شادان تالب
ئیمام غه‌زالى زانا‌و سۆفى و عالمى پایه‌به‌رز له‌م بابه‌ته پڕبایه‌خه‌یدا ده‌یه‌وێت به نێو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانى كه‌سێتى دینداردا بڕواته خوارو پێمان بڵێى كێ ئه‌بێته دیندارو له‌خواترسى ڕاسته‌قینه له ڕێگه جوان و پڕبه‌هاداره‌كه‌وه كه ئه‌ویش “هیواو خۆشه‌ویستى “یه كه ناوازه‌ترینى ڕێگاكانه بۆگه‌یشتن به‌خوداى مه‌زن.
“هیوا”، ئه‌و ڕێگا هێمن و ئاسایشه‌ى كه ده‌مانگه‌یه‌نێته نزیك بونه‌وه له‌په‌روه‌رده‌گارو ڕێگاكانى گه‌یشتن به په‌روه‌رێن هێنده زۆرن ئه‌گه‌ر هیوایه‌ك نه‌بێت بۆ دیتنى خالق ئه‌وه كه‌س ئه‌و ڕێگه‌یه‌ى پێنابڕێت. هه‌میشه هیوا وه‌ك هه‌ساره مرۆڤ ڕاده‌كێشى و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ترس وه‌ك قامچییه‌ك به‌نده ده‌پوكێنێته‌وه.
“خوداى گه‌وره له جێى گومانى به‌نده‌دایه”:
به‌نده‌گى و په‌رستش له‌هه‌ناوى “هیوا”وه ته‌واو جیاوازتره له ترس .. هیوا بۆنى خۆشه‌ویستى لێدیت و هیچ له‌و سه‌رتر نیه، به‌لام ترس بۆنى رقى لێدیت. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه فه‌رموده‌یه‌كى ره‌سولى سه‌روه‌رمان ده‌هێنێته‌وه “نه‌كوا كه‌ستان بمرێ و گومانى چاكه به خودانى نه‌با، فه‌رمووى خودا ده‌ڵێ :” من له‌وێم كه به‌نده پێى وایه هه‌م بڵێ هه‌ر گومانێك كه پێت خۆشه به من ببه”
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌یه‌كێك له هاوه‌ڵانى فه‌رموو له كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا وتى “چۆن خۆت ده‌بینى؟ وتى له گوناهه‌كانم ده‌ترسم و هیوام به‌به‌زه‌یی خودایه، فه‌رمووى هه‌ر كه‌س له‌م كاته‌دا ئه‌م دووه‌ى له‌دڵدا كۆبویه‌وه په‌روه‌ردگار له‌و شته‌ى ده‌ترسێ ده‌یپارێزێت و به‌و شته‌ى هیواى پێیه شادى ده‌كاته‌وه”
بۆ عاشقان لێك داده‌بڕێن؟
باسمان له باس و خواسى دابڕانى دووعاشقى سه‌رمه‌ست به یه‌كمان بۆده‌كات كه یه‌عقوب نه‌بی و یوسف ڕاستگۆى كوڕى نازدارى .. په‌روه‌ردگار وه‌حى بۆ یه‌عقوب (ع.س) ده‌نێرێت و ده‌فه‌رموێت :”ده‌زانى بۆ چه‌ناى چه‌ند ساڵ یوسفمان لێدابڕیت، چونكه وتت :” اخاف ان یأكله الژئب” بۆچى ترست له گورگ هه‌بوو هیوات به‌من نه‌بوو؟؟ بیرت له بی ئاگایی براكانت كرده‌وه كه‌چى بیرت له پاراستنى من نه‌كرده‌وه”
خودا لاى خه‌ڵكى خۆشه‌ویست بكه‌ین ده‌عوه‌و بانگه‌واز له ڕێى خۆشه‌ویستیه‌وه بكه‌ین:
په‌روه‌ردگار وه‌حى بۆ داود پێغه‌مبه‌ر (ع.س) ده‌نێرێت و پێى ده‌فه‌رموێت “له دڵى خه‌ڵكیدا خۆشه‌ویستم بكه وتى چۆن خۆشه‌ویستت بكه‌م، فه‌رمووى “به‌زه‌یی دلۆڤانیم بخه بیریان چونكه جگه له چاكه چی‌تریان له من نه‌دیوه”
ڕاسته‌قینه‌ى هیوا:
“ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى چاكه له داهاتوو بكات به‌م چاوه‌ڕوانییه ده‌ڵێن هیوا”،
هیواى ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه تۆوێكى چاك بچێته ناو خاكێكى نه‌رم و و له‌بار ئه‌وخاكه‌له هه‌رزه‌گیا بژاربكات له‌به‌ردو دڕكى پاك بكاته‌وه له‌كاتى خۆیدا ئاودێرى بكات چاوه‌ڕوانبێت به‌رى چاك بگرێت په‌روه‌ردگار له‌سه‌رماو سۆڵه‌و ته‌رزه بیپارێزێت، ئه‌م چاوه‌ڕوانییه پێى ده‌ڵێن “هیوا”.
هۆیه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى هیوا:
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌نێو تاواندا نغرۆ بوون و ئومێدى ڕزگاربونیان به خۆیان نه‌ماوه یان كه‌سێك بێ ئه‌ندازه ئازارده‌كێشت و عیباده‌ت ده‌كات، به‌ڵام هه‌ستده‌كات قبوڵ نیه ئه‌مانه له‌هه‌موو كه‌س زێده‌تر پێویستیان به “هیوایه”، جا ئه‌مه‌ش به په‌ند وه‌رگرتن له دروستكراوو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانى دونیا‌و و نیعمه‌ته‌كانى ئه‌وه‌ى له‌مانه ڕابمێنێت دلۆڤانی و هیواو به‌زه‌ییه‌ك ده‌بینێت كه‌جێگا بۆ هیچ نائومێدییه‌ك ناهێڵته‌وه. هه‌روه‌ها ڕامان و تێفكرین له نێو ئایه‌ته‌كانى خوداى گه‌وره: لا تقنطوا من رحمة الله إن الله یغفر الذنوب جمیعا إنه هو الغفور الرحیم”، “ويسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْض” ، “وإن ربك لذو مغفرة للناس على ظلمهم”
ئه‌مانه‌و چه‌ندان ئایه‌تى دیكه هیوا به‌خشى له ڕاده به‌ده‌رن، كه له ڕێیه‌وه هیوا ئه‌بێته هه‌وێنى عیباده‌ت و خوا ناسییمان ئیدى لێره‌وه خودا ئه‌بێته جوانترین و باڵاترین و ئازیزترین په‌رستراو.
Rocket Pool’s Ethereum staking service reaches $1B in TVL
anonymous bitcoin casinos without deposit
Elon Musk’s X eyeing capital raise at $44B valuation: Report
US Bitcoin reserve prompts $370 million in ETF outflows: Farside
Phantom takes second spot in Apple’s US App Store utilities category
Trump Opens 300x Leverage Trade After Call with Putin – Is This the Trade of the Century?
US Bitcoin reserve prompts $370 million in ETF outflows: Farside
Analysts : Bitcoin experiencing ‘shakeout,’ not end of 4-year cycle
Arbitrum whales transfer $18.5M in tokens following $2.3B unlock
Trading Bitcoin’s halving: 3 traders share their thoughts