وه‌رگێڕانى: مودریك عه‌لى عارف
زۆرجار هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تییه‌كان له سڵاوێكى ساده و بێ ڕیا و ڕووپامایى كردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و هه‌ندێ جاریش ئه‌م دۆستایه‌تیانه زۆر قوڵ ده‌بنه‌وه، پێویسته بۆ به‌رده‌وامى به‌خشین به دۆستایه‌تییه‌كان بایه‌خ به چه‌ند خاڵێكى گرنگ بده‌ین، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره له‌و خاڵه پێویستانه‌ن كه پێویسته له هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تى كردنه‌كانماندا ڕه‌چاویان بكه‌ین و بیانزانین:
1ـ ئه‌لف و بێى هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تى ڕاستگۆییه، ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیى له ده‌سته‌واژه و چه‌مكى دۆستایه‌تى جیا بكه‌ینه‌وه شتێكى لێ نامێنێته‌وه، كه‌وابوو با له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆسته‌كانماندا ڕاستگۆبین.
2ـ له دۆستایه‌تیدا حه‌سودى و ئیره‌یى بردن جێى نابێته‌وه، هاوڕێ و دۆسته واقیعییه‌كان له پێشكه‌وتنى یه‌كتر خۆشحاڵ ده‌بن و ئیره‌یى به یه‌كدى نابه‌ن.
3ـ له په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌دا پێویسته حه‌ز و سه‌لیقه‌ى هاوبه‌ش هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌ندازه و ڕێژه‌ى حه‌ز و سه‌لیقه هاوبه‌شه‌كان زیاتربن، ئه‌وا هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تییه‌كان به‌هێزتر و مكۆمتر دێته به‌رهه‌م.
4ـ له هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تیدا پێویسته پێكه‌وه گونجانى ڕ‌ۆشنبیرى و مه‌عنه‌وى و مادى ڕه‌چاو بكرێت.
5ـ له خۆشى و شادییه‌كاندا هه‌موو خه‌ڵكى هاوڕێ و دۆستتانن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌وتنه ناو بارودۆخێكى خراپه‌وه و هێشتا كه‌سێك بیر و یادى ده‌كردن ئه‌وه بزانن كه ئه‌و كه‌سه هاوڕێ و دۆستى واقیعى و حه‌قیقیتانه.
6ـ هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تى نابێت به‌رژه‌وه‌ندى خوازانه بێت، ئه‌گه‌ر بڕیاره له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا دۆست و هاوڕێ بین و ئه‌ومان خۆش بوێت، ئه‌وا ده‌بێت ته‌نها له‌به‌ر زاتى خۆى بێت.
7ـ هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تییه‌كان ده‌بێ وه‌ك كه‌ره‌سته و ئامرازێك بن كه مرۆڤ بگه‌یه‌نن به كه‌ماڵ.
8ـ هاوڕێ و دۆستى واقیعى ده‌بێ دڵ و چاوى پاك بێت، تاوه‌كو له كه‌نار و ته‌نیشیتیدا هه‌ست به ئارامى و ئاسوده‌یى بكه‌ین.
9ـ ده‌بێ له شوێنێكدا كه توانا‌مان هه‌یه هاوكارى و یارمه‌تى دۆست و هاوڕێكه‌مان بده‌ین.
10 ـ له نێوان هاوڕێ و دۆسته واقیعییه‌كاندا شاردنه‌وه و په‌نهانكارى بوونى نییه، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به ماناى به‌زاندنى سنوورى حه‌ره‌مى “كه‌سى ـ شخصى” یه‌كدى نییه، به‌ڵام هاوڕێ و دۆسته واقیعییه‌كان ئه‌و شتانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به هه‌ردووكیانه‌وه هه‌رگیز له یه‌كترى ناشارنه‌وه.
11ـ یه‌كێكى دیكه له ڕاز و نهێنییه‌كانى دۆستایه‌تى: پاراستنى ڕاز و نهێێنییه‌كانى یه‌كتره، هاوڕێ و دۆستێكى واقیعى به تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌وه گوێ له ده‌رده دڵه‌كانى دۆست و هاوڕێكه‌ى ده‌گرێت و هه‌رگیز ئاماده نییه ڕاز و نهێنییه‌كانى ئاشكرا بكات.
12ـ هاوڕێ و دۆسته واقیعییه‌كان به شادى یه‌كتر شاد ده‌بن و به ناڕه‌حه‌تى یه‌كتر فرمێسك ده‌ڕێژن.
13ـ هاوڕێ و دۆستى چاك، درۆزن و خۆ به‌شت زان و ڕووپامایى كار نییه، تا كاتێك كه له به‌رامبه‌رمانه‌وه‌یه وه‌سف و سه‌نامان بكات و، هه‌ر هێنده‌ى كه پشتى هه‌ڵكرد و چووه لاى ڕكه‌به‌ره‌كانمان ئه‌وه‌ى كه بشێ و نه‌شێ و نا شایسته و نه‌شیاوه پێمان بڵێت.
په‌یدا كردن و ده‌ستخستنى هاوڕێ و دۆستێكى واقیعى و چاك كارێكى زۆر سه‌خت و دژواره، به‌ڵام ڕاگرتن و پاراستنى هاوڕێ و دۆستێكى له‌و شێوه‌یه‌ش چه‌ندین به‌رامبه‌رى ئه‌وه سه‌ختتر و دژوارتره.
سه‌رچاوه/ گۆڤارى : موفّقیت ـ ژماره(125)