یاده‌كانى تایبه‌ت به ژنان پله‌ى دووییان قوڵ ده‌كاته‌وه
بێخاڵ ئه‌بوبه‌كر
ساڵانه له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ى هه‌شتى مارسدا ، ده‌یان چالاكی جۆربه‌جۆر له لایه‌ن ده‌زگا حكومی و رێكخراوه‌ییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. دیاره سازكردنى چالاكییه‌كانیش، كات و هه‌وڵ و پاره و ماندووبونێكى به‌رچاویان، تێدا به‌كارده‌برێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه كاریگه‌ریی و ئاسه‌وارێكى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر باشتربوونى ره‌وشی ژنان یاخود چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان، یان پته‌وبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگه، به تایبه‌تیش نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز به جێناهێڵن!
گه‌ر له ناوه‌ڕۆكى چالاكییه‌كان بڕوانین، زۆرینه‌یان وتنه‌وه‌ى كێشه‌كان و خستنه‌ڕوى ئامارى قوربانییه‌كان و شیكردنه‌وه‌ى هه‌لومه‌رجى دزێوى كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕ‌ۆشنبیرى و سیاسیی و ئابوریى كۆمه‌ڵگه‌ن. ئه‌مه ئه‌گه‌ر له ڕوویه‌كه‌وه بۆ خستنه‌رووى كێشه‌كان و هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه سه‌باره‌ت به ئاریشه و پرسه گرنگ و مه‌ترسیداره‌كان پێویست و گرنگ بن، له روویه‌كى دیكه‌وه ته‌نها رووه نه‌رێنییه‌كه‌ى وه‌رده‌گیرێت و زیاتر پله‌دوویى ئافره‌تان قوڵ ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و وێنا نێگه‌تیڤه له باكگراوندى پیاوان و كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌چه‌سپێنێت، كه ئافره‌تان تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگه‌كانى ژیانیان نییه‌و بونه‌وه‌رێكى لاواز و شكستخواردوون.
كه‌واته چۆن یادى ڕۆژى جیهانى هه‌شتى مارس بكرێته‌وه تا له یادكردنه‌وه‌ى ته‌قلیدى و ڕۆتینى ده‌ربچێت و ساڵانه ببێته وێستگه‌ى گه‌شه‌دان به ره‌وشى ئافره‌تان و به‌هێزكردنى پێگه و كه‌سێتیان له سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیاندا؟!
لێره‌دا ده‌كرێت چه‌ند پێشنیارێك بخه‌ینه به‌ردیده‌ى خه‌مخۆرانى بوارى ژنان، له‌وانه:
1- ده‌ست نیشانكردنى كێشه بنه‌ره‌تیه‌كان و ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن پسپۆران و توێژه‌ران، كه تیایدا به‌ره‌نجامه‌كان، له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌هه‌ندوه‌ربگیرێن له بوارى یاسادانان و پلانداناندا. به واتایه‌كیتر ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كان ته‌نها راگه‌یاندنێك نه‌بێت، به‌ڵكو بناغه‌ى نه‌خشه‌كێشان و دانانى رێگه‌چاره‌ى گونجاو بێت.
2- ئاماژه به ده‌ستكه‌وتى ساڵانه بدرێت كه بۆ ژنان فه‌راهه‌مهێنراون، به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ.
3- خه‌ڵاتكردن و رێزلێنان له ئافره‌تانى سه‌ركه‌وتوو له‌كارو پیشه جیاوازه‌كاندا، له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویى، دوور له بنه‌ماى ته‌سكى حیزبیی.
4- بوونى گوتارێكى مرۆڤ دۆستانه و دووركه‌وتنه‌وه له گوتارێك كه پانتایی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز زیاتر ده‌كات، به‌ڵكو زیاتر له‌مه‌ش ده‌یانكات به دوژمنى یه‌كترو كێشه‌كان قوڵترده‌كاته‌وه‌و رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر ناهێڵێته‌وه، ته‌نها زمانى تۆمه‌تباركردن و بێرێزیى و سوكایه‌تى به یه‌كتر، بره‌و پێده‌دات.
5- قسه‌كردن له‌سه‌ر دیارده‌كان و به ته‌نها زه‌قنه‌كردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كان! بۆ نمونه: به پێی ئامارەکان رێژه‌ى جیابوونه‌وه، ئاستێكى زۆر به‌رزى بۆ خۆوه‌بینیوه. به‌ڵام ده‌بینین زۆرێك له‌هه‌وڵ و كار و چالاكییه‌كان بۆ چه‌ند حاڵه‌تێك ته‌رخانده‌كرێن كه ژماره‌یه‌كى زۆركه‌م له خه‌ڵك ده‌یگرێته‌وه.
6- دیاره (خێزان) یه‌كه‌م لانه‌ى په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنه، بۆیه بره‌ودان به به‌ها مرۆییه باڵاكان له‌نێوان ئه‌ندامانیدا، له خۆشه‌ویستى و رێز‌و ڕاستگۆیی و متمانه و ئه‌مانه‌تپارێزیی و به‌ها مه‌عنه‌وییه‌كان و …. هتد، كارێكى زۆر پێویست و بنه‌ره‌تییه و په‌یوه‌ندى به ئێستا و داهاتووى نه‌ك ته‌نها تاك، به‌ڵكو میلله‌تیشه‌وه هه‌یه. به داخه‌وه ئه‌مرۆ په‌روه‌رده‌ى تاك له چوارچێوه‌ى خێزاندا، گرنگى پێویستى پێ‌نادرێت و هه‌موو بایه‌خ و سه‌رنجه‌كان به‌ره‌و شته مادییه‌كان ده‌چێت.
7- پێداچوونه‌وه به گوتارى ڕاگه‌یاندن كه‌له لایه‌ن كه‌ناڵه میدیاییه جیاوازه‌كانه‌وه په‌خشده‌كرێن. له‌م رووه‌وه چه‌ندین توێژینه‌وه، ئه‌نجامدراون له‌لایه‌ن به‌شه‌كانى راگه‌یاندن و كۆمه‌ڵناسیی و ده‌رونناسیی زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها زانكۆ و سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ش، كه ده‌ریده‌خه‌ن وێنه‌ى ئافره‌ت له هونه‌ر و ئه‌ده‌بدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تێروانینى كۆمه‌ڵگه هه‌یه سه‌باره‌ت به رۆڵ و پێگه‌ى ژنان، بۆیه پێویسته زۆر به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا، بكرێت. مه‌خابن، ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌بینرێت له زۆرینه‌ى دراما‌و كلیپ و به‌رهه‌مه هونه‌ریی و ئه‌ده‌بیه‌كاندا، زیاتر چه‌سپاندن و خستنه‌رووی دوو وێنایه بۆ ئافره‌تان كه یه‌كه‌میان زه‌قكردنه‌وه‌ى رۆڵی مێینه‌یی ئافره‌ته‌و دووه‌میشیان: قوڵكردنه‌وه‌ى وێناكردنیه‌تى وه‌ك كه‌سێتیه‌كى لاواز و شكستخواردوو.
له كۆتاییدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا رێكخراو و ئه‌نجومه‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به بوارى ئافره‌ته‌وه، زانستیانه و بابه‌تیانه باس له كێشه‌كان نه‌كه‌ن و رێگاچاره‌كان واقیعی نه‌بن و یادكردنه‌وه له پێناو یادكردنه‌وه‌دا بێت، ئه‌وا بۆنه‌و ساڵیاده‌كان، ته‌نها ده‌بنه هۆكارى به‌فیرۆدانى هه‌وڵ و كات و كاره‌كان، دوور له به‌جێهشتنى ئاسه‌وارێكى به‌هێزو به‌رچاو له‌كۆتایی هێنان به كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كاندا !
Check Also
دڕندەیی لە سەردەمی دوای خێزان.. دونیای دیجیتاڵ وەک نموونە
أ.د. ليلى محمد بلخيرو: شادانجیهانی دیجیتاڵی، گەورەترین گێژەڵوکەی ئەم سەردەمەیە، کە ژیانی داگیرکردووین و مرۆڤایەتی …
Adventure is calling—answer it with the best online games. Hawkplay
Hi there, I read your blogs on a regular basis. Your story-telling style is awesome, keep up the good work!