یه‌ك شه‌ممه‌ , ئایار 19 2024

دیارده‌ى سواڵكردن

به‌هار عبدالرحمن محمد

سواڵكردن له‌ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا وه‌ك دیارده‌یه‌كى جیهانى ده‌رده‌كه‌وێت‌و بیرمه‌ندانى بوارى كۆمه‌ڵناسى به‌یه‌كێك له‌ دیارترین نه‌خۆشیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى داده‌نێن كه‌ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانى گرتۆته‌وه‌ ، وه‌پێناسه‌ى جۆراوجۆریان بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ كردووه‌ به‌پێى ئه‌‌و هۆكاره‌ پاڵنه‌رانه‌ى كه‌ ده‌بنه‌ هۆى  سواڵكردن له‌لایه‌ن كه‌سه‌كانه‌وه‌ ، ئایا به‌پله‌ى یه‌كه‌م هۆكارى ئابورییه‌ یان كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ یان ده‌روونى یان سیاسى یه‌.

سواڵكردن داواكردنى پاره‌یه‌ یان كۆمه‌كى مادییه‌ له‌ كۆى خه‌ڵكى به‌ڕاكێشانى سه‌رنجیان به‌ چه‌ند شێوازێك وه‌ك خۆنیشاندان وه‌ك كه‌م ئه‌ندام یان هه‌ڵگرتنى منداڵى شێواز شێواو  یان به‌كارهێنانى هه‌ندێ ووته‌ى ئاینى وه‌ك له‌به‌ر خوا‌و بۆخوا یارمه‌تى هه‌ژار بده‌ خوا یارمه‌تیت ده‌دات، یان خۆ ده‌رخستن وه‌ك نه‌خۆشێك یان هاوكارى بۆ نه‌خۆشێك‌و دروست كردنى ڕه‌چه‌ته‌ى دكتۆر كه‌ پێویستى به‌ چاره‌سه‌ره‌ ، وه‌هه‌ندێ جار خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن وه‌ك پاكردنه‌وه‌ى سه‌یاره‌ یان هه‌ڵگرتنى كه‌ل‌وپه‌له‌كه‌ت بۆ نا‌و سه‌یاره‌كه‌ت وه‌هه‌ندێ جار عه‌زفێكى مۆسیقا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ شوێنه‌ جۆراو جۆره‌كاندا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌تایبه‌تى شوێنه‌گشتیه‌كان .

شێواز‌و شوێنى سواڵكردن له‌ ووڵاتێك بۆ ووڵاتێكى تر ده‌گۆڕێت بۆ نمونه‌  له‌ هند شار هه‌یه‌ كه‌ بۆته‌  جێى سواڵكه‌ره‌كان وه‌یاسا‌و شێوازى ژیانى دیاریكراوى خۆیان هه‌یه‌ .

له‌ ووڵاته‌ ڕۆژهه‌ڵاتى‌و ئیسلامیه‌كان سواڵكه‌ره‌كان به‌زۆرى شوێنى عیباده‌ت‌و سه‌رقه‌بران‌و مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌نه‌ شوێنى سواڵكردنى خۆیان .

لێره‌وه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆ سواڵكردن بۆته‌ دیارده‌یه‌كى جیهانى‌و هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى لێ به‌ده‌رنییه‌‌و پێویستى به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌‌و دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ترسناكه‌ى كه‌ داڕوخان و بێ ڕێزیى‌و بێ نرخ بوونى نه‌فسى مرۆڤى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا مرۆڤ به‌ڕێزترین دروستكراوى سه‌ر زه‌وى یه‌‌و خودا ڕێزى لێناوه‌ .

وه‌مه‌ترسیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌نیشانه‌‌و ده‌لاله‌ته‌ بۆ په‌رت په‌رت بوونى كۆمه‌ڵگه‌‌و داڕووخانى ئابورى، وێڕاى چه‌ندین لادانى كۆمه‌ڵایه‌تى تر كه‌لێ ى ده‌كه‌وێته‌وه‌.

هۆكارو پاڵنه‌رى ئه‌م دیارده‌یه‌ خۆى له‌سێ هۆكارى سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ هۆكارى ئابورى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى‌و سیاسیه‌.

ئه‌گه‌ر چى سه‌ره‌كى ترین هۆكاریان ده‌توانین  بڵێین هۆكارى ئابوریه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت له‌ هه‌ژارى‌و نه‌دارى‌و خراپى خزمه‌ت گوزارى ئه‌‌و كه‌سه‌ى ئه‌م كاره‌ ده‌كات وه‌زۆر جار ئه‌‌وكه‌سه‌ى سواڵكردن ده‌كاته‌ پیشه‌ى خۆى به‌هۆى هه‌ژارى‌و نه‌دارییه‌وه‌ بووه‌ به‌ڵام دواجار كه‌ڕاهات له‌سه‌رى ده‌گونجێت كه‌ هه‌ژاریشى تێپه‌ڕاندبێت به‌ڵام ئه‌‌وكه‌سه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌رى ئه‌‌و كاته‌ ده‌بێته‌ هۆكارێكى  كۆمه‌ڵایه‌تى  بۆ ئه‌‌و كه‌سانه‌ كه‌ وه‌ك‌و نه‌خۆشیه‌كى ده‌روونى‌و كۆمه‌لایه‌تى لێهاتووه‌‌و ناتوانن ده‌ست به‌ردارى ئه‌م پیشه‌یه‌ بن.

هه‌ندى جار سواڵكردن هۆكاره‌كه‌ى ئابورى نییه‌ به‌ڵكو وه‌كو  ده‌ردێكى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و كلتورێكى لێهاتووه‌ بۆ ئه‌‌و كه‌سه‌، وه‌ك بوونى هه‌ندێك خێلأ كه‌ سواڵكردن بۆته‌ پیشه‌ لایان‌و وه‌ك پیشه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن نه‌ك هۆكارى هه‌ژارى ، وه‌هه‌ندێ جار پاڵنه‌رێك له‌ پشتى چه‌ند كه‌سانێكه‌وه‌ یه‌ سواڵیان پێ ده‌كه‌ن‌و ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا كۆمپانیاو كه‌سانێك په‌یدا بوون  كه‌ خه‌ڵكى به‌كرێ ده‌گرن ‌و سواڵیان پێ ده‌كه‌ن.

 وه‌سواڵكردن هه‌ندێ جار هۆكارى سیاسى له‌ پشته‌ وه‌كو به‌كارهێنانى كه‌سانێك بۆ سیخوڕى كردن له‌ شوێنێكى دیارى كرا‌و یا له‌ ووڵاتێكدا ،یان به‌كار ده‌هێنرێن له‌ باندى بازرگانى قاچاغ‌و مادده‌ هۆشبه‌ر ه‌كاندا.

پاڵنه‌ر‌و هۆكاره‌كانى سواڵكردن هه‌ر كام له‌م هۆكارانه‌ بن ده‌خوازێت وه‌ك نه‌خۆشى‌و دیارده‌یه‌ك ته‌ماشا بكرێت كه‌ سیماى ووڵات تێك ده‌دات‌و جگه‌ له‌وه‌ى دیارده‌یه‌كى نه‌شیا‌وه‌ چه‌ندین ده‌ره‌نجام‌و ده‌رهاویشته‌ى نێگه‌تیفى ترى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌تى بۆ ژنان‌و منداڵان ، زۆر جار به‌هۆى ئه‌م كاره‌وه‌ ئافره‌تان بازرگانى به‌جه‌سته‌یان ده‌كرێت‌و تووشى لادانى ڕه‌وشتى ده‌بنه‌وه‌‌و ئیستیغلال ده‌كرێن له‌لایه‌ن كه‌سانى هه‌لپه‌رست‌و ده‌روون نه‌خۆش ،وه‌ منداڵان بێ به‌ش ده‌بن له‌ خوێندن‌و ژیانى خێزانى ته‌ندروست‌و ده‌بێته‌ هۆكارى به‌رهه‌م هێنانى مرۆڤى ناته‌ندروست له‌ ڕووى ده‌روونى وه‌له‌ ڕووى ته‌ندروستى كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارى تووش بوون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشى به‌هۆى خۆدانه‌ به‌ر سه‌رماو گه‌رماو شوێنى پاك‌و پیس وه‌ك (حه‌ساسیه‌ت ، ڕه‌بۆ، سیل….هتد) وه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاسایشى ووڵات هه‌یه‌ كه‌ ده‌شێت هه‌ر ئه‌‌و كه‌سانه‌ ببنه‌ كه‌سانێك كه‌ تیرۆر‌و ئیرهابیان پێ ئه‌نجام بدرێت وه‌بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان پێ بكرێت.

زۆربه‌ى وولاتانى دنیا ڕێگرى ده‌كه‌ن له‌ دیارده‌ى سواڵكردن‌و ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه‌ چونكه‌ سه‌ره‌تاى ڕێگایه‌ به‌ره‌‌و لادانى ترى ڕه‌وشتى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌گه‌ر چى تا ئێستا نه‌توانراوه‌ به‌ته‌واوه‌تى ئه‌م دیارده‌یه‌ بنبڕ بكرێت.

ئه‌وه‌ى جێ ى سه‌رنجه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ كوردستاندا ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له‌ زیاد بوونه‌‌و لایه‌ك به‌لایدا ناكرێته‌وه‌‌و وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌ دزێو نه‌خۆشیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا نه‌كراوه‌‌و هه‌نگاوه‌كان له‌ ئاست ئه‌م دیارده‌یه‌ كارا ‌و ئه‌كتیڤ نییه‌, كوچه‌‌و كۆڵان‌و شه‌قامى شاره‌كان نه‌ماوه‌ به‌شێوازێكى به‌رده‌وام‌و چه‌ندباره‌ بۆوه‌ ئه‌م دیمه‌نه‌ ناسۆر‌و نه‌خوازراوه‌ نه‌یه‌ته‌ به‌ر چاومان.

وه‌هه‌ر دیارده‌‌و نه‌خۆشیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ كاتى خۆیدا چاره‌سه‌ر‌و به‌دواداچونى بۆ نه‌كرێت ده‌رهاویشته‌ سلبیه‌كانى زیاتر ده‌بێت‌و دواجار لاشه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ ده‌ڕزێنێ‌و چاره‌سه‌رى قورستر‌و گرانتر ده‌بێت.

لێره‌وه‌ بڵێین هه‌ر كێشه‌‌و گرفتێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا بووه‌ دیارده‌ ئه‌ركى چاره‌سه‌ر‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شى ده‌بێته‌ ئه‌ركێكى گشتى هه‌موان له‌سه‌ر ئاستى تاك و گر‌وپ ‌و ڕێكخرا‌وه‌ و حزبه‌كان وه‌حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستى دابین كردنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ژیانى هه‌موانه‌وه‌ هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر ئاستى تاك پێویسته‌ هاوكارى ئه‌‌و كه‌سانه‌  نه‌كرێ كه‌ سوالأ ده‌كه‌ن، هه‌ندێ له‌ كۆمه‌ڵناسان پێیان وایه‌ كاتێك كه‌سێك به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سواڵكردن به‌هۆى ئه‌‌و پاره‌ زۆره‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ خه‌ڵكى ده‌ستى ده‌كه‌وێت‌و ئه‌‌و سۆزه‌ى هه‌ندێ جار خه‌ڵك به‌رانبه‌ریان ده‌نوێنێ له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌ زۆربه‌ى كاتدا په‌نایان بۆ درۆ بردووه‌ .

له‌سه‌ر ئاستى گروپ‌و ڕێكخراوه‌كان ،بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى تاكه‌كان وه‌خێزانه‌كان تا كه‌سى نه‌فس به‌رز‌و مرۆڤى خاوه‌ن ده‌روونى ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنن، وه‌ بوونى سندوقى به‌خشین‌و هاندانى خه‌ڵك بۆ هاوكارى یه‌كتر‌و یارمه‌تى هه‌ژاران.

وه‌ئه‌ركى حكومه‌ته‌ به‌ هاندانى ده‌زگا زانستیه‌كان توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ بكه‌ن تا هۆكارى كاریگه‌ریه‌كانى ئه‌م دیارده‌یه‌ دیارى بكرێت‌و وه‌ چاره‌سه‌رى بۆ دابنرێت چییه‌ وا له‌ كه‌سێك ده‌كات هه‌موو ژیانى له‌ كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌دا به‌سه‌ر به‌رێت‌و ئه‌‌و هه‌موو سوكایه‌تى‌و به‌كه‌م سه‌یركردنه‌ قبولأ بكات له‌ كاتێكدا سوود له‌‌و پاره‌یه‌ نه‌بینێ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ژیانێكى ڕه‌فاهیه‌ت‌و ئابڕ‌ومه‌ندانه‌ بۆ خۆى .

وه‌ئه‌ركى  وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌ هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌، وه‌هاوكارى كه‌سانى نه‌دار‌و بێ ده‌ره‌تان بكات، وه‌ شوێن‌و ژیان بۆ بێ نه‌وا‌و پیر‌و په‌ككه‌وته‌‌و خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌ته‌كان دابین بكات.

وه‌دابین كردنى پێ داویستى خوێندن‌و  ژیان بۆ منداڵان‌و مێرد منداڵان, وه‌ په‌یوه‌ندى كردن‌و هاوكارى له‌گه‌لأ هه‌ندێ وه‌زاره‌ت‌و لایه‌نى په‌یوه‌ندى دارى تر بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌‌و سواڵكه‌رانه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م ووڵاته‌ نین‌و به‌دوادا چونى حاڵه‌ته‌كان وه‌دروست كردنى تیم بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ر شوێنێ كه‌سانى سواڵكه‌ر بینرا ڕێگریان  لێ بكرێت وه‌ئه‌گه‌ر مندالأ بوون په‌یوه‌ندى به‌كه‌س‌و كاریانه‌وه‌ بكرێت ،ئه‌مانه‌ چه‌ند هه‌نگاوێكن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ى ووڵاتاندا گیراونه‌ته‌به‌ر ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین هه‌رشتێ بووه‌ دیارده‌  پێویستى به‌ چاره‌سه‌ر‌و كات‌و پلانى ووردوو  درێژخایه‌ن هه‌یه‌. 

Baharabdul71@yahoo.com

Check Also

پێویسته‌ خێزان لانه‌ى ئارامى بێت

هه‌ڵاڵه‌ محمد ئه‌ڵماس خێزان به‌به‌ردى بناغه‌ى كۆمه‌لگه‌و دروستكردنى شارستانیه‌ت ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كۆمه‌ڵه‌گه‌كان له‌دێر …

24 کۆمێنت

  1. Dichaeltal

    В нашем мире, где диплом – это начало успешной карьеры в любом направлении, многие стараются найти максимально быстрый путь получения качественного образования. Наличие документа об образовании трудно переоценить. Ведь диплом открывает двери перед всеми, кто собирается начать трудовую деятельность или продолжить обучение в ВУЗе.
    Наша компания предлагает быстро получить любой необходимый документ. Вы можете купить диплом нового или старого образца, и это становится выгодным решением для всех, кто не смог закончить образование, потерял документ или хочет исправить свои оценки. дипломы выпускаются аккуратно, с особым вниманием ко всем элементам. На выходе вы получите полностью оригинальный документ.
    Плюсы подобного подхода заключаются не только в том, что вы быстро получите свой диплом. Процесс организовывается удобно, с нашей поддержкой. Начав от выбора необходимого образца документа до консультаций по заполнению личной информации и доставки по стране — все находится под полным контролем опытных мастеров.
    Таким образом, для всех, кто ищет максимально быстрый способ получения требуемого документа, наша услуга предлагает отличное решение. Заказать диплом – это значит избежать длительного процесса обучения и сразу перейти к достижению личных целей: к поступлению в университет или к началу удачной карьеры.

    https://diplomanc-russia24.com

  2. This was beautiful Admin. Thank you for your reflections.

  3. EarnestVom

    Hello Dear, are you in fact visiting this web page regularly, if so then you will definitely take nice know-how.
    https://www.google.com.ai/url?q=https://nephewspade1.bravejournal.net/sklo-dlia-far-vidminna-iakist-i-vigidna-tsina

  4. Shanefadia

    Howdy this is kind of of off topic but I was wanting to know if blogs use WYSIWYG editors or if you have to manually code with HTML. I’m starting a blog soon but have no coding expertise so I wanted to get guidance from someone with experience. Any help would be greatly appreciated!
    https://emplois.fhpmco.fr/author/singlepump7/

  5. Great information shared.. really enjoyed reading this post thank you author for sharing this post .. appreciated

  6. Thank you a bunch for sharing this with all people you really realize what you are talking approximately! Bookmarked. Please also visit my site =). We may have a link change contract among us

  7. StephenOrere

    Why people still make use of to read news papers when in this technological globe everything is available on net?
    diplomanc-russia24.com

  8. to say concerning this paragraph, in my view its

  9. I think this post makes sense and really helps me, so far I’m still confused, after reading the posts on this website I understand.

  10. One of the leading academic and scientific-research centers of the Belarus. There are 12 Faculties at the University, 2 scientific and research institutes. Higher education in 35 specialities of the 1st degree of education and 22 specialities.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *