و: نێرگز شێخ محى ا‌لدین
پێشووتر هۆكاره‌كان و دیاریكردنى بارى نه‌خۆشیه‌كه‌و چاره‌سه‌رییه‌كانى هه‌وكردنى جومگه (صه‌وه‌فان)مان، خسته‌ڕوو به‌هۆى زۆرى و به‌ربڵاوى (صه‌وه‌فانى ئه‌ژنۆ)وه به‌پێویستمان زانى درێژه به بابه‌ته‌كه بده‌ین و هۆكارو چاره‌سه‌ریه‌كانى (OA) ئه‌ژنۆ بخه‌ینه‌ڕوو:
كێن ئه‌وانه‌ى توشى OA ی ئه‌ژنۆ ئه‌بن :
(OA) به‌به‌ربڵاوترین نه‌خۆشى جومگه داده‌نرێت، له گه‌نجانیشدا ڕووده‌دات، به‌ڵام زۆرجار له‌و كه‌سانه ڕوده‌دات كه له‌سه‌روى 45ساڵیه‌وه‌ن. له‌ئه‌مه‌یكا 27ملێۆن كه‌س توشى OA ى ئه‌ژنۆ بوون، ئه‌ژنۆكان زۆر زیاتر له‌جومگه‌كانى تر توشى ده‌بن، ڕێژه‌ى توشبوون له‌ناو ژناندا زیاتره وه‌ك له پیاوان.
هۆكاره‌كانى:
هه‌رچه‌نده هه‌موو مرۆڤێ به‌شێوه‌یه‌كى ڕێژه‌یى توشى ده‌بێ، به‌ڵام هه‌ندێ هۆكاریش هه‌ن توشبوون به نه‌خۆشیه‌كه زیاد ده‌كه‌ن:
1-ته‌مه‌ن: مرۆڤ هه‌تا به‌ره‌و ته‌مه‌ن بڕوات تواناى كڕكڕاگه‌كان بۆ دروستكردن و نوێكردنه‌وه‌ى خانه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه، زۆرتریش توشى ڕووداو ده‌بن و تێكده‌چن.
2-كێش: كێشى زیاده واده‌كات په‌ستانێكى زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر جومگه‌كان و به‌تایبه‌تى ئه‌ژنۆكان، هه‌ر كیلۆیه‌ك له‌كێشى زیاده 3-4كیلۆ په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ئه‌ژنۆكان.
3-بۆماوه‌یى: ئه‌گه‌ر له‌خێزانیدا ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌بێت، ئه‌وا ده‌گوازرێته‌وه، به‌هۆى چینه‌كانه‌وه، له‌وانه‌شه زۆرجار سه‌رى ئێسكه‌كان به‌شێوه‌ى دروست و ئاسایى دروست نه‌بوبن.
4-جێنده‌ر: له ژنانى ته‌مه‌ن 55سالأ و به‌ره‌و ژور زۆر زیاتر توشى ده‌بن وه‌ك له پیاوان .
5-وه‌زشه‌وانه‌كان: وه‌زشوانه‌كانى تۆپى پێ و تێنس و ڕاكردنى ماوه درێژ ئه‌مانه زۆرتر مه‌ترسى توشبونیان هه‌یه بۆیه زۆر پێویسته به‌ئاگابن بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌م حاڵه‌ته ئه‌ویش به‌به‌هێزكردنى ماسولكه‌كانى ده‌ورى ڕان و ئه‌ژنۆ ده‌بێت، چونكه لاوازى ماسولكه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر توشبوونى پێشوه‌خته هه‌یه.
6-دووباره‌بوونه‌وه‌ى په‌ستان و برینداربوون: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌كارى قورس ده‌كه‌ن یاخود ئه‌و ئیشانه‌ى زۆر دوباره‌بوونه‌وه‌ى جوڵه‌كانى تیایه وه‌كو زۆر نوشتانه‌وه، چیچكان كردن و قورسایى هه‌ڵگرتن، ته‌نانه‌ت زۆر دانیشتن به‌شێوه‌ى چوارمشقى و به‌كارهێنانى توالیتى شه‌رقى ئه‌مانه مه‌ترسى توشبوون زیادده‌كه‌ن.
7- نه‌خشى تر: توشبوانى ڕۆماتیزم كه‌به‌دووه‌م جۆرى به‌ربڵاوى هه‌وكردن داده‌نرێت مه‌ترسى توشبونیان زۆر زیاتره له كه‌سانێك كه ڕۆماتیزمیان نیه. هه‌روه‌ها زۆرى ڕێژه‌ى ئاسن له‌له‌شدا وه زۆرى ده‌ردانى هۆڕمۆنه‌كان نه‌خۆشیه‌كه خێراتر ده‌كه‌ن.
نیشانه‌كانى OAى ئه‌ژنۆ:
1-بونى ئازار‌و زیادكردنى ئازه‌ره‌كه له‌كاتى چالاكیدا.
2-هه‌ڵئاوسان.
3-هه‌ست به‌گه‌رمى كردن له‌ناو جومگه‌دا.
4-ڕه‌ق بوون به‌تایبه‌ت له به‌یانیاندا یاخود دواى دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر.
5-كه‌مبوونه‌وه‌ى جوڵه ئه‌مه‌ش قورسه بۆ كاتى هه‌ستان و جوڵه‌كردن.
6-كرته كرت كردن كه به‌ئاسانى له‌كاتى نوشتانه‌وه‌و ڕێككردنه‌وه‌ى جومگه‌كه‌دا ده‌بیسترێت.
*ده‌ست نیشانكردنى نه‌خۆشیه‌كه:
له‌ژماره‌ى ڕابردوودا به‌درێژى باسمان كرد كه صه‌وه‌فان ده‌ستنیشان ده‌كرێت به‌مانه: پزیشك به‌ده‌ست لێدان و پرسیاركردن له نه‌خۆشه‌كه له‌چۆنیه‌تى ئازاره‌كه‌ى و كاتى ئازاره‌كه وه‌پاشان تیشكى X-Ray و تیشكى MRI بۆ نه‌خۆشه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
چاره‌سه‌ركردنى:
مه‌به‌ست له‌چاره‌سه‌ركردنى خێرای نه‌خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئازاره‌كه‌ى كه‌م بكرێته‌وه‌و ڕێگه له‌كه‌مبوونه‌وه‌ى جوڵه‌ى جومگه‌كه بگریت له‌گه‌لأ ئه‌م چاره‌سه‌ریانه‌ى تردا :
1-كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى زیاده: كه‌مكردنه‌وه‌ى كێش ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ئازار.
2-ڕاهێنان: به‌هێزكردنى ماسولكه‌كانى ده‌ورى ئه‌ژنۆ و ڕان كه ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه‌و جێگریه‌كى ته‌واو ده‌دات به جومگه‌كه‌و ماسولكه‌ى به‌هێز، جوڵه‌ى ته‌واو جێگیرى ته‌واو ده‌داته جومگه توشبووه‌كه.
3- ئازارشكێن و ده‌رمانى دژه هه‌وكردن.
پێویسته له‌سه‌ر ڕێنمایى پزیشكى تایبه‌ت ده‌رمان به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام ده‌رمانه‌كان نابێت له (10)ڕۆژ زیاتر به‌كاربهێنرێت گروپى (ستیرۆیده‌كان) به‌به‌هێزترین ده‌رمانى دژه هه‌وكردن داده‌نرێت.
4-هه‌ندێ جۆرى چاره‌سه‌رى تر هه‌ن كه نه‌خۆشه‌كان وه‌كو جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ریه‌كانى سه‌ره‌وه به‌كاریان ده‌هێنن بۆ نمونه ده‌رزى ئاژنین جێڵ و كرێم و مه‌له‌كردن.
5-به‌كارهێنانى ئامێر‌و قاڵبى پاڵپشت:
به‌كارهێنانى قاڵبى پاڵپشت بۆ ئه‌ژنۆكان بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى جومگه‌كه بكات ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشێكى كه‌متر بكه‌وێته سه‌ر جومگه‌كه‌و به‌ته‌واوه‌تى جێگره‌وه‌ى ته‌واوى پێ ببه‌خشێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئازارى كه‌متر به جومگه‌كه بگات.
6-چاره‌سه‌ر و ڕاهێنانى سروشتى:
له‌گرنگترین و باشترین جۆره‌كانى چاره‌سه‌ره، یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار‌و به‌هێزكردنى ماسولكه‌و له‌ڕێگه‌ى ڕاهێنانه‌كانه‌وه ده‌توانرێت ئازارى جومگه‌كه كه‌م بكرێته‌وه‌و جوڵه‌ى ته‌واو بۆ جومگه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌شدا هێزى ته‌واو بۆ ماسولكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕاهێنه‌رى سروشتى ده‌توانێت، شێوازى ژیان و هه‌ڵسوكه‌وت به‌شێوازى دروست فێرى نه‌خۆش بكات، بۆ نموونه چۆنیه‌تى سه‌ركه‌وتن و هاتنه‌خواره‌وه به‌سه‌ر پلیكانه‌دا …
7- نه‌شته‌رگه‌رى: دواى ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ریه‌كان كاریگه‌رى ته‌واویان نه‌بوو یاخود ئه‌نجامێكى باشى نه‌بوو، ئه‌و كاته پزیشك به‌ڕه‌زامه‌ندى نه‌خۆشه‌كه بڕیار له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌رى ده‌دات نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ش به‌پێى كاریگه‌رى توشبوونه‌كه ده‌گۆڕێ.
یه‌كه‌م: به‌شێوه‌ى نازۆر (Arthroscopy)كه له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌سكۆبێكى بچوك و چه‌ند ئامێرێكى بچوكى تره‌وه پزیشكه‌كه ئه‌توانێت بچێته ناو جومگه‌كه‌وه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به‌ئه‌نجام یگه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ى جومگه‌كه هه‌مووى بكاته‌وه كه‌له‌ڕێگه‌ى ته‌لسكۆبه‌كه‌وه ناو جومگه‌كه ده‌بینێت و شوێنه به‌ركه‌وتووه‌كان واته كڕكڕاگه توشبووه‌كه له‌شوێنى دڕاوییه‌كانیاندا چاك ده‌كرێته‌وه‌و، خانه‌و پارچه ئێسكى زیاده‌ى ناو جومگه‌كه ده‌رده‌هێنرێت، ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه بۆ گه‌نجه‌كان یاخود خوارو ته‌مه‌نى 55 ساڵى ئه‌نجام ده‌درێت.
دووه‌م: Osteotomy
له‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌دا هه‌وڵده‌درێت شێوه‌و بارى سروشتى بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ جومگه ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌نجام ده‌درێت كاتێك به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى به‌شێكى جومگه‌كه توشى داخوران و له‌ناوچوون بووبێت یاخود شكاوى هه‌بێت و چاك نه‌بێته‌وه، دواتر له‌وانه‌یه جومگه‌كه جارێكى تر پێویستى به نه‌شته‌رگه‌رى ترهه‌بێت
سێیه‌م-نه‌شته‌رگه‌رى و گۆڕینى جومگه:
جومگه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ جومگه‌یه‌كى ده‌ستكرد ئه‌ویش كانزایى یاخود پلاستیكیه، له‌م باره‌دا ده‌كرێت به‌شێكى جومگه‌كه بگۆڕدرێت، ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه بۆ كه‌سانى سه‌رو 50سالأ ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌كرێت دووباره بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر جومگه‌كه توشى تێكچوون ببێته‌وه له‌دواى چه‌ند ساڵێك به‌هۆى پێشكه‌وتنى زانسته‌وه ئه‌و مادانه‌ى به‌كاردێن بۆ ماوه‌ى زیاتر له 20سالأ به‌رگه ده‌گرێت و ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه مه‌ترسیداره، به‌ڵام كاریگه‌رى زۆر باشى هه‌یه.
سه‌رجاوه:
http://www.m.webmd.com

”Over the last decade or so,you may have noticed an increasing number of sex dolls available for purchase online.リアル セックス
This design is steller! You certainly know how to keep
a reader entertained. Between your wit and your videos, I
was almost moved to start my own blog (well, almost…HaHa!) Fantastic job.
I really enjoyed what you had to say, and more than that, how you presented it.
Too cool!
I love looking through an article that will make men and women think.
Also, thank you for allowing me to comment!
nitric boost is a nutritional supplement that supports enhanced sexual performance and general wellness.
セクシー ランジェリーHis ghost is said to wander the crash site.Savannah,
If the problem is something that isn likely to change,we have to find a way to accept the bad with the goodtherwise,ラブドール エロ
While many travelers will opt for Rajasthan’s royal palaces and desert jewels,there’s good reason to discover Uttar Pradesh on your next trip.セクシー下着
Many law schools are now allowing therapy dogs onto their campuses to alleviate the pressure of exams among their students.ラブドール 画像Certified therapy dogs are brought in by their owners,