بێخال ئه‌بوبه‌كر
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی زانستى سیاسه‌ته‌وه زانراوه، (زانستى ده‌وڵه‌تداریی) و (زانستى ده‌سه‌ڵات)ه، كه به‌هۆیه‌وه پێویسته ڕێكخستنى كاروباره‌كانى وڵات‌و دامه‌زراوه‌و پلان‌و كار‌و ئه‌ركه‌كان، له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت. له دنیاى ئه‌مڕۆدا، حیزب و پارته‌كان نوێنه‌رایه‌تى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك ده‌كه‌ن‌و له‌ڕێی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، پۆست‌و كورسیه‌كانى ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كان به‌تایبه‌ت (یاسادانان و جێبه‌جێكردن) ده‌گرنه ده‌ست. تا ئێره له ڕووی تیۆرییه‌وه دروسته‌و هیچ گرفتێكی تێدا نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نادروسته، به‌گشتى له‌وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و عێراق به‌تایبه‌تى و هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تتر، له‌ڕووی سیاسه‌ت‌و سیاسه‌تكردنه‌وه ده‌گوزه‌رێت! ئه‌گه‌ر باس له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین ئه‌م نادروستیه له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه خۆی نمایش ده‌كات، له‌وانه:
-له‌كاتێكدا ئێمه‌ی كورد به درێژایی چه‌ندین سالأ له‌لایه‌ن داگیركه‌ران‌و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌وه، كه‌رت‌و په‌رتكراوین، جارێكی‌تر به‌هۆى چۆنیه‌تى پراكتیزه‌كردنی سیاسه‌ت له‌لایه‌ن حیزبه‌كانى كوردستانه‌وه، میلله‌ت بۆ ده‌یان گروپ‌و پارت‌و حیزب، پارچه‌پارچه بووه. ڕاسته كه فره‌ڕه‌نگی‌و فره‌ده‌نگی، سیمای كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد‌و دیموكراسیخوازن، به‌ڵام هه‌مه‌چه‌شنى پێویسته ببێته مایه‌ی هاوكاریی‌و ته‌واوكاریی‌و خزمه‌تكردن به میتۆد‌و پرۆژه‌ی جیاواز، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت یه‌كتر سفركردن‌و قبوڵنه‌كردنی ڕای جیاواز‌و خۆ به‌په‌سه‌ند زانین‌و خۆپه‌رستى‌و تاكڕه‌ویی‌و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات‌و ئابوری‌و…هتد.
-تێكدانى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و كه‌رتوپه‌رتكردنی توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستى‌و ڕێز‌و ته‌بایی له‌نێوان ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانى خێزانێكیشدا، چ جای گه‌ڕه‌ك‌و ناوچه‌و ڕووبه‌ری گه‌وره‌تردا.
-سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسا‌و بێماناكردنی ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی‌و به‌هه‌ندنه‌گرتنى یاسا‌و بڕیاره‌كانى، ونبوونی پره‌نسیپی (یه‌كسانى له‌به‌رده‌م یاسا)دا!
ئه‌مانه‌و ده‌یان حاڵه‌ت‌و دیارده‌ی دیكه، كه به‌ره‌نجامى سیاسه‌تكردنی هه‌ڵه‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونی مێژوویی گرفته‌كانن، كه به‌داخه‌وه پاش راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991، شه‌ڕی ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی‌و ململانێی نامه‌شروع و ده‌یان مه‌رگه‌ساتیترى لێكه‌وته‌وه، له هه‌مووشیان مه‌ترسیدارترو قێزه‌ونتر، تۆخكردنه‌وه‌ی ئینتیما بۆ حیزب له‌بری ئینتیما بۆ نیشتمان‌و پره‌نسیپی (هاوحیزبی بوون) له‌بری (هاوڵاتى بوون)ه، لێره‌وه، ئیدی لێكترازانى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌رى هه‌ڵداو سته‌م‌و ناعه‌داله‌تى ته‌نگی به هاوڵاتیان هه‌ڵچنى‌و؛ سه‌رجه‌م هه‌ل‌و ده‌رفه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانى به‌تایبه‌ت دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتى پاش ڕاپه‌ڕین قۆرخكران. ئه‌مه‌ش وایكرد هاوڵاتیانی ئاسایی‌و ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانى حیزبه‌كانى دیكه، خۆیان به هاوڵاتى پله دوو ببینن، كه چه‌ندین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی‌و ته‌بایی‌و ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌جێ هێشتووه‌و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌دا، كه چاكسازیی ڕیشه‌یی سیاسیی به‌دوور ده‌بینرێت، ژن ده‌توانێت ڕۆڵێكی گه‌وره بگێڕێت له قوڵكردنه‌وه‌ی ئینتیما بۆ نیشتمان‌و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕێزگرتن له جیاوازییه‌كان‌و خۆشویستنى هه‌مووكه‌س به جیاوازیی بیر‌و بۆچوونى سیاسی‌و ئینتیماى ئاینى‌و ڕه‌نگ‌و زمان‌و نه‌ته‌وه‌و…هتد.
ئاشكرایه، خێزان یه‌كه‌م لانكه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تى‌و ڕۆشنبیری‌و سیاسیه بۆیه ده‌كرێت ئافره‌ت، فاكته‌رێكی به‌هێزبێت بۆ په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی هاوڵاتى ڕۆشنبیرو كه‌سێتى به‌هێزو ڕاستگۆ‌و ده‌ستپاك‌و خزمه‌تگوزارو به‌خشنده‌و لێبورده، كه ڕێز له‌بنه‌ما مرۆییه به‌رزه‌كان بگرێت‌و له‌ژیانى رۆژانه‌یدا به‌رجه‌سته‌یان بكات.
ئافره‌ت ده‌توانێت تۆوی سۆز‌و خۆشه‌ویستى‌و ته‌بایی له دڵه‌كاندا، بڕوێنێت‌و دڕكوداڵی ڕق‌وكینه‌و خۆپه‌رستى‌و خودپه‌سه‌ندیی‌و سیفه‌ته دزێوه‌كانى دیكه، له ده‌رونه‌كاندا، قه‌ڵاچۆ بكات. بێگومان ئه‌م ڕۆڵه هاوكاریی ئه‌ندامانى دیكه‌ی خێزانى ده‌وێت‌و پێویسته هه‌مووان، كه‌سێتى مرۆڤ و ڕێز‌و كه‌رامه‌تى مرۆیی‌و هاونیشتمانى بوون، له سه‌روو هه‌موو پێوه‌ره‌كانى دیكه‌وه دابنێن به ڕێزگرتن له‌و بنه‌ما نه‌مره خوداییه‌ی كه مرۆڤ به‌رێزترین به‌دیهێنراوی خودایه‌و ژیان‌و كه‌رامه‌ت‌و شكۆمه‌ندیشی له سه‌روو هه‌موو بنه‌ماكانى دیكه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ك ئه‌م ڕۆڵه گرنگه‌ی ئافره‌ت و خێران له گۆشكردنی هاوڵاتى ڕۆشنبیر، پێویستى به‌ته‌واوكاریی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی خێزان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ڕۆڵی مامۆستا‌و قوتابخانه، كاریگه‌ریی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ی خێزانى، به‌جێده‌هێڵێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، مزگه‌وت‌و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و كه‌ناڵه جیاوازه‌كانى میدیا، ده‌توانن ڕۆڵی زۆر گه‌وره‌و كاریگه‌ر ببینن له قوڵكردنه‌وه‌ی به‌ها باڵاكانی ته‌بایی‌و برایه‌تى‌و خۆشه‌ویستى‌و ڕێزگرتن له جیاوازییه‌كان، و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره دزێوه‌كانى سیاسه‌ت‌و حیزبایه‌تیكردنی نادروست كه شیرازه‌ی ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى ته‌واو لاواز كردووه.
له كۆتاییدا، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت كۆت‌وبه‌ندو ئاسته‌نگه‌كان تێكبشكێنێت‌و وزه‌و توانا‌و به‌هره‌كانى به‌گه‌ڕ بخات، بێگومان ده‌توانێت كاتێك به‌ده‌ستى ڕاستى لانك ڕاده‌ژه‌نێت، به‌ده‌ستى چه‌پی جیهان بهه‌ژێنێت.