هه‌ینی , ئازار 14 2025

لەم کەنارە

ڕۆشناصالح

لەناو ئەهریمەنەکانی هۆشمدا
ڕێ ڕێژوانێ تەیدەکەم و هەرناگەم..
ساتێک خەزانی خۆزگەکانم جێ پێ موخلیصیم لێ وندەکەن…
تاوێک ودەمی هەناسەی مانیایم
شوشەی چاوەڕوانیم تەڵخدەکەن…
دەفعەیەک وردەزیخی زبری زاری چواردەور دڵەی تەژنەم پڕ خوێنەکەن..
تۆ لە ئەوجی مالیکیتا
مەڵهەم بۆ زامم بنێرە …
لەناو نووری بەرنامەتا
فەنا بکە ڕۆحی تەنها…
ئێوارەیەک پڕ بەشارێک شادی خەاڵتی بونمانکە…
با بەو هەگبە هیوایەوە ، هەنگاو بەسەر
دوا برینی ساڕێژنەبووی ژیاندا بنێین
بالەدەمی خۆرئاوادا، ماڵئاوای لەماتەم کەین..
تاهەواڵی شەڕی ناوخۆ و خاشاککردنی یەکتر …
تا قەتڵ و عامی عەقڵ و سڕینەوەی هۆش و بیر…
نەتوانن تەکفری فیکر و زیکر و بونمان غەنیمەکەن…
لێرە تا چاوبڕکا سامناکی ساتەوەختێ
کە ئاوازی )انا (کەون بهە ژێنێ سایەمانە…
لێرە تا دڵبخوازێ حەزی ونبوونی یەکتر هیوایانە..
لێرە پێزانین بۆ ڕابردو بۆ ئێستاکە خەندەی تاڵ و تەرکی زاری نێوانیانە…
لەم کەنارەدا
چەند مەلوالنە چاوەڕێم
بەمیهرت نۆژەنم کەیتەوە
دوبارە هەناسەیەکی نوێم پێبدەیتەوەو
پارچەکانم کۆکەیتەوە و
تامی ئیمان و ئەوینت لە ڕۆحما نوێ کەیتەوە…
لەم کەناردا
بۆ بریسکەی یاقوتی یەقین دەنواڕم
ئەی ئەنوارم با ڕۆژێ بێ
بریسکەی ئەو لەناو ڕۆحما نمایانبێ
بەو بریسکەی کەندەاڵنی بوون ڕۆشنبێ
داری غەم بەخۆڵەمێش بێ ..
لە دەشتی پڕ بەری ژینا تاهەتایە چاکە شینبێ..!

Check Also

(بۆ رۆژی جیهانی مناڵان) مناڵی ماڵه‌ نوێكه‌ی گه‌ڕه‌ك

كه‌تان خادیمی هه‌بوو نه‌بوو له‌م شاره‌دا گه‌ڕه‌كێكی فراوان هه‌بوو، به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی جوان خانووه‌كانی له‌ته‌نیشت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *