شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 14 2024

كار‌و پیشه‌ى ژنان له‌دیدگا جیاوازه‌كانه‌وه‌

ی.پ. د. عالیه‌ فه‌ره‌ج مسته‌فا

مێژوى كار‌و پیشه‌ى ژنان :
له‌سه‌ره‌تاى مێژوى ژیانى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى تێكۆشان‌و خه‌باتى تاك‌و گروپ‌و كۆمه‌ڵه‌كان بۆ به‌دێهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆسه‌رجه‌م تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا، باس‌وپرسى كار‌و پیشه‌‌و دابه‌شبونى پیشه‌كان به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا به‌به‌رده‌وامى مایه‌ى باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌‌و گفتوگۆ له‌سه‌ركردن بووه‌.
به‌هه‌ندوه‌رگرتنى ڕه‌هه‌ندى بایۆلۆژى ژنان‌و پیاوان به‌پله‌ى یه‌كه‌م ڕۆڵى بینیوه‌ له‌دابه‌شكردنى پیشه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كاندا‌و به‌رده‌وامیشه‌ تائێستاى ژیانى سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكان، له‌به‌رامبه‌ردا ڕه‌هه‌ندى كلتورى‌و سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌پێى گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگاكان ڕۆڵى خۆیان بینیوه‌ له‌دابه‌شكردنى پیشه‌‌وكار له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا.
سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمه‌ڵگا به‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ كاریگه‌ره‌كان داده‌نرێت له‌ ڕوى كاریگه‌رى له‌دابه‌شكردنى وه‌زیفه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى خودى كۆمه‌ڵگاكان، گرنگترین كاریگه‌رییه‌كان ده‌بینرێته‌وه‌ له‌ به‌ئه‌نجامكردنى جیاكارییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ له‌ڕوى له‌ئه‌ستۆگرتنى زۆربه‌ى وه‌زیفه‌ ئیدارییه‌كانه‌ له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا بێبه‌شبونى زۆرینه‌ى ژنان له‌سیسته‌مى ئیداره‌كردنى كۆمه‌ڵگادا ده‌بێته‌ تایبه‌تمه‌ندى زۆرێك له‌كۆمه‌ڵگاكان به‌پشتبه‌ستن به‌پاساوى جۆراو‌و جۆر‌و جیاواز.
قۆناغه‌كانى ڕاگواستنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا له‌ڕوى پیشه‌وه‌، به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر شێوازى دابه‌شبونى كار‌و وه‌زیفه‌وه‌ بووه‌، له‌كاتێكدا به‌هۆى پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كانه‌وه‌‌و زیادبونى كێشه‌ ئابوریه‌كان، هه‌ریه‌كه‌ له‌كشتوكاڵ‌و باخدارى‌و بازرگانى به‌ڕوبه‌رى جیاواز به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌پێكهێنانى سیسته‌مى پیشه‌‌و كارى كۆمه‌ڵگاكان، له‌ئه‌نجامدا، ژنان زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌مبون له‌ڕوى له‌ده‌ستدانى كاره‌كانیان له‌قۆناغه‌كانى ڕاگواستنه‌وه‌ى بواره‌كانى پیشه‌‌و كار‌و دوباره‌ دابه‌شبونه‌وه‌ى پیشه‌كان له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگا لۆكاڵیه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌واقیعى له‌به‌رنامه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ وڵاته‌ گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى چاكسازى ئابورىSAP تێبینیده‌كرێت..
كارابونى بزوتنه‌وه‌كانى ژنان له‌سه‌ر ئاستى جیهان‌و ئیدماجبونى پرسى ژنان به‌ چوارچێوه‌ى زانسته‌ كۆمه‌ڵناسیه‌كان له‌لایه‌ك، گه‌شتنى پێشه‌نگه‌كانى فیمه‌نیست به‌پێگه‌ كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستى دامه‌زراوه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌: فراوانبونى بواره‌كانى كارى ژنان‌و به‌رزبونه‌وه‌ى پاڵنه‌ره‌كانى كاركردن له‌ لاى زۆرینه‌ى ژنان به‌جێهێشتووه‌.
بۆچى ژنان كار ده‌كه‌ن؟
له‌كاتێكدا هۆكاره‌ بابه‌تیه‌كان كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ل‌ومه‌رجى كۆمه‌ڵگا‌و سیسته‌مه‌ پێكهێنه‌ره‌كانى كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕوبه‌رى كاركردنى ژنان، هۆكاره‌ خودیه‌كان ڕۆڵى بنچینه‌ییان هه‌یه‌ له‌داڕشتنى ئامانج له‌كاركردنى ژنان له‌پیشه‌ جیاوازه‌كاندا‌و، دووجۆر پاڵنه‌ر كاریگه‌رى به‌جێدێڵن له‌سه‌ر ئه‌كتیڤبونى ژنان ده‌بینن:
یه‌كه‌م: ئامانجى دابینكردن‌و پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى مادى:
هه‌ل‌ومه‌رجى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و بارى ژیانى نائاسایى كه‌به‌شێك له‌ژنان ڕوبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه‌ له‌قۆناغێك له‌قۆناغی ته‌مه‌نیاندا، به‌نمونه‌، هه‌ژارى، مردنى كه‌سى به‌خێوكه‌ر، گۆڕانى كتوپرى بارى ئابورى‌و لاوازبونى سه‌رچاوه‌ى داهات، نه‌مانى دایك‌وباوك، بون به‌ به‌رپرسى یه‌كه‌مى خێزان…هتد، له‌م حاڵه‌تانه‌دا ژنان ناچار ده‌بن ئه‌گه‌ر تاڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ به‌و حاڵه‌ته‌ خاوه‌نى كار‌وپیشه‌ نه‌بوبن، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ به‌شوێن كار‌و پیشه‌یه‌كدا بگه‌ڕێن كه‌زه‌مانه‌تى سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتیان بۆبكات، له‌مه‌وه‌ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى مادى ده‌بێته‌ ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م حاڵه‌تى كاركردنانه‌ بۆژنان‌و ئه‌كرێت ئامانجه‌كانى تر له‌په‌راوێزى ئه‌م ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر بكرێت.
دووه‌م: ئامانجى سه‌لماندنى خود‌و به‌شداریكردنى له‌ پێشخستنى كۆمه‌ڵگادا:
زۆربونى ڕێژه‌ى ڕه‌گه‌زى مێینه‌ له‌خوێندنگه‌كاندا‌و به‌دوایدا له‌زانكۆ‌و خوێندنى باڵادا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاڕاسته‌بونى ده‌رچوانى زانكۆكان به‌ره‌و بازاڕى كار به‌جێهێشتووه‌، له‌ئه‌نجامدا بون به‌خاوه‌ن كار‌و پیشه‌ بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى پڕۆسه‌ى خوێندن‌و به‌رده‌وامبون له‌خوێندندا‌و كرانه‌وه‌ى زۆر له‌پیشه‌كان به‌ڕوى ژناندا كه‌له‌وه‌وپێش به‌پله‌ى یه‌كه‌م پیاوان خاوه‌ندارێتیان بۆئه‌و پیشانه‌ قۆرخكردووه‌، به‌نمونه‌ بوارى ئه‌ندازیارى‌و ته‌لارسازى‌و بوارى فیكرى‌و مه‌عریفى…هتد.
سه‌لماندنى خود‌و به‌شداریكردنى ڕاسته‌قینه‌ له‌گه‌شه‌پێدان‌و په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگا ئامانجى زۆرێك له‌ژنانى پیشه‌وه‌ره‌‌و، به‌ڕاشكاوانه‌ ژنان ده‌ربڕینى لێده‌كه‌ن‌و، به‌به‌رده‌وامیش گه‌شه‌به‌ توانا پیشه‌ییه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستى كاراكردنى ڕۆڵى كۆمه‌ڵگایى‌و زیادكردنى كاریگه‌رییان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا.
سێیه‌م: ئامانجى به‌دیهێنانى یه‌كسانى‌و دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى
كارابونى بزوتنه‌وه‌كانى ژنان‌و پێداگرتنى سه‌رجه‌م ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌یبونى مافى كاركردن بۆژنان‌و، كاریگه‌رى ده‌رچونى ژنان له‌جوگرافیاى ماڵه‌كانیان له‌سه‌ر گه‌شه‌ى توانا‌و لێهاتوییه‌ خودى‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان.
به‌دیهاتنى خواستى بزوتنه‌وه‌كانى ژنان له‌ڕێى به‌یاساكردنى مافی ژنان له‌كاركردندا له‌سه‌ر ئاستى سیسته‌می یاسایى ناوخۆى وڵاتان‌و له‌سه‌ر ئاستى دۆكیومینت‌و ڕێكه‌وتنامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، كاریگه‌رییه‌كى ڕاسته‌وخۆى بووه‌ له‌سه‌ر به‌ئاسایى كردنه‌وه‌ى كاركردنى ژنان‌و به‌خشینى به‌هاى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌م كاركردنه‌‌و زامنكردنى به‌هه‌ندوه‌رگرتنى كۆمه‌ڵگا بۆ كار‌و پیشه‌ى ژنان له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و پیشانه‌ش دور بن له‌سروشتى بایۆلۆجى خودى ژنان.
له‌زۆرینه‌ى ئه‌ده‌بیاتى بزوتنه‌وه‌كانى ژنان له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهاندا، كاركردنى ژنان به‌یه‌كێك له‌میكانیزمه‌كانى به‌دیهاتنى دادپه‌روه‌رى ‌و یه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تى دانراوه‌ بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز‌و، چه‌نده‌ها ستراتیژ‌و به‌رنامه‌‌و پڕۆژه‌ داڕێژراوه‌ بۆ ته‌رجه‌مه‌كردنى ئه‌م دیدگایه‌ بۆ واقیعێكى به‌رجه‌سته‌كراو.
ئاڕاسته‌كانى تێڕوانین بۆ ژنانى خاوه‌ن پیشه‌‌وكار:
تێڕوانینى كۆمه‌ڵگا یه‌كێكه‌ له‌و گۆڕاوانه‌ى كه‌به‌ به‌رده‌وامى ڕوبه‌ڕوى گۆڕانكارى ته‌دریجى ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكاندا، تێڕوانین بۆ پیشه‌‌وكار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگا‌و له‌لایه‌ن خودى پیشه‌وه‌ره‌كانه‌وه‌ دوو كاریگه‌رى به‌رهه‌م دێنێت:
كاریگه‌رى یه‌كه‌م، كه‌له‌ دابه‌شكردنى كۆمه‌ڵگا بۆچه‌ند چینێك خۆى ده‌بینێته‌وه‌ به‌پێى پیشه‌كانیان. ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش جارێكى تر ڕۆڵى ده‌بێت له‌ داڕشتنه‌وه‌ى تێڕوانینى ئه‌وچینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ بۆپیشه‌كانیان.
كاریگه‌رى دووه‌م، كه‌ ه‌ دابه‌شكردنى پیشه‌كان به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا‌و جیاكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك پیشه‌ دوور له‌ژنان كه‌ده‌بێته‌ هۆى جارێكى تر به‌رهه‌مهێناوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ تێڕوانینى جیاكارییانه‌ بۆ پیشه‌كانى ژنان.
تێڕوانینى ژنان جیاوازه‌ بۆ پیشه‌كانیان، له‌و تێڕوانینانه‌:

  1. پیشه‌ وه‌كو پێوه‌ر بۆ بون‌و نه‌بونى كه‌یانى ژنان، ئه‌م ئاڕاسته‌ى تێڕوانینه‌ لاى ئه‌و ژنانه‌ به‌دیده‌كرێت كه‌قوربانى به‌زۆر له‌ڕوبه‌ره‌كانى ژیانیان ده‌ده‌ن له‌پێناو به‌رده‌وامبونیان له‌كار‌و پیشه‌كانیاندا‌و، به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆش بون‌و كارابون‌و كاریگه‌ربون ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌جۆرى پیشه‌‌وكار‌و پله‌ى پابه‌ندبون پێیانه‌وه‌.
  2. پیشه‌‌وكار وه‌كو به‌شێك له‌كه‌سایه‌تى ژنانه‌، زۆرێك له‌ژنان تێڕوانینان بۆ پیشه‌كانیان ده‌چێته‌ بازنه‌ى پێكهێنه‌ره‌كانى كه‌سایه‌تیان‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و به‌هایانه‌ى كه‌كار‌وپیشه‌ هه‌یه‌تى له‌ڕوى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ته‌وزیفى بكه‌ن له‌بوارى كاریگه‌رى به‌جێهێشتنى كه‌سایه‌تى خۆیان له‌سه‌ر كه‌سانى ده‌وروبه‌ریان.
  3. پیشه‌‌وكار وه‌كو بوارێك بۆ به‌سه‌ربردنى كاتى ئازاد، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێگه‌ى پیشه‌‌وكار له‌ڕیزبه‌ندى كاره‌گرنگه‌كانى ژناندا دورده‌بێت له‌پله‌ى یه‌كه‌م‌و هۆكاره‌ بابه‌تیه‌كانیش زۆرترین ڕۆڵ ده‌بینن له‌ئاڕاسته‌بونى ئه‌و ژنانه‌ به‌ره‌و بازاڕى كار‌وپیشه‌.
  4. پیشه‌‌وكار وه‌كو ئه‌ركێكى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ژنان، زۆرێك له‌ژنان تێڕوانینان بۆ كار‌و پیشه‌كانیان به‌به‌شێك له‌ڕۆتینى دابه‌شبونى ئه‌ركه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵگاى داده‌نێن.
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ كلتورى كۆمه‌ڵگاش زیاتر له‌تێڕوانینێك بۆ كاركردنى ژنان داده‌ڕێژێت‌و كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر تێڕوانینى ژنان ده‌بێت بۆ خۆیان‌و پیشه‌كانیان، له‌و تێڕوانینه‌ كۆمه‌ڵگایانه‌:
  5. كاركردنى ژنان وه‌كو مافێكى سنوردار: ژنان ته‌نها له‌كاتێكدا كه‌پێویستییان به‌سه‌رچاوه‌ى داهات ده‌بێت بۆیان هه‌یه‌ كار‌و پیشه‌یه‌ك به‌جێبهێنن‌و، له‌حاڵه‌تى نه‌مانى پێویستى به‌ سه‌رچاوه‌ى داهات كاركردن له‌ڕیزبه‌ندى وه‌زیفه‌ گرنگه‌كانى ده‌رده‌چێت.
  6. كاركردنى ژنان وه‌كو ئه‌ركێكى مرۆیى ڕه‌ها: ژنان وه‌كو پیاوان واجبه‌ له‌سه‌ریان به‌شداربن له‌خاوه‌ندارێتى بۆ كار‌و پیشه‌یه‌ك تابتوانن ڕۆڵى كارا ببینن له‌ناو كۆمه‌ڵگادا‌و كاریگه‌ریشیان ببێت له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو… فەلسەفە، زانست، داهێنان

محمد ئاواتبەشی شەشەمخەیاڵ یاخود ڕاستی، خەیاڵ چۆن ئەبێت بەڕاستی، چۆنیش بووە ئەگەر لە دەوروبەرمان بڕوانین، …

12 کۆمێنت

  1. Hey There. I found your blog using msn. This is an extremely well written article. I will be sure to bookmark it and come back to read more of your useful information. Thanks for the post. I will definitely comeback.

  2. Great blog! Is your theme custom made or did you download it from somewhere? A design like yours with a few simple adjustements would really make my blog shine. Please let me know where you got your design. With thanks

  3. Quality posts is the secret to attract the users to pay a visit the web site, that’s what this website is providing.

  4. If you wish for to increase your knowledge only keep visiting this site and be updated with the newest information posted here.

  5. Great site. Lots of useful information here. I’m sending it to a few buddies ans also sharing in delicious. And naturally, thank you in your effort!

  6. I think this is one of the such a lot significant information for me. And i’m satisfied reading your article. However wanna observation on few common things, The site taste is ideal, the articles is actually excellent : D. Just right process, cheers

  7. Hey this is somewhat of off topic but I was wondering if blogs use WYSIWYG editors or if you have to manually code with HTML. I’m starting a blog soon but have no coding experience so I wanted to get advice from someone with experience. Any help would be greatly appreciated!

  8. Приобретая франшизу автомойки, вы получаете проверенную модель бизнеса с полным комплектом оборудования и постоянной поддержкой франчайзера.

  9. I am truly happy to read this webpage posts which includes plenty of useful data, thanks for providing these data.

  10. Such a well-structured and engaging article. Thank you!

  11. I know this website provides quality based articles and other information, is there any other site which provides such information in quality?

  12. Thanks for finally writing about > %blog_title% < Liked it!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *