د.ئەنوەر محمد فەرەج
لێبوردن له‌مه‌كاریمی ئه‌خلاقه
زانای عاریف (ابن القیم) ده‌ڵێت: خوای گه‌وره سه‌رجه‌م ئه‌خلاقه به‌رزو جوانه‌كانی له‌م ئایه‌ته‌دا كۆكردۆته‌وه (خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ) هه‌روه‌ها زانای پایه‌دار (القرطبي) ده‌ڵێت: ئه‌م ئایه‌ته‌ى كه له سێ وشه پێكهاتووه ته‌واوی رێساكانی شه‌ریعه‌تی له‌خۆی گرتووه (لێبوردە بە، فەرمان بکە بە چاکە و دوور بە لە نەفامان).
لێبوردنئه‌خلاقیپێغه‌مبه‌رانه
یوسفی نه‌بی (سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) نه‌ك هه‌ر له براكانی خۆش‌بوو، به‌ڵكو تاوانه‌كه‌شی نه‌خسته ئه‌ستۆیان به‌چاویدا نه‌دانه‌وه، فه‌رمووی (مِن بَعْدِ أَن نَّزغَ الشيطان بَيْنِي وَبَيْنَ إخوتي). پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیش (درودی خوای له‌سه‌ربێت) پاش رزگاركردنی مه‌ككه‌و ملكه‌چبوونی دانیشتووانه‌كه‌ی فه‌رمووی: (ئه‌مڕۆ رۆژی پیشاندانی سۆز‌و ره‌حمه‌ته ……. بڕۆن ئێوه ئازادن).
لێبوردنیئازادانە بێگومان باسی لێبوردنی ئازادانە و ئازایانە دەکەین، چونکە لێبوردن كاتێك گرنگه كه توانای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ت هه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك مافی خورا ده‌بێت بە وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافی خۆی بدات، به‌ڵام كاتێك توانای خۆی سه‌لماند ئیتر لێبوردن دێته‌پێشه‌وه، وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه‌كانت دادپه‌روه‌رییه، به‌ڵام لێبوردن پله‌ى فەزڵ و ئیحسانه (وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ). به‌شیئێمه‌چیە له کۆتا شه‌وانی قه‌درو كۆتایی ڕەمەزاندا، ئه‌و دوعایه‌ی له‌سه‌ر زاری زۆربه‌ى ئیماندارانه بوو بریتی بوو له (خودایه خۆت لێبورده‌ى، لێبوردنت خۆشده‌وێت، ده‌سا لێمانببووره!) (اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ كَرِيمٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّا). وا گەشتینە جه‌ژن، یه‌كه‌م سیمای جه‌ژن بریتیه له لێبوردن و گه‌ردن ئازادی، ئایا ته‌نها داوای لێبوردن ده‌كه‌ین یان ئاماده‌ی لێبوردنیشین؟ ئایا وه‌ك ئه‌وه‌ى زمانمان به‌رده‌وام داوای لێبوردن ده‌كات، زیهن و یاده‌وه‌ریشمان به زنجیره هه‌ڵه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌كانمان بیردێنێته‌وه و چاوه‌ڕوانی لێبوردنی ئیلاهین، ئێمه‌ش ئاماده‌ین له كه‌سانێك ببوورین كه ره‌نگه رۆژێك به مه‌به‌ست یان بێمه‌به‌ست هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر كردوین ؟ ئاخر خودا لێبورده‌یه به‌ڵام لێبوردنیشی خۆشده‌وێت! بێگومان ئه‌گه‌ر لێبوردنت نواند نزیكتریت له لێبوردنی خوداوه. کورت‌و_پوخت
لێبوردن ده‌بێته هۆی پێ‌زانین و زیادبوونی خۆشه‌ویستی، تۆڵه‌كردنه‌وه‌ش زۆرجار رقی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه‌واته ئه‌وه‌ى ئومێد و نیازی به لێبوردنی خودا هه‌یه با خۆیشی لێبورده‌بێت!