هه‌ینی , ئازار 29 2024

منداڵان لەتەمەنی پێش قوتابخانە چیان فێربکرێت

ئاسیە مەجید

ماستەر لە پەروەردەو فێرکرنی زمانی ئینگلیزی

مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی

تەمەنی پێش قوتابخانە قۆناغێکی لەبارە بۆ ئامادەسازکردنی منداڵان بۆ خۆشویستنی پرۆسەی فێربوون و خۆشی لێ وەرگرتنی. هەندێک لە دایبابان پێیان وایە دەبێت ئەم تەمەنە واز لێبهێنرێت بۆ یاری و گەمە، هەندێکیش پێیان وایە دەبێت وەک فرسەتێک لێی بڕوانرێت و سوودی فێرکاری و پەروەردەیی لێ وەربگیرێت.

ئەوەی من لەم چەند خاڵەدا دەیخەمە ڕوو چەند ڕێنماییەکی جێ بەجێ کاریە بۆ جۆری دووەمی دایبابان لە ئامادەسازکردنی منداڵەکانیان بۆ فێربوونی پیتەکانی زمانی دایک لە قۆناغی پێش قوتابخانەدا.

1)دایکی ئازیز، یەک دەستە ماجیکی ڕەنگاو ڕەنگ بکڕە ودەستەیەک قەڵەم بۆیەش بۆ منداڵەکەت.  لەسەر پەڕەی سپی بە گەورەیی پیتەکە بکێشەو با یارمەتیت بدات لە بۆیە کردنی.

دەتوانی بە تیپێک لە ئاستێکی نزم و بەرچاو بۆی هەڵبواسیت تا زوو زوو بێ مەبەست بەرچاوی بکەوێ.

2)پەیڕەوی کتێبی ئیبراهیم ئەمین باڵدار بکە واتە لە دار و دارا وە  بۆی بڕۆ تا ئاسانتر بتوانی بەسەر بابەتەکدا زاڵبیت،چونکە تۆی دایک لەسەر ئەو پەیڕەوە فێرکراویت.

3)کاتێک تێر بوو لە خواردن و ووزەی باشی هەبوو ئەوکات هەوڵی لەگەڵ بدە.

4)بابەتەکەی بە خوێندن و فێرکردن تێ مەگەیەنە بەڵکو پێی بڵێ وەرە یاری ڕەنگ کردن دەکەین، یاخود یاری شاردنەوەی پیت وەک مەتەڵ، بڵێ تۆ بیشارەوە من هەڵی ئەهێنم تا چەن جارێک پاشان بڵێ سەرەی تۆیە.

5)لەڕێگەی ناوی خزم و هاوڕێ و کەسی خۆشەویستەوە پیتی پێ بناسێنە، بڵێ ئەوە پیتی فڵان هاوڕێتە، غیرە ئەیگرێ ئەڵێ ئەی پیتی من، ئیتر ووردە ووردە بەردەوامبە.

6)بیرت بێ هەرگیز لەسەر نەزانین و لە بیرچونەوە لۆمەی مەکە و مەیشکێنەوە، چونکە نەک هەر فێر نابێ، بەڵکو دواتر ڕقی لە قوتابخانەش دەبێتەوە.

7)لە پاداشتی فێربوونی هەر پیتێک ، ئەو خواردنەی بۆ لێبنێ کە حەزی لێیە.

8)ڤیدیۆی بکە کاتێک پیتەکە دەناسێتەوە یان دەینوسێت و بینێرە بۆ کەسێکی خزم کە خۆشی ئەوێ، وەک خاڵ ، مام ، پور… داوای لێبکە بە ڤۆیسێک دەست خۆشی و ئافەرینی بکات.

 9)بێ هیوا مەبە و تا دوو هەفتەش چاوەڕێی ئەنجامی زۆر باش مەبە با شۆک نەبیت.

Check Also

فرمێسكه‌كانى ڕۆمانه‌كه‌ى (مامۆستا كامیل)

به‌شی دووه‌مئاماده‌كردنى : به‌هره‌ عبدالله حمه‌تۆفیقڕِۆژی چواره‌م كاكه‌م له‌ئۆردوگای (سه‌راب فه‌ش)ی نزیك شاری (كه‌نگاوه‌ر)ی سه‌ر …

3 کۆمێنت

  1. SOLanefadia

    Aviator Spribe играть на компьютере
    Добро пожаловать в захватывающий мир авиаторов! Aviator – это увлекательная игра, которая позволит вам окунуться в атмосферу боевых действий на небе. Необычные графика и захватывающий сюжет сделают ваше путешествие по воздуху неповторимым.
    Aviator Spribe играть на планшете казино

  2. Shanefadia

    Thanks a lot for sharing this with all of us you really realize what you are speaking approximately! Bookmarked. Please additionally visit my site =). We can have a hyperlink exchange arrangement between us

    Rybelsus

  3. EarnestVom

    Hi there, I would like to subscribe for this web site to get latest updates, therefore where can i do it please help out.
    сайт LeeBet

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *