محمد صڵاح
سمکۆی شکاک ناوی اسماعیل ئاغای کوڕی محمد ئاغای کوڕی علی ئاغای کوڕی ئیسماعی ئاغایە، کە لەساڵی 1875لەدایک بوە، سەربەهۆزی شکاکە لەدوای هۆزی کەلهوڕ لەڕۆژهەڵات بەپلەی دووەم دێت، ناوبراو لەدوای مردنی باوکی بووە بەسەرۆک عەشیرەتی شکاک، یەکێک بووە لە ناودارترین ئەوسەرکردانەی کەپێش جەنگی جیهانی یەکەم دژی دەسەڵاتی قاجار جەنگاوە، ناوچەی خۆرئاوای دەریاچەی ورمیە مەڵبەندی سەرەکی عەشیرەتی شکاک بووە، دەبێت بەڕێبەری شۆڕش و سەربەخۆ خوازی گەلی کورد، لەساڵی 1918ئەم هۆزە نزیکەی 2000خێزان بوون،دووتیرە بوون یەکەم عەبدۆیەکان دەوروبەری جەهەقی ئەوپەڕی باکوری ورمێ بوون، وابەستەی سمکۆ بوون دووەم مامەدیییەکان لەبەشی باشوری دەڤەرەکە دەژیان سەر بەعومەرخانی مامی سمکۆ بوون،کە ملیان بۆحکوم و دەسەڵاتی سمکۆ دابوو.
ساڵانی جەنگی یەکەمی جیهانی
سمکۆ هەر لەسەرەتای دۆڕانی جەنگی یەکەمی جیهانی پەیوەندی بە عبدلرزاق بەدرخانەوە دەکات، بەیەکەوە قوتابخانە دەکەنەوە، ڕێکخراوی (استخلال) دروست دەکەن، پەیوەندی هەبوە لەگەڵ شێخ عبدولالسەلام بارزانی، چونکە کاتێک پەیوەندی لەگەڵ والی موسڵ تێک دەچێت دەچێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەندی هەبووە لەگەڵ بنەماڵەی شێخ عبدللەی شەمزینی، چونکە کچی شێخ محمد سدیقی هێناوە، پەیوەندی بەهێزی هەبوە لەگەڵ سەیدتەهای هەکاری،زاناوسوپی لەلاپەڕە 100ی کتێبەکەی دەربارەی پەیوەندی ڕوس و کورد وتوێتی لەسەرەتای شەڕی یەکەمی جیهانی لەساڵی 1914 سمکۆی شکاک و عبدولرزاق بەدرخان و سەید تەها، هەرسێکیان لەگەڵ حکومەتی قەیسەری ڕوسدا پەیمانێکیان بەست بڕیاریان دا پێکەوە خەبات بکەن، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سمکۆ کەوتەبەر شاڵاوی عوسمانی، بەڵام کاتێک عوسمانییەکان بەدەستی ڕووسەکان تێک شکان، ژمارەیەکی زۆری لەسەربازە کوردەکان بەخۆیان و چەکەکانیان پەیوەندیان بەسمکۆوە کرد، ئێرانییەکان هەر لەخۆیانەوە بروسکە دەنێرن بۆئەوان وتیان کوردەکانی ڕاپەڕینی سەربەخۆیان دەست پێکردوە لەشاری (خۆی) داگیریان کردوە.
بڕیاری گرتنیان دا بۆسمکۆ وعبدلرزاق و سەید تەها، لەساڵی 1915سمکۆو سەید تەها و عبدلرزاقیان گواستەوە بۆ تەفلیس، ئەحمەد ئاغای برای جێگری بوو، بەهۆی ئەوەی لەشەڕی دژی ڕوس شکاکەکان لەبەرەی عوسمانی شەڕیان کردوە دژی ڕوس،بۆیە پەلاماری کوردەکانی (سەلماس وورمێ) داوە تۆڵەیان سەندەوە لەشکاکەکان،بەهۆی لاوازی بەڕێوبردنی ئەحمەدخان و سود وەرگرتنی عوسمانی و ڕوسەکان لەساڵی 1916سمکۆ ئازاد ئەکەن و ڕێگەی پێ ئەدەن بگەڕێتەوە ناوچەی (کوتۆلی)،بەکشانەوەی ڕوس بەهۆی شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917 ڕوسیا بەسەرۆکایەتی (لنین)،دەست بەسەر داگرتنی ناوچەکان لەلایەن سمکۆوە فراوانی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
هۆکاری شۆرش
پاش مردنی محمد اغا ، سەرۆکایەتی هۆز کەوتە دەست جەعفەر ئاغای برای سمکۆ ، دەسەلاتی لە ئاستێك دابوو کە نیزام سەلتەنە فەرمانڕەوای تەورێز هاتە سەر ئەوەی کە ئەم کۆسپەیە لەسەر ڕێی لابدات، کە ئاژاوە بالی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە، دوای شۆڕشی ١٩٠٦ ناردی بەشوێن جەعفەر ئاغای شکاك، بێت بۆ تەوڕێز تا دەربارەی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە گفتوو گۆ بکەن ، لەسالی ١٩٠٧ بۆ سەیەکیان بۆ دانایەوە و کوشتیان، ئەمە بووە هۆی دروستکردنی ڕق و کینەی سمکۆ بەرانبەر بە ئێرانیەکان، هەروەها سمکۆ لە ٢٥/٢/١٩١٨ مارشمعونی سەرۆکی ئاشوریەکانی کوشت دەبێتە گەورە پیاوی ناوچەکە و، بەرە بەرە ناوچەکانی نێوان دەریای و رمێ و سنوری ئێران و عوسمانی داگیر کرد ، گۆڕینی حاکمی ورمێ لە سەردار فەتاحەوە بۆ زیادالدولە مەبەست لە دانانی سەرکوتکردنی کوردەکان بوو، بۆیە کاتێك دێت بۆ ناوچەکە، چەکدارانی کورد دەچنە سەری و شەڕ دەست پێ ئەکات دەتوانن ورمێ ئازاد بکەن، لەگەڵ ئەوەدا سەرچاوەکان باس لە مارشمعون ئەکەن و ئەلێن لەپشتی ئەم پلانی کوشتنە تورك بون یان هۆکاری ئاینی بووە، ئەم سەرۆكێکی دین و دنیایی ئاشوریەکان بووە ، هێزی مارشمعون ٢٥ هەزار تفەنگ چی مەشقدراوبون، ئەوکاتەی کوژراوە ٩٩ پیاوی لەگەل خۆی لەم شوێنە کوژراون .
جولانەوەکەی سمکۆ
جولانەوەکەی سمکۆ لە مایسی ١٩١٩ دەست پێ ئەکات و تا ١٠ ی ئابی ١٩٢٢ بەردەوام ئەبێت، کە زیاتر لە ڕۆژهەلاتی کوردستان لەژێر دەستی ئێرانیەکاندا ڕزگار دەکات و لە هاوینی ١٩١٩ سمکۆ ڕەزازییەی ورمێ ی گرت چەکدارەکانی شاریان تالانکرد ، ئێران هێزی کۆکردەوە و بە فەرماندەی عەقید فیلیبوف ی ڕوسی ناردی بۆ سەر سمکۆ، لەم سەلماس وە هێرشی کردە سەری و سمکۆ تا جەهریقی پاشەکشەی کرد، کەوتنە گفتووگۆ بەلێنی دا دەست نەخاتە کار و باری ناوچەکە ، پاش گەڕانەوەی ، سمکۆ هەموو ناوچەکانی گرتەوە کە پێشتر لەژێر دەستیدا بوو.
لەسالی ١٩٢٠ نیوەی یەکەمی ١٩٢١ ناوچەکە ئارام بوو ، بەلام هاتنی هێزی یەدەگی هیمدادی لە تارانەوە بۆ تەورێز سمکۆی ناچارکرد بەر لەوەی ئەم هێزەیە بگات و لەگەڵی بکەوێتە شەڕ مهاباد بگرێت، تەها زاوای جەعفەر ئاغا برای دەنێرێت لە ٦/١٠/١٩٢١ بەچەند سەر سوارێکەوە ، ٥٥ جەندرمەی ئێرانی بەرگریان ئەکرد ڕۆژی دواتر خۆی بە ٢٠٠٠ سوراوە سەنگەری بەتەواوی تێك ئەشکێنێت ، شار تالان ئەکات ، کۆمەلێك سەرباز قەتل عام ئەکەن ، ٤٠٠ جەندرمە و چەند ئەفسەرێك بەدیل ئەگرن ، سمکۆ لە ئازەر بایجان دووچاری شەر ئەبێتەوە لەگەل سەرهەنگ عقید لوندبەرگی سویدی ، دوو تێکشکانی تر یەکەم : لەناوەڕاستی مانگی ١١/١٩٢١ لە ئەرزیکان ، دووەمیان : لەسەرەتای ئەیلولی ١٩٢١ لە قەرەتەپە، هێزە دەولەتیەکانی ناچار کرد خوی چۆل بکەن، سمکۆ زیاتر هێز و سەرکەوتن و زەبر و زەنگی دەرکەوت
پەیوەندی سمکۆ و ئینگلیزەکان
لەسالی ١٩١٩ کەوتە سەر ئەوەی بەریتانیا بەلای خۆیدا ڕای بکێشێت و یارمەتی لەوان وەر بگرێت ، مس بیل لە کتێبەکەی خۆی بەناوی فصول فی تاریخ لعراق القریب باس ئەکات و ئەلێت ، سید تەها هات بۆلامان لە مایسی ١٩١٩ ، نامەیەکی هێنا لەلایەن سمکۆوە وتی ئاوە داواکاریەکانی سمکۆیە بۆ بەریتانیا ، یەکەم : بەریتانیا هاوکاریمان بکات لە دامەزراندنی دەولەتێکی کوردی ، لە ناوچە کوردیەکانی ئێران و تورکیا ، دووەم : چەك و تەقەمەنیمان پێ بدات ، پەیوەندی دیبلۆماسی عەسکەری بەریتانی لە ڕیزی پلە یەك دابێ بۆ بەستنی ئەو پەیوەندیانە و بەرژەوەندی هاوبەش ، سێ یەم : ئەگەر هاوکاری و پشتیوانیمان نابێت، هیوادارین لێشمان تێك نەدات ، دژایەتیمان نەکات ، دەلێت سمکۆ و سید تەها بەو جوابەی ئێمە کە ناتوانین هاوکاریان بین زۆر نائومێد بون ، سمکۆ ئەم نامەیە بە سید تەها دەنێرێت بۆ ولسن حاکمی گشتی بەریتانی لە بەغدا ، هیچ سودێکی نەبوو، پەیوەندی سمکۆ و ئینگلیزەکان خۆی لە دوو خالی سەرەکی ئەبینیەوە . یەکەمیان : دوای جەنگی جیهانی لەکاتی سەرەتای کورد و تەوژمی دەسەلاتیدا لە کوردستانی ئێران هەولی پەیوەندی ئەدات ، دووەم : هەوڵی پەیوەندی ئەدا دوای ئەوەی لەشکرەکانی لەگەل ئێران و تورکیا تێك شکابوو ، بە ئاشکرا ئەوە سەلێمندراوە کە ڕەزا شا کرێگرتەی ئینگلیزەکانە ، سەرەتا کردیان بە وەزیری جەنگ لە ١٩٢١ ، دواتر کردیان بە سەرۆك وەزیر ١٩٢٣ ، دواتر کردیان بە شای ئێران ١٩٢٥
سمکۆ لە سالی ١٩٢١ پەیوەندی بە سێر پرسی کۆکسەوە کرد کە خەریکی پەیمان بەستن بوو لەگەل ئێران، لە ١٩٢١ سمکۆ ڕای گەیاند کە ئامادەیە بۆ دیداری ئینگلیز تا واشنتۆنیش بچێت گەر قەرارێك تەرتیب بکات لە قازانجی هەردوو لابێت ، دواتر لە ١٩/٨/١٩٢١ سێرپرسی کۆکس ئەسلی پەیوەندەی سمکۆ پەسەند کرد ، سمکۆ لە بەحرکەی هەولێر چاوی بە سیسیل جی ئەدمۆندز لە ڕێکەوتی ٦/١١/١٩٢٢ ئەکەوێت لە گوندی بەحرکەی هەولێر کە سید تەها و سمکۆ و ئەحمەد ئاغای برای سمکۆ بون، سمکۆ داوای بەردەوامی ڕاپەڕین و وەرگرتنی پشتیوانی ئینگلیزەکان بۆ دەولەت بونی کوردستان ، دوای گفتوکۆیێکی زۆر وتیان ئەو داواکاریانەی ئێوە نە بەمن جێ بەجێ ئەبێت نە بەمنیش قبول ئەکرێت، چونکە لەدەسەلاتی مندا نیە .
ــ هۆکاری چی بوو سمکۆ لە هەڕەتی دەسەلاتیدا بوو پەرۆشی پەیوەندی بوو لەگەل ئینگلیزەکان ؟
١_ نیگەرانی سمکۆ لە هاتنە سەرکاری ڕژێمی تازەی تاران کە ڕەزا خان بوو ، سمکۆ لەساڵی ١٩١٤ پەلامارەکانی تورک و ڕوس و ئینگلیزەکانی لە کوردستان دیبوو.
٢_ سمکۆ گومانی بردوو گەر پشتیوانی نەبێت ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە.
٣_ پێویست بوو چەك و تەقەمەنیان بۆ دابین بکرێت
٤_ سمکۆ لە ڕێگای مستافا پاشاوە دەچێتە تەک ئینگلیزەکان
٥فەرەنسا دڵنیا بونەوە کە سمکۆ یارمەتی لە ئینگلیزەکان وەر دەگرێت ، بۆیە پەیوەندی بەوەوە بێ ئەنجام بوو . ٦ لەمانگی ١٠ / ١٩٢١ کۆکس هەر بۆ دڵنیای کردن دەولەتی ئێران هیچ کەس بۆ دیداری گفتوگۆی سمکۆ نەنێرێت
٧_ گفتوکۆی سمکۆ و ئینگلیزەکان لە ڕێگای یەکێك لە سەرۆك عەشیرەکان نزیک لە سنور بەناوی بابەکرد اغا ماوەی سێ مانگی خایاند .
پەیوەندی سمکۆ و ڕوسیا
سیاسەتی ئەو کاتەی سۆفیەت بەرانبەر بە کوردەکان ، بەپێی ڕاپۆرتی پاستۆ خۆف سەرۆکی بەشی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی لە وەزارەتی دەرەوەی سۆفیەت لە ٢٥/١٠/١٩٢٣ سیاسەتی نەرێنی سۆفیەت لە بارەی کوردەکان بەم شێوەیە بووە .
یەکەم : ئێمە کێشەی کورد بە کێشەی نێودەوڵەتی نازانین، ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بەپشتگیری کێ بێت ئێمە دژیین .
دووەم : ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان دروشمێکە ، ئینگلیزەکان پڕو و پاگەندەی بۆ دەکەن ، وەك کارتێکە ئەم دروشمەیە.
سێ یەم : دەبێت لە ڕێگای وتووێژ لەگەل تورك و فارس ڕەوشی خۆیان باشتر بکەن .
عبدالڕزاق بەدرخان جگە لە دۆستایەتی کردنی لەگەل ڕوسەکان هەولی ئەوەشیداوە سمکۆ وا لێبکان کە دلنیا بێت لەوەی تاقە هیوای کورد بۆ گەیشتن بە مەبەست ، دۆستایەتی کردنە لەگەڵ ڕوس، سمکۆ لە بەهاری ١٩٢٢ هەولی داوە یارمەتی و پشتیوانی سۆفیەت بەدەست بێنێت بۆ ئەم مەبەستە نوێنەری خۆی نارد بۆ باکۆ ، بەلام کاتەکە خراپ بوو، بەهۆی پەیمانی دوو قۆلی ئێران و سۆفیەت لە ٢٦/٢/١٩٢٢ کە پەیوەندیان ئاسایی کردبویەوە، سەرەتایێك بوو بۆ کۆتای سمکۆ، ڕەزا خان لە مانگی ١/١٩٢١ سوپا تازە دەکاتەوە و قوزاق و جەندرمە و هێزە ناوچەییەکان ، ڕوودانی شەڕی میانداو لە مانگی ٤/١٩٢٢ وە شەڕی شەرکیازی لە ٢٥/٧/١٩٢٢ و، شەڕی شاری تاس ، لە مانگی ٨/١٩٢٢ ڕووی دا ، لەکۆتایدا هێزەکانی سمکۆ ئەشکێن و تورك ئەوان ئەگرێتە خۆ و پیاوەکانیان چەك ئەکەن .
پەیوەندی سمکۆ و توركیا
پەیوەندی لەگەل تورکیا دوو لایەنە بوو ، لەلایەك لە ناسیۆنالستە تورکەکان بێزارە و نەک بە دوژمنی کوردیان دەزانی بەڵکو لە ئێرانیەکان زیاتر بە دوژمنی کوردیان دەزانی ، بەلام هەرگیز پەیوەندی خۆیان لەگەلیان دا نەبڕی چونکە تورکەکان چەک و تەقەمەنیان بۆیان دابین دەکرد ، عقید علی شفیق ناسراوە بە ( ئۆزدەمیر ) جاران سمکۆی بە پیاوێکی نەزان دەزانی ، بەڵام دوای ئەوەی شمکۆ دەسەڵاتی فراوان بوو دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە پیاوێکی کارامەیە، شایستەی ئەوەیە لەلایەن ئەوانە بکرێت بە حاکمی ناوچەکە، ئێران هەولی ئەوە ئەدان لە ڕێگای تورکەکان کۆتایی بە سمکۆ بهێنێت، بۆیە لە ٢٥/١٠/١٩٢٢ پەیمان نامە لەگەل تورکەکان دەبەستێت ، یەکەمین زنجیرە پەیماننامەیە دژی کوردەکان ، سمکۆ لەبەر ئەوەی تورك دژی وەستابوون و پشتی تێکردبوون دەی ویست شێخ بخاتە سەر ئەم بیرەوە ، بۆ هاوکاریکردنی ئینگلیز بۆ لێدانی تورك ، هەر تورك بون ژنەکەی سمکۆیان کوشت و مندالە شەش سەلانەکەیان بەدیل گرت.
لە ئایاری ١٩٢٩ حکومەتی تورکیا هۆشداری دایە سمکۆ کە دەبێت کوردستانی تورکیا جێ بهێلێت ڕوو لە مەڵاتیە و ئەرزەڕۆم بکات ، سمکۆ جێ بەجێی نەکرد داوای لە ئێران کرد لە برادۆست نیشتەجێ بێت ، ئەمانیش ڕەتیان کردەوە و تەنیا بۆی هەیە لە تاران و تەورێز بمێنێتەوە .
ئاوارەی و هۆکاری شکستی شۆڕشەکە
لە مانگی ١٠ ی ١٩٢٢ ، دەگاتە هەولێر ئەو هێزەی هەیبوو نەمابوو، ژنەکەی کوژراوە و کوڕە شەش سالانەکەی بەدیل گیراوە ، لە ٨/١/١٩٢٣ دێتە سلێمانی پێشوازیەکی گەرمی لێ دەکرێت و حەوت تۆپ یان بیست و یەك تۆپ دەتەقێنرێت، بەکورتی ئەم هیوایەی هەیەتی لەلای شێخیش بەدەستی ناهێنێت ، ماوەی مانگێک و چەند ڕۆژێك ئەمێنێتەوە، دوای ئەوە ماوەی سالێك لە تورکیا بووە، لەساڵی ١٩٢٤ دواتر لەئێران دەڕکەوتۆتەوە، لە جەهریقی دەمێنێتەوە دواتر لەسالی ١٩٢٥ بەلێنی هەتاهەتای دا ڕەزاشا کە ئەمەکداربێ ، بەڵام دواتر گەمارۆی سەلماس ئەداتەوە ، دوبارە ڕاوئەنرێتەوە بۆ سنوری تورکیا و ئێران ، دوای ئەوە لەسالی ١٩٢٦ لە عێراق دەرئەکەوێت، پاشان لە تورکیا ١٩٢٧ ، جارێکی تر لە عێراقەوە سالی ١٩٢٨ ، لە سالی ١٩٣٠ لەلایەن سەربازانی ئێران دەکوژرێت.
هۆکارەکانی شکستی شۆرشەکە
یەکەم : هۆکاری بابەتی : دەولەتە زلهێزەکان وەك ڕوسیا بەریتانیا ئامادە نەبون هاوکاری بکەن
دووەم : هۆکاری خودی : نەبونی ڕێك خستنی تۆکمە لە شۆڕشەکانی و نەبونی خەلکی ئیداری.
سێ یەم : جیاوازی لە بواری سەربازی و تەکنیکی سەربازی و هێزەکانی ئێران زۆر پێشکەوتو تر بون لە هێزەکانی سمکۆ.
چوارەم : لەڕوی ژمارەی سەربازیەوە، کەمتر بوون هێزەکانی سمکۆ.
پێنجەم : خیانەتی کورد لە شۆڕشەکەیدا ، لەوانە عومەر ئاغای شکاك کە خیانەتی لە هێزەکانی سمکۆ کرد و چوە پال ئێرانیەکان.