هەینی , تشرینی دووەم 13 2026

سلێمانی.. لەیادی (۲٤۲) ساڵەی تەمەنی


خەرمان عبدالکریم
ساڵەکان لەهەگبەی سلێمانیدا زیاد مەکەن و ڤیستیڤاڵی خۆراک و شەوە ئاهەنگ و لایڤەکان مەکەنە دەستکەوت، وەرن مێژووی ئەم شارە لە ۱۷۸٤وە لەسەردەمی ئیبراهیم پاشای بابەنەکەیەوە کەلەپورو مێژوو ژیانەوەو سەلیقەو قسەزانی و ئاماژە نەریتیەکانی بگێڕنەوە، وەرنەوە کوچەو کۆڵانەکانی شاری پڕ بکەن لە پێکەنین و دڵخۆشی، کفتەو کوبەو جلە ڕەسەنەکەی لە نێو ڤیستیڤاڵدا مەکەنە دەستکەوت، لەکاتێکدا تەنها لەبۆنەکاندا دەبیتەوە بە ڕەسەنی سلێمانی و لەئەسڵدا پڕ کراوە لە تام و بۆنی تێکەڵکراوو لەزەتێکی نییە، بەرگی ڕەسەنی هەزار جار بە مۆدێل کراوەو لە ئەسڵزادەیی دوری خستۆتەوە، سلێمانی پڕ بووە لە نازناوی بێ سەروبەرو لەکەدارکردنی بڕوانامەی مرۆڤایەتی و خەریکین ئەوە پەردەپۆش دەکەین کە وجودی هەیە، بڕوانە هەموو ساڵ پشتێنەی سەوزی سلێمانی ئاگری تێ بەر دەدرێت !!! بەهێندەی ڤیستیڤاڵێک خەڵکی ڕەسەن نابینیت بیپارێزێت و نەمامێک لە ئامێز بگرێت، مێژووی ئەم شارە خەریکە دەبێت کلتوری خۆ ڕازاندنەوەو نمایش و خواردن، خەریکە شار بەژێر پلاستیکی ڤیستیڤاڵ و بۆنەوە دەکرێت، خەریکە سەرپۆش سپی و جەمانە بەسەری قسە خۆشی مەجلیس بەڕێوبەر، دەبێتە گاڵتەجاڕی ناپەروەردەییەکان و کرانەوەو لەبیرچونەوەکانی پێشینان، و پڕ دەبین لە مۆدێرنگەرایی کەمرۆڤی تیا هەڕاج دەکرێت، لەژێر ناوی ڕۆژی فڵان و یادی فیسار و لەخاچ دانی کەلەپوری نەتەوەیی؟؟؟ ڕۆژی سلێمانی دەبێت ئەوکاتە بێت کە ئاوڕدانەوەیەکی شەرەفمەندانە بکرێت: بۆ تەواوی دانیشتوانەکەی ڕێزلێنان بێت بۆ شۆڕشگێڕان و قسەی جوانی بیرمەندان ومێژوونوس و خزمەتکاری ئەم نیشتیمانە، نەک فەرشی سور ڕاخستن بۆ خواردن و مۆدێل و بەرگی گۆڕاوی کوردانە، با سلێمانی ببێتەوە بە ڕەمزی کلتورو مێژوو پێکەوە ژیان و بوێری و مەردایەتی و پڕ لەشکۆمەند.

Check Also

بەڵێنی هاوسەرگیری: لە سۆزی درۆینەوە بۆ سزای دادگا

ڕاوێژکاری یاسایی: دڵخواز عبداللە دەستگیرانداری، کەی دەبێتە تاوان لە دادگاکاندا؟لە بنەڕەتدا، پاشگەزبوونەوە لە دەستگیرانداری یان …