خەرمان عبدالكریم
خێزان ئەو پەیوەندییە پتەوەیە، كەهەمووكات مرۆڤەكان لەدەوریدا ڕێكخەری كارە قورس و گرانەكانیانن پێكەوە، لە ژینگەیەكی دروست مامەڵەی ژیان دەكەن، و خۆشی و خۆشویستنەكان پێكەوە كۆدەكەنەوە، مرۆڤ لە وێستگەی خێزانەوە فێری هەموو بەها پێویستەكانی كۆمەڵگە دەبێت، فێر دەبێت كلتورو نەریتی باوو باپیران وەربگرێت، جا ئەگەر تاكێك لەم خێزانە زەرەرمەندبێت یان لەژیان نەمێنێت،تەواوی خێزان نیگەرانن و هەست بە بۆشاییەكی رۆحی دەكەن، چونكە خیزان ئەلقەیەكە هەموو تاكەكان پەیوەندیان بەیەكەوە هەیەو لەیەكترەوە زانیاری و خۆشی و ناخۆشیەكان ئەگەیەننە یەكترو پشت و پەناگەیەكی ئارامن بۆیەكتر، ئەمە ئەو ڕەحمەت و سۆزەیە كە خودا لەڕێگەی خێزانەكانەوە پێكەوەی بەستۆتەوەو مەوەدەو ڕەحمەتی خستۆتە دڵەكانەوە، هەموو كات ئێمەی مرۆڤ لەو چوارچێوەیە دەرنەچوین كەخانەوادەكانمان ڕۆژانە پێیان گەیاندوین و دەرفەتە بۆ ئەوەی ئەم كلتوری خێزانیە بگوازینەوە بۆ نەوەكانی دواتر، تا لەو بەها جوانە تێبگەن، دوربن لەهەموو نەخۆشییە بەربڵاوو فەسادییەكان كە مرۆڤ دوو چاری هەزاران دەردی ئەخلاقی و ژینگە تێك چوون و لادەری كۆمەڵایەتی دەكەن، بەكارنەهێنانی زمانی زبری گفتوگۆو مانەوەی ڕێزی خودی و گەورەو بچوكی، كە ئەمانە هەمووی بەرهەمی جوان پەروەردەیی خێزانییە، خێزان ئەو ئاوێنە ڕوو سافەیە كە دەتوانێت مرۆڤەكانی تێدا ببینێت بەسەیرکردنی تەنها تاكێك لەخێزانەكە، ئەشێت هەندێك جار كاریگەری سلبی خانەوادەی تر ڕوو لەمنداڵێكمان بكات، بەلام هەمیشە دەرفەتی فریاگوزاری سەرەتایی لەخێزاندا هەر هەیەو هەزاران چارەسەری جۆراوجۆر دەدۆزنەوە تا باشترین تاك بخەنە كۆمەڵگەیەكی تەندروستەوە.

Way cool! Some very valid points! I appreciate you writing this article and the rest of the site is very good.
Howdy are using WordPress for your blog platform? I’m new to the blog world but I’m trying to get started and create my own. Do you need any coding knowledge to make your own blog? Any help would be greatly appreciated!
Excellent blog you have here.. It’s hard to find good quality writing like yours these days. I really appreciate people like you! Take care!!
I got this web site from my friend who informed me regarding this web site and now this time I am visiting this website and reading very informative articles here.
I am truly thankful to the owner of this web site who has shared this impressive article at here.