و: کەتان خادیمی
یه‌كه‌مجاربوو بڕۆم بۆ ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی واكراوه ببینم، پاش دوو سێ مانگ له‌مانه‌وه‌م كه‌وتمه خواردنه‌وه‌ی مه‌شروباته‌وه، پاشان به‌وه‌ش نه‌وه‌ستام ده‌ستمكرد به حه‌شیشه‌و تلیاك كێشان. كۆمه‌ڵێك قوتابی خلیجی بووین به‌یه‌كه‌وه، هه‌رچی له‌خراپه بوو بهاتایه به‌مێشكماندا له گوناه و تاوان ئه‌نجاممان ئه‌دا.. به‌دوای خۆشیا ئه‌گه‌ڕاین نه‌مان ئه‌دۆزیه‌وه، تاتووشی بێتاقه‌تی و بێزاریی بووین.
دوای دووساڵ له‌گوناهی گه‌وره وتم: من بێزارم له هه‌موو شتێك.. ئه‌وانیش هه‌روه‌ك من بوون وتیان ئێمه‌ش، وتم: با ئایینێك بدۆزینه‌وه هاتینه سه‌ر (ئیسلام) وتمان به‌خوا قورسه ئه‌مه حه‌رامه‌و ئه‌وه حه‌رامه، هه‌سته نوێژ بكه‌و مه‌شروب مه‌خۆرو زینا مه‌كه…. به‌م حاڵه‌وه ئیسلامه‌تیمان پێناكرێت. ڕاتان چییه ببین به مه‌سیحی، ئه‌وان ڕێ به‌زۆر شت ئه‌ده‌ن، یه‌كی صه‌لیبێكمان كرده ملمان وهه‌موو یه‌ك شه‌ممه‌یه‌ك ئه‌ڕۆشتین بۆكه‌نیسه.
حه‌وت ساڵ مه‌سیحی بووم، بێزار بووم لێی به‌یانیانی یه‌ك شه‌ممان ئه‌ڕۆشتم قوتابی گه‌نجی ناوه‌ندی لێ‌بوو، ئه‌هاتن منیش خۆم پێ ئه‌ناساندن تلیاكم ئه‌دانێ، خه‌ریكبوو مه‌سیحیه‌تیش وێران بكه‌م، تا ڕۆژێك قه‌شه‌كه پێی وتم تۆ بۆ واز ناهێنیت و په‌شیمان بیته‌وه له مه‌سیحی بوونت، ئه‌م مه‌سیحی بوونه‌ی تۆ ته‌نها كێشه‌مان بۆ ئه‌نێیته‌وه.
ده‌ریانكردم ده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی ئایینیه‌كان، ئایینی په‌رستنی شه‌یتان زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام، كه هه‌مووی كوفری گه‌وره گه‌وره بوو، به‌رامبه‌ر به‌خوای گه‌وره، بۆماوه‌ی دووساڵ شه‌یتان په‌رست بووم، دوایی خه‌ریكبوو له‌برسا ئه‌مردم گه‌ڕامه‌وه بۆسعودیه، لای كه‌سو كاره‌كه‌م كافر بووم، كه‌س نه‌ئه‌هات به‌لاماو نه‌یان ئه‌دواندم، منیش هیچ ڕێزێكم بۆبه‌های ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی دانه‌ئه‌نا،
پاشان چوومه وڵاتێك بۆماوه‌ی دوو مانگ له‌وێ بووم فێری جادوو بووم و گه‌ڕامه‌وه، هه‌رچی شت بوو تاقیم كرده‌وه دڵخۆش بم، به‌ڵام تا ئه‌هات سنگم توند تر‌و دڵته‌نگتر ئه‌بووم، وه‌ك (ابن قیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌یانبینیت وا ئه‌زانیت دڵخۆشن.. به‌ڵام وانین.
تا ڕۆژێك له‌گه‌ڵ براده‌ركانما كۆبوومه‌وه، وتم: ئێمه هه‌موو شتێكمان تاقیكرده‌وه تا بێزار بووین له هه‌مووی، ڕاتان چییه كاری خۆكوژی بكه‌ین، بڕیارماندا سواری سه‌یاره‌یه‌ك بین و به‌ڕێڕه‌وێكی خێرابڕۆین، تا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و هه‌موومان ئه‌مرین. بڕیارماندا چواره‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان به‌فڵانه سه‌یاره، كاره‌كه‌مان ئه‌نجامبده‌ین…..
یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان گه‌نجێك میوانی باوكم بوو، باوكم حیسابی ئاژه‌ڵیشی بۆنه‌ئه‌كردم و قسه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌ئه‌كردم، منیش بێ سه‌لامكردن چوومه سه‌ر سفره دانیشتم، وه‌ك ئه‌وان ده‌ستم به‌خواردنی خوانی ڕه‌مه‌زان كرد، من به‌ڕۆژوو نه‌بووم، به‌ڵام چونكه ڕه‌مه‌زان بوو وه‌ك ئه‌وان برسیم بوو به‌درێژایی ڕۆژ كه‌س هیچی بۆئاماده نه‌كردم، باوكم ڕۆژووی شكاندوو چوو بۆمزگه‌وت، منیش هه‌ر له‌سه‌ر سفره‌كه مابوومه‌وه، گه‌نجه‌كه وتی: نایه‌یت بۆنوێژ.
به‌پێكه‌نینه‌وه وتم: بڕۆ …بڕۆ…نوێژی خۆت بكه.
وتی: هه‌سته…هه‌سته…
وتم: كاكه وازبێنه، من ساحیرم و شه‌یتان په‌رستم، مه‌سیحی بووم…. نوێژی چی..
وتی: هه‌تا ئه‌گه‌ر شه‌یتان په‌رستیش بووبیت هه‌سته نوێژ بكه.
وتم: كاكه وازم لێبێنه، چیت داوه به‌سه‌ر منه‌وه، من كافرم كافر…
وتی: هه‌تا كافریش بیت وه‌ره بۆمزگه‌وت.
وتم: ئه‌ی خوایه چۆن ئه‌ڵێی مووی لووته‌و له كۆڵم نابێته‌وه، ده‌نگم به‌رزكرده‌وه و بابێڕێزیت به‌رامبه‌ر نه‌كه‌م، باوكمت نه‌بینی بێده‌نگ چووه ده‌ره‌وه بینیت هیچی پێنه‌وتم.
وتی: هه‌سته نوێژ بكه بابڕۆین بۆمزگه‌وت….هه‌سته
ناچار به‌ده‌نگی به‌رز وتم: كاكه من چل له‌ش پیسیم له‌سه‌ره نازانم ده‌ستنوێژ بگرم.
وتی: بانه‌زانیت كێشه نیه.
وتم: چۆن به‌له‌ش پیسی نوێژ ئه‌كرێت.
وتی: ئه‌كرێت هه‌سته بابڕۆین بۆنوێژ. تا له‌كۆڵم بێته‌وه ڕۆشتم له‌گه‌ڵی. ته‌كبیری (الله اكبر) كرا سوێند به‌خوا سوره‌تی فاتیحه‌شم نه‌ئه‌زانی، پانزه ساڵ بوو ڕۆچووبووم له‌ناو كوفر‌و په‌رستنی شه‌یتاندا.
وه‌ك نوێژكه‌ره‌كان ده‌ستم گرت ئیمامه‌كه‌ش ده‌ستی به‌خوێندنی قورئان كرد، سوره‌تى (المؤمنون)ی خویند كه ئه‌فه‌رمێت( أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلقْنَاكُمْ عَبَثا وأَنَّكُمْ إِلیْنَا لا تُرْجَعُونَ) ) ئه‌م ئایه‌ته هه‌روه‌ك له‌دڵم بدات، خوای گه‌وره هه‌روا درووستی نه‌كردووین، ئه‌وه‌ی چی ئه‌كه‌ین بیكه‌ین، زینا ئه‌كات ئه‌خوات)چی له‌به‌ر ئه‌كات چی ئه‌خواته‌وه.. نا ئه‌مانه گاڵته نین لای خوای گه‌وره (ومَاخَلقْنَا السَّمَاواتِ والْأَرْض ومَا بَیْنَهُمَا لاعِبِینَ)، پرسێكی حه‌ق و ڕاستیه، ئینجا گه‌یشته سه‌ر ئایه‌تی (فَتَعَالى اللَّهُ المَلِكُ الْحَقُّ ۖ لا إِلهَ إِلَّا هُۆ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَڕیمِ ) ئیتر ده‌ستم هاته له‌رزین گیانم نیشته سه‌ر عاره‌ق، ده‌نگم كه‌مێك به‌رزكرده‌وه، تا گه‌یشته سه‌ر ئایه‌تی ( فَتَعَالى اللَّهُ المَلِكُ الْحَقُّ ۖ لا إِلهَ إِلَّا هُو رَبُّ الْعَرْشِ الْكَریمِ ) تاده‌هات له‌رزینم زیاتر ده‌بوو، وه‌ك شه‌قشه‌قه‌م لێهاتبوو، پاشان فه‌رمووی (ومَن يدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلهًا اخَرَ لا بُرْهَانَ لهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِندَ رَبِّهِ ۚ إِنَّهُ لا یُفْلِحُ الْكَافِرُونَ) له‌قیامه‌تا حیسابیان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ین له‌وانه‌یه له‌دنیا هیچیان لێنه‌كه‌ین( وقل رب اغفر وارحم) كه‌واته خوا لێم ئه‌بورێت كه‌من ساحر بووم هه‌رچی خراپه بوو كردم، لێت ئه‌بورم به‌ڵێ…(انك مادعوتنی ورجوتنی غفرت لك) له‌نێوان خوا‌و عه‌بدا دوژمنایه‌تی شه‌خسی نیه، من كۆمه‌ڵێك سونه‌ت و مه‌رجم هه‌ن بۆژیان، له‌سه‌ری ئه‌ڕۆم عه‌بده‌كه‌م، تۆش له‌سه‌ریان بڕۆ لێت ئه‌بورم، ڕه‌حمه‌تی خوا فراوانه، (و قُل رَّبِّ اغْفِرْ و ارْحَمْ و أَنتَ خَیْرُ الرَّاحِمِینَ) ته‌نها داوا له‌خوا بكه.
ئیتر به‌هه‌موو هێزێكی خۆم هاوارمكردوو، كه‌وتمه سه‌رزه‌وی و بێهۆش كه‌وتم، چه‌ند كه‌سێك نوێژه‌كه‌یان بڕی و بردمیانه‌وه بۆماڵه‌وه شتیانم و هۆشم هاته‌وه، له‌وكاته‌وه شوكر بۆخوا وازم له‌نوێژ نه‌هێناوه.
حه‌وتی شه‌وال بوو ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی خۆی بۆگێڕامه‌وه ، ئیتر نه‌مبینیه‌وه، پاش چوار ساڵ وتارم هه‌بوو له خێوه‌تگه‌یه‌ك، كوڕێكی گه‌نجی نورانی هاته لام ڕیشێكی ته‌نكی هێشتبوه‌وه، وتی: نامناسیت؟ وتم: نه‌خێر. وتی: فڵانه‌كه‌سم كه‌باسی خۆمم بۆكردیت. ئینجا ناسیمه‌وه، شوكر به‌رده‌وام بوو، من وامزانی ئه‌مه ته‌نها حه‌ماسه‌تی مانگی ڕه‌مه‌زانه. وتم: من وتارم هه‌یه، تۆش وه‌ره له‌گه‌ڵم ئه‌و زۆر شه‌رمی ئه‌كرد، وتی: من هیچ نازانم باسی بكه‌مو قسه بكه‌م، بردم و له‌ته‌نیشت خۆمه‌وه دامنیشاند، له‌دوای خۆم وتم با ئه‌م مامۆستایه‌ش وتارێكتان پێشكه‌ش بكات.
گه‌نجه‌كه وتی : گوێ‌بگرن دڵ وه‌ك و ئیسفنجه بیخه ناو ئاوێكی پاكه‌وه ئاوی پاك هه‌ڵئه‌مژێت، بیخه زێرابێكه‌وه ئه‌وه‌ت بۆئه‌هێنێت، بچۆ بۆشوێنێكی خراپ تووشی خراپه ئه‌بیت، بڕۆ بۆشوێنی چاك تووشی چاكه ئه‌بیت وه‌ك من.
- ئه‌م چیرۆكه له‌لایه‌ن (د. محمد عوره‌یفیه‌وه) گێرایه‌وه، كاتێك گه‌نجێك چیرۆكی ته‌وبه‌ی خۆی بۆباسكردبوو.
True knowledge isn’t just about memorizing facts; it’s about understanding their deeper meaning. ?? — Comedy Club Los Angeles