خەرمان عبدالکریم
ئایا مرۆڤانی ئێستا لە کەش و هەوادا بێ بەرین یان مێژوویان نییەو تۆماریان نەکردووە، یاخودی بەدەرن لە هەڵپەی هەژماری دارایی و کار بە دراوو پارە ناکەن.
لەنێو ئەم گەمەی ژیانەدا هێواش هێواش خەریکە ململانێ دروست دەبێت، بەهایەکی ئێجگار زۆر دەدرێت بە بەشی زانستی ومامۆستای بەشی زانستی و خوێندکاری بەشی زانستی؟؟؟ ئەمەش وایکردووە خەریکە تۆوی خۆ بەکەم بینین دروست بێت لای ئەو خوێندکارانەی خولیای گەڕانن بەناو مێژوو کەش و هەواو درهەمی لەپێشینەو، سودمەندبوون لە ئەزمونی مرۆڤایەتی، خەریکە بەتەواوەتی کاڵ ببێتەوەو بەرەو لێواری لەناوچون بچێت، هەر وەک ئەوەی هیچ کەسێک مێژووی نەبێت یان بەر تەلیسمی کەش و هەواو شەپۆل و بورکان و بومەلەرزەو ….هتد نەبووبێتەوە، زەمەن لەکۆندا وەستابێت و هیچ دۆخێکی وێژەیی(ئەدەبی) بەخۆیەوە نەبینێت، ببینە ژیان خەریکە پەلەقاژەیەتی بۆ ئەوەی ڕوداوە لەپێشینەکان یان بسڕێتەوە یان بەزۆر و بەهەزاران کەم و کورتی بیئاخنێتە ناو کتێبی مێژوو جوگرافیاو ئابووی پۆلەکانی (۱٠،۱۱،۱۲)، ئەوەی جێگەی داخە کە نەک قوتابخانە ئەهلیەکان خەریکە قوتابخانە حوکمیەکانیش بەتەواوەتی ئەم بەشی وێژەییە فەرامۆش دەکەن، سەرەڕای ئەوەش وەزارەت زۆر کەم تەرخەمە لەکردنەوەی بەشانێک بۆ دەرچووانی بەشی وێژەیی و کەمترین بژاردەیان هەیە لە زانکۆو پەیمانگاکان وەک ئەوەی خودا بەجیاوازی دروستی کردبن و، گرنگیەک بە بڕوانامەو هەلی کارو بەش و خوێندنیان نەدرێت، کەوایە لەبنەڕەتدا بۆچی هەروەک جاران بە گشتی تێی نەپەڕێنن قۆناغی ئامادەیی و بێ بەش نەبنو نەکەونە بەر وێزەی توانج وبچوکبونەوەوە.
