شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

مردن ون بوون نیە

و:بینایی صبار
مردن، کە کۆتایی ژیانی کاتییە، نە بڕانەوەیە نە هیچبوونە نە ونبوونە، نە قڕبوونە و نە نەمانە- نە جیابوونەوەی هەتاهەتایی و نە هەڵکەوتە و نە دیارنەمانە- نەخێر، ئازادکردنێکە کە لەلایەن بوونێکی زانا و بەبەزەییەوە بۆمان دێت، وە گۆڕینی شوێنمانە، بردنمانە بەرەو نیشتیمانی ڕەسەنمان، وە درگای گەیشتن بە جیهانی بەرزەخە کە
شوێنی کۆبونەوەی سەدان خۆشەویستی ئێمەیە.

بۆیە، نابێ دڵتەنگ بین بە بیرکردنەوە لە ژیانی کاتی. پێویست ناکات پەشیمانی دەرببڕین و هەناسەسارد بین دەربارەی هاتنە ئەم جیهانەوە.
لەلایەن پەروەردگارەوە نێردراوینەتە ئەم جیهانە تا شوکرانەبژێری دەرببڕین لەبەرامبەر نێعمەتە بێشومارەکانی بۆمان. لەبیرکردنی پەروەردگارمان و نەناسینی- یان خراپتر، یاخیبوون دژی ئەو دەبێتە هۆی شکستی مەزنی مرۆڤایەتی. پرسەکەمان پرسی بردنەوە یان دۆڕانی دڵخۆشی هەتاهەتایییە لە ڕۆژی دواییدا. بە واتایەکی تر، دۆزێک کراوەتەوە کە پەیوەندی بە هەموو مرۆڤێکەوە هەیە و ئەنجامەکەی بریتییە بەندە لەسەر باوەڕهێنانیان، کە بەدەستهێنان یاخود لەدەستدانی خاکی هەمیشەیی نەبڕاوەیە، کە بە باخچە و کۆشک ڕازێنراوەتەوە.
بە جۆرێک کە “هەزاران ساڵ لە دڵخۆشی ئەم دنیایە نە یەکسانە نە هاوشێوەی یەک کاتژمێری بەهەشت نییە.”

ئێستاش پرسیارە سەرەکییەکەمان، چۆن دەتوانین دڵخۆشی ژیانی دواترمان دەستەبەر بکەین؟
ئێمە دەبرێین و دەڕۆین بەرەو جیهانێکی هەتاهەتایی. هەر لە یەکەم مرۆڤەوە بەردەوام لەلایەن پەیامبەرانی خوداوە گەیەنراوە کە ئەم جیهانە نیشتیمانی ڕاستەقینەمان نییە. وەکو میوانخانەیە کە دواتر دەگوازێینەوە بۆ نیشتیمانی بنەڕەتیمان.
ئەو کەسانەی باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی هەیە، لەم جیهانەدا بە شێوەیەک دەژین کە ئەنجامەکانی دوای مردنیان ڕەچاو بکەن. ئەوانەی باوەڕیان نییە و نایانەوێ دوای مردن لەیەک بدەنەوە، ژیانێک دەژین دوور لە دڵخۆشی ڕاستەقینە.
هەڵگرتنی ئەرکی بەندایەتی بە باشترین شێوە، کە لە ئەنجامی ئیمانەوەیە، زۆر بەنرخە و زۆریش بەسوود. ئەنجامدانی ئەو شتانەی بیروباوەڕ داوای دەکات خەڵکی دڵخۆش دەکات و چێژ بە ژیانیان دەدات.

ئەمانە چەند هەنگاوێکن کە دڵخۆشی هەتاهەتایی دەستەبەر دەکەن:

یەکەم: دەبێت پەروەردگار بناسین و باوەڕی پێ بکەین. ئەم جیهانە شوێنی یادکردنەوەی بەبەزەییترینە و مەیدانی تاقیکردنەوەی جیهانیانە. پەیوەندی ڕۆحی بەهێز لەگەڵ خالق ئەوە لە دڵمان دەگەیەنێت کە دڵخۆشیەکانی دنیا تەنها هەڵهاتنە لە کێشەکانمان و پەنابردنە بەر چێژبەخشێکی کاتی. هەوڵدانیش بۆ دڵخۆشکردنی خودا دەمانگەیەنێت بە خۆشبەختی دوای ژیانی دونیاش.

دووەم: پێویستە ملکەچی یاسایی خودایی بین و لەسەری بمێنینەوە لەبری حەزی خودویستانەمان. هیچ کەس لەسەر ئەو ڕێگای پەرستشە ون نابێت، ئەوانەی لەسەری دەڕۆن سوکنایی و حەوانەیان بۆ دەبێت چون دڵگرانی لەدەستدانەکانی یەک و دوو ڕۆژی ئێرە نابن.
لەسەر ئەم ڕێیە، پێویستە هەندێک بەرپرسیارێتی لەسەر شانمان هەڵبگرین، کە بەشی خۆیان قورسن، کەچی دڵ و ڕۆحمان لە قورسایی هەزاران گومان و ترس ڕزگاری دەبێت. بەڵام ڕێگەیەکی تریش هەیە بیگرینە بەر؛ ڕێگای ئارەزووە خۆویستەکانمان. کە لەسەر ڕێ دەکەین، بە ڕوواڵەت هەست بە سووکی دەکەین، هەست بە سوکناییەکی خەڵەتێنەر کە ئەنجامەکەی هەر شکست و لەدەستدانە.

سێیەم؛ پێویستە پێنج نوێژەکەی ڕۆژانە ئەنجام بدەین. ژیان بێ نوێژکردن نییە. نوێژ گرنگترین پەرستشە، بەجێهێنانیشی زۆر ئاسانە. لە ٢٤ کاتژمێری ڕۆژەکەمان کەمتر لە یەک کاتژمێر پێویستە بۆ ئەنجامدانی نوێژەکان ئەگەر سوننەتەکانیش بکەین. ئەگەر ٢٣ کاتژمێر لە ژیانی ئێستامان بەسەرببەین کە زۆر کورت و کاتییە، بەڵام تەنها یەک کاتژمێر بۆ ژیانی دوای مردنمان دانەنەنێین کە هەتاهەتاییە، دڵمان ڕەش و ڕەق دەبێت و سەرگەردانین. ئاسوودەیی مەزنی ڕۆح، دڵ و مێشک لە نوێژدایە.

چوارەم؛ دەبێت خۆمان لە گوناهە دنیاییەکان لابدەین. هەڵەیە کە ئارەزووی نەفسی نزممان بخەینە پێش ئەرکی بەندایەتی. پێویستە بەردەوام دژی نەفسی خۆمان و شەیتان بجەنگین تا بەتەواوی واز لە گوناهە دنیاییەکان بهێنین و پەیوەستی هیچ هەستێکی کاتی نەبین. بێعەیبی تەنها بۆ خودایە و ئەویش چاوەڕێ لە مرۆڤایەتی ناکات کە بێگوناهـ بن، تەنها ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بدەین کە نەکەوینە ژێر ڕکێفی چەپەڵی دوژمنی ناکۆتامان کە شەیتانە. ببینە ئەو بەندەیەی خودا بە دڵسۆز ناوی هێناوین.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …

8 کۆمێنت

  1. I like the valuable information you supply for your articles. I will bookmark your weblog and test again here frequently. I am rather certain I will be informed many new stuff right here! Good luck for the following!

  2. Hey there just wanted to give you a quick heads up. The text in your content seem to be running off the screen in Chrome. I’m not sure if this is a format issue or something to do with web browser compatibility but I thought I’d post to let you know. The design and style look great though! Hope you get the problem solved soon. Many thanks

  3. Hello there, simply turned into aware of your blog thru Google, and found that it is really informative. I’m gonna watch out for brussels. I will appreciate if you continue this in future. Lots of folks will probably be benefited from your writing. Cheers!

  4. Hello there! Would you mind if I share your blog with my facebook group? There’s a lot of people that I think would really enjoy your content. Please let me know. Thanks

  5. It’s in point of fact a nice and helpful piece of information. I’m satisfied that you simply shared this helpful info with us. Please stay us informed like this. Thanks for sharing.

  6. This website was… how do I say it? Relevant!! Finally I have found something that helped me. Appreciate it!

  7. Строительство автомойки – это наша страсть. Мы гарантируем высокое качество работы и стремимся обеспечить ваш комфорт и удовлетворенность.

  8. Pretty section of content. I just stumbled upon your weblog and in accession capital to assert that I acquire in fact enjoyed account your blog posts. Any way I’ll be subscribing to your augment and even I achievement you access consistently fast.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *