شادان تالب
هەرا نانەوە لەسەر دەنگۆی گۆڕینی مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی باشترین هەرایە کە ئیسلامییەکان دەبێت دەنگ بڵندترو پڕبە قوڕگ هاوار بکەن و شانازی بەو فەوزای خۆیانەوە بکەن کە دروستی دەکەن لەسەر دین و ژین و ئەخلاقی میللەتی خۆیان، ئەوەی چەند ساڵە هەوڵی بۆ دەدەن نابێ بهێڵن بە تەنها بایەک بەبا بچێت، ناوەندی خوێندن لە وڵاتێکی موسڵمان پێویستی بە هەبوونی پەروەردەیەکی ئیسلامی جوانترو ڕاقیترە لەوەی ئێستە هەیە لەکوردستان، پێویستیە گرنگی پێبدرێت نەک بەقۆناغبەندی فەرامۆش و دواتر لابردنی یان ئەگەر خستنە شوێنی بابەتێکی تریش بێت و ئەمیش هەر بمێنێت، بەڵام بەلاوازی ئەوە هەر نەنگییە بۆ وەزارەتی پەروەردە.
واز لەوە بێنن پەروەردەی ئیسلامی دەگۆڕدرێت یان نا، ئەم وەزیرە ئێمزای لەسەر کردووە یان وەزیری پێشتر(وەزیر سوێندی ناکەوێت چونکە ئەو ئیمزای لەسەرنەکردووە لەپێش ئەمەوە کار لەسەر ئەم وانەیە دەکرێت)، واز لەوەش بێنن ئەرکێکیتریان بۆ مامۆستای مێژوو زیاد کرد، واز لەوەش بێنن چەندین ساڵە هەوڵی سوککردنی ئەم وانە دەدرێت و ئەم بێ نرخاندنەی وایکردووە کاریگەریی پەروەردەیی ئەوتۆی نەمێنێت، مامۆستای مولتەزیم لەزۆربەی ناوەندەکانی خوێندن نەیان دەتوانی ئەو وانەیە بڵێنەوە، ئەزموونی تەواوم لەگەڵی هەیە. کە خوێندکارمان چەند مانگ بێ مامۆستای ئایین بووە، لە سەرو بەشەوانەی خۆمەوەو خۆبەخشانە دەمویست بیڵێمەوە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کردمی بەکێوا، وتی چۆن پسپۆری مێژوو ئەهێڵین ئایین بڵێتەوە، بەناڕاستەوخۆ پێی وتم چۆن حیجابێک ئەم وانە بڵێتەوە، لەدواییدا هەر دای بە مامۆستایەکی هاوڕێم (ڕێزی زۆرم بۆی زۆر ئەزیزە لام) کە ئەویش هەر بابەتە کۆمەڵایەتیەکانی دەوتەوەو پسپۆری ئابووری بوو، جا نازانم کاکی سەرپەرشتیار چۆن ڕووی هات ئەو حەل و فەسڵە بکات، چەند ڕۆژی دوای ئەوە سەرپەرشتیارێکی وانەی عەرەبی هات و مەوزووعەکەمان بۆ باسکرد، وتی من لەجیاتی ئەو داوای لێبووردن ئەکەم وهەڵویستت بەرز ئەنرخێنم کەدەبوو تۆ ئەو وانەیەت بوتایەتەوەو، ئێستاش مەمنونم بۆمان بڵێیتەوە…
بەس پێم بڵێن خوێندنی مێژووی ئایینەکان چ مەعریفەیەکی ئەونە زەروورە ئەبێ ئیلا بەوانەیەکی جیا بخوێنرێت، لەکاتێکدا مێژووی ئەم ئایینانە کەم تازۆر جێیان کراوەتەوە له مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی ومێژوو.