شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

ڕێبەری مامەڵە لەگەڵ منداڵ
( لە تەنیشت ئاوێنەكەتەوە هەڵیواسە)

و:شانۆ عارف
پشت بەخوا دەمانەوێت دەست بكەین بەگەشتێك بە ناو كوچەو كۆڵانەكانی جیهانی مەزنی منداڵ، گەشتەكەمان درێژ دەبێت، زۆر نهێنی ئاشكرادەكات، مامۆستایەك دەبێت زۆر شتمان فێردەكات، دەربارەی جەستە و دەرون و گەشەی مێشك و گەشەی كۆمەڵایەتی و زیهنی و خۆراك و پێویستی و ژینگەو یاریكردن و …هتد، بەڵام پێش ئەوەی بچینە سەر باسی یەكەمین ڕۆژی منداڵ لە ژیاندا چەند خاڵێك هەیە پێویستە هەموان بیزانین، كە پێی دەڵێن یاسای زێڕین.

  1. ئەوەی دەبێت تۆی دایك و باوك بیكەیت:
    یەكێك لە ئەركە گرنگەكانی دایك و باوك، دابینكردنی زەمینەیەكی پڕ لە سۆزو میهرەبانیە بۆ منداڵ، هەروەها چاودێریەكی تەندروست بۆ گەشەی، ئەركێكی تر كە زۆر گرینگی پێنەدراوە لەلایەن باوانەوە ئەویش فێركردنی منداڵە تا گەشبین بێت و تێڕوانینی بۆ ژیان خۆشبێت، هەرچەند ئێمە هیچ هۆكارێكمان لەبەر دەست نیە تا ئەم ئەركەی پێ‌ جێبەجێ‌ بكەین.
    یەكێكی تر لە ئەركەكان پێشوازیكردنە لە منداڵ بۆ هەمیشە بێ‌ مەرج، هاودڵی، ڕێز، پەیوەندی توندوتۆڵ لە نێوان خۆتان و منداڵەكانتان. هاندان، سەربەخۆیی و ئازادی لە چوارچێوەی دیاریكراودا، چونكە دەزانین منداڵ هەر لە ڕۆژەكانی سەرەتاوە دەست دەكات بە كۆكردنەوەی زانیاری یەكەمین سەرچاوەش كە لێی وەردەگرێت دایك و باوكە.
    2.هەرگیز كامڵگەرا نەبیت:
    چونكە ئەم بابەتە دەبێتە هۆی سەرئێشە بۆ خۆتان و منداڵەكەشتان، لە كۆتایشدا منداڵێكی خەمگین و سەركزی لێدەردەچێت. هەرگیز زیاد لە سنوری خۆی لێی چاوەڕێ مەكە. بیرتان تەنها لای نەبووەكانی منداڵەكەت نەبێت، بەڵكو تەركیزتان لای بەدەست هێنانە بچوكەكانی منداڵەكەت بێت. دایك و باوكان دەیانەوێت منداڵەكەیان كامڵ بێت، بەدڵنیاییەوە شتی وا ڕونادات.
  2. زیاد لە سنور نەرم مەبە:
    زیانی هەیە بۆ منداڵەكەت گەرچی نیەتی تۆ خێرە، بەلام نەرمی زیادو چاودێری زۆر وا دەكات منداڵەكەت وابەستەی تۆ بێت و هەست بكات بێ‌ دەست و پێیە و هەست دەكات قوربانیە و لەگەڵ ڕۆژگار هەڵناكات.
  3. لەبەرچاوی منداڵەكەت زیاتر هەوڵبدە:
    تۆی دایك و باوك ئەگەر مامۆستای ڕاستەقینەیت، دەبێت زۆرتر كار بكەیت لەبەر چاوی ئەوان تەنها ڕێنمایی فەرمانكردن بەس نیە، بەڵكو دەبێت خۆت بە كردار بیكەیت، بۆ نمونە، لە بری ئەوەی بڵێیت “بە پەنجەكانت چێشت مەخۆ” دەبێت بە ئەنقەست كەوچك هەڵبگریت و بڵێت “ئێمە كاتێك نان دەخۆین كەوچك بەكار دەهێنین”، لە جیاتی ئەوەی بڵێن “بڕۆ یاریەكانت كۆبكەرەوە” بڕۆ خۆت دەستی منداڵەكەت بگرەو ئەژنۆ بخەرە سەر زەوی بڵێ‌ “كاتی ئەوە هاتووە یاریەكان كۆبكەیتەوە”. خەیاڵ و فەنتازیا دروستكردن بۆ منداڵەكەت زۆر باشە بۆ نمونە بڵێ‌ “كاتی ئەوە هاتووە شەمەندەفەرەكە بڕواتەوە ویستگەكەی خۆی” یان ” چێشتلێنەرەكە كورسی و مێزو قاپەكان كۆدەكاتەوە”.
  4. دووبارەی كەرەوە، دووبارەی كەرەوە، دووبارەی كەرەوە:
    تەواوی منداڵەكان بە تایبەت منداڵە وردەكان دەبێت وتەكانمان چەندەها جار دووبارە بكەینەوە، بۆ نمونە كاتێك منداڵ برسیەتی و ئارامی نیە قاچ دەكێشێت بە مێزەكەدا دەبێت تۆ ماندوو نەبیت بەردەوام بیری بێنیتەوە بڵیت كە “ئێمە كاتی نان خواردن ئارام دەگرین و قاچ ناكێشین بە مێزەكەدا”، هەموو ڕۆژێك بیڵێرەوە تا منداڵ وەریدەگرێت.
  5. چاوتان جوان ببینێت:
    هەمیشە هەوڵبدەن نمونەی ئەرێنی بهێننەوەو جوانیەكان ببینن. بۆ نمونە بلێن “چی پشیلەیەكی سپی و جوانە” نەك ئەوەی بڵێن “یەع چەند پیسە ڕقم لە پشیلەیە” یان پشیلەكەی لاخۆشەویست بكە ئەویش نەك بڵییت “پشیلەكە ئازار مەدە”، چونكە مێشكی منداڵ هەموو وشەكان نابیستێ‌ لەوەچێت منداڵەكە ئەمەببیستێت “پشیلە ……..ئازار…….بدە”
    7.هەوڵبدە كاتی قسە نمایشی لەگەڵ بكە:
    منداڵەكان تا دەچنە قوتابخانە پێویستیان بەوە هەیە لە كاتی قسەكردندا نمایش بكەن، بۆ نمونە كاتێك منداڵەكەت بە توندی دەرگا دادەخات، تۆ لەسەرخۆ نواندن بكەو بڵێ‌ “ئێمە دەرگا بە هێواشی دادەخەین” بەهێواشی دەرگاكە دابخە.
  6. خۆتان دڵنیاكەنەوە كە منداڵەكەتان بە گوێتان دەكات:
    نەك ئەوەی زوو دەستی لێبشۆن، چاوەڕێبكەن تا منداڵەكەتان (5) ساڵ تەواو نەكات، ناتوانێت دەبێت و نابێتەكان لەیەكجیابكاتەوە، هەروەها دەبێت بەردەوام دووبارەی بكەنەوە بۆیان.
    9.تەركیزی منداڵەكەت پەرت مەكە:
    زۆرێك لە منداڵان كێشەی تەركیزیان هەیە بە تایبەت منداڵە بچوكەكان، بۆیە كاتێك منداڵەكەت خەریكی كارێكە یان شتێك سەرنجی ڕاكێشاوە تەركیزی مەپچرێنە.
    10.تێبینی منداڵەكەت بكەو حسابی بۆ بكە:
    منداڵان زۆر هەستیارن بە حساب بۆنەكردنیان تا ئەوەی كە قسەكانتان دەبرێت و جلەكانتان ڕادەكێشێت. بۆیە گوێیان بۆ بگرن ئەوانیش لەبەرامبەردا هەست بەڕێزو شەخسیات دەكات.
  7. “نەخێر” بە تەواوی رەد مەكەنەوە:
    دەبێت بە منداڵەكەت بسەلمێنی كاتێك دەڵیت نەخێر، یانی ئەو كارە قەدەغەیە. زۆر وتنی نەخێر باش نیە تەنها لەم كاتانەدا نەبێت، كاتی “كاری ترسناك بۆ سەرگیانی خۆی وەك دەستبردن بۆ مەنجەڵ، یاخود كاتێك زیان بە منداڵێكی تر دەگەیەنێت، یاخود حەزی منداڵەكە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە ماڵ وەك ئەوەی بە قەڵەم بۆیە دیوارەكان بنوسێت”. بۆیە هەوڵبدە لەو كاتانەدا بیری ببەرەوەو دوری خەرەوە، بۆ نمونە كاتێك منداڵەكەت حەزناكات لە حەوشە یاری بكات تۆ لە ماڵەوە جلەكانی بۆ دەربێنە بایاری پێبكات.
  8. ڕونكردنەوە بدە:
    كاتێك منداڵەكەت لە منداڵێكی تر دەدات پێی مەڵێ‌ لێی مەدە، بەڵكو بڵێ‌ “ئەگەر لێی بدەیت ئازاری پێدەگات گوناهە دەگری”، بۆیە پێویستە كاتێك ڕێنماییەك بە منداڵ دەڵێت ڕونكردنەوەی پێویستی بدەینێ‌ ئاوا باشتر قەناعەت دەكات.
    13.ئازادی بدەرێ‌:
    لێبگەرێ‌ منداڵەكەت كەمێك ئازادبێت لە جۆری ئەو یاریەی یان ئەو خواستەی كە دەیەوێت، جا ئیتر وێنەكێشان بێت نەمام ناشتن بێت یان كاری دەستی بێت. دەبێت بیرت نەچێت كاتێك ئامۆژگاری منداڵەكەت دەكەیت ئەو ئامۆژگاریە بۆ ئێستایە نەك بۆ داهاتوو، تۆ دەبێت بۆ جارێكی تر دیسان دووبارەی كەیتەوە، بۆ نمونە بیری بێنەوە هەموو جارێك بڵێ‌ “ئێستا كاتی خەوتنە، ئێستی كاتی نانخواردنە، ئێستا كاتی یاریە”. ئەگەر وانەكەیت ماندوو توڕەدەبیت. كەواتە ئامۆژگاریەكان بۆ كاتی ئێستەیە نەك چاوی لێغافڵ كەیت.
    14.زۆر گرینگی بەسەر سفرە بدە:
    دانیشتن لەسەر سفرە تەنها بۆ نانخواردن نیە، بەڵكو هۆكارێكە بۆ پێكەوەبوون و هاودڵی ئەندامانی خێزانەكە. ئەگەر بەهۆی كارەوە نەتوانن بۆ هەر سێ‌ ژەمەكە لەسەر سفرە كۆببنەوە، لانی كەم بۆ نانی ئێوارە كۆببنەوە، هەروەها دەبێت سفرە دووربێت لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ، چونكە منداڵە بچوكەكان سەرقاڵ دەكات. كاتی سفرە باسی كێشە مەكەن، نابێت لەسەر سفرە ئەو بابەتانە باسبكرێت. كاتێكیش منداڵەكەت نان ناخوات مەهێڵە لەو ژوورە بێت كە نانی تیا دەخۆن بیبەرە ژووری یاریەكانی، چونكە منداڵەكە هەستدەكات دواكەوتوەو دەگەڕێتەوە سەر سفرە. هەروەها منداڵەكەت فێربكە پێش ئەوەی هەستَێ‌ لەسەر سفرە مۆڵەت لە گەورەكان وەرگرێت.
    15.مەراسیمی خەوتن:
    زۆر گرینگە كاتی خەوتنی منداڵەكەت وەك مەراسیمێك پیشانی منداڵەكەت بدەیت بەو مانایەی كە كاتی خەوتن رێكخستنێكی تیا بێت، وەك: سەرەتا جلی خەوتن لەبەربكات، پاشان دان شتن پاشان گڵوپەكان بكوژێنەوە، پاشان چیرۆك، پاشان ئارامی و دڵخۆشی پاشان خەوتن، منداڵ تا كاتێك گەورە دەبێت خۆی بەم كارانە هەڵدەستێت.
  9. كارێك بدە بە منداڵەكەت:
    بەمجۆرە منداڵەكەت فێری بەرپرسیارێتی دەبێت وەك: ئاودانی گوڵەكان، خواردن بە ماسیەكان، یان دەرگا كردنەوە یان یارمەتیدان لە سفرە داخستن، یاخود لە بۆنەو جەژنەكاندا كارێك بدە بە منداڵەكەت ئەو بیكات، بیرت نەچێت جەژنی گۆڕینی وەرزەكان بدە بە منداڵەكەت ئەویش بە وێنەكێشانی ئەو وەرزەی كە هەیە، بەمەش منداڵەكە فێری خۆشەویستی سروشت و ژینگە دەبێت.
    سەرچاوە:
    ئەم بابەتە لە فارسیەوە وەرگیراوە بە دەستكاریەوە لە كتێبی ( همە كودكان تیزهوشند اگر…)
    لە نوسینی د.میریام ئیستاپەرد. لە چاپی چواردەیەمەوە.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

10 کۆمێنت

  1. Hi there mates, nice article and nice arguments commented here, I am really enjoying by these.

  2. Hmm is anyone else experiencing problems with the images on this blog loading? I’m trying to figure out if its a problem on my end or if it’s the blog. Any responses would be greatly appreciated.

  3. Hi there, this weekend is nice designed for me, since this point in time i am reading this great informative post here at my home.

  4. Hi there, i read your blog occasionally and i own a similar one and i was just wondering if you get a lot of spam comments? If so how do you stop it, any plugin or anything you can advise? I get so much lately it’s driving me mad so any help is very much appreciated.

  5. Woah! I’m really enjoying the template/theme of this website. It’s simple, yet effective. A lot of times it’s very difficult to get that “perfect balance” between user friendliness and visual appeal. I must say you have done a amazing job with this. Additionally, the blog loads very fast for me on Internet explorer. Outstanding Blog!

  6. After looking into a few of the blog articles on your site, I really like your way of blogging. I added it to my bookmark site list and will be checking back soon. Please check out my web site as well and let me know what you think.

  7. Hi, its nice piece of writing about media print, we all be familiar with media is a wonderful source of information.

  8. Предлагаем строительство автомоек под ключ по индивидуальным проектам. Все работы выполняются в срок и с гарантией.

  9. If you are going for best contents like me, simply pay a visit this web site everyday because it gives quality contents, thanks

  10. Very interesting topic, appreciate it for posting.Raise your business

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *