شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

بۆچی منداڵ پەتوو یان قوماش دەخوات

شانۆ عارف
تێکۆشان بۆ جیابوونەوە لەدایک وباوک ماوەیەکى زۆر دەخاێەنێت و، وردە وردە منداڵ ئەم پڕۆسەیە فێردەبێت، چ وەک لەش و چ وەک
هەست و نەستەکانیشى دوور دەکەوێتەوە، بەڵام ترس و خەمى جیابوونەوەى هەر دەمێنێت. لەبەرئەوەش کە منداڵەکە دەستى بە ڕۆیشتن کردووە، پێشکەوتنى تر دێتە پێشەوە بەوەى کە منداڵەکە، بەتەنیا و بێ یارمەتى دایکى دەست بە پشکنینى دەورووبەرى خۆى دەکات.
منداڵ بە زۆر شێوەى جیاواز ئەم تەنگوچەڵەمەى جیابوونەوەیە چارەسەر دەکات و هەر لە منداڵییەوە ڕێگاى تایبەتى خۆى هەیە. لەدواى ساڵى یەکەم، منداڵ بە تەواوەتى خۆ بە پارچە پەڕۆیەک یان بەتانییەک یان یارییەکى نەرم یاخود بووکەشووشەکەوە دەگرێت. کە ئەمانە هەریەک بە شێوەیەک دایکى بیر دەهێننەوە و بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندى بەو پەیوەندییەوە هەیە کە لەنێوان دایک و منداڵەکەدا هەیە، ئەو شتەى منداڵەکە لەم قۆناغەدا بەکارى دەهێنێت. پێى دەوترێت (شتى قۆناغى گواستنەوە)و، منداڵەکە لەگەڵ خۆیدا دەیبات بۆ هەر کوێ بڕوات و لێى جیانابێتەوە. خۆ ئەگەر هەوڵبدەیت بیشۆیت یان بیگۆڕیت و بەشتێکى تر، ئەوا دەبێت بەهۆى سەرلێشوانى منداڵەکە و تووڕەبوونى و زیانێکى زۆرى لێدەدەیت. ئەم پارچە قوماشە یارمەتى منداڵەکە دەدات بۆ جیابوونەوە لە دایک و، بوون بە مرۆڤێکى سەربەست و لەم کارەیدا پێویستى بە شتێک هەیە ئەو ترسەى خۆى پێ دەڕبڕێت و ترسەکەى بخاتە سەر ئەو شتە.
منداڵ دەتوانێت پارچە قوماشێک لەجیاتى دایکى بۆن بکات، هەروەها لەم قۆناغەدا منداڵەکە دەیەوێت دایکى لەگەڵیدا بنوێت و دەست
بەپشتیدا بهێنێت و ئەمەیش بەوە دەردەبڕێت، کە توند کراسەکەى دایکى دەگرێت یان بۆنى دەست و بنباڵ و قژى بکات یاخود داواى
گۆرانى یان خوێندنەوەى پەرتووکێک لە دایکى بکات، ئەمانەش هەموویان ترسى منداڵەکە دەردەخەن بەرانبەر بەوەى دایکى لە دەست
نەچێت. یارمەتیى دایک ، بۆئەوەى مناڵ بەسەر تەنگوچەڵەمە و ناخۆشى ئەم قۆناغەدا سەرکەوێت زۆر گرنگە بۆئەوەى منداڵ کەسێک بێت متمانەی بەخۆی بێت کاتێک گەورە دەبێت.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

9 کۆمێنت

  1. continuously i used to read smaller articles or reviews which also clear their motive, and that is also happening with this piece of writing which I am reading here.

  2. Inspiring quest there. What occurred after? Good luck!

  3. I think this is one of the such a lot important information for me. And i’m satisfied reading your article. However wanna statement on few basic things, The website taste is ideal, the articles is in point of fact excellent : D. Just right activity, cheers

  4. Every weekend i used to go to see this site, because i want enjoyment, since this this website conations really nice funny data too.

  5. What’s up friends, good post and nice arguments commented here, I am truly enjoying by these.

  6. I blog frequently and I genuinely appreciate your content. This article has really peaked my interest. I am going to book mark your site and keep checking for new information about once a week. I subscribed to your RSS feed as well.

  7. Hi there! This is kind of off topic but I need some help from an established blog. Is it very difficult to set up your own blog? I’m not very techincal but I can figure things out pretty fast. I’m thinking about setting up my own but I’m not sure where to start. Do you have any points or suggestions? With thanks

  8. “Мойка самообслуживания под ключ” привлекает владельцев автомобилей своей оперативностью и качеством. Инвестируйте в перспективу еще сегодня!

  9. Normally I do not read article on blogs, however I wish to say that this write-up very pressured me to try and do so! Your writing taste has been amazed me. Thank you, quite great article.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *