دوو شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 25 2023

ڕەنگە زۆری نەمابێت سفرەی دنیا بپێچرێتەوە

ڕۆشنا ئەحمەد قەڵادزێی

گردێک بەرامبەری ماڵەکەمانە
گۆڕستانێکی لێیە
دەوتریت ئەم گۆڕستانە منداڵی زۆری لێنیژراوە بۆیە هەمیشە خەندەی گۆرستانەکە دەبینم، لەوانەیە هی ئەوەبێت کە لەم گۆڕستانەدا هیچ کەسیک عەزاب ناچیژێ.
ئەم گۆرستانە ماتو بیدەنگە ئارام ئارام سەیری فیلمی شارۆچکەکەم و وڵاتەکەم دەکات کە چۆن لە نەگبەتیدا ژیاندەگوزەرینن.
لیرە ژیان هیچ پیناسەیەکی بۆ نەماوە
ئومید دەدەم بەهەرکەسیک دەیهەوێت ڕابکات خەندەکان کەمترن لە خەندەی گۆرستانەکە، وەکو ئەوەی هەموان عەزاب بچیژن
دونیا ئارام ئارام لەناو جەنجاڵیدا دەخولیتەوەو شەپۆلەکانی غەریببون دەریاکە دەهەژینن.
ئێستا زیاتر لەجاران مرۆڤەکان نامۆن بەیەک
هەریەکەو ئامیرێکی بێگیانی بەدەستەوەگرتوە و کردویەتی بە دۆستی خۆی .
شتەکانیش تامی جارانی لینایە وەک ئەوەی جوتیار و فەلاحەکان هەمویان مردبن.
کۆڵانەکان لە گەنجی بیکاری بیزار پرە..
ماڵەکان گەرمو گورییان نیە لەسەر سفرەی خوانەکان، یان دەنگە دەنگو هاوارە یان هەندیکیان لەشەکەتیدا توانای خواردنیان نیە،هەندیکیشیان بێ هۆکار نایەنە سەر ئەو خوانەی جاران هەموو خیزانەکانی کۆدەکردەوە و هەموان بە تامەزرۆی ئامادەبونی خواردنی دەستی کابانی ماڵبون….
زۆرشتیتر….
خودا مرۆڤە سادەو بێ فیزەکانی جارانو بە ئاگاکانی خۆشدەوێت،
خوداش هەست بە غەریبونی دونیاکەی دەکات و دەکرێ زۆرینەمابێت بیپیچیتەوە و بیباتەوە بۆ مەنزڵی هەمیشەی
تالەوێ حیسابی ئاگایی و بێ ئاگایمان لەگەڵ بکات
لێرەدا نامهەوێت ڕەشبینانە وشە نەرینەکان ڕیزبکەم و ئاراستەیان بکەم، دەمهەوێت پیچەوانەی وشەکان بخوینەوە و دوبارە هونەری ژیانکردن لەفکرو خەیاڵتاندا بچیننەوو و وشەو روخسارە نەرینیەکان شەرمەزارکەن
دەمهەوێت هاواربکەم بەگوێی خەڵکیداو لەو بێئاگایەی تێیخراون ئاگاداریان بکەمەوە تا رزگاریان ببێت
تا دوبارە خۆشی بەهار بشڵەقێنێتو وەرزەکان پیچەوانە بکاتەوە و، دوبارە ئەو مانگ و خۆرەی بە بیزاریەوە رۆژو شەوەکان رایەڵ دەکەن گورج بکەینەوە و بەهاری شادی بخەینەوە ناومالەکانمان .
باوەربکەن کە خودا هیدایەتی بەئاگا بونەوەمان بۆ بنێریت هەریەکەمان یەکدنیا فرمیسک دەریژین بۆ ئەو شتانەی خراپمان کردوە و لەدەستدراوە و کاتەکەی بەسەرچوو.
وەک کەسیک بەلای گەنجینەیەکدا بروات و لەپەلە پەلدا سەیری گەنجینەکە نەکات دواتر بزانیت چی جیهێشتووە…
ئیمە خراپتر لە گەنجینەکە تەمەنمان لەدەست دەدەین…
تەنها یەک بەئاگاهاتنەوە بەسە بۆ تەفروتوناکردنی هەموو ئەوشتانەی لەدەوروبەرمان خراپکراون و بەخراپی بەڕێوە دەچن.

Check Also

لێرەوە دەست پێ بكە

خەرمان عبدالكریم ڕێگاكان چەندە ڕوناكبن ڕۆژێكدێت گڵۆپێكی ئەو ڕێگەیە بسوتێت، یاخود بكەوێتە بەر شەپۆلی كوژانەوەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *