چوارشەممە , ئازار 5 2025

نیشانەکانی کەسێتی پێگەیشتوو

د.جاسم المطوع
و:شادان
کەسانی پێگەیشتوو چەند تایبەتمەندییەکیان هەیە، کەجیایان دەکاتەوە کەسانی دیکە لەوانە:
۱. کەسی پێگەیشتوو کاتێک ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبێتەوە، بەسەعات و هەفتەو مانگ لەگەڵ کێشەکەدا ناژی و پێوەی گرفتاری نابێت، بەڵکو ڕاستەوخۆ هەوڵی چارەسەر دەدات، و بیرو ئاوەزیان بەکاردەهێنێت و بەدوای ڕێ چارەدا دەگەڕێت.
۲. کەسی پێگەیشتوو بەردەوام لەهەڵپەو ڕاکە ڕاک نیە بە ئارامگرییەوە هەنگاو دەنێت بۆ خەونەکانی.
۳.کەسی پێگەیشتوو هاوسەنگە لەهەموو بوارەکانی ژیانی، بەتەنها تیشک ناخاتە سەر لایەنێکی ژیان و لایەنێکی تر فەرامۆش بکات.
٤.توانای گوێگرتن و گفتوی هەیە لەگەڵ کەسانێک کە لەبیروبۆچون و ئایین و مەزهەبدا لەیەک جیاوازن و، توانای گفتوگۆ و گوێگرتنی هەیە لێیان بێ توڕەبوون و بەرپەچدانەوەیان، ئەگەر ئەم توانایەی نەبوو کەسێکی پێگەیشتوو نیە .
٥.پێگەیشتوویی پەیوەندی بە تەمەنەوە نیە، دەکرێت کەسێک تەمەنی گەیشتبێتە ٥۰ بۆ ٦۰ساڵ بەڵام نەگەشتبێ بە پێگەیشتوویی، هەمیشە پەلەیەتی بێباکە نەکێشەی پێ چارە دەکرێت نەهاوسەنگی ڕادەگرێت، نەگوێ دەگرێت نە دەزانێت گفتوگۆ بکات، لەبەرامبەرا دەبینی کەسێک دەبینی ۲۰بۆ ۲٥ساڵە کەسێکی پێگەیشتووی عاقڵە، کەواتە پێگەیشتووی پەیوەندی بەتەمەنە نیە، بەڵکو پەیوەندی بە گەشەی سۆزداری، و عەقڵی و لایەنی کۆمەڵایەتی کەسەکەوەیە، زاڵبوون بەسەر بیرکردنەوەکانی هەستەکانی کاردانەوەکانی و بیکردنەوەی باشی، ئەمانە دەیکاتە پێگەیشتوو.
٦.کەسانی پێگەیشتوو بیردەکەنەوەو بڕیاری درووست دەدەن.

Check Also

لە ئەمریکا…. کاردانەوەی گروپە پشتیوانەکان بەرامبەر وەستاندنی بودجەی منداڵ لەباربردن

وەرگێڕانی: د.بێخاڵ ئەبوبەکرڕۆژی ٢٤/١/٢٠٢٥، سەرۆک ترامپ فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد کە کۆتایی بە هاوبەشی ئەمریکا …