و:خه‌رمان عبدوالكریم
بۆچونه‌كان سه‌باره‌ت به باش ى خراپى خۆشتن له‌كاتى سوڕى مانگانه‌دا یه‌كێكه له‌و كارانه‌ى به‌رده‌وام خانمانى توشى دوو دڵى و پرسیار كردووه. زۆر جار ئه‌گه‌ر بارێكى نائاسایی له‌و كاته‌دا ڕوبدات له جه‌سته‌ماندا هۆكاره‌كه‌ى بۆ خۆشتنى ئه‌وكاته ده‌گێڕینه‌وه. به‌ڵام بزانین له‌ڕوى زانستى پزیشكیه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته چۆنه.
دكتۆره میاده شعت: پسپۆڕ له‌بوارى ژنان و منداڵبوون، باس له حاڵه‌تى گرنگى خۆشتن ده‌كات، له‌ماوه‌ى سوڕى مانگانه‌دا، چونكه دكتۆره پێى وایه: كه هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كى ته‌ندروستى ئه‌نجام نه‌دراوه، كه باس له‌زیانه‌كانى خۆشتن بكات له كاتى سوڕى مانگانه‌دا، یاخود خۆشتن به ئاوى سارد ببێته هۆى نه‌خۆشى گه‌وره یان شێرپه‌نجه هه‌روه‌ك لاى هه‌ندێك كه‌س بڵاوه، به‌پێچه‌وانه‌وه پاك و خاوێنى له‌و كاته كورته‌دا زۆر گرنگه بایه‌خى پێ بدرێت، به‌هۆى ده‌ردانى عاره‌قه‌یه‌كى زۆر له‌گه‌لأ ڕێژه‌یه‌ك چه‌ورى، زیاتر له‌هه‌ر كاتێكى تر، پاك ڕاگرتنى ئه‌ندامه‌كانى ناوه‌وه تا بۆنى خۆشت لێ بێت.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م ڕێنماییانه جێبه‌جێبكرێت له‌كاتى خۆشتن له‌و كاته‌دا:
1-خۆت به‌دور بگره له‌خۆشتنى زۆر: بۆ ئه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌شت زۆر گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت.
2- مه‌رج نى یه له‌هه‌موو جارێكى خۆشتندا، قژت بشۆریت ته‌نها جه‌سته‌ت بشۆ به‌سه.
3- خۆشتن به‌ئاوى زۆر سارد یاخود ئاوى زۆر گه‌رم، ئه‌نجامى باشى نابێت، ئه‌وه‌ش وه‌ستانى خوێنى تێدا ڕوو ده‌دات، یاخود خوێنى سوڕه‌كه به پچڕ پچڕى ده‌بێت.
4-دوركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ى دواى خۆشتن ڕاسته‌وخۆ هه‌واى سارد به‌ر جه‌سته‌ت بكه‌وێت.
5-وشكردنه‌وه‌ى قژو جه‌سته دواى خۆشتن به‌باشترین شێوه.
6-مه‌ساج كردن به جسم به‌شێوه‌یه‌كى بازنه‌یى، له‌كاتى خۆشتندا، ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئازاره‌ى هه‌ستى پێ ده‌كه‌یت و، سوڕى خوێنیش ڕێك ده‌خات.
7-پاككردنه‌وه‌ى شوێنه هه‌ستیاره‌كان له‌م كاته‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى بكه‌یت له چونه ناوه‌وه‌ى به‌كتریاو كه‌ڕووه‌كان بۆ ناو له‌ش، كه ده‌بنه هۆى ناخۆشى بۆنى له‌ش، به‌تایبه‌تى به‌و پاككه‌ره‌وانه‌ى كه دووره له‌مه‌وادى كیمیاوى.
سه‌رچاوه: پقف نفسك