و: نێرگز شخ محی الدین
كەمی ڕێژەی ئاسن لەلەشدا كاتێك دەردەكەوێت كە خەزێنەی لەش لە ئاسن كەم دەبێتەوە و ناتوانێت پاڵپشتی خڕۆكە سورەكانی خوێن بكات. بەشنەكردنی ڕێژەی پێویستی ئاسن، جوان هەڵنەمژینی ئاسن، خوێنبەربوون، لەدەستچوونی ئاسن لە ڕێگەی میزەوە هۆكارن بۆ كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لە ناو خەزێنەی ئاسنی جەستە.
مرۆڤێكی كێش 70كگم ڕێژەی ئاسن لەجەستەیدا (4گم)ە، ئەمەش بەهاوسەنگی دەمێنێتەوە لەنێوان هەڵمژینی و لەدەستدانی ڕێژەكەی لەلەشدا، تەنها(1ملگم) ڕۆژانە هەڵدەمژێ، ڕێژەی پێویستی ناوخۆی لەش زیاترە لە (20-25ملگم)، تەمەنی خەپلەكانی خوێن 120ڕۆژە و، ڕێژەی 0,8% خڕۆكە سورەكان لەناو دەچن و خانەی نوێ شوێنیان دەگرنەوە مرۆڤ 5لیتر خوێن لەجەستەی هەیە 2,5گم لەئاسن لەگەڵا هیمۆگڵۆبین یەكدەگرن، ئاسن لەڕێگەی پلازماوە دووبارە بەكاردەهێنرێتەوە.
نیشانەكانی كەمی ئاسن (ئەنیمیا –Anemia)
*زووماندووبوون
*لاوازبوون
*زەردهەڵگەڕانی پێست
*ئازاری سنگ، خێرا لێدانی دڵ، كورتبوونەوەی هەناسە.
*سەرئێشە و سەرگێژخواردن.
*ساردبوونی دەست و قاچەكان.
*هەوكردن و زام لێهاتن لە زمان.
*هەڵوەرینی نینۆك
*ئارەزووی نائاسایی بۆ خواردنی هەندێ شتی وەك سەهۆڵ، نیشاستە…. هتد.
*كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن بەتایبەتی لەمناڵان و گەنجاندا.
Food containing natural iron. Fe: Liver, avocado, broccoli, spinach, parsley, beans, nuts, on a black stone background. Top view.