شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 14 2024

نه‌ورۆز جه‌ژنى ئاته‌ش په‌رستى نیه‌

شادان طالب
ئه‌فسانه‌ وه‌ك هه‌ر سه‌روه‌تێكى دیكه‌ى مێژوویی كه‌لتورى شارستانى مرۆڤایه‌تیه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ لێى بڕوانین، چونكه‌ وه‌ك (لیڤى شتراوس)ى ئه‌ڵمانى ده‌ڵێت:” ئه‌فسانه‌ چیرۆكى بێ سه‌رو بن نیه‌، به‌ڵكو له‌ عه‌قڵى مرۆڤدا ده‌ژى”
كاوه‌و زوحاك، نه‌ورۆز و ئاگر، تێكڕا ئه‌و بۆنانه‌ن كه‌ تێكه‌ڵ به‌ مێژووى گه‌لانى ئاریایی بوون و بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌وان، ڕه‌نگه‌ وه‌ك هه‌ندێك له‌ مێژوونوسان ده‌ڵێن: هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌بوبێت و ئه‌كرێت بۆنه‌ى ئاینى یان نه‌ته‌وه‌یی بوبێتن و دواتر كرابێته‌ یه‌ك بۆنه‌ى نه‌ته‌وه‌یی.
قسه‌كردن له‌سه‌ر نه‌ورۆز بنه‌ڕه‌تى سه‌رهه‌ڵدانى‌و كاره‌كته‌ره‌كانى ئه‌م بۆنه‌یه‌، كارێكى سانا نییه‌، چونكه‌ وه‌ك وتمان ئه‌م داستانه‌ ئه‌فسانه‌شى تێكه‌ڵ بووه‌، به‌ڵام گرفته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ پێكهاته‌و كاراكته‌ره‌كانى نێو ئه‌فسانه‌كه‌، قسه‌و باسى زۆر هه‌ڵده‌گرن، به‌تایبه‌ت كه‌ نه‌ورۆز بۆنه‌یه‌كه‌ تایبه‌ت نییه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌ڵكو موڵكى هه‌موو گه‌لانى ئارییاین، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕاستیه‌كان تاڕاده‌یه‌ك شاراوه‌ن‌و پێویستى به‌شه‌ن‌و كۆى زیاتره‌، به‌ڵام ناكرێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو نه‌گرین، كه‌ هه‌میشه‌ نه‌ورۆز به‌ هه‌رتاكێكى كورد بۆته‌ ئه‌و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ى، كه‌ هۆى خرۆشان و گڕوتین بووه‌و له‌ زۆرینه‌ى شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕیه‌كانیدا. نه‌ورۆز بۆته‌ ئامانج و بیانوى كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانى‌و ده‌ربڕینى هه‌ستى كوردایه‌تى‌و، كه‌م جاریش بووه‌، له‌سه‌ر یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆنه‌یه‌ى قوربانى نه‌دابێت.
ماناى نه‌ورۆز هاوبه‌شه‌، نه‌ورۆز واتا (ڕۆژى نوێ)، ئه‌م دوو وشه‌یه‌ تایبه‌ت نییه‌ به‌ زمانێك به‌ڵكو هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان كوردو فارسه‌.
له‌ ڕوى فه‌له‌كیشه‌وه‌ ڕۆژى نه‌ورۆز ئه‌وو ڕۆژه‌یه‌ كه‌ تیشكى خۆر ستونه‌ له‌سه‌ر هێڵى یه‌كسان ورده‌ ورده‌ له‌دواى ئه‌و ڕۆژه‌وه‌ به‌ره‌و هێڵى قرژاڵ دێت، كه‌ شه‌وو ڕۆژ تێیدا یه‌كسان ده‌بن واته‌ 12سه‌عات شه‌و 12 سه‌عات ڕۆژ.
ئه‌م ڕۆژه‌ واتاى سه‌ره‌تاى وه‌رزێكى نوێیه‌و سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هاره‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌ له‌م ناوچانه‌ى ئێمه‌دا پێش هه‌زاران ساڵ هه‌ستى به‌گۆڕانى وه‌رزه‌كان كردووه‌… هه‌ندێك مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م بۆنه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 700ساڵ پێش زایین، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تى كوردى به‌ سه‌ركردایه‌تى (دیاكۆ) به‌ناوى ده‌وڵه‌تى ماده‌كانه‌وه‌… هه‌روه‌ها سه‌ره‌تاى ساڵنامه‌ى كوردییه‌… هه‌ر چه‌نده‌ زۆرێكى دیكه‌ له‌ مێژوو نوسان ئه‌م بۆنه‌یه‌ بۆ زۆر كۆنتر له‌و مێژووه‌ى ده‌به‌نه‌وه‌، هه‌ندێك ده‌یگێڕنه‌وه‌ بۆ ساته‌ وه‌ختى گیرسانه‌وه‌ى كه‌شتیه‌كه‌ى نوح (سلامى خوداى له‌سه‌ر بێت) له‌ سه‌ر شاخى (جودى) له‌ باكورى كوردستان، كه‌ وه‌ك باس ده‌كرێت له‌وه‌رزى به‌هاردا بووه‌، ئه‌م ڕوداوه‌ واتاى دیسانه‌وه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ژیانێكى نوێ بووه‌ بۆ مرۆڤایه‌تى، ئه‌وانه‌ى له‌ جه‌هلى و نه‌زانى خۆیان ڕزگار كردوه‌و، چونه‌ نێو كه‌شتى بێ ئاوى حه‌زره‌تى (نوح)ه‌وه‌، دواتر جیل به‌ جیل ئه‌م یاده‌ له‌م ناوچه‌یه‌ په‌ره‌ى سه‌ندوه‌و سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هار كراوه‌ته‌ ڕه‌مزى خۆشى و ئاهه‌نگ گێڕان,
سه‌باره‌ت به‌ كاوه‌و زوحاك وه‌ك دوو پاڵه‌وانى ئه‌م داستانه‌ قسه‌و باسى زۆر هه‌یه‌و تائێستاش وه‌ك ڕوداوێكى مێژوو ساغ نه‌بۆته‌وه‌ ئه‌مانه‌ ڕاستین یا ئه‌فسانه‌، كه‌سایه‌تین یان دروستكراو، ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تى بن، كامیان كورده‌و كامیان فارسه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ هه‌زاران ساڵه‌ به‌رامبه‌ر سته‌مكارى و نا دادپه‌روه‌رى‌و داگیركارى خه‌بات ده‌كات، هه‌وڵیداوه‌ له‌ ڕێى گه‌وره‌كردنى قاره‌مانانه‌كانیه‌وه‌ به‌ مافه‌كانى بگات‌و به‌ره‌و كه‌نارى ڕزگارى ببات، لێره‌وه‌ كاوه‌ بۆته‌ نمونه‌ى قاره‌مانى بۆ كوردو زوحاكیش بۆته‌ هێماى سته‌مكارى،
به‌ڵام زۆرێك واى بۆده‌چن كه‌ ئه‌فسانه‌یه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زیندوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ مایه‌ى نه‌نگییه‌ بۆ كورد. به‌ڵام دروسته‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌ نه‌ورۆز له‌ كاوه‌ و زوحاك كۆنتره‌، به‌ڵام شۆڕشى كاوه‌ له‌ نه‌ورۆزدا بوه‌ ئه‌مه‌ش زیاتر بابه‌ته‌كه‌ى به‌نه‌ته‌وه‌یی كردوه‌، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ كوردان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ له‌ زۆرینه‌ى سه‌رده‌مه‌كاندا چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌و تینوى ئازادى بوون، ناكرێت نه‌ته‌وه‌ى ژێر ده‌سته‌ بێته‌ زاڵم و ئه‌وى دى مه‌زڵوم، له‌نێو ئه‌م لایه‌نانه‌ى نه‌ورۆزدا شۆڕى كاوه‌ كوردى ترین لایه‌نى نه‌ورۆزه‌. و نه‌رۆز به‌ گشتیش هى گه‌لانى ئاریاییه‌.
ئاگریش له‌م نێوه‌نده‌دا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێماى سه‌ركه‌وتن بوووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاگره‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى كاوه‌ به‌سه‌ر زوحاك یان بۆ سه‌ركه‌وتنى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى (ماد) بو بێت كه‌ (دیاكۆ)دایده‌مه‌زرێنێت.. یاخود له‌به‌ر ئاوو هه‌واى ناوچه‌كه‌ كه‌ ساردبووه‌ گرنگى خۆى هه‌بووه‌، بۆهه‌رچى بێت گرنگ بۆته‌ هێماى ئه‌م بۆنه‌یه‌. ئه‌ویش نه‌ك به‌مه‌به‌ستى ئاگر په‌رستى بیێت، مامۆستا حه‌سه‌ن مه‌حمودیش له‌ كتێبی (كاوه‌و نه‌رۆز له‌نێوان ئه‌فسانه‌وه‌ ئایندا) بۆچونێكى جیاوازترى هه‌یه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م ئاگره‌ ڕه‌مزى ئاگره‌كه‌یه‌ كه‌ بۆ حه‌زره‌تى ئیبراهیم (سلامى خوداى له‌سه‌ر بێت)، له‌م به‌رواره‌وه‌ ئاگر تێكه‌ڵ به‌ نه‌ورۆز كراوه‌.
پیره‌مێردى شاعیریش له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت :” ئاگرێك خۆم بیكه‌مه‌وه‌و بتوانم بیكوژێنمه‌وه‌ كێ باوه‌ڕ ده‌كات بیپه‌رستم)

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو… فەلسەفە، زانست، داهێنان

محمد ئاواتبەشی شەشەمخەیاڵ یاخود ڕاستی، خەیاڵ چۆن ئەبێت بەڕاستی، چۆنیش بووە ئەگەر لە دەوروبەرمان بڕوانین، …

33 کۆمێنت

  1. I couldn’t resist commenting. Perfectly written!

  2. always i used to read smaller articles which also clear their motive, and that is also happening with this piece of writing which I am reading at this place.

  3. This blog was… how do I say it? Relevant!! Finally I have found something that helped me. Thanks!

  4. Every weekend i used to pay a visit this website, as i want enjoyment, as this this site conations really nice funny stuff too.

  5. Hey I know this is off topic but I was wondering if you knew of any widgets I could add to my blog that automatically tweet my newest twitter updates. I’ve been looking for a plug-in like this for quite some time and was hoping maybe you would have some experience with something like this. Please let me know if you run into anything. I truly enjoy reading your blog and I look forward to your new updates.

  6. This post will help the internet people for building up new blog or even a blog from start to end.

  7. Hey very interesting blog!

  8. Автомойка самообслуживания под ключ – это современное решение для максимально выгодного бизнеса. Без перерывов и выходных, 24/7 для клиентов.

  9. I never thought about it this way before. Thanks for opening my eyes.

  10. Good post however , I was wondering if you could write a litte more on this topic? I’d be very grateful if you could elaborate a little bit more. Thank you!

  11. Very interesting information!Perfect just what I was searching for!Leadership

  12. Hi there this is somewhat of off topic but I was wondering if blogs use WYSIWYG editors or if you
    have to manually code with HTML. I’m starting a blog soon but have
    no coding know-how so I wanted to get guidance from someone with experience.
    Any help would be enormously appreciated!

  13. Does your site have a contact page? I’m having problems locating it but, I’d like to send you an e-mail. I’ve got some creative ideas for your blog you might be interested in hearing. Either way, great website and I look forward to seeing it develop over time.

  14. Excellent post. I am going through some of these issues as well..

  15. I will right away snatch your rss as I can not to find your email subscription hyperlink or newsletter service.

    Do you’ve any? Please allow me understand so that I could subscribe.
    Thanks.

  16. Hi there mates, its impressive post regarding cultureand completely defined,
    keep it up all the time.

  17. In industries where profits are tight, the cost savings provided by Mantle 3D could make a substantial difference.

    This could make accessible high-quality tooling.

    Lowering time-to-market is critical in industries like automotive and
    consumer goods, and Mantle’s 3D technology’s capabilities seem perfectly suited to meet
    those needs.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *