بڵند باجه‌لان
له ئه‌وروپا و به دیاریكراوی له (فه‌ره‌نسا)، پرسیارى مرۆڤ گه‌یشته ئاستێك، چیتر ڕه‌وا نه‌بوو كلێسا و قه‌شه‌كان ڕێگر بن له به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ، مرۆڤ ده‌بوو ئازاد بێت له گه‌ڕان به‌دواى زانست و كۆت و زنجیرى بۆ دروست نه‌كرێت، چونكه مه‌سیحیه‌ت ڕێگر بوو له به‌رده‌م گه‌یشتنى مرۆڤ به زانستى زیاتر و ته‌نانه‌ت چه‌ندین زانا له‌و بواره‌دا تووشی ئازارى گه‌وره هاتوون له لایه‌ن ئه‌و عه‌قڵیه‌ته كه به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌مى ده‌فرۆشت.
دانانى كۆمه‌ڵێك یاسای ڕووت كه له به‌رژه‌وه‌ندى حوكمى كلێسا كارده‌كه‌ن، وه‌ك نه‌بوونى یاسا وایه، ئه‌مه‌ش واده‌كا گه‌نده‌ڵى بڵاوببێته‌وه، هه‌میشه ده‌سه‌ڵات پاڵ به مرۆڤه‌وه ده‌نێ بۆ گه‌نده‌ڵى وه‌ك ئه‌وه‌ى (مۆنتسیكۆ) له كتێبى (ڕۆحى یاساكان) باسی ده‌كا، ئینسان دوور له یاسا بێئۆقره‌یه .
بۆیه شۆڕشى (فه‌ره‌نسا)ى ساڵى (1789) خوڵقا كه تیایدا هێرش كرایه سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى كلێسا، به‌و مانایه‌ى زانست شوێنى دین بگرێته‌وه، به‌ڵام كامه دین؟ وه‌ڵامه‌كه ئایینى مه‌سیحیه‌ته دواى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك ده‌ستكارى زۆر له‌نێو ده‌قه‌كانى ئینجیل‌دا كرا.
سیكۆلاریزم ئه‌و كاته‌ى ده‌گوازرێته‌وه بۆ وڵاتانى موسڵمان، زۆر زیاتر دژایه‌تى ئیسلام ده‌كا ، ئه‌وه‌تا (ئه‌تاتورك) له (توركیا) له ژێر سایه‌ى ئه‌و سیسته‌مه، هه‌موو جۆره دژایه‌تییه‌كی ئیسلامى به ڕه‌وا ده‌زانى.
كه‌واته ڕوون بوویه‌وه سیكۆلاریزم شۆڕشێك نییه به‌سه‌ر هه‌موو ئایینه‌كان و به تایبه‌تیش به‌سه‌ر ئایینى ئیسلامدا، به‌ڵكو شۆڕشه به‌سه‌ر ئایینى ده‌ستكاریكراوى مه‌سیحیه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ى (نیتشه)ى نووسه‌رى ئه‌ڵمانى ده‌ڵێ: (شه‌راب و مه‌سیحیه‌ت یه‌ك سه‌رچاوه كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویشیان بێهۆشكردنى خه‌ڵكه) .
ئه‌گه‌ر ئه‌و كات ئیسلام له شوێنى مه‌سیحیه‌ت بوونى هه‌بووایه له ئه‌وروپا، شتێك دروست نه‌ده‌بوو به‌ناوى سیكۆلاریزم، چونكه ئیسلام ڕێگر نییه له به‌رده‌م بیركردنه‌وه و زانست و پێشكه‌وتن، هه‌ر ئه‌مه‌ش گرفتى خه‌ڵكى ئه‌وروپا بوو كه كلێسا ڕێگاى نه‌ده‌دا ئه‌وان بیربكه‌نه‌وه.
جیهانى ئیسلامى له ئاسیا و باكورى ئه‌فریقیا له سه‌رده‌مى حوكمڕانى ئیسلامدا، هه‌میشه هانى خه‌ڵكى داوه بۆ بیركردنه‌وه و نووسین، كتێبخانه‌كانى جیهان تا ئێستاش پڕن له‌و كتێبانه‌ى موسڵمانان له‌و سه‌رده‌مه‌دا نووسیویانه.
له‌م ئایه‌ته قورئانییانه‌دا، به‌هاى مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێ و له ئایه‌تى تردا فه‌رمان به مرۆڤه‌كان ده‌كرێ بخوێننه‌وه و فێرببن، به پێچه‌وانه‌ى كتێبى مه‌سیحییه‌كان و كلێسا كه ڕێگر بوون له به‌رده‌م بیركردنه‌وه و زانست، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :
{ واذ قَال رَبُّكَ لِلْـمَلائِكَة إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْض خَلِیفَة قَالُوا أَتَجْعَلُ فِیهَا مَنْ یُفْسِدُ فِیهَا ويسْفِكُ الدِّمَا‌ء ونَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ ۆنُقَدِّسُ لكَ قَال إِنِّي أَعْلمُ مَا لا تَعْلمُونَ * وعَلمَ ادَمَ الأَسْمَا‌ء كُلهَا ثمَّ عَرَضهُمْ عَلى الْـمَلائِكَة فَقَال أَنْبِئُونِي بِأَسْمَا‌ء هَؤلاء إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِینَ * قَالُوا سُبْحَانَكَ لا عِلْـمَ لنَا إِلاّ مَا عَلمْتَنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِیمُ الْـحَكِیمُ * قَال يا ادَمُ أَنْبِئْهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ فَلـمَّا أَنْبَأَهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ قَال أَلمْ أَقُلْ ڵكُمْ إِنِّی أَعْلمُ غَیْبَ السَّمَاواتِ والأَرْض وأَعْلمُ مَا تُبْدُونَ ومَا كُنْتُمْ تَكْتُمُونَ * وإِذ قُلْنَا لِلْـمَئِكَة اسْجُدُوا لادَمَ فَسَجَدُوا إِلاّ إِبْلِیسَ أَبَى واسْتَكْبَرَ وكَانَ مِنَ الْكَافِڕینَ } البقرة: 30-34
وه‌كو گوتمان: سیكۆلاریزم شۆڕشێك بوو دژى مه‌سیحیه‌ت چونكه كلێسا و قه‌شه‌كان ڕێگر بوون له به‌رده‌م زانست و بیركردنه‌وه، گوتیشمان: ئیسلام ڕێگر نییه له به‌رده‌م بیركردنه‌وه و زانست، كه‌واته سیكۆلاریزم له بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئیسلام نییه، به‌ڵكو ڕه‌تكردنه‌وه‌ى حوكمى كلێسا و قه‌شه‌كانه، چونكه موسڵمانان له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا، پێشه‌وایه‌تی هزر و پیشه‌سازییان ده‌كرد له دونیادا.
یه‌كه‌مین وشه‌یه‌ك له قورئاندا دابه‌زیوه، هانى خوێندن و بیركردنه‌وه‌ى داوه : { اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذي خَڵقَ } العلق : 1 .
ئه‌وه‌تا (ژان ژاك ڕۆسۆ) له كتێبى (په‌یمانى كۆمه‌ڵایه‌تی)دا كه به ئینجیلى شۆڕشى (فه‌ره‌نسا) ناسرابوو ، به جوانى باسی پێغه‌مبه‌رى ئیسلام ده‌كا (صلى الله علیه وسلم) .
كتێبى (په‌یمانى كۆمه‌ڵایه‌تى)ى (ڕۆسۆ)، ئه‌و كتێبه بوو خرایه شوێنى ئینجیلى ده‌ستكاریكراوى مرۆڤه‌كان و ناویلێنرا ئینجیلى شۆڕش. (ژان ژاك ڕۆسۆ) وه‌كو پێشه‌وایه‌كى شۆڕشى (فه‌ره‌نسا) ده‌نووسێت : (( موحه‌مه‌د (صلى الله علیه وسلم) بیروڕاى ڕاست و دروستى هه‌بوو، سازمانى سیاسی خۆى به باشی ڕێك ده‌خست ))
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه بۆچوونى (ڕۆسۆ) بوو كه نووسه‌رێكه وه‌كو ڕ‌ۆشنبیرى دیارى شۆڕشى (فه‌ره‌نسا) نووسینه‌كانى زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بوون بۆ ئه‌و فه‌زایه‌ى, سیكۆلاریزمى لێكه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر سه‌لمێنه‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه، سیكۆلاریزم له جه‌وهه‌ردا دژى ئیسلام نییه به‌ڵكو دژى مه‌سیحیه‌ته .
ده‌گوترێ سیكۆلاریزم له به‌رژه‌وه‌ندى ئایین دایه و هه‌ندێ له به‌ناو ڕۆشنبیره‌كان ڕه‌چه‌ڵه‌كى سیكۆلاریزم ده‌به‌نه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ى گریكى كۆن و سه‌رده‌مى ڕۆشنگه‌ری و دواتر بۆچونه‌كانى (ڤۆڵتێر) و بیرمه‌ندانى تر ده‌كه‌نه چه‌قى باس، گوایه سیكۆلاریزم ڕێگره له به‌رده‌م ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌ست بخاته نێو كاروبارى ئاینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا له (فه‌ره‌نسا) كه لانكه‌ى سیكۆلاریزمه، ڕێگرى له حیجاب ده‌كرێ و كاریكاتێر له‌سه‌ر سه‌روه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) ده‌كرێ, له (سوید) قورئان ده‌سووتێندرێ.
بیرمان نه‌چێت، ئاینى ئیسلام هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت بپارێزێ نه‌ك ئه‌وه‌نده بچوكى بكه‌ینه‌وه چاومان له ده‌وڵه‌ت بێت بیپارێزێت.
به‌شێكى زۆر له هێزه سیكۆلاره‌كان ، له سێبه‌رى سیكۆلاریزمدا بوون به سیسته‌مى تۆتالیتاری كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئامانج ڕه‌وایی ده‌دا به هۆكار كار ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵات هه‌موو هۆكارێك ده‌گرێته به‌ر تا پارێزگارى له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بكا، ده‌ست ده‌گرێ به‌سه‌ر هه‌موو هۆكاره‌كانى ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه و گۆڤار و سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، بیریشمان نه‌چێ خاڵى هاوبه‌ش زۆره له‌نێوان سیسته‌مى تۆتالیتارى نوێ و سیسته‌مى دیكتاتۆریه‌تى كۆن، ئه‌و سیسته‌مه تۆتالیتارییه‌ش زۆر جار بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و حه‌قیقه‌ته، ناو له سیسته‌مه‌كه‌ى خۆى ده‌نێ سیسته‌مى په‌رله‌مانى یاخود سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى یاخود سیسته‌مى ده‌سته‌جه‌معى وه‌كو سێ سیسته‌مى ڕامیارى كه بوونیان هه‌یه .
ڕاپه‌ڕاندنى كاروباری خه‌ڵكی ، پێویستییه‌كه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك و له ئیسلامدا سیسته‌مى شورا له‌جیاتى دیموكراسییه‌تى سیكۆلاریزم بوونى هه‌یه به ئامانجى خۆشبه‌ختى خه‌ڵكی. (ئین ته‌یمییه) ده‌ڵێ:
( ده‌بێ بزانرێت ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كانى خه‌ڵك، پێویستییه‌كى هه‌ره سه‌ره‌كى ئاینه و به‌بێ ئه‌و دین ڕاناپه‌ڕێنرێ ) .
(ئین ته‌یمییه) زه‌روره‌تى بوونى ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ زه‌روره‌تى ئه‌مر كردن به چاكه و نه‌هى كردن له خراپه و سه‌رخستنى سته‌ملێكراو، كه‌چی سیكۆلاریزم له‌جیاتى ئه‌وه‌ى به‌و ئه‌ركانه هه‌ڵسێ، ڕێگری ده‌كا له ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه، ته‌نانه‌ت زۆر جار سته‌مكار زاڵ ده‌كا به‌سه‌ر سته‌ملێكراودا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونى كه‌سی شیاوه له شوێنى شیاو, ئه‌گینا له سه‌رده‌مى خه‌لیفه ڕاشیدینه‌كان، ئه‌هلى حه‌ل و عه‌قد هه‌بوون كه كه‌سانى شیاو بوون و له ڕێگاى شوراوه سه‌ركرده‌یان دیارى ده‌كرد.
ئه‌گه‌ر ویست بوونى هه‌بێ، ده‌كرێ له سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆشدا ئه‌هلى حه‌ل و عه‌قد بوونیان هه‌بێ، ئه‌وان جێ‌نشین دیارى ده‌كه‌ن. پێویسته جێ‌نشین ئه‌و مه‌رجانه‌ى تیابێت: موسڵمان بێ، پیاو بێ، كه‌سێكی شاره‌زا بێ له شه‌ریعه‌ت، قوڕه‌یشی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و قوڕه‌یشییه شایسته نه‌بوو واته مه‌رجه‌كانى تیا نه‌بوو، ئه‌وا كه‌سێكی تر ده‌كرێته جێ‌نشین، (دكتۆر عبدالكریم زه‌یدان) زۆر به جوانى له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی كردووه.
ئه‌و جێنشینه كه دیارى ده‌كرێ ، نابێ شه‌ڕى له دژ بكرێ یان ململانێى ده‌سه‌ڵاتى له‌گه‌ڵ بكرێ، ته‌نها له چاكه گوێڕایه‌لی ده‌كرێ و له خراپه یارمه‌تى نادرێ، مه‌گه‌ر كوفرێكى ئاشكرای لێوه ببینرێ، ئه‌و كاته‌ش ده‌بێ ڕه‌چاوى پێوه‌ره‌كانى ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه بكرێ، چونكه بناغه‌ى چاكسازی ئه‌وه‌یه كه ڕێگریكردن له خراپه‌یه‌ك نه‌بێته هۆى ڕوودانى خراپه‌یه‌كى گه‌وره‌تر .
له ئیسلامدا سیسته‌می شورا بوونى هه‌یه كه زۆر جوانتره له‌و سیسته‌مه دیموكراسییه‌ى سیكۆلاریزم ده‌یه‌وێ پێمانى ببه‌خشێ، خواى گه‌وره سوڕه‌تێكى قورئانی به‌ناوكردووه و پێغه‌مبه‌رى خود ا (صلى الله علیه وسلم) به‌رده‌وام ڕاوێژى به هاوه‌ڵانی كردووه، بۆ نموونه له ڕۆژى به‌در و خه‌نده‌قدا ، ڕاوێژى به (سه‌عدى كوڕى مه‌عاذ) و (سه‌عدى كوڕى ئه‌بو عباده ) كردووه.
سیسته‌می دیموكراسیه‌ت جیاوازى زۆره له‌گه‌ڵ سیسته‌مى شورا، ئه‌گه‌رچى هه‌ردووكیان حوكمى تاكڕه‌وى و دیكتاتۆری ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به وردبوونه‌وه‌ى زیاتر بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه دیموكراسیه‌ت هیچ نییه جگه له دیكتاتۆریه‌تى زۆرینه .
له دیكتاتۆریه‌تدا، كه‌مینه خۆى ده‌سه‌پێنێ به‌سه‌ر زۆرینه و له دیموكراسیه‌تدا زۆرینه خۆى ده‌سه‌پێنێ به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا. له هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه ( دیموكراسیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت )، خۆسه‌پاندن بوونى هه‌یه نه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه كه له سیسته‌مى شورادا هاتووه، به جۆرێك له سیسته‌مى شورادا، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئوممه‌ت به بێده‌لیل له‌سه‌ر شتێك كۆك بن جگه له كه‌سێك ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌لیلی هه‌بێ، ئه‌وا بۆچونى ئه‌و تاكه كه‌سه په‌سه‌ند ده‌كرێ نه‌ك بۆچونى زۆرینه‌ى بێده‌لیل.
هه‌ر كاتێك سه‌رۆكى وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌هلى شورا ڕێكنه‌كه‌وتن، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئان و سووننه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ببێت، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و سیسته‌مه دیموكراسییه‌ى سیكۆلاریزم پێمانى ده‌به‌خشێ .
دیموكراسیه‌ت مافى ڕه‌ها ده‌داته زۆرینه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ناحه‌قیش بن، ئه‌مه‌ش دیوێكی سلبی دیموكراسیه‌ته. دووه‌مین دیوی سلبی دیموكراسیه‌ت، ئه‌وه‌یه گه‌ل سه‌رچاوه‌ى ته‌شریعه و یاسادانه‌ره، ئه‌مه‌ش ناگونجێ له بارێكدا ته‌نها خودا خالقه، وا ده‌خوازێ ته‌نها ئه‌ویش یاسادانه‌ر بێت، وه‌ك چۆن له دروستكردنى ئاسمان و زه‌میندا هاوبه‌شی نه‌بووه، ئه‌وا له دانانی یاسایه‌ك بۆ ئه‌و شتانه‌ى دروستى كردوون پێویستی به هاوبه‌ش نییه، وه‌ك چۆن ئه‌و خۆى مرۆڤى دروستكرد، ته‌نها بۆ ئه‌ویش ڕه‌وایه به‌رنامه‌ى بۆ دابنێ و حه‌ڕام و حه‌لالى بۆ دیاری بكا.
كاتێ سیسته‌می كلێسا مه‌ترسی كه‌وته سه‌ر، هه‌ڵسان به ڕاگه‌یاندنى جه‌نگى پیرۆز دژى موسڵمانان گوایه سته‌میان لێكراوه له‌لایه‌ن موسڵمانه سه‌لجوقییه‌كان به‌وه‌ى هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر قافڵه‌ى ئه‌و حاجییه مه‌سیحییانه‌ى به‌ره‌و (قودس) ده‌چوون كه ئه‌مه‌ش له بیانوو زیاتر نه‌بوو، وه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى سیكۆلار، ئه‌وكاته‌ى ده‌زانن ئیسلام له گه‌شه‌سه‌ندن دایه، هه‌ڵده‌ستن به دروستكردنى (داعش) بۆ ئه‌وه‌ى جه‌نگى پیرۆز دژى موسڵمانان بكه‌ن و خاكیان داگیر بكه‌ن و سامانیان بدزن.
(ڤۆڵتێر) یه‌كێكه له بیرمه‌ندانى قۆناغى ڕۆشنگه‌رى و ئه‌وانه‌ى باسی سیكۆلاریزم ده‌كه‌ن وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بیرمه‌نده ده‌گه‌ڕێنه‌وه، زۆر به جوانى باسی ئاینى ئیسلام ده‌كا ، ئه‌وه‌تا (ڤۆڵتێر) ده‌ڵێ :
((بێهووده گوتویانه كه كاردینالى قورئانى نیشانى موحه‌مه‌د (صلى الله علیه وسلم )داوه، ئایا موحه‌مه‌د (صلى الله علیه وسلم) ده‌یتوانى له هه‌موو جه‌نگێكدا یان له هه‌موو ڕووداوێكدا كه (23) ساڵى خایاند، ئه‌و ڕۆحانیه‌ته مه‌سیحیه له‌گه‌ڵ خۆى ببات و به‌رده‌وام ڕاوێژى پێ بكا ؟! ئه‌م درۆیانه نیشانه‌ى لاوازى عه‌قڵى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌مه‌یان هۆنیوه‌ته‌وه .
له ڕاستیدا قورئان كۆمه‌ڵه په‌ندێكى ئه‌خلاقى، ڕێنمایی دینى، ڕاز ونیاز له ده‌رگاى خوداوه‌ند، ترساندنى خه‌ڵك له خراپه و هاندانیان بۆ چاكه و سه‌رگوزشته‌ى پێغه‌مبه‌رانى خودایه و به زمانى عه‌ره‌بى گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌یا ده‌كرێ به ته‌قلید له كه‌سێكى وه‌كو (نیدهام)ى ئه‌حمه‌ق و نه‌خوێنده‌وار، ئه‌م كتێبه به ئه‌فسانه دابنێین؟!))
له سیسته‌مى ده‌ره‌به‌گایه‌تى كلێسادا، پاشا وه‌كو سێبه‌رى خودا له‌سه‌ر زه‌وى سه‌یرى ده‌كرا، ڕه‌خنه‌گرتن له قه‌شه، ڕه‌خنه‌گرتن بوو له خودا، پاشا تا ئه‌و شوێنه‌ى به دڵى كلێسا بووایه، كه‌س بۆى نه‌بوو ڕه‌خنه‌ى لێبگرێ، وه‌لێ هه‌ر ئه‌وه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندى كلێسا لایدا، كلێسا ده‌چووه به‌ره‌ى گه‌ل و ده‌یكردن به سووته‌مه‌نى لابردنى ئه‌و پاشایه .
ئه‌و سیسته‌مه تا ئێستاش به‌شێكى زۆر له وڵاته سیكۆلاره‌كانى ڕۆژئاوا په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن، كه‌سانێكى وه‌كو (سه‌دام حوسێن ، قه‌زافى و هتد )، میلله‌ته‌كه‌یان ده‌چه‌وسانده‌وه و له‌ناویان ده‌بردن و كه‌سیش بۆی نه‌بوو ڕه‌خنه‌یان لێبگرێ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى سیكۆلار لایاندا، پشتیان لێكرا و میلله‌تیان كرده كه‌ره‌سته‌ى له‌ناوبردنى ئه‌و سه‌ركردانه .
به‌داخه‌وه، به‌شێك له ڕۆشنبیران و سیاسییه‌كان، هاتوون عه‌لمانیه‌تیان (سیكۆلاریزم) دژى ئیسلام خستۆته كار كه ئه‌مه‌ش زۆر ناڕه‌وایه، چونكه شۆرشى (فه‌ره‌نسا) دژى ئیسلام نه‌بوو، دژى كلێسا بوو، ڕۆشنگه‌ری له به‌رامبه‌ر مه‌سیحیه‌ت خوڵقا نه‌ك به‌رامبه‌ر ئیسلام، ئه‌ى چۆن ده‌بێت سیاسی و ڕۆشنبیران عه‌لمانیه‌ت دژى ئیسلام به‌كار بهێنن؟
به‌سیاسیكردنى ئایین، هۆكارێكه له هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى سیكۆلاریزم بۆ نێو موسڵمانان. ئه‌و كاته‌ى ئایین وه‌زیفه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ون ده‌كا، ده‌رگا به ڕووى به‌رنامه‌گه‌لێك ده‌كرێته‌وه بێنه پێشه‌وه كه هێزى مانه‌وه‌یان نییه و هاوكات هێزى به‌دیل نین بۆ ئایین.
كردنی شتێك به دین كه دین نییه، وا له كه‌سی په‌یوه‌ست به‌و دینه‌وه ده‌كا، ملكه‌چى هه‌موو ئه‌و شتانه ببێت كه پێیده‌گه‌ن. (داعش) ئیسلامی كرد به ئیسلامێك كه ئیسلام نییه له ڕاستیدا، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناچار بكا به ملكه‌چی بۆ فه‌رمانه‌كانى و وایده‌رخا لادان له فه‌رمانى سه‌ركرده‌كانیان، لادانه له فه‌رمانى خودا، ئه‌مه‌ش هه‌مان سیاسه‌ت بوو كه پاپا په‌یڕه‌وى كرد و هه‌ڵسا شه‌ڕى پیرۆزى كرد به دین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به دینه‌وه، ملكه‌چی ئه‌و شه‌ڕه ببن، تا ئه‌وكاته‌ى له ساڵى ( 1196)ى زایینی، (سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵی بوون، خاچپه‌رستانیان له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ته‌واوى دوورخسته‌وه، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی پاپا ڕووى له كزى كرد تا هاتنى سیسته‌مى ئیستعماری نوێ.
ده‌گوترێ: وڵاتانى سیكۆلار پێشكه‌وتوون. دوو فۆِڕمى پێشكه‌وتن بوونیان هه‌یه، فۆڕمى یه‌كه‌میان فۆڕمێكى بینراو و مادییه كه به چاوى سه‌ر ده‌بینرێ، ئه‌و پێشكه‌وتنه‌یان, په‌یوه‌ست نییه به عه‌لمانیه‌ت و فه‌زڵى بوونى ئه‌و پێشكه‌وتنه بۆ عه‌لمانیه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه. (یابان) خه‌ڵكه‌كه‌ى مشك ده‌په‌رستن و پێشكه‌وتوون له بوارى دونیا ( عه‌لمانى نین)، ( چین و كۆریا و هیند و ڕوسیا و ئیسڕائیل و هتد)، نموونه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ن پێشكه‌وتوون و عه‌لمانى نین، زۆریشن ئه‌و وڵاتانه‌ى له لووتكه‌ى داته‌پینن و لافى عه‌لمانیه‌ت لێده‌ده‌ن له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا .
كه‌واته پێشكه‌وتنى دونیا هۆكاره‌كه‌ى بریتى نییه له بوون و نه‌بوونى ئایین، په‌یوه‌سته به كاركردن و تێكۆشان و داهێنانى زیاتر .
فۆڕمى دووه‌مى پێشكه‌وتن، فۆڕمێكى هه‌سته‌كییه و به چاوى عه‌قڵ و ویژدان ده‌بینرێ كه بریتییه له پێشكه‌وتنى ئاكارى. ده‌پرسین ئایه له ڕووى ئاكارییه‌وه (ئه‌خلاقى)، وڵاتانى سیكۆلار پێشكه‌وتوون؟
سیكۆلاریزم له ڕووى ئاكارییه‌وه ، خه‌ڵكى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌رده‌مى تاریكى . به‌ر له هاتنى ئیسلام ، ڕیبا و زینا و شه‌راب و گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى به‌هاى خێزان و به‌ها باڵاكان به‌ربڵاوبوون ، ئیسلام هات و به‌ها باڵاكانى بۆ مرۆڤایه‌تى گێڕایه‌وه . ئێستا عه‌لمانیه‌ت (سیكۆلاریزم ) له به‌رگى ئازادى و پێشكه‌وتندا ، خه‌ڵكى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌مان سه‌رده‌مى كۆیله‌یی و دوواكه‌وتوویی .
گوزارشت كردن له حه‌قیقه‌تى چه‌مكه‌كان له پاڵ گۆڕینى ماناى ڕاسته‌قینه‌ى چه‌مكه‌كان, گه‌مه‌یه‌كى هه‌ستیاره و كه‌سانى ناحاڵی له دینى خودا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. ئه‌و گه‌مه‌یه به‌وه ده‌بێت، كه‌سێك بیه‌وێ سیمای ئیسلام بكا به به‌رى سیكۆلاریزم وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و دووانه به‌یه‌كه‌وه گونجاون و ته‌واوكه‌رى یه‌كترن، ئه‌مه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌مه خالی له جوانییه‌یه كه كه‌سانى به‌ناو سیكۆلار ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێ له یه‌ك كاتدا هه‌م سیسته‌م سیكۆلار بێت و هه‌میش گوزارشت و تێگه‌یشتنه‌كان له چوارچێوه‌ى ئیسلام ده‌رنه‌چن، بۆیه به‌خۆیان ده‌ڵێن ( موسڵمانێكى سیكۆلار)، ئه‌م گه‌مه‌یه جگه له گه‌مه‌یه‌كى بێسوود و ماندووكه‌ر زیاتر نییه .
ئیسلام پێویستى به ئاوێته‌كردنى ئایدیا ڕۆژئاواییه‌كان نییه، چونكه هه‌ر خۆى له زه‌مینه‌یه‌ك هاته بوون كه مرۆڤایه‌تى له لوتكه‌ى نه‌ماندابوو، دابڕابوو له هه‌موو شارستانیه‌تێك و پێشكه‌وتن شتێكى نامۆبوو له‌و فه‌زایه‌ى ئیسلام تیایدا هاته بوون، ئیسلام هات و به‌رگێكى تازه‌ى كرد به به‌ری جیهاندا و مرۆڤى به خۆى ناساند و جوانى خسته‌وه شوێنى خۆى، بۆیه ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ خوێندنه‌وه‌یه‌كى ڕۆژئاوایی و سیكۆلاری بۆ ئیسلام بكه‌ن, به هه‌ڵه داچوون .
سروشتى ئیسلام ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ى ئه‌و ئاوێته‌كردنه‌یه، ئه‌و بۆ ئه‌وه نه‌هاتووه ئینسان له داهێنان دووربخاته‌وه, بگره هه‌ر خۆى هاوشانى هه‌موو پێشكه‌وتنێك هه‌نگاو ده‌نێت و گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتنێكیش ئیسلام خۆیه‌تى، واته ئیسلام له جه‌وهه‌رى خۆیدا پێشكه‌وتنه و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ش هانمان ده‌دا بۆ فڕین بۆ ئاسۆ دووره‌كانى بیركردنه‌وه و پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت، به پێچه‌وانه‌ى كلێسا كه ڕێگرى ده‌كرد له بیركردنه‌وه و فۆڕمێكى كۆنه په‌رستى كردبوو به به‌رى مه‌سیحیه‌تدا.
بۆیه ده‌مه‌وێ زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بكه‌مه‌وه كه ئه‌و كه‌شه‌ى سیكۆلاریزم تیایدا دروستبوو، كه‌شێك نییه كه بتوانرێ له كۆمه‌ڵگاى ئیسلامی‌دا دووباره ببێته‌وه، واته سیكۆلاریزم ناتوانێ شوێن ده‌ستى خۆى له كۆمه‌ڵگایه‌كدا بكاته‌وه كه ئیسلام تیایدا بوونى هه‌یه، بۆیه كه‌سانى سیكۆلار ناچارن خیانه‌ت له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌رى سیكۆلاریزم بكه‌ن و دیدگا و ته‌فسیرێكى تر بۆ سیكۆلاریزم بخه‌نه ڕوو به‌و ئومێده‌ى بتوانرێ له‌لاى موسڵمانى شیرین بكه‌ن، كه‌چى مرۆڤى موسڵمان ئه‌وه‌ى شیرینى ئایین چۆته نێو ڕۆحیه‌وه، ئاماده نییه ئه‌م شیرینییه سروشتییه بگۆڕێته‌وه به هیچ شیرینییه‌كى ده‌ستكرد.
ئاستى ئیسلام به سروشتى خۆى ده‌بێته ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ى ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه‌ى سیكۆلاریزمى له‌سه‌ر خوڵقاوه، وه‌ك چۆن سیكۆلاریزم به سروشتى خۆى ده‌بێته ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ى ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه‌ى ئیسلامى له‌سه‌ر خوڵقاوه، ناكرێ ئه‌م دووانه به‌زۆر به یه‌كه‌وه بلكێنرێن، چونكه گه‌مه‌یه‌كى بێ‌مانا دێته بوون كه هیچ كه‌سێك تیایدا براوه نابێت و فیكر و مه‌عریفه‌ش له‌و ئاسته‌دا ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى مان و نه‌مانه‌وه، بوونى ئایین ده‌بێته بوونێكى ڕووكه‌ش و سیكۆلاریزمیش ده‌بێته سیكۆلاریزمێكى كارتۆنى.
گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووى سیكۆلاریزم و مێژووى ئیسلام، ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ى كه ناشێ و ناكرێ بوونى ئایین له چه‌قی دونیاى سیكۆلاریزمدا به‌یان ببێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به شێوه‌یه‌كى ڕیژه‌یی بۆ مه‌سیحیه‌ت دروست بێت، ئه‌وه بۆ ئیسلام گونجاو نییه و بگره تا سه‌ر ئێسقان دووره له ویستى گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت، به‌م كاره كه‌سی سیكۆلار نه‌ده‌توانێ ئه‌و ئامانجه بپێكێ بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كا، نه‌ده‌توانێ حه‌قیقه‌تى ئایین به‌یان بكا، چونكه ئیسلام جیایه له مه‌سیحیه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ى فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى (نیتشه) ده‌ڵى: ئایینى ئیسلام به به‌راورد به ئاینى مه‌سیحیه‌ت، سه‌د قات زیاتر ئایینى پیاوانه.
كۆمه‌ڵگاى ڕۆژهه‌ڵاتى به دووركه‌وتنه‌وه له ئیسلام نابێته كۆمه‌ڵگایه‌كى پێشكه‌وتوو، به‌ڵكو زیاتر له‌نێو ته‌م و مژى گرفته له‌مێژینه‌كانى خۆیدا نغرۆ ده‌بێ. هۆكارى كێشه گه‌وره‌كانى ڕۆژهه‌ڵات بوونى ئیسلام نییه، به‌ڵكو دووریمانه له ئیسلامى ڕاسته‌قینه و هاوكات په‌رته‌وازه بوونى موسڵمانان و دابه‌شبوونیانه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك گروپی دژ به یه‌ك به تایبه‌تى له ئاستى سیاسی‌دا، ئه‌مه زه‌بری كوشنده ده‌دا له‌و موسڵمانه‌ى كه ده‌یه‌وێ حه‌قیقه‌تى ئیسلام بۆ هه‌موو جیهان مانیفێست بكا.
سه‌رسامبوونى موسڵمانان به ژیارى كۆمه‌ڵگاى ڕۆژئاوا و كردنیان به نموونه و هه‌ڵبژاردنیان وه‌كو قودوه‌یه‌ك كه شایانى ئه‌وه بن لاساییان بكرێته‌وه، هۆكارێكى دیكه‌ى دوواكه‌وتنى گه‌وره‌ى موسڵمانانه كه كه‌سی موسڵمان له بری ئه‌وه‌ى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بكاته پێشه‌نگى خۆى كه لووتكه‌یه له هه‌موو ڕوانگه‌یه‌كى مرۆڤبوونه‌وه، ئه‌و دێت و له‌برى گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆح و جه‌وهه‌رى ده‌قه‌كانى قورئان و سووننه‌ت و كردنیات به ڕێنماییكه‌ر بۆ دونیاى تاریكى خۆى، كه‌لتوورێكى ڕۆژئاوایی ده‌كاته ڕێبه‌ر و هه‌ر ئه‌مه‌ش دووایده‌خا و گومڕای ده‌كا.
تێگه‌یشتن له ڕاستێتی هه‌ر ئایدۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك، په‌یوه‌سته به ئه‌ندازه‌ى بینیى ئاسۆ دووره‌كانى ئه‌و ئایدۆلۆژیایه یاخود ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه، ئه‌وانه‌ى بڕیار له‌سه‌ر سیسته‌مى سیكۆلار ده‌ده‌ن و وه‌كو به‌دیلێك بۆ ئیسلام قه‌بووڵی ده‌كه‌ن، به‌هۆى دووریی مه‌ودا كورتى بینین و بیركردنه‌وه‌یانه، ئه‌گینا به تێفكرین و ڕامان له پایه سه‌ره‌كییه‌كانى سیكۆلاریزم و به‌راوردكرنیان به پایه و پێگه مه‌زنه‌كانى ئیسلام، ڕوون ده‌بێته‌وه كه سیكۆلاریزم به‌راورد به ئیسلام هیچ نییه جگه له كراسێكى چڵكن، ئه‌و كراسه چڵكنه‌ش كه‌س له‌به‌رى ناكا ته‌نها كه‌سه چڵكنه‌كان نه‌بن.
ئیسلام هانمان ده‌دا بۆ قه‌بووڵ كردنى به‌رامبه‌ر، به‌ڵام ئه‌م قه‌بووڵكردنه به واتاى ده‌ست هه‌ڵگرتن له ئایین و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى ئایین نایه‌ت، به‌ڵكو ئه‌و قه‌بووڵكردنه جۆرێكه له ئازادى كه خوداى گه‌وره به مرۆڤى داوه و ئازادى كردوون له هه‌ڵبژاردنى باوه‌ڕیان، وه‌لێ له چركه ساتى گه‌یشتن به ڕۆحى ئه‌و ئازادییه, ده‌بێ ئه‌وه بزانین هیچ كه‌لتوور و ئایدیایه‌ك شایانى ئه‌وه نییه بكرێ به به‌دیلى ئیسلام و مرۆڤیش جگه له‌و كه‌شتیی ئیسلامه سوارى هه‌ر كه‌شتییه‌كى تر ببێت، ئه‌وا تووشی شكست ده‌بێت له دونیا و دوواڕۆژدا .
شكستى مه‌زن ئه‌و شكسته‌یه, مرۆڤ هه‌ست بكا له‌سه‌ر ڕێگایه‌كى ڕاسته و هه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ش سپارده‌ى دۆزه‌خى بكا، شه‌ڕ له پێناوى ئایدیایه‌ك بكا و هه‌ر ئه‌و ئایدییایه‌ش بیبا به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانى مردن، شانازى به مه‌عریفه‌یه‌كه‌وه بكا و هه‌ر ئه‌و مه‌عریفه‌یه وجود و بیركردنه‌وه و عه‌قڵى لێبسێنێ، كه‌واته له‌و ساته‌دا ئه‌و مه‌عریفه‌یه هیچ نییه جگه له جه‌هلێكى خه‌ست كه پاڵ به مرۆڤه‌وه ده‌نێ بۆ گومڕابوونى زیاتر.
لوتكه‌ى گوڕابوون گۆڕینه‌وه‌ى ئیسلامه به كه‌لتورێكى ڕۆژئاوایی كه له مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ده‌گات به مرۆڤ و سه‌ره‌نجام به سه‌رگه‌ردانبوونى مرۆڤ به كۆتا ده‌گا، له كاتێكدا ئیسلام له خوداوه هاتووه، ده‌گا به مرۆڤ و سه‌ره‌نجام به خۆشبه‌ختى مرۆڤ به كۆتا ده‌گات . ئه‌و به‌كۆتا هاتنه، مانه‌وه‌ى ئه‌به‌دى ئینسانه له‌نێو ئاسووده‌ییدا له دونیاى كورتى زه‌وى و له دونیاى بێكۆتای قیامه‌تدا، له هه‌ردوو دونیاكه ئه‌و مرۆڤه ده‌بێته خاوه‌نى مانه‌وه‌ى جه‌وهه‌رى خۆى و له شه‌قامه تاریكه‌كانى جه‌هله‌وه ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ باخچه جوان و هه‌میشه‌ییه‌كانى كامه‌رانى.
سه‌رچاوه‌كان:
قورئانى پیرۆز.
تفسیر القرا‌ن العظیم .
قالوا عن رسول الله، احمد بن محمد عاطف المدخلي ، السعودیة، 2007
قاهرة الاغتراب ، أ .د. فاضل عباس الحسب ،بغداد ، 2002
القانون المدني، رقم 40 لسنه 1951 وتعدیلاته ، نبیل عبدالرحمن حیاوي،
السیاسة الشرعیة، ابن تیمییه، بیروت ، 1386 ه .
أصول الدعوه ،د . عبدالكریم زیدان ، بغداد …
قانون الاحوال الشخصیة، رقم 188 لسنه 1959 وتعدیلاته ، نبیل عبدالرحمن حیاوي.
مه‌سیحیه‌ت عه‌قیده و شه‌ریعه‌ت و مێژوویان، دانا عثمان حسن، ده‌زگاى ڕێنوێ، 2016
ئایین چییه ؟, لێكدانه‌وه‌ى عادل باخه‌وان، سلێمانى ، 2008
له ڕێبازه هزرییه هاوچه‌رخه‌كان، د. سعدون محمود ساموك، هه‌ولێر، 2018
په‌یمانى كۆمه‌ڵایه‌تى ، ژان ژاك ڕۆسۆ ، بیروت ، 2005
From casual fun to serious competition, we’ve got it all! Hawkplay