به‌هار عبدالرحمن محمد
له‌م مانگى مه‌ولوده‌دا جێی خۆیه‌تى ئاماژه‌یه‌ك به ڕه‌وشته به‌رزه‌كانى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى بده‌ین، تا پریشكێك له نورى ئه‌و زاته بكه‌ینه هه‌وێنى كار‌و ڕێبازى ژیانمان، به تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ى ئافره‌تان، كه ڕه‌وشت و فه‌رمایشته‌كانى فریادڕه‌سى كێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانه بۆ مرۆڤایه‌تى به‌گشتى و ئافره‌تان به تایبه‌تى.
پێغه‌مبه‌ر محمد (دروودى خواى لێبێت) به‌شێكى جه‌وهه‌ریه له ئیمانى موسڵمانان و فێركارییه‌كانى له ئیسلامدا، به نمونه‌یه‌ك بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت، خۆشه‌ویستیه‌كه‌ى به‌شێكى دانه‌بڕاوه له باوه‌ڕى ئیسلامى، ئه‌م خۆشه‌ویستیه گوزارشته له ڕێزگرتن له په‌یامى به‌رزى پێغه‌مبه‌ر و ئه‌و ڕۆڵه گه‌وره‌یه‌ى له په‌ره‌پێدان و باشتركردنى ژیانى مرۆڤه‌كاندا گێڕاویه‌تى.
لێره‌وه تیشكێك له‌نورى ڕه‌وشت و ئاكاره به‌رزه‌كانى به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تى به گشتى و ئافره‌تان به تایبه‌ت ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
*بۆ مرۆڤایه‌تى
+پێشه‌نگى: پێغه‌مبه‌ر محمد (درودى خواى لێبێت) نمونه‌یه‌ك بوو بۆ مرۆڤایه‌تى، كردار‌و ئه‌خلاق و ڕه‌فتاره‌كانى له لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌كانى ژیاندا نمونه‌یی بوون به تایبه‌تمه‌ندى میهره‌بانى و خۆنه‌ویستى و دڵسۆزى و ڕاستگۆیی.. ئه‌م سیفه‌تانه وایكردووه خۆشه‌ویست و ڕێزلێگیراو بێت.
+فێركارییه میهره‌بانه‌كانى: به فێركارییه پڕله به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستیه‌كانى به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ناسرا بوو، داواى باشتركردنى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆییه‌كان و داواى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى هه‌ژارو لاواز‌و گرنگیدان به منداڵانى بێ باوك و بێوه‌ژن ده‌كات.
- بانگه‌وازه‌كانى بۆ دادپه‌روه‌رى: پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى لێبێت) داواى دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانى له‌نێوان خه‌ڵكدا ده‌كات و ئه‌مه‌ش له وتار‌و فه‌رمووده‌و ژیاننامه‌ى كه‌سی خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت، داواى ئه‌و مامه‌ڵه‌ى دادپه‌روه‌رانه‌یه له هه‌موو بابه‌ته‌كانداو یه‌كسان مامه‌ڵه كردنه له‌گه‌ڵ هه‌مووان.
- ڕێزى فره كلتورى: له ڕێنمایی و فه‌رمایشته‌كانى ئه‌و زاته‌یه ڕێز له فره كلتوورى و فه‌رهه‌نگى بگیرێت، داواى پێكه‌وه‌ژیانى گه‌ل و عه‌شیره‌ته‌كان و ڕێزگرتن له جیاوازییه كلتووریه‌كان ده‌كات، سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كانى سه‌ر زه‌وى له ڕووى مرۆڤبوون و مافه‌كانه‌وه یه‌كسانن سه‌ر به هه‌ر هۆزو عه‌شیره‌ت و هه‌ر زمان و ڕه‌نگێكیان هه‌بێت.
- ئاشتى و لێبورده‌یی: پێغه‌مبه‌ر محمد (درودى خواى لێبێت) بانگخوازى ئاشتى و لێبورده‌یی بوو، په‌یماننانه‌یه‌كى هاوبه‌شی دیارى له‌گه‌ڵ جووله‌كه و مه‌سیحیه‌كانى شاره‌كه‌ى ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش گوزارشت له خواستى ئه‌و ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له نێوان ئایینه جیاوازه‌كاندا.
- به‌زه‌یی بۆ ئاژه‌ڵ و ژینگه: ڕۆڵى محمد (درودى خواى لێبێت) ته‌نها له مرۆڤایه‌تیدا سنووردار نه‌بووه، به‌ڵكو گرنگیدان به ئاژه‌ڵ و ژینگه‌شى له‌خۆ گرتبوو، مامه‌ڵه‌ی دڕنده‌یی به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه كرد و فه‌رمانى به چاودێرى و ڕه‌حم پێكردنیان و ڕه‌چاوى ئادابی سه‌ربڕینیان كردووه، هه‌روه‌ها داواى پاكوخاوێنى و پاراستنى دار‌و دره‌خت و ژینگه له ڕێنماییه‌كانیه‌تى.
ده‌توانین بڵێیین خۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ر محمد (درودى خواى لێبێت) به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تى له فێركارى و ڕه‌فتاره به‌رزه‌كانیدا به‌رجه‌سته بووه‌و هه‌وڵى گه‌یشتن به په‌یوه‌ندى مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌دات، ئه‌م ئاكارانه وه‌ك به‌شێكى گرنگى باوه‌ڕى ئیسلامى ده‌مێنێته‌وه‌و به‌هاكانى ڕه‌حمه‌ت و لێبورده‌یی و دادپه‌روه‌رى له جیهاندا به‌ره‌وپێش ده‌بات.
*بۆ ئافره‌تان
پێغه‌مبه‌رى نازدار تایبه‌تمه‌ندی زیاتر له ئاراسته گشتیه‌كه‌ى مرۆڤایه‌تى ده‌داته ئافره‌تان و زۆركرده‌ی ئه‌رێنى سه‌باره‌ت به مافی ئافره‌تان له ئیسلامدا ئه‌نجامدا كه ئه‌مانه مشتێكن له خه‌روارێك: - ڕاگه‌یاندنى مافى ئافره‌تان: كاتێك محمد په‌یامى پێغه‌مبه‌رانه‌ى پیاده‌كرد مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى له كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامی‌دا به ژنان به‌خشی، وه‌ك مافی ژیان (قه‌ده‌غه‌كردنى كوشتنى كۆرپه‌ى مێیینه كه پێش ئیسلام داب و نه‌ریتى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بوو)، مافى خوێندن و فێربوون، مافی كاركردن، مافى به‌شدارى له‌گشت بواره‌كان.
هه‌موو ئه‌و مافانه له فه‌رمووده‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نانه‌ت دوا وته‌ى ماڵئاوایی و وه‌سێتى بۆ مرۆڤایه‌تى (استوصوا بالنسا‌و خیرا) بوو. - به‌ره‌وپێشبردنى چه‌مكى كه‌رامه‌تى مرۆڤ: پێغه‌مبه‌ر جێگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به ئافره‌تان به‌خشى له ئیسلامدا و هانیدا كه به كه‌رامه‌ت و ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
- ڕێگریكردن له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تان: پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى لێبێت) توندوتیژى و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنانى قه‌ده‌غه‌كرد و جه‌ختی له پاراستنیان كرده‌وه، گرنگى به پاراستنى مافی ژنان و كچان داوه، سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا سه‌پێنراوه كه ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر ژنان یان سته‌میان لێده‌كه‌ن یان بوختانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن.
+په‌روه‌رده و ڕ‌ۆشنبیرى: پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى لێبێت) هانى په‌روه‌رده‌و ڕ‌ۆشنبیرى دا بۆ ئافره‌تان و كچان فه‌رموویه‌تى (داواى زانست بۆ هه‌موو ژن و پیاوێكى موسڵمان واجبه)، ئه‌مه‌ش هانده‌رى ژنانه بۆ ئه‌وه‌ى گرنگى بده‌ن به زانست و په‌روه‌رده، ڕۆژێكى ته‌رخان كردووه بۆ ئافره‌تان كه له مزگه‌وتدا ڕێنمایی كردوون.
+هاوسه‌رگیرى و خێزان: پێغه‌مبه‌ر ڕێنمایی وردى بۆ ژیانى خێزانى و هاوسه‌رگیرى داناوه، ڕێگرى كردووه له هاوسه‌رگیرى زۆره ملێ، ئاماژه‌ى به گرنگى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنه‌كان به دادپه‌روه‌ریی و سۆزه‌وه كردووه و خۆی نمونه‌ى باڵا بووه، یاسای ڕێكخستنى هاوسه‌رگیرى و جیابوونه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌ك هێنا كه مافه‌كانى ژنان بپارێزێت، بۆ نمونه هاوسه‌رگیرى له ئیسلامدا پێویستى به ڕه‌زامه‌ندى ئافره‌ت و جێبه‌جێكردنى هه‌ندێك مه‌رج هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌رگیرى ڕه‌وا بێت، هه‌روه‌ك له كاتى نه‌گونجان جیابونه‌وه به معروف بێت.
+به‌شدارى ژنان له كار‌و به‌شدارى كۆمه‌ڵایه‌تیدا: ئافره‌تان مافى به‌شداریكردنیان له كارى خێرخوازى و به‌شدارى كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕه‌كانى به‌رگریكردن له موسڵمانان له كاتى پێویستدا هه‌بووه، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر له پێگه‌ى خۆیدا وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى ئایینى و سیاسی له بڕیار‌و كاره‌كانیدا ڕاوێژ و به‌شدارى به خێزانه‌كانى كردووه. - مافی خاوه‌ندارێتى موڵك: له سه‌رده‌مى پێش ئیسلامدا ژن خۆشى به موڵكى پیاو دانراوه، مافى خاوه‌ندارێتى موڵك و ماڵى نه‌بووه، دواى هاتنى په‌یامى پێغه‌مبه‌رایه‌تى مافى خاوه‌ندارێتى و موڵكى كه‌سى بۆ دیاریكراوه.
+مافی میرات: پێش ئیسلام له بابه‌تى میراتدا نادادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژن ده‌كرا، پێغه‌مبه‌ر ڕێنمایی كردن سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنى میرات له نێوان نێر و مێدا به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه و به پێوه‌ره‌كانى ئه‌وئایه‌تانه‌ى له‌سه‌ر میرات هاتون كه ئافره‌تان هاوتاى پیاوان به‌شه میراتى خۆیان وه‌رگرن.
+چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى: په‌یامى پێغه‌مبه‌ر چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ژنان و منداڵانى بێ باوك و هه‌ژاران و نه‌داران ئاراسته ده‌كات، فه‌رمانى به موسڵمانان كرد كه ئاگادارى بێ هاوسه‌رو بێ باوك بن و یارمه‌تیان بده‌ن.
ئه‌مانه چه‌ند نمونه‌یه‌كى ئه‌و ڕه‌وشت و كاره مه‌زنانه‌ن كه پێغه‌مبه‌رى ره‌حمه‌ته‌ن للعالمین ئه‌نجامى داوه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان بۆ به‌ره‌وپێشبردن و دابینكردنى مافه‌كانیان له كۆمه‌ڵگه‌دا.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه ئه‌م به‌ها و پره‌نسیپانه بنه‌ماى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنان له ئیسلامدا پێكده‌هێنن و دیدگاى ئایینى ئیسلام بۆ یه‌كسانى ڕه‌گه‌زى و دادپه‌روه‌رى ڕه‌نگ ڕێژ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك گرنگه ئاماژه به‌وه بكرێت كه ئه‌م ڕێكارانه نابێت كۆتایی بێت و به درێژایی سه‌رده‌م و كاته‌كان ده‌خوازێت له گه‌شه‌كردن و به‌رده‌وامى پێداندابن به مه‌به‌ستى دابینكردن و زامنكردنى مافى ئافره‌تان له جیهاندا وه‌ك درێژكردنه‌وه‌و پاراستنى په‌یامى پێغه‌مبه‌رى كۆتا زه‌مان.
Join the gaming revolution and experience endless excitement. Hawkplay