Thursday , March 13 2025

چەند زانیارییەك لەبارەی گوڵ

پەیجی نەمامگەی نیشتیمان: Namamgay nishtman
زۆربەی خەڵكی هەست بەوە دەكەن ڕووەكی ژورەوە شكڵ و شێوەی جوان و گونجاویان هەبێت.
بەڵام گرنگتر لەهەموو شتێك ڕووەكەكان دەبێت دۆخی ژینگەیان بۆ لەبار و گونجاوبێت.
باشترین زانیاری لەو بارەیەوە:
• ڕووەكەكان حەز بەهەندێك شت دەكەن‌و بەهەندێكیش ناكەن، لەوانە هەندێك ڕووەك لەوەرزی زستاندا حەز بە شوێنی گەرم ناكەن، و هەندێكیش بۆ ئەوەی گەشە بكەن پێویستیان بە تیشك و ڕووناكی هەیە.
• هەر ڕووەكێك كە تازە دەكڕیت، ماوەیەك تووشی لاوازی دەبێت، تەنانەت ئەگەر دۆخەكەشی بۆ گونجاو بێت.
• هەندێك ڕووەك كاتێك لەشوێنێك دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی تر ئەگەر تیشك و شێی باشیشی هەبێت دوای گواستنەوەی بۆ ماوەیەك تووشی لاوازی دەبن، بەڵام لەدوای ماوەیەك لەگەڵا كەشە تازەكەدا خۆیان دەگونجێنن دەست دەكەنەوە بەگەشەكردن، زۆرێك لە ڕووەكەكان بەتێپەڕبوونی كات خۆیان لەگەڵا كەشە جیاوازەكاندا دەگونجێنن.
• ڕەچاوكردنی ئاودانی ڕووەكەكان.
ئاودانی زۆر دەبێتە هۆی
أ.وەرینی گوڵەكان.
ب.وەرینی گەڵاكان بەگشتی لەماوەیەكی كەمدا.
ج.دەبێتە هۆی بۆگەنكردنی ڕەگی گوڵەكان.
د.سیسبوونی گەڵاكان، دروستبوونی پەڵەی ڕزین لەسەر گەڵاكان.
ه.نەمانی گەشەكردنی ڕووەكەكە.
و.لولبوونی گەڵاكان لەگەڵا سیسبوون و لاوازی و قاوەیی بوونی گەڵاكان.

Check Also

پێداگری نوسەرێک

وەرگێڕانی: ژیان ئەحمەد وەزارەتی پەروەردەو سەرپەرشتی بۆکاروباری قوتابخانەکان و پەروەردەی قوتابیان لەسوید. تێبینی ئەوەیان کردبوو …

2 کۆمێنت

  1. More Info [url=https://web-smartwallet.org]online smart wallet[/url]

  2. visit this web-site
    [url=https://web-smartwallet.org/]smart wallet cryptocurrency[/url]

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *