ڕۆشنا صالح
مانگی موحه‌ره‌م یه‌كێك له‌دوانزه مانگه‌كه‌ی ساڵنامه‌ی كۆچی، كه به سه‌ره‌تای سه‌ری ساڵی كۆچى ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌و مێژووه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ربیت) له‌گه‌ڵ یارانی له‌شارى مه‌ككه‌ى پیرۆزه‌وه كۆچی كرد بۆ شارى (یه‌پریب)و منه‌وه‌ری كرد، وه‌ك نالی ئه‌ڵی:
هیجره‌تی تۆبوو (یه‌پریب)ی كرده حۆشترین مه‌دیینه
موشه‌ره‌فی كۆچی تۆیه مه‌دینه هه‌رده‌م ئه‌مینه
ئه‌م هیجره‌ته بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مسوڵمانان بتوانن ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بژین، له‌هه‌مان كاتدا هه‌نگاویك بوو بۆبه‌هیزبوونی مسوڵمانانیش تابتوانن روبه‌روی ئه‌وزوڵم و زۆره بوه‌ستت كه‌به‌ناهه‌ق به‌رامبه‌ریان ئه‌كرا له‌لایه‌ن بیێ باوه‌ڕه‌كانى قوره‌یشه‌وه، هه‌روه‌ها هیجره‌ت بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دابڕێژریت‌و ده‌ستوردابنرێت.
ئه‌م مانگه له‌لاى موسڵمانان پیرۆزییه‌كى زۆرى هه‌یه، چونكه له‌مێژوودا ڕووداوێكى زۆر تێیدا ڕوویداوه، به‌پێى سه‌رچاوه مێژوویه‌كان ئه‌مانه هه‌ندێكیانن:
-یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى موحه‌ره‌م، جگه له‌وه‌ى ئه‌و رۆژه بوو كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)و ئه‌بوبه‌كرى صدیق كۆچیان كرد بۆ مه‌دینه‌و كرا به‌سه‌ره‌تاى ساڵى كۆچى، هه‌روه‌ها له یه‌كه‌م ڕۆژى ئه‌م مانگه‌دا حه‌زره‌تى (ئیدریس- علیه السلام) به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاسمان.
-له‌حه‌وتم ڕۆژى مانگى موحه‌ره‌مدا بوو كه خواى گه‌وره له‌سه‌ر كێوى (گور) له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى (مو‌سا- علیه السلام) قسه‌ى كرد.
-له‌هه‌مشته‌م ڕۆژى مانگى موحه‌ره‌مدا بوو كه پێغه‌مبه‌ر (یونس- علیه السلام) له‌ناوسكی نه‌هه‌نگه‌كه‌دا ڕزگارى بوو، كاتێك له‌ناو سێ تاریكی گیری خواردبوو ئه‌م نزایه‌ی كرد: (لاإله إلا أنت سبحانك إنی كنت من الڤالمین)، خوای گه‌وره ڕزگاری كرد.
-وتراویشه له حه‌وته‌م ڕۆژى ئه‌م مانگه‌دا بوو هه‌ریه‌كه له (مو‌سا- یه‌حیا) پیچغه‌مبه‌ر هاتوونه‌ته دونیاوه.
-له‌ده‌یه‌م ڕۆژى مانگى موحه‌ره‌مدا بوو كه‌شتی پێغه‌مبه‌ر (نوح- علیه اسلام) له‌سه‌ر كێوی جودی له‌كوردستانی باكور له‌نگه‌رى گرت، هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژدا بووه پێغه‌مبه‌ر (یوسف- علیه السلام) له‌زیندان رزگارى بوو، جگه له‌مانه‌ش نقوم بوونى فیرعه‌ون و داروده‌سته‌كه‌ی و ده‌ربازبونی پێغه‌مبه‌ر(مو‌سا- علیه السلام) وهاوڵانی له‌م ڕۆژه‌دابووه، وشه‌هیدبونی ئیمام حسین له‌كه‌ربه‌لا له‌ساڵى (61ى كۆچى)له‌هه‌مان ڕۆژدابووه.
-له شانزه‌مین ڕۆژى موحه‌ره‌مداو له‌ساڵى 2ى كۆچی، قیبله‌ى موسڵمانان له بیت المقدسه‌وه گۆڕا بۆ كه‌عبه‌ى پیرۆز
-هه‌روه‌ها حه‌ڤده‌ى موحه‌ره‌م بوو كه سوپاى ئه‌بره‌هه ڕوویان له كه‌عبه‌ى پیرۆزكرد به‌مه‌به‌ستى ڕووخاندنى و خواى گه‌وره‌ش به ناردنى (گیر الابابیل)ى سزاى باراند به‌سه‌ریانداو له‌ناوى بردن.
ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها ڕووداوى تر‌ى گرنگ له‌م مانگه پیرۆزه‌دا ڕوویان داوه‌و هه‌ندیچكیشیان خواى گه‌روه له‌قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ى پێكردون، بێ حیكه‌مه‌تیش نه‌بووه كه پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان پرسیاری هۆی به‌ڕۆژوو بونی جوله‌كه‌كانی له‌مه‌دینه كرد‌و پێیان وت كه‌هۆی به‌ڕۆژوبونه‌كه‌یان له‌به‌ر ئازادبونی پێغه‌مبه‌ر موسایه له‌ده‌ست فیرعه‌ون، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموى گه‌ربمێنین بۆساڵی ئاینده نۆو ده‌ی موحه‌ره‌م به‌ڕۆژو ئه‌بین چون ئێمه له‌موسا نزیكترین تائه‌وان.
گه‌ردیقه‌ت بده‌ین له‌ژیانی سه‌رجه‌م پیغه‌مبه‌راندا هیجره‌ت بونی هه‌بووه، به‌لام هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك، كه‌واته خوای گه‌وره به‌سۆز و ڕه‌حمه‌تی خۆی كه‌هه‌موو سه‌رزه‌وی بۆموسه‌خه‌ر كردوین و له‌قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێت: قُْسِیرُوا فِی الْأَرْچ ِفَانڤُرُوا كَیْف َبَدَأَ الْخَلْقَ ۚ پُم َّاللَّهُ یُنشِئُ النَّشْأَه‌َ الْێخِرَه‌َ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَڵىٰ كُلّ ِشَیْ‌وٍ قَدِیرٌ)، ئه‌مه‌بێ حیكمه‌ت نییه بۆئه‌وه‌ی ئێمه مرۆڤه‌كان گه‌رله‌شوێنی له‌دایكبوون و نیشتمانی خۆشمان‌دا هه‌لی ژیانیكی شكۆمه‌ندانه‌و شایسته به‌مرۆڤمان بۆنه‌ره‌خسا، بتوانین كۆچ بكه‌ین، كۆچی جه‌سته له‌ده‌ست زڵم و زۆر‌و ناعه‌داله‌تی له‌وڵاتدا، له‌كاتێكدا ناتوانین به‌ره‌نگاری زاڵم ببینه‌وه، كۆچی مه‌عنه‌وی ورۆحی و نه‌فسیش له‌ناخی خۆماندا له‌خراپه‌وه بۆچاكه له‌ئازاردانی خه‌لكیه‌وه بۆهاوكاری كردنیان له حه‌ق خواردنیانه‌وه بۆحه‌ق سه‌ندنیان له‌زاڵمان.
هیجره‌ت بكه‌ین به‌نه‌فسمان له‌خووه خراپه‌كان، له‌ره‌فتاره نه‌شییاوه‌كان له‌ئاكاره قیزه‌ونه‌كان، له‌ئه‌زیه‌تدانی رۆحه‌كان، له‌ئازاردانی ویژدانمان له‌دیل كردنی خه‌یاڵمان، له‌كوشتنی خه‌ونه‌كانمان له‌بیمانا كردنی ژییانمان له‌فریودانی هاوه‌لانمان، له‌خۆ به‌گه‌وره‌و به‌كه‌مدانانمان، له‌ته‌مبه‌ڵی وده‌سته‌وسانمان له‌كات كوشتن و به‌هه‌ده‌ردانی ته‌مه‌نمان، له‌ئیره‌ی وگومانی خراپ به‌ده‌وروبه‌رمان، بابریار بده‌ین به‌راستگۆی هیجره‌ت بكه‌ین بۆپه‌یامی به‌دیهینه‌رو په‌یامبه‌رمان، تارۆحمان ئاسوده، داهاتوومان ناوازه، ژیانمان ئامانجدار، ته‌مه‌نمان به‌ره‌كه‌تدارو هه‌ولدانمان پرمانا، ماندوبونمان به‌رهه‌مداربیت له‌دونییاودوارۆژ به‌خته‌وه‌ربین و خه‌سارۆمه‌ندو ماندوی هه‌ردودونیا نه‌بین.

buy levaquin 250mg pills levofloxacin 500mg pill