بیخاڵ ئه‌بوبه‌كر
به‌شی یه‌كه‌م
یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌زۆرترین مشتومڕی به‌دواى خۆیدا هێناوه له‌مێژووی نوێ‌دا، مه‌سه‌له‌ى ئافره‌ته، هه‌روه‌ك له‌گرنگترینیشیانه، چونكه په‌یوه‌سته به‌ژیانی نیوه‌ى مرۆڤایه‌تییه‌وه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش چه‌ند ره‌هه‌ندێك له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه:
1- ره‌هه‌ندی سیاسیی: مه‌سه‌له‌ى ئافره‌ت په‌یوه‌سته به‌سیستمی سیاسیی پێره‌وكراو چ به‌ئه‌رێنی بێت یان به‌نه‌رێنی. ئه‌رێنی له‌رێگه‌ى ڕه‌خساندنی بواری به‌شدارییه‌كی ڕاسته‌قینه بۆژنان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا. نه‌رێنیش خۆی له‌به‌ئامرازكردنی ئافره‌تدا ده‌بینێته‌وه بۆ هێنانه‌دی ئامانجه سیاسییه‌كان، وه‌ك: كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یان به‌رجه‌سته‌كردنی ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو له‌رێگه‌ى مه‌سه‌له‌ى ئافره‌ته‌وه.
2- ره‌هه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تى: پێگه‌ى ژن و به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی پراكیتیكی، ئاسه‌وارى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگه به‌جێده‌هێڵێت.
3- ره‌هه‌ندی مه‌عریفی: به‌هۆی گرنگی مه‌سه‌له‌ى ئافره‌ت و كاریگه‌رى راسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و ئاسوده‌یی كۆمه‌ڵگه، ئه‌مرۆ قوتابخانه‌ى فیكریی و فه‌لسه‌فی زۆر هاتونه‌ته ئاراوه، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی ئاراسته‌ی خۆی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى مه‌سه‌له‌ى ژنه‌وه ده‌كات.
(ژن له روانگه‌ى ئیسلامه‌وه).
تێروانینی ئیسلام بۆ ژن
ئایینی پیرۆزى ئیسلام، وه‌ك بیروباوه‌ر و وه‌ك شه‌ریعه‌ش بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ى مرۆڤایه‌تی هات له‌دواكه‌وتوویی و كۆیله‌یه‌تیی و چه‌وساندنه‌وه و گێرانه‌وه‌ى به‌هاو رێز‌و شكۆی مرۆیی بۆ مرۆڤایه‌تی به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه.
تاریكیی و نه‌زانیی میلله‌تانی سه‌رده‌میی پێش ئیسلام، راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌تایبه‌ت ئه‌و مامه‌ڵه نامرۆییه‌ى به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ده‌كرا، نه‌ك ته‌نها له‌نیوه‌دورگه‌ى عه‌ره‌بیدا، به‌ڵكو لاى شارستانیه‌ته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، ته‌نها وه‌ك كاڵا سه‌یر ده‌كراو سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرا.
كه‌ئیسلام هات، تیروانینی مرۆڤی بۆ خۆی و بۆ به‌رامبه‌رو بۆ مه‌به‌ست له‌ژیان و مردنی راستكرده‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما راست و دروسته‌ش، ئیسلام پایه‌كانی بیروباوه‌رو هزری مرۆڤى دارشته‌وه‌و بناغه‌ی ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ى بونیادنا، كه‌ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تی رێكده‌خه‌ن و بازنه‌كانی په‌یوه‌ندی مرۆڤ به‌خۆی و په‌روه‌ردگارو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى، دیاریده‌كه‌ن.
هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجه باڵایانه، پێویستی به‌گوتارێك بوو كه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه، ئاراسته‌ى مرۆڤایه‌تی به‌ژنان و پیاوانه‌وه وه‌ك یه‌ك بكرێت، كه‌هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤ و زانا بێت به‌تواناو لێهاتن و پاڵنه‌رو ئاره‌زووه‌كانی، هه‌روه‌ها وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێداویستی و پرسیاره‌كانی بێت و رۆڵ و ئه‌ركی له‌ژیاندا روونبكاته‌وه تائه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یان لێ فه‌راهه‌مبێت كه (و لتكن منكم امه یدعون الى الخیر و یامرون بالمعروف و ینهون عن المنكر). لێره‌دا (امه) له‌كۆمه‌ڵه ژنان و پیاوان پێكدێن. هه‌روه‌ها له‌ئایه‌تی (و المؤمنون و المؤمنات بعضهم أولیا‌ء بعض یأمرون بالمعروف وینهون عن المنكر) ئه‌ركی برواداران له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز دیاریده‌كات كه‌بریتییه له‌هاوكارى و هاریكاریی بۆهێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و دوورخستنه‌وه‌ى هه‌موو خراپه‌و گه‌نده‌ڵكارییه‌ك. له‌م سۆنگه‌یه‌وه گوتاریی خوایی هیچ جیاكارییه‌ك له‌نێوان ژن و پیاودا ناكات سه‌باره‌ت به‌گێرانی رۆڵی مرۆییانه‌و هاوبه‌شیی و به‌شداریی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا. هه‌روه‌ها بنچینه‌ى به‌دیهێنانیشیان كه یه‌كه: (خلقكم من نفس واحدة).
گه‌ر له‌ژیننامه‌ى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا بروانین، دیمه‌نی راسته‌قینه‌ى ئه‌م به‌شدارییه زۆر به‌ئاشكرا دیاره‌و بێ مه‌به‌ست نییه كه‌یه‌كه‌م مرۆڤ بروا به‌په‌یامی ئیسلام بهێنێت (ئافره‌ت) بێت و یه‌كه‌م شه‌هید له‌پێناو ئه‌و بیروباوه‌ره‌دا دیسان (ئافره‌ت) بێت. هه‌روه‌ك به‌شدارى راسته‌قینه‌ى ژنان له خه‌بات و تێكۆشان و به‌شدارى له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی بانگه‌وازى ئیسلامییدا له كۆچكردن و به‌شدارى له‌شه‌ره‌كان و به‌یعه‌تدان و ته‌نانه‌ت راوێژپێكردنی له‌كاروباری جه‌نگ و بوارى عه‌سكه‌ریشدا (وه‌ك له په‌یماننامه‌ى حوده‌یبیه) دا روویدا، نمونه‌ی زیندوو و به‌ڵگه‌ى روونی ئه‌و به‌شدارییه مرۆییه راسته‌قینه‌یه كه‌ئیسلام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م پرشنگی ئه‌م په‌یامه‌دا بۆ ئافره‌تی بریارداوه.
مافه‌كانی ژنان له ئیسلامدا
1- مافه رۆشنبییریه‌كان: فێربوون و خوێنده‌وارى یه‌كێكه له‌مافه بنه‌ره‌تییه‌كانی ئافره‌ت له‌ئیسلامدا. ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمووده پیرۆزانه‌ى له‌م بواره‌دا هاتوون هه‌رگیز گوتاریان به‌ته‌نها رووه و پیاوان نه‌بووه به‌ڵكو گوتارێكی گشتیه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه. له‌قورئانی پیرۆزدا 582 جار به‌زاراوه‌ى جیاواز وشه‌ى (علم) واته زانست له 484 ئایه‌تدا هاتووه كه‌ئه‌مه‌ش بۆ گرنگیدانه به‌زانست له‌ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌و رۆڵه‌ی كه‌ئیسلام داوایده‌كات له‌ئافره‌ت، به‌بێ رۆشنبیری و خوێنده‌وارى ناكرێت به‌رجه‌سته بكرێت. چۆن ده‌كرێت (المؤمنون) و (المؤمنات) (اولیا‌ء)ی یه‌كتربن و كار بۆ به‌دیهێننانی به‌رژوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و پاراستنی له‌خراپه‌و گه‌نده‌ڵی بكه‌ن؟ به‌ڵام زانست و زانیارى ته‌نها بۆ ره‌گه‌زێك قۆرخبێت و ئه‌وی دیكه‌ى لێ بێبه‌ش بكرێت.
پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) ستایشی ژنانی ئه‌نسارى ده‌كرد: (لم یكن یمنعهن الحیا‌ء ان یتفقهن في ا‌لدین).
الحافظ الذهبی ده‌ڵێت: هه‌رگیز نه‌بووه فه‌رموده‌یه‌كی ناراست له ژنه‌وه گواسترابێته‌وه.
الشوكانی یش ده‌ڵێت: هه‌رگیز زانایان گێرانه‌وه‌ى هه‌واڵیان له‌ژنانه‌وه ره‌تنه‌كردۆته‌وه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى ژنه، چه‌ندین سونه‌ت هه‌یه كه‌ته‌نها له‌لایه‌ن ژنێك له‌ئه‌سحابه‌وه گواستراوه‌ته‌وه. ئه‌مانه به‌ڵگه‌ى متمانه‌ن به‌بیرو هۆشیارى ئافره‌ت و پێویستی خودرۆشنبیركردن و به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاریین له‌لایه‌ن ژنانه‌وه.
له‌سه‌رده‌می په‌یامی ئیسلامدا ئافره‌تان ئاماده‌یی ته‌واویان له‌بوارى به‌ده‌ستهێنانی زانست‌دا هه‌بوو، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش داواى رۆژێكی تایبه‌تیان كرد له‌پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری، به‌ڵكو كردیانه ره‌فتارو كردار‌و به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی نه‌وه‌ی داهاتوویان پێ گۆش ده‌كرد و له هه‌موو بواره‌كانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریشدا رۆڵی خۆیان ده‌گێرا.
2- مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: (خێزان) خانه‌یه‌كی زۆرگرنگ و بنه‌ره‌تی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلامییه، كه‌تیایدا ماف و ئه‌ركه‌كان دیاریكراوه. زانین و ده‌رككردن به‌رۆڵی ته‌واوكاریی ئافره‌ت له‌ژیاندا و پاراستن و چه‌سپاندن و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م رۆڵه، مافێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ره‌تی ئافره‌ته‌و بناغه‌ى مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵیدا له‌بواره‌كانی دیكه‌ى وه‌ك سیاسی و ئابورى و رۆشنبیری‌دا. چونكه ده‌ركنه‌كردن به‌م رۆڵه گه‌وره‌یه و په‌راوێزخستنی توانا‌و لێهاتنه‌كانی ژن و كورتكردنه‌وه‌ى كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ته‌نها له‌چوارچێوه‌ى ماڵدا، هۆكارێكی گه‌وره‌ى دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له‌هه‌ستان به‌ئه‌ركی مرۆییانه‌ی خۆی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
له‌مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئافره‌ت پاراستنی پێگه‌و رێز‌و شكۆمه‌ندییه‌تی له‌هه‌ر قۆناغێكی ته‌مه‌نیدابێت. مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ى هاوشانی و رێز‌و خۆشه‌ویستی، یه‌كێكی تره له‌مافه‌كانی.
3- مافه سیاسییه‌كان: له‌به‌رئه‌وه‌ى ئافره‌ت نیوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تی پێكده‌هێنێت و رۆڵی ته‌واوكاریی هه‌یه ناكرێت له‌بوارى سیاسه‌ت به‌واتا فراوانه‌كه‌ى به‌دووربێت و نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ى نه‌بێت. به‌پێی رای زۆرێك له‌بیرمه‌نده ئیسلامییه‌كان له‌وانه‌ش زاناى كورد پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی، ئه‌و (ولایة) ی كه‌له‌ئایه‌تی پیرۆزى (والمؤمنون و المؤمنات بعضهم أولیا‌ء بعض یأمرون بالمعروف وینهون عن المنكر) دائاماژه‌ى پێكراوه مه‌به‌ست پێی به‌شدارییه‌كی ته‌واوى ژیانی سیاسیی و گرتنه‌ده‌ستی پۆسته‌كانه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌و بوارى فه‌رمانكردن به‌چاكه و نه‌هی له‌خراپه، پێویستی به‌هۆشیاری سیاسیی و بوێری و ره‌خنه‌گرتن هه‌یه، كه‌ئه‌مرۆ خۆی له‌كارى حیزبیی و رێكخراوه‌یی و حكومیدا ده‌بینێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وبریارو یاسایانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن، به‌راسته‌وخۆیی بێت یان ناراسته‌وخۆیی، په‌یوه‌ندیان به‌ژیانی ئافره‌تانیشه‌وه هه‌یه، ئیتر چۆن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ى زۆره‌ى ژنان، نوێنه‌ریان له‌ناوه‌نده‌كانی بریاردا نه‌بێت؟؟ یان توانا‌و لێهاتنه‌كانیان بۆ سودی كۆمه‌ڵگه، به‌گه‌ر نه‌خرێن؟؟
بۆیه به‌شداری به‌رفراوانی ژنان له‌سه‌رجه‌م كایه سیاسییه‌كاندا مافێكی ره‌واو بنه‌ره‌تی خۆیانه.
4- مافه ئابورییه‌كان: ئیسلام مافه ئابورییه‌كانی ئافره‌تانی به‌روونی دیاریكردووه، له‌وانه: ماره‌یی (اتوا النسا‌ء صدقاتهن نحلة). هه‌روه‌ها مافی خه‌رجیكێشان (نه‌فه‌قه)، ئه‌مه‌ش به‌بێ منه‌تكردن یاخود ره‌زیلی یان ده‌ستبڵاوی.
ئیسلام شیاوێتی ته‌واو (الاهلیة التامة)ی ئافره‌ت و سه‌ربه‌خۆیی ئابورى سه‌لماندووه له‌بواره‌كانی: موڵكدارى، میرات، كاركردن و وه‌به‌رهێناندا. هاوشانی پیاوان مافی گرێبه‌ست كردنی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه پێداوه‌و كردویه‌تی به‌خاوه‌نی ره‌هاى موڵكی خۆی. هه‌روه‌ها ئیسلام رێزى له‌سامانی ئافره‌ت گرتووه‌و پێغه‌مبه‌رى خودا (د.خ) هانی ئافره‌تان ده‌دات كه‌سامانه‌كه‌یان رۆڵی له‌گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت، و ده‌فه‌رموێت: (تصدقوا، تصدقوا، و كان أكثر من یتصدق النسا‌ء) رواه مسلم. دایكی موسڵمانان خاتوو خه‌دیجه (ره‌زاى خواى لێ بێت) نمونه‌ى ژنێكی خاوه‌نكارى سه‌ركه‌وتوو بوو.
I think what you postedwrotesaidthink what you postedwrotesaidthink what you postedwrotesaidthink what you postedtypedsaidWhat you postedtypedsaid was very logicala bunch of sense. But, what about this?think about this, what if you were to write a killer headlinetitle?content?wrote a catchier title? I ain’t saying your content isn’t good.ain’t saying your content isn’t gooddon’t want to tell you how to run your blog, but what if you added a titlesomethingheadlinetitle that grabbed people’s attention?maybe get people’s attention?want more? I mean %BLOG_TITLE% is a little plain. You could peek at Yahoo’s home page and watch how they createwrite news headlines to get viewers interested. You might add a related video or a pic or two to get readers interested about what you’ve written. Just my opinion, it could bring your postsblog a little livelier.
Magnificent goods from you, man. I’ve understand your stuff previous to and you’re just too magnificent. I really like what you’ve acquired here, really like what you’re stating and the way in which you say it. You make it entertaining and you still take care of to keep it smart. I can not wait to read far more from you. This is actually a great website.
I don’t even know the way I ended up here, however I assumed this submit used to be good. I don’t understand who you are however definitely you are going to a famous blogger for those who are not already. Cheers!
It’s remarkable for me to have a website, which is helpful for my knowledge. thanks admin
Howdy! I realize this is somewhat off-topic but I had to ask. Does running a well-established blog like yours take a lot of work? I’m completely new to blogging but I do write in my diary daily. I’d like to start a blog so I will be able to share my experience and views online. Please let me know if you have any ideas or tips for new aspiring bloggers. Appreciate it!
I am really thankful to the owner of this site who has shared this impressive article at here.
Hey there! I know this is kind of off topic but I was wondering if you knew where I could get a captcha plugin for my comment form? I’m using the same blog platform as yours and I’m having trouble finding one? Thanks a lot!
Thank you for any other informative blog. Where else may I am getting that kind of info written in such a perfect approach? I have a challenge that I am simply now operating on, and I have been at the glance out for such information.
Автомойка самообслуживания под ключ – наше предложение для тех, кто ценит эффективность и инновации. С нашей помощью вы войдете в рынок быстро и без проблем.
I will right away grab your rss as I can not find your email subscription link or newsletter service. Do you have any? Please allow me recognise so that I may just subscribe. Thanks.