چوارشەممە , شوبات 19 2025

لە هۆکارەکانی مردندا،(منداڵ لەباربردن) بە پلەی یەکەم دێت

وەرگێڕانی: د. بێخاڵ ئەبوبەکر
ئەو ئامارانەی کە لەلایەن کۆمپانیای (Worldometers )کۆکراونەتەوە ئاماژە بەوەدەکەن کە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٤دا، زیاتر لە ٧٣ ملیۆن کردەی (لەباربردن) لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامدراوە. بە پشتبەستن بەو ژمارانە، (لەباربردن) ٧٣ ملیۆن کەسی کوشتووە، و لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە هۆکارەکانی مردندا بە پلەی یەکەم دێت، ئەمەش سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی لەباربردنی منداڵ، پێشهاتێکی دڵتەزێنە.
کۆمپانیای Worldometers) ) لە ئامارەکانی ڕۆژانەی منداڵ لەباربردندا پشتی بە لاپەڕەی ڕاستییەکانی مانگی ئایاری ٢٠٢٤ی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەستووە، کە مەزەندەدەکات ژمارەیەکی زۆری ئەو کۆرپانە بە شێوەیەکی کارەساتبار بەهۆی لەباربردنەوە کوژراون.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: “ساڵانە نزیکەی ٧٣ ملیۆن کردەی منداڵ لەباربردن لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامدەدرێت”. هەروەها لەباربردنی منداڵ هۆکاری سەرەکی مردنە لە ئەمریکادا. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ئەمریکا کە نزیکەی ٣٠%ی دووگیانیەکان نەخوازراون، ٤٠%ی ئەمانە بە لەباربردن کۆتاییان پێدەهێنرێت، بەمەش ڕۆژانە لە نێوان ١٥٠٠ بۆ ٢٥٠٠ لەباربردن ئەنجامدەدرێت. نزیکەی ٢٠%ی هەموو دووگیانیەکان لە ئەمریکادا، (بەبێ لەبارچوون)، بە لەباربردن کۆتایی دێت. بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیمانگای گوتماچەر (Guttmacher Institute ) ٩٣٠ هەزار و ١٦٠ منداڵ لەباربردن لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ئەمریکادا ئەنجامداوە و ڕێژەی لەباربردنی منداڵ لە هەر هەزار ژن ١٤.٤ بووە”، ماڵپەڕی Worldometers بڵاویکردووەتەوە.
لەکاتی بەراوردکردنی ئامارەکانی لەباربردن لەگەڵ هۆکارەکانی تری مردندا، لەوانە شێرپەنجە، ئایدز، ڕووداوەکانی هاتوچۆ و خۆکوشتن، لەباربردن لە هەموو هۆکارەکانی تر زیاتر بووە. لەبەرامبەردا، مەزەندەدەکرێت ١٠ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەهۆی شێرپەنجەوە، ٦،٢ ملیۆن کەس بەهۆی جگەرەکێشانەوە، ١٧ ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشییەوە و ٢ ملیۆن کەس بەهۆی ئایدزەوە گیانیان لەدەستدابێت، هەروەها مردن بەهۆی مەلاریا و کحولەوە تۆمار دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی ساڵی ڕابردوو ٦٧،١ ملیۆن کەس بە هۆکاری تر جگە لە (منداڵ لەباربردن) مردوون؛ ١٤٠ ملیۆن کەسیش بە گشتی بەهۆی لەباربردن و هەموو هۆکارەکانی دیکەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە لە ساڵی ڕابردوودا، (لەباربردن) نزیکەی ٥٢%ی هۆکارەکانی مردنی لە سەرانسەری جیهاندا پێکهێناوە.
لە ئەمریکا کۆرپەلەی لەدایکنەبوو وەک مرۆڤێکی تەواو دانیپێدانانرێت، هەرچەندە زانستی بایۆلۆجیا ئاماژە بەوەدەکات لە یەکەمین ساتەوەختی دووگیانیەوە، (کۆرپەلە) مرۆڤێکی ناوازە و زیندووە، لە کردەی لەباربردندا، ڕووبەڕووی مردنی دڕندانە و توندوتیژانە دەبێتەوە.
ئامارەکانی منداڵ لەباربردن نالۆجیکین، بەڵام هەریەک لەو ٧٣ ملیۆن منداڵەلەباربراوە لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤دا، نوێنەرایەتی مرۆڤێکی زیندوو دەکات کە بە زەبری توندوتیژیی ژیانی، لە سکی دایکیدا لەناوبراوە. هەر کۆرپەێکی لەدایکنەبوو DNA ناوازە و تایبەت بەخۆی هەیە، ئەمەش وای لێدەکات لە دایکی جیاواز بێت. DNA ئاماژە بەو زانیارییانە دەکات کە: منداڵەکە کوڕە یان کچ، ڕەنگی چاو و قژی، باڵای، ئەگەری تێکچوونی بۆماوەیی و کەمئەندامیی و زۆر شتی تر. هەروەها لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، دڵی کۆرپە لەدایکنەبووەکان لە کاتی لەباربردندا لێدەدات.
لە ئەمریکادا، ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لەباردەبرێن. هەرچەندە لە دەیەی ڕابردوودا ڕێژەی لەباربردن دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هێشتا وەک هۆکاری سەرەکی مردن لە ئەمریکاشدا دەمێنێتەوە.
وا مەزەندەدەکرێت لە پەسەندکردنی یاسای ڕۆڤی وەید (Roe v. Wade) لە ساڵی (١٩٧٣) ەوە، ٦٦ ملیۆن منداڵی لەدایکنەبوو بەهۆی لەباربردنی منداڵەوە، لە ئەمریکادا کوژراون. لە مانگی یەکی ساڵی نوێدا، داکۆکیکارانی لایەنگری ژیان بۆ (ڕێپێوانی ساڵانەی مافی ژیان) لە واشنتۆن دی سی بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی ئەو بڕیارە بەدناوە (واتەڕۆڤی وەید) کۆدەبنەوە، و داوای گەڕاندنەوەی پارێزگاریی لە مافی ژیان بۆ منداڵانی لەدایکنەبوو دەکەن.
سەرچاوە:
https://www.lifenews.com/2025/01/02/abortion-was-the-leading-cause-of-death-worldwide-in-2024-killing-73-million-people/ 2/1/2025

Check Also

لەئەمریکا ترەمپ فەرمانێک واژۆدەکات کە تەنها (دوو) ڕەگەز دەناسێت

وەرگێڕانی:د.بێخاڵ ئەبوبەکرلە یەکەم کاتژمێرەکانی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا، سەرۆک ترەمپ فەرمانێکی جێبەجێکاری بەرفراوانی واژۆکرد کە تەنها …