ئافره‌ته‌كه. بۆیه به‌م جۆره ده‌بێته هۆى كردنه‌وه‌ى ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ خراپه‌كارى ودروستبوونى گه‌نده‌ڵى له‌ناو خێزان وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان وپشتگوێ خستنى ژن ونه‌وه‌ى نوێ وشكاندنى هه‌ست وشعورو كه‌رامه‌تى ئافره‌ت وده‌ستبڕینى وته‌ڵاق دانى به‌بچوكترین گرفت یا به‌بێ هیچ هۆكارێك!
ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ى مه‌به‌سته قورئانیه‌كه‌ى خوداى گه‌وره‌یه كه‌ده‌فه‌رمووێت: (ومن ایاته ان خلق لكم من انفسكم ازوجاً لتسكنوا الیها وجعل بینكم موده ورحمه ) (هنَّ لباس لكم وانتم لباس لهنَّ)
وه پێچه‌وانه‌ى ده‌قێكى فیقهیه كه‌ئیمامى قه‌رافى ده‌ڵێ: (الاصل فى عقد النكاح الالتزام بما ورد فیه) یانى: ئه‌سڵ له‌گرێبه‌ندى هاوسه‌رگیرى پابه‌ندیه به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌له‌داخوازى گرێبه‌ندى ئاسایی‌دا دێت.
له‌م هاوسه‌رگیریه‌دا پیاو به‌رپرسیار نیه له‌خزمه‌تكردن به‌رامبه‌ریان هه‌مووى ده‌چێته سه‌ر شانى ئافره‌ته‌كه!؟ هه‌روه‌ها مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى هاوسه‌رگیرى كه‌بۆ سۆز‌و خۆشه‌ویستى وئارامى وپه‌روه‌رده‌كردنى منداڵ دروست ده‌كرێ نایه‌ته دى.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م هاوسه‌رگیریه مه‌رجه‌كانى به‌ناو تێدایه كه به‌راستى ئه‌وه‌نده‌ى ئاگادار بین له‌نزیكه‌وه زۆربه‌ى مسیاره‌كان كه‌سو كارى ئافره‌ت ئاگادارن نین واته (وه‌لى) ئافره‌ته‌كه ئاگادار نیه به‌م گرێبه‌نده بۆیه هه‌ندێ جار پیاو فێڵ ده‌كات له‌و ژنه‌ى ماره‌ى ده‌كات هه‌ندێ كاتى تر ژن فێڵ ده‌كات له‌و پیاوه‌ى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ده‌كات، یاژنان زۆر شاره‌زا نین به‌وجۆره له‌هاوسه‌رگیرى پاش ماوه‌یه‌ك هیلاك ده‌بێ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌دا كێشه‌ى بۆ دروست ده‌بێ به‌جیابوونه‌وه كۆتایى به‌ولانه بێسۆزه دێت. كه‌ئه‌وه‌ش كرانه‌وه‌ى ده‌رگایه‌كى خراپه بۆ خراپه‌كارى وكارى نادروست. به‌خێرایى ئاماژه به‌هه‌ندێ زیانى هاوسه‌رگیرى مسیار بكه‌ین له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا ده‌بینین:
– مه‌به‌ست وبنه‌ماجوان وشیرینه‌كانى خێزان ده‌روخێت وسۆز وخۆشه‌ویستى وپۆشاكبوون بوونى نابێ.
– گرنگى وگوێنه‌دان به‌نه‌وه‌ى نوێ وپه‌روه‌رده‌نه‌كردنى به‌دروستى ونه‌بوونى نازى باوكایه‌تى چونكه باوك ته‌نها بۆ كارى خۆى سه‌ردانى ئه‌و ماڵه ده‌كات.
– ئه‌رك له‌سه‌ر پیاو كه‌م ده‌كات وژنان زه‌ره‌مه‌ندى یه‌كه‌م وكۆتایى ده‌بن تێیدا چونكه هه‌ركه‌ى ویستى وازى لیده‌هێنێ.
– گه‌ر بوترێ كێشه‌ى كچانى به‌ته‌مه‌ن وبێ هاوسه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌كرێ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه ئه‌م به‌دزیه‌وه وفسكه فسكه نابێته چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته به‌ڵكو قوڵتر‌و به‌سوێ تر‌ى ده‌كات.
– دروستبوونى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌كرێ بوترێ له‌فیقهى ئیسلامى هه‌ندێ رێگه‌یان پێداوه به‌ڵام له‌دابو نه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه ناپه‌سه‌ند وناره‌وایه وقه‌بول ناكرێت.
– بچرانى شیرازه‌و سیسته‌مى خێزان كه‌وا ده‌كات پیاو خۆى به‌به‌رپرسیار نه‌زانێ ومناڵه‌كان ببنه قوربانى.
دوپاتى ده‌كه‌ینه‌وه ده‌كرێ داب ونه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى ساز بێ بۆ ئه‌م جۆره له‌هاوسه‌رگیرى به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ داب‌و نه‌ریتمان نایه‌ته‌وه و له‌جیاتى پركردنه‌وه‌ى كه‌لێن وكه‌مكردنه‌وه گرفت وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كچانى به‌ته‌مه‌ن وبی هاوسه‌ر، زیاتر‌و زۆرتر روبه‌روى گرفتى قوڵتر‌و لادانى زیاتر ده‌بینه‌وه. نزیكیشه پلانێك بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزانى جوان وڕه‌سه‌نى كورده‌وارى.