هه‌ینی , ئازار 29 2024

لە فیستیڤاتی بەهاری خانمانەوە: خاوەنی لەچکی نوور: پێم خوشە هەموو ئافرەتێک لەسەرپێی خۆی ڕاوەستێت، بەڵام ماڵ ومنداڵی هەر ڕەقەم یەک بێت لای

ئا:شادان
ئایندەسازی:مامۆستا فاتمە کێیە؟
فاتمە ناجی حەمەصالح دانیشوی شاری سلێمانی و، خاوەنی دووکانێکم لە گەڕەکی وڵوبە بەناوی (لەچکی نوور)
ئایندەسازی:چۆن بوو بەشداریتان کرد لەم ڤیستیڤاڵەدا؟
کاتێک ڕیکلامی فیستیڤاڵەکەم بینی پەیوەندیم کرد بەو ژمارە تەلەفونەی کەدانرابوو لەسەری پرسیم لەشێوازی بەشداری و ئەو بڕە پارەیەی دەبێت بدرێت، بەخوشحاڵییەوە شوێن مابوو توانیم بەشداری بکەم.
ئایندەسازی:زەرورەتی بەشداریکردن لەم جۆرە فیشتیڤاڵانە بۆخانمان بەتایبەت ئەوانەی خاوەنی کاری خۆیانن تا چەند بەگرنگ دەزانی؟
لەڕاستیدا ئەم جۆرە پێشانگایانە جۆرێکە لە ڕیکلام، ئێمەش بۆدەرکەوتنی کارەکەمان بە پێویستمان زانی، ئەگەرچی ماوەی سێ ساڵە دووکانمان هەیە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش چالاکین، بەڵام هەر پێویستە ئەم رێگەیەش بۆناساندنی کارەکەمان بگرینە بەر، چونکە تاچەند بناسرێیت ئەوەندە زیاتر لەو ڕوئەیەت نزیک دەبێتەوە کەهەتە بۆ پڕۆژەکەت. الحمدلله ئەو ڕوئیەیە ئێمەش هەمانە فراونترە لەوەی ئێستە هەیە، پشتیوان بەخوای گەورە ئەتوانین پێی بگەین..
ئایندەسازی:فرەچەشنی کارەکانی فیستیڤاڵەکەت پێ چۆنە؟
ئەم فرە چەشنیە پێویست، بەڵام ئەونەی کە لەدووێنەوە هەنێک گەڕاوم سەیری شوێنەکانی ترم کرد، تێبینی شتێکم کرد، ئیتقان زۆر موهیمە لەهەموو کارێکدا، کاتێک کە پڕۆژەکە هەڵقوڵاوی زاتی فکری خۆتە زۆر بەجوانتر جێبەجێی دەکەیت، چونکە پێش ئەوەی دەست بکەیت بە ئیشەکە ڕوئیەکەی هەمووی لەخەیاڵتا هەیە، ئەمەزۆر پێویستە .. بۆ نموونە باسی ئیشی دەستتکرد، ئەمە هونەرە چۆن خوای گەورە چاوی درووستکردووی بەقاوەیی قژی درووستکردووی بە ڕەش، ئابەوجۆرەش بەهرەی داوە بە ئینسان، ئەم بەهرەیە کاتێک لەخودی ئینسانەکەی هەیە شتی زۆر جوانت بۆ بەرهەم دەهێنێت. بەڵام کاتێک تەقلیدی کەسێکیتر دەکەیت بڵێی خۆچیە مورەو لەبازاڕا هەیەولە یوتیووب خۆم فێر دەکەم ئـەمە کارەکە کرچ و کاڵ دەکات، تکا لەخانمان دەکەم خۆت بەهرەی چیت تیدایە ئەوەبکە هیچ کەسێک خودا بێ بەهرە درووستی نەکردووە هونەرەکەی خۆت بدۆزەرەوە.
کاتێک خۆت بەهرەت دەبێ لەو بوارە شەوڕۆژ دەخەیتە سەریەک جاریوایە من بارم بۆدێت شەویەکی شەو دەچمەوە بۆماڵەوە لەدووکانەکە خەریکی ئیش ودیزانم، جادیقەتم دا ئەوخانمانەی خۆیان بەهرەیان هەیە لەو ئیشەیاندا کارەکەیان سەرنج ڕاکێشە، فڕۆشیشی زیاترە.
زۆر پێم خۆشە هەموو خانمێک لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێت، بەڵام ماڵ و منداڵی هەر ڕەقەم یەک بێت لای. ئیشەکە ڕەقە دوو بێت، چونکە لەڕووی شەرعیشەوە ئیش لەسەر پیاو واجبە، ئەوەی ئێمە دەیکەین لەگەورەیی هاوسەرەکانمانە کە پشتیگیرمان دەکەن. ڕێگریمان لێناکەن.
ئایندەسازی :کەواتە ئێوە بۆ ئیشی لەچک و پێداویستی خانمانتان هەڵبژارد؟ چۆن خۆتان بینییەوە لەم بوارە؟
من ئەندازیاری کشتوکاڵیم تەواوکردووە، ڕۆژێک سەعی قیرائەی قورئانم دەکرد، وەک بڵێی یەکێک لە پشتەوە پیاما بکێشێت، هەندێ شتی ئافرەتانەی خۆم پێویست بوو، پیشتر فکرەی ئەوەم هەبوو ئەم دووکانەی چۆڵە لەماڵەکەماندایە بیکەم بە بەقاڵی هەموو ئامادەکاریم بۆکردبوو، لەکاتی ئەم پێویستیانەی خۆمدا ئەمویست بچمە بازاڕ بیانکڕم، هات بەخەیاڵما باشە بۆ خۆت ئەمانە ناکەیت، ئیتر ئەونە هەیەجانبووم بۆ ئیشەکەم ئەونە چاوەڕێم نکرد هاوسەەکەم بێتەوە بەتەلەفون پێم وت، وتی ئێ زۆر،باشە با،بێمەوە قسەی لەسەر ئەکەین.
ئایندەسازی:کارکردن وبزنس لە ئێستادا کارێکی ئەونە ئاسانە بە بێ پلان دەستی بدەینێ؟
لە مەسەلەی بزنس و کارکردندا ئەونە ئاسان نیە هەر وادەستی بدەینی و بڵێی مەسبەحێکەو خۆ ناخنکێم، بزنس بەحرە ئەبێت وریای خۆت بیت، لەبەر ئەوەی کارکردن خولیای خۆم بوو بۆیە زۆر،لەهەوڵی بەرەو پێش چونیدام، بەردەوام بەشداری کۆرس و خول دەکەم کتێب ئەخوێنمەوە لە یوتیووب موتابەعەی ئەو کەسە عالەمیانە دەکەم کەکاری بزنس دەکەن و ئامۆژگاری و شتی بەسوود بڵاودەکەنەوە. ئەم ئیشەی ئێستام پەیوەندی بەدیزان و ڕەنگەوەیە ئافرەت بەعام ئەم بەهرەی هەیە ئامادە بووم بۆ کارەکە لەڕووی مادیومەعنەوییەوە.
ئەگەر چی باروودۆخی ئابووری ومەسەلەی نرخی دۆلارودینارو کەمێک کارەکان قورس دەکەن، بەڵام الحمدلله دووکانەکەمان دەنگدانەوەی باشی هەیە، لەبەر ئەوەی خانمێک ئەو پێداویستیانەی خانمان دابێن دەکات کە وا مورتاحترن لای خانمێک بەدەستی بخەن.
ئایندەسازی:بەدەمەوەچونی خەڵکی بۆ پێشانگاکە چۆن بوو؟
الحمدللە خراپ نەبوو باش بوو، دەکرا باشتر بێت بەڵام ڕیکلامی کەم بۆکرابوو، هۆکارێکیتر پەیوەندی هەبوو بەنەدانی موچەوە.

Check Also

فرمێسكه‌كانى ڕۆمانه‌كه‌ى (مامۆستا كامیل)

به‌شی دووه‌مئاماده‌كردنى : به‌هره‌ عبدالله حمه‌تۆفیقڕِۆژی چواره‌م كاكه‌م له‌ئۆردوگای (سه‌راب فه‌ش)ی نزیك شاری (كه‌نگاوه‌ر)ی سه‌ر …

هیچ کۆمێنتێک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *