نوسینى: ی. پ. د. عالیه فه‌ره‌ج مسته‌فا
ئه‌و پرسیاره‌ى كه له‌كاتى ته‌واوبونى خولێكى ڕاهێنان یان موحازه‌ره‌یه‌ك یان له نێوه‌ندى باسه‌كانى شه‌ونشینه‌یه‌ك به به‌رده‌وامى ئه‌وروژێنرێت له لایه‌ن دایكانه‌وه په‌یوه‌سته به جیاوازى په‌روه‌رده‌ی مناڵ له به‌خێوكردن كه هه‌ریه‌كه له خۆراكپێدان‌و فه‌راهه‌مكردنى پێداویستیه مادیه‌كانى مناڵ یان هه‌رزه‌كار له جل‌وبه‌رگ‌و شوێنى ئیسراحه‌ت‌و هۆكارى به‌سه‌ربردنى كاتى به‌تاڵى( ئازاد) ده‌گرێته‌وه.
دایكان ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێن ئێمه خۆمان به ده‌سته‌وسان ئه‌بینین ده‌رهه‌ق گه‌شه‌دان به لایه‌نى ژیرى‌و ده‌رونى و هه‌ڵچونه‌كانى جگه‌رگۆشه‌كانمان له قۆناغی مناڵى‌و هه‌رزه‌كاریدا، خۆزگه چۆن له ژیانى خێزانى ماڵىباوكماندا فێربوین چۆن خزمه‌ت به جه‌سته‌و لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى بكه‌ین، به‌هه‌مان شێوه‌ش توانایمان ببوایه له ڕ‌وى زیهنى‌و ده‌رونیه‌وه خزمه‌تمان به جگه‌رگۆشه‌كانمان بكردایه.
سه‌ره‌تایه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌ماغی مرۆڤ:
یه‌كێك له بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان لاى دایك‌و باوك ده‌ماغه كه زۆر جار عه‌وداڵى زانیارى ده‌بن ده‌رباره‌ى بونیاد‌و گه‌شه‌ى ده‌ماغ، ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كانیش سه‌ره‌تایی بن، به نمونه:
كێشى ده‌ماغی مرۆڤ ده‌كات 2% كێشى گشتى جه‌سته‌یه‌تى، ڕێژه‌ى 20% ئۆكسجینى داخڵبوو به جه‌سته ده‌ماغ صه‌رفى ده‌كات، به پله‌ى یه‌كه‌م پڕۆتین‌و شه‌كر كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ماغ پاشان كاربۆهیدرات، له یه‌ك كاتژمێردا 8 گاڵۆن خوێن ده‌گاته ده‌ماغ، له شه‌و‌و ڕۆژێكدا ده‌ماغی مرۆڤ پێویستى به 8 تا 12 په‌رداخ ئاوه، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه نیو ملیون خانه‌ى عه‌صه‌بى ده‌ماغ له‌ناوبچێت‌و مرۆڤیش چه‌ندین سه‌ده بژى ئه‌وا ده‌ماغ زۆركه‌م له وزه‌ى له‌ده‌ستده‌دات چونكه خاوه‌نى 100 بلیون نیرۆنه، مۆسیقا زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌ى خانه‌كانى ده‌ماغ، سۆز ڕۆڵى سه‌ره‌كى هه‌یه له گه‌شه‌ى خانه‌كانى ده‌ماغدا‌و پڕۆسه‌ى داخڵكردنى زانیاریه‌كان بۆ ده‌ماغ…هتد.
بارى ده‌رونى‌و سۆزدارى‌و هه‌ڵچونه‌كان و ده‌ماغ:
ئه‌وه‌ى له ڕ‌وى زانستیه‌وه تا ئێستا توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ركراوه‌و ده‌رئه‌نجامى له‌باره‌وه تۆماركراوه سه‌باره‌ت به ده‌ماغى مرۆڤ‌و قۆناغه‌كانى گه‌شه‌ى به پێى قۆناغی ته‌مه‌نى ساوایى‌و مناڵى‌و هه‌رزه‌كارى‌و پێگه‌شتویى تاكه‌كان‌و په‌یوه‌ندى ئه‌م باسه‌ش به لایه‌نى ده‌رونیه‌وه، ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه پۆلێنبكرێت:
یه‌كه‌مِ: ڕۆڵى خواردن‌و خواردنه‌وه‌و ژینگه‌ى پاك له گه‌شه‌ى ئه‌ندامى خانه‌كانى ده‌ماغدا بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانى ته‌مه‌ن.
دووه‌م: ڕۆڵى بارى ده‌رونى‌و هه‌ڵچونى تاكه‌كان له كاركردن‌و له‌كارخستنى ده‌ماغ به ڕ‌ونى خراوه‌ته ڕوو، به‌نمونه:
- دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڕه‌شه ده‌بنه هۆى به‌فیڕۆچونى وزه‌ى ده‌ماغ‌و جه‌سته‌ى مرۆڤه‌كان، له‌مه‌وه دایك‌و باوك به‌رپرسى یه‌كه‌من له فه‌راهه‌م هێنانى هه‌ل‌و مه‌رجێكى ژیانى خێزانى كه دوور بێت له هه‌ڕه‌شه‌و به‌كارهێنانى هه‌ڕه‌شه بۆ فشار خستنه سه‌ر جگه‌رگۆشه‌كانیان له هه‌ر قۆناغێكى ته‌مه‌ندا بن، به هه‌مان شێوه خێزانى ته‌ندروست ئه‌و خێزانه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كانى بونیاد ده‌نێت دوور له ترس‌و زه‌بر‌و توند‌و تیژى كه دواجار دڵه‌ڕاوكێ لاى ئه‌ندامانى خێزان به‌رهه‌م دێنێت.
- ژینگه‌ى ده‌ماغ ده‌وڵه‌مه‌ندده‌بێت به‌م هۆكارانه: خوێندنه‌وه‌ى به‌رده‌وام، جوڵه، بیركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خود‌و كه‌سانى ده‌وروبه‌ر، فێربونى هونه‌ره‌كان، ڕازاندنه‌وه‌ى ژینگه‌ى جوگرافیاى ماڵ. له‌مه‌وه گرنگه دایك‌و باوك خۆیان بخوێننه‌وه تا جگه‌رگۆشه‌كانیان مناڵ بن یان هه‌رزه‌كار ڕابهێنن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێكخستنى كه‌ل‌و په‌لى ماڵ به شێوه‌یه‌ك نه‌بێت كه ڕێگر بێت له جوڵه‌ى مناڵ‌و هه‌رزه‌كار.
- سێكوچكه‌ى كوشنده كه كاره‌باى نێوان خانه‌كانى ده‌ماغ ده‌بڕێت‌و كارى ده‌ماغ ڕاوه‌ده‌ستێنێت بریتیه له: ترس‌و توڕه‌بون‌و وروژاندنى سێكسى، له‌مه‌وه گرنگه ئه‌گه‌ر دایك‌و باوك ده‌ماغی خۆیشیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرن، واجبه هه‌ڵچونه‌كانى خۆیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن تا به توڕه‌بونه‌كانیان ترس نه‌كه‌نه میوانى ده‌رونى جگه‌رگۆشه‌كانیان‌و وێرانكه‌ر بۆ كارى ده‌ماغیان، به‌هه‌مان شێوه گرنگه ژینگه‌ى ماڵ پارێزراو بێت له وێنه‌و گرته‌ى ڤیدیۆیى‌و ده‌نگى وروژینه‌ر بۆ ئاره‌زوى سێكسى هه‌رزه‌كار‌و پێگه‌شتووه‌كان تا ده‌ماغ به به‌رده‌وامى كارى خۆى ئه‌نجامبدات‌و كاره‌باى ده‌ماغیش به‌بێ بڕان به‌رده‌وام بێت.
Güvenilir bir danışman için medyum nasip hocayı seçin en iyi medyum hocalardan bir tanesidir.
Güvenilir bir danışman için medyum haluk hocayı seçin en iyi medyum hocalardan bir tanesidir.
Güvenilir bir danışman için medyum haluk hocayı seçin en iyi medyum hocalardan bir tanesidir.