دیدار کەمال
1- بەرپرسیاریەتی تەواوی ژیانیان هەڵدەگرن، خۆیان لە ئەرکەکانیان ناشارنەوە، بە گرنگییەوە کارەکانیان جێبەجێ دەکەن، شکستەکانیان ناخەنە ئەستۆی کەس و بۆڵەبۆڵ ناکەن، و دەرئەنجامی کارەکانیان ئەگرنە ئەستۆ.
2- ئەزانن کارە لە پێشینەییەکانیان کامانەن، دەست بۆ کارێک نابەن کە گرنگ نەبێ هەتاوەکو کارە گرنگ و لە پێشینەکان تەواو نەکەن.
3- ئامانجی ڕۆژانەی خۆیان دائەنێن، پلانی رۆژانەیان هەیە کە پێویستە چی بکەن لەو ڕۆژەدا.
4- گرنگی بە لایەنی ڕۆحی ئەدەن، لە هەر دینێکدا لایەنی ڕۆحی بە شێوەیەک پەرە پێدەدرێت بۆنموونە(نوێژکردن، قورئان خوێندن، نزاکردن، خوێندنەوەی ئینجیل، یۆگا… هتد)
٥ – گرنگی بە تەندروستی و وەرزش کردن دەدەن، و خواردنی تەندروست دەخۆن
٦ – دەخوێننەوە و فێردەبن، بە شێوەیەکی بەردەوام، کتێبی سوود بەخش دەخوێننەوە.
٧ – کۆنترۆڵی خۆیان دەکەن، زاڵ ئەبن بەسەر خوەکانیاندا بۆ نموونە لە کاتی خوێندن و کۆششدا مۆبایل و تەلەفیزیۆن ئەکوژێننەوە.
٨ – بەردەوامی یەکێکە لە سیفەتی کەسە سەرکەوتووەکان، زوو بێزار و ماندوو نابن( بۆ نموونە ئەگەر بتەوێ فێری شتێک ببیت یاخود خوی پێوە بگریت ئەوا ٢١ ڕۆژ بەردەوام ببە و ئەبێت بە خوو لە ناختدا.
٩ – بە دوای ئەو شتەوەن کە ئەیڵێن، پەیمان شکێن نین و زوو سارد نابنەوە لە ئەو کارەی کە گرتویانەتە دەست.
١٠ – لە شکست ناترسن، شکست و دۆڕان فێریان ئەکەن کە ئەم ڕێگایە کار ناکات و ئەبێت ڕێگایەکی تر تاقی بکەنەوە.
١١ – ڕۆژانە پراکتیزی لێهاتووییەکانیان ئەکەن و گەشەی پێئەدەن جا لە هەربوارێکدا بێت (نوسین، وەرگێڕان، موزیک، نیگارکێشان،هونەری جەنگی….هتد
١٢ – هۆشیارن لەبارەی خۆیانەوە، خاڵە لاواز و بەهێزەکانی خۆیان ئەزانن.
١٣ – ڕوو خۆش و قسە خۆشن، لەگەڵ ئەوەشدا جدین.
١٤ – سیستمی سوپاسگوزاری پەیڕەو ئەکەن، سوپاسی ئەو کەسانە ئەکەن کە یارمەتییان ئەدەن، سوپاسگوزاری خوداو خێزانەکانیان و هاوڕێکانیان .
١٥ – بەو کەسانە دەورەدراون کە ژیر و هۆشیار و ڕۆشنبیرن و وەک خۆیان بیر ئەکەنەوە، وتەیەک هەیە ئەڵێت:( تۆ ڕەنگدانەوەی ئەو کەسەی کە زۆربەی کاتەکانتی لەگەڵ بەسەر ئەبەی) بۆیە ئاگادار بە کە هاوەڵی کێ ئەکەی.
١٦ – سیستمێکی پشتیوانیان هەیە کە پێکهاتووە لە خێزان و هاوڕێکانیان.
١٧ – کەسانی دووربینن و خاوەن ئامانجی درێژخایەنن( تەنها ئامانج دانانێن بەڵکو پلانی ورد بۆ گەشتن بە ئامانجەکەیان دائەنێن.
١٨ – کۆنترۆڵی هەستەکانیان ئەکەن، و خۆیان لەو هەستانە دوور ئەخەنەوە کە خزمەتیان ناکەن وەک هەستی توڕەیی و بێزاری و ڕەشبینی…هتد.
١٩ – پەیوەندی بەستنیان بەشێوەیەکی ڕوونە، کاتێک قسە ئەکەن دڵنیان و ناترسن و ئەزانن باسی چی ئەکەن.
٢٠ – گوێگرێکی باشن، ئەتوانرێت پشتیان پێببەسترێت و یارمەتی دەر ئەبن لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا.
٢١ – گرنگی بە کاری تایبەتی خۆیان ئەدەن، بە تەنها دائەنیشن و بیرئەکەنەوە، ئەمەش وایان لێئەکات ڕۆژانە پێداچوونەوە بە کارە باش و خراپەکانیاندا بکەن.
٢٢ – هەمیشە هەلەکان دەقۆزنەوە و چاوەڕێی کاتی گونجاو نین، چونکە پێیان وایە هەر هەلێک یەکجار دێتەپێش.
٢٣ – ئەو گەشتەیان خۆشئەوێ کە ئەیگرنەبەر زیاتر لە ئەنجامەکە، کەسانی سەرکەوتوو چێژ لە هەر هەنگاوێک وەرئەگرن کە هەڵیئەگرن ( زۆرجار بەهۆی پەلەکردن بۆ گەشتن، نیوەی چێژی ڕێگا لە دەستدەدەین.
٢٤- وشەی ناتوانم و نازانم لە فەرهەنگیاندا بوونی نیە، چونکە پێیانوایە بە هەوڵدان و خۆ ماندووکردن فێردەبن.
٢٥ – گرنگی بە کات ئەدەن لە کاتی دیاریکراودا ئامادەی کۆبوونەوە و بینینەکان دەبن، چونکە کات لەلایان بەنرخە.
لە کۆتاییدا مەرج نییە هەموو خاڵەکان لەیەک مرۆڤدا بوونی هەبێت، بەڵکو دەکرێ هێدی هێدی و لەسەرخۆ خاڵەکان بۆ ژیانمان زیاد بکەین.