بەیان نوری
سەبارەت بە فەوزیە قاجۆ، ساڵی 1953 لە شاری ئامودە لە پارێزگای حەسەکە لەدایک بووە، وەک زۆربەی کچانی نەوەی خۆی لەو سەردەمەدا نەچووەتە قوتابخانە، بەڵام بە هاوکاری ئیبراهیم قاجۆی هاوسەری فێری خوێندنەوە بووە و بە زمانی کوردی دەنووسێت. چیرۆک و شیعری شاعیر جگەرخوین و تێریج بابەتی سەرەکی خوێندنەوە و فێربوونی بووە.
“فەوزیە قاجۆ”ی تەمەن حەفتا ساڵان لە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاواى کوردستان یەکەم ژن بوە لە ناوچەکەی خۆیدا کە لە تەمەنێکی تاڕادەیەک پیریدا کتێبێک بە زمانی کوردی بنووسێت.
“بیرەوەرییەکانی ژنێکی کورد” ژیاننامەی نووسەری کورد- فەوزیە قاجۆ، کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە، تێیدا بیرەوەرییەکانى سەردەمی خۆی تۆمار دەکات، و چیرۆکی بنەماڵەکەی، گەلەکەی، دەنووسێت. گەورەترین بەش لە بیرەوەرییەکانی بۆ کەسانی تر تەرخان کردوە.
فەوزیە ئەم بیرەوەریانەی کە نووسیوە، لە سەرەتای منداڵییەوە دەستی پێکردووە تا ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییەى کە شار و شارۆچکەکانی سوریای گرتۆتەوە،
فەوزیە قاجۆ بیرەوەرییەکانی بە زمانی کوردی نووسیووە، دوای ئەوەی لە تەمەنێکی پیریدا فێری بووە، زاڵ بووە بەسەر نەخوێندەوارییەکەیدا و لە سەردەمێکدا دەستی بە خوێندنەوە و نووسین کردووە بە زمانی کوردی کە لە سوریا زمانى کوردى قەدەغە کراوبووە.
قاجۆ” کە نە دەیتوانی بخوێنێتەوە و نە بنووسێت، بە بینینی مێردەکەی کە لەسەر کتێبەکەی خەوی لێکەوتووە، کاریگەر بووە، دەشڵێت کە لەو کاتەدا پێی وتووە خۆزگە دەخوازێت ئەمیش بتوانێت بخوێنێتەوە و بنووسێت، هەرچەندە هەرگیز نەچووبووە قوتابخانە. تەنها لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ ماوەیەکی کورت بەشداری خولی خوێندەواری کردووە، ئەمەش بەس نەبووە بۆ ئەوەی فێری خوێندنەوە و نووسینی بکات.
قاجۆ کاتێک باس لە ئاواتەکەی دەکات، لە لایەن مێردەکەیەوە پاڵپشتی لێدەکرێت، بۆ ڕۆژی دواتر دەستی کرد بە هەوڵدان بۆ خوێندنەوە لە کتێبێکی کوردی دا، سەرەتا زەحمەت بوو، بۆی بەڵام وازی لێ نەهێنا. کاتەکانی لە نێوان کاری ماڵەوە و خوێندنەوەدا دابەش دەکرد
“قاجۆ” دەڵێت ژمارەی کاتژمێرەکانی خوێندنەوەی لە دەرەوەی وڵات دوو هێندە کردووە و، کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤ سەردانی ماڵی کوڕەکەی “سیروان”ی کردووە لە ئەمریکا، کاتێکی زۆرى بەتاڵی هەبووە، کە تەرخانى کرد بۆ خوێندنەوەی چیرۆکە کۆنەکانی کورد، پاشان هەنگاوی یەکەمی بە نووسینی ناوی بنەماڵەکەیان بە زمانی کوردی دەستپێکرد.
دوای ئەوە خانمە حەفتا ساڵانەکە بەرەو ماڵی کوڕە دووەمەکەی لە ئەڵمانیا ڕۆیشت، ئەزموونەکەی لەوێش دووبارە کردەوە، لەوێ بڕیاریدا کتێبێکی تەواو بە زمانی کوردی بنووسێت دوای ئەوەی تەواو شارەزابوو لە خوێندنەوەو نوسین.
فەوزیە قاجۆ، لە ژیاننامەی خۆیدا ئازارەکانى لە نێوان ئاگری سینەمای ئامودا و ئازاری دەربەدەری لە واشنتۆندا باس دەکات، هەر لە منداڵییەوە تا بووە بە داپیرە، لە ڕێگەی مێژووی کەسیی خۆی و یادەوەرییەکانییەوە مێژووى شارۆچکە بچووکەکەی خۆی، ئامودا، دەنووسێت.
ئەو چیرۆکەکانی خۆی دەربارەی ئەو ڕووداوانەی کە شایەتحاڵی بووە دەگێڕێتەوە، سەرەتا باس لە ئاگرکەوتنەوەی سینەمای ئامودا دەکات، کە بەروارێکی سەرەکییە لە مێژووی شارەکەدا، ئەو باس لەوە دەکات کە چۆن شارەکە بۆ ماوەیەکی زۆر دوای ئەوە ماتەمین و ڕەشپۆش بووە، چۆن نەیتوانی بەسەر ئەو کارەساتە وێرانکەرەدا زاڵ بێت، کاریگەری قووڵی باوکی لەسەر کارەساتەکە وێنا دەکات.
لە نموونەى یادەوەرییەکانی، نەورۆز و مامەڵەی دەسەڵاتداران لەگەڵ ئەوانەی ئاهەنگ دەگێڕن،
هەیسەم حسێن، ڕۆماننووسی سوری لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێت، “ژیاننامەی پورە فەوزیە نوێنەرایەتی ژیاننامەی زۆرێک لە ژنە قارەمانەکانی کوردە کە بارودۆخى سەختیان بەڕێکردوە، ڕووبەڕووی خیانەتەکانی سه ردەم بوونەتەوە، لە بەرامبەر برینەکاندا خۆڕاگر بوون و بەردەوام بوون لەسەر ڕێگاکە بەبێ نائومێدی و تەسلیمبوون. سەرەڕای ئەو هەلومەرجە سەخت و بارودۆخە سەختانەی هەیانبووەکۆڵیان نەداوەو، بەڵکو بەهێز بوون . لەگەڵ ئەو ڕۆحە دایکانەدا کە پورە فەوزیە خۆى پێ چەکدار کردوە و لە ڕێگەیەوە بەردەوام بووە لە بەخشین و خۆڕاگری لە گەشتەکەیدا.”
جێگای سەرنجە کە کتێبی “بیرەوەرییەکانی ژنێکی کورد” لە لایەن چاپەمەنی ڕامینا لە لەندەن چاپ کراوە. ئەم کتێبە کە ٩٤ لاپەڕەیە، هەزار دانەى لێ چاپکراوە، لە سەرەتای 2024 وەرگێڕ(یاسین حسین)وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی، لەئێستادا فەوزیە قاجۆ ئامادەکاری دەکات بۆ نووسینی کتێبی دووەمی.
سەرچاوە:-
1- https://raminabooks.com
2- https://npasyria.com
