هه‌ینی , تشرینی یه‌كه‌م 11 2024

كامیان ئایندەی نیشتمان دەگۆڕێت؟

‎ڕۆشنا صاڵح
‎مامۆستا و میدیاكار
‎ئەمڕۆ دەستپێكی دوو پڕۆسەی گرنگ بوو لە كوردستان
‎واڵاكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی خوێندكاران و، دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان

‎قوتابخانەكان سەرچەمەی فێربوون و داهێنان و نوێگەری و، بونیادی پەروەردەی تاك و نیشتیمان
‎پەرلەمان سەرچاوەی یاسادانان و ڕێكخستن و
سەقامگیری وڵاتن

‎بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی چوونم بۆ دەوام دەبینم شەقامەكان جیاوازتر لە ڕۆژانی پێشتر پڕ لەدەنگ و سەدانی قوتابیان و، ئاپۆڕای سەیارەی مامۆستایان.لەولاشەوە هەرچی عەمود و شوێنی ڕیكلامە بە وێنە و، ژمارەی كاندیدان و لۆگو حیزبەكان
تەنرابوو.

‎لەناو قوتابیاندا هەندێکیانی تێدابوو بەنابەدڵی ڕێگای چوون بۆ قوتابخانەیان گرتوویەبەر و تەمەنای نەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانیان دەكرد، چارەی مامۆستا و خوێندنیان
‎نەدەویست بەزۆری خێزانەكانیان نێردرابوون

‎هەروەک چۆن بەشێك لەكاندیدەكان بێ ویست و ئاگاداری خۆیان و حیزبەكانیان ئیختیار و ئیجباریان كردون بە نابەدڵی بەڵێیان كردوە و ئێستا كاندیدن

‎ئەڵبەت بەشێكی قوتابیان بەدڵخۆشی و بەو پەڕی ئومێدەوە هەنگاویان بۆ قوتابخانەناو لە لایەن
مامۆستاكانیانەوە بەڕێزەوە پێشوازیان لێكرا

‎هاوكات چەندین كاندیدی لێهاتوو بەتوانا و دڵسۆزی و بوێری بوونیان هەیە و شایەنی بوون بە پەرلەمانتارن

‎ئایا هاوڵاتیان گرنگی خوێندن و دەنگدان وەك حەقیقەتی خۆیان دەزانن؟ یاخود لەڕوانگەی فڵان كەسی دانەمەزارو فیسار حیزب و سیاسیەوە ئەهمیەتی ئەم دوو پڕۆسەیە بەیان بووە لایان؟

‎ئاخۆ كام یەك لەم دوو چینە واپەوەردە دەكرێن و كراون تا هەر یەك لای خۆیانەوە و هەماهەنگ و دەستباربن تا ئایندەی نیشتیمان بگۆرن و، بتوانن چاكسازی تیادابكەن و بیكەن بەوڵاتێكی سیستماتیكی پێشكەوتوو سەربەخۆ ؟

Check Also

هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ی عێراقی تاوانێکی سیاسیە

دڵخواز عبداللهیاسای باری کەسایەتی کۆمەڵێک بڕگە و ماددەی یاساییە، کە پەیوەندی تاکەکان لەناو خێزاندا ڕێکدەخات …