چوارشەممە , شوبات 5 2025

چەند جوانە لەگەڵ ئێوە بوون

ڕۆشنا صاڵح

لە پایزێکی خاڵی لەڕەنگی ژیان و بەرامەی ئونوثیتەوە
سرووتی بوون و بەهاداری وڕەنگینیت نوێ کردەوە …
ئەو دەمەی هەرێم پڕ لە گوژاڵکی نادادی و نەزانی بوو
تۆ هاتی و مارشی هۆشیار پەروەردە خێزانت وتەوە…
بارانی ژیانەوە بووی و دوبارە دانێژگاکانت ژیاندەوە…
شنەبای هۆشیاری بووی و غەمی عورفە ناباوەکانت سڕیەوە…
کانیاوی زانیاری بوویت و ئاگری نەزانیت کوژاندەوە …
تیرۆژی خۆری خوودبووی خۆرەی تەقلیدەکاندت تواندەوە …

ئەمستا تۆ و هەگبەیەکی تەژی لە خوشکی سەنگین و پێشەنگی کایەکانی ژیان …
تۆ و دەریایەک لە کار و چالاکی جوان …
تۆ و کۆڕاڵێک لە حوورمەت و مەعرەفە و ئیمان …
تۆ و سەدەیەک لە تۆماری سەروەری و سەعادەتی ئینسان …
ئێستا تۆ و دونیایەکی بێڕەحمی سارد و بێ ڕۆح …
خاڵی لە تەزووی میهر و ئەوین و
لەم سەدەو عصری عەولەمە و لەناو دۆڵی بێ ئامانی تەکنەلۆژیا و لە نادادی و لە ناو هەرێمێک لە گڕ و زریسکی دڵڕەقی حوکومرانی وڵاتدا ، ڕێ دەکەی …
ئەوەی هەتە خودا و خۆت و خەم و خەونی جوان و دین و بەهای بەرزی ژینە.

ئەو دەمەی لە نشێو دۆشداماندا
سینەم نەی ئاسا ژانی ژینمی دەژەنی لەسێرچی خەون خولیاکانما
ئیختیاری هاتنە ناو سایەی پڕ سەروەریتانم قبوڵکرد ، خەنی بووم کە ڕێگاکەم دروستە چوون حەکیمانە وانەکانی ڕۆژگارتان بۆ شرۆڤەدەکردم و ئامێزی پڕ میهرتان بووە دووهەمین هەوارم و سات لەدوای سات نەشئەتان بە خولیاکانم دەکرد
یادگاریەشرینەکانی ڕۆژانی پێکەوە بوون و خوشکایەتیمان ، باوەشێنی باوەڕ بەخۆبوونم دەکەن …
کاتێ کەم ئەزمونانە زەنگی پرسیارم لە کاری دەکردن …
منداڵانە گڕووی کار و چالاکیم دەگرت …
بێقەرارانە چاوەڕێ ئەنجام و بوون بەواقیی پلانەکان بووم وەک خۆی…
تەبیب ئاسا ئەوین و هاوکاریتان دەبووە هەتوانم …
ئەزانن
لەقوڵای ڕۆحما ئەوین و وەفایەکی سنەوبەر ئاسا
بەرە و لوتکە چرۆی گەورەبوونی شینەکا
ترپەکانی دڵم لەسەر ئیقاعی بەردەوامی لەگەڵتان ، ئاوازی خۆشنودی دەژەنێ و
ئاوەز و هۆشم هەنگ ئاسا بەشیلەی حیکمەت و زانیاری کاروانتا ڕۆژانە حسابی بانکی زیاترەکا.
چەن جوانە لەگەڵ ئێوەبوون ، تاوێک دەبین بەبەرماڵ و لە خەڵوەتا کەون کەیلەکەین لەنزا…
وەرزێ دەبین بە باران و تینوێتی ڕێبوارانی ڕێ ژینی فانی دەشکێنێن…
تاوێک دەبین بەتریفە و دڵی خێزانێک پڕ تریقەی شادیدەکەین…
گاهێک دەبین بەدرەخت و بەری سەبر و سەعادەت بەسەر بیمارانا دەبارێنین …
دەمێک باخچەی پڕ لەمەعریفە و زانستین ، بەگوڵزارمان میحراب و ماڵان ئاوادانترەکەین..
ساتێک سەدایەکی شادین بۆ دڵی زارۆکان ….
لەهەر کوێیە سەنگینی و ڕەوشت و حەیا
قەناعەت و خاکی بوون و بۆ خواژیان تیشک و تریفەی دەهاوی ئەوە ئێمەی خوشکانین ..

لەتۆوە فێری فێداکاری و خوود پەسەندی و خوشکایەتی و مڕۆڤدۆستی و میانڕەوی ، هاوکاری وهەوڵدان و بەردەوامی و نوێخوازی و تۆمارکردنی ساتی جوان و داهێنان و برەودان و کۆڵنەدان ، قبوڵکردنی بەرامبەر وەک خۆی بووم .
بەرز و پیرۆزبێت 30ساڵ خەباتی مەدەنی پڕ شکۆی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

26\10

Check Also

فەوزیە قاجۆ بناسە

بەیان نوریسەبارەت بە فەوزیە قاجۆ، ساڵی 1953 لە شاری ئامودە لە پارێزگای حەسەکە لەدایک بووە، …